!ئۆردوغان خیانەتێکی دیکەی بارزانی لە بواری نەوتدا ئاشکراکرد


هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌فەرهاد فەرج ئەمین ‌
‌‌
<May 2013>
SuMoTuWeThFrSa
2829301234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678



130ساڵ بە دوای مەرگی کارڵ مارکسدا


گەڕەلاوژەکانی ڕۆشنبیری کورد؛

بەختیار عەلیش وەک نموونە


میتۆدی" بەعسناسی " و " کۆمەڵناسی " بەختیار عەلی لە ژێر چەند سەرنجی ڕەخنەگرانەدا


ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


٢١ساڵ بەدوای ڕاپەڕیندا؛ یادێک لە بزووتنەوەی شوراکان


 کارڵ مارکس له‌ نێوان ڕوخانی دیواری به‌رلین و داڕمانی ۆاڵ ستریتدا

ئاوڕێک لە کۆمۆنەی پاریس

loadingمارکس و ئەنفال؛ گۆڕان و لیبراڵیزمی ئەقڵ بەتاڵ!(٥)

سەرەڕای هەموو ئەو ساختە و تەزویرانەی کە لە ١١٠ ساڵی ڕابردوودا  لە میتۆد وتیۆرییەکانی مارکسدا کراوە و بزووتنەوە بۆرژوازی و ووردە بۆرژوازییەکان بە نووسینەوەی ناوی مارکس و مارکسیزم لە سەر لەوحە سیاسییەکانیان هەوڵی بێنرخکردنی تیۆری مارکسیانداوە، بەڵام ئەم تیۆری و میتۆدەی کە ناوی " مارکسیزم"ی بەسەردا بڕاوە، بەزیندوویی ماوەتەوە و لەگەڵ هەر وەرچەرخانێکی ئابوریی، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، دووبارە زەمینەکانی جەماوەری بوونەوەی ڕەخساوە.

لە کوردستانی ٢٠ ساڵی ڕابردوویشدا، هێزە کۆنەپەرستە دەسەڵاتدار و بێدەسەڵاتەکان، زەمینەیەکی ئەوتۆ لە ناعەدالەتی ئابوریی، کۆمەڵایەتی و سیاسییان فەراهەمکردووە، کە بە ئاسانی ئەم تیۆرییە دەتوانێت لە چوارچێوەی تیۆرییەک لە خۆیدا بێتەدەرەوەو ببێتە هێزێکی ماددی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی ڕەخنەگرانەو ئاڵوگۆڕبەخش.

بەدرێژایی دوو دەیەی ڕابردوو، هەموو بزووتنەوە کۆنەپەرستەکانی کوردستان، بە دەسەڵاتدار و بێدەسەڵاتەوە، بە هوشیاری و بە بەرنامەوە کاریان لەسەر پەرەپێدانی دواکەوتووترین فکرە و ئاینەکان کردووەو لەوڕێگایەوە  مرۆڤی کوردیان گەمژەو جاهیل کردووە. ئامانجیشیان لە پەرەپێدانی جەهل و گەمژەیەتی، ڕێگاگرتنە لە سەرهەڵدان و جەماوەری بوونەوەی تیۆرییەکی شۆڕشگێڕانە کە گشت بارودۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، ئابوریی و کڵتوری هەنوکەی کوردستان  بخاتە ژێر تیشکی ڕەخنەگرانەی خۆیەوە.

تیۆری مارکسیزم، ئەو تیۆرییەیە کە لەلایەن بزووتنەوە کۆنەپەرستە دەسەڵاتدار و بێدەسەڵاتەکانی کوردستانەوە زۆرترین دژایەتیکراوە. بۆچی ئەمە ڕوویداوە؟ وەڵامەکە ڕوونە؛ مارکسیزم ئەو تیۆرییە ڕەخنەگرانەیە کە لەهەموو شوێنێک و لە هەموو وڵاتێکدا جیاوازییە چینایەتی، کۆمەڵایەتی و ماددییەکانی کۆمەڵگە دەخاتە ژێر ڕەخنەی ڕوخێنەرەوە.

 دەسەڵاتی گەندەڵ و هێزەکۆنەپەرستەکانی دەرەوەی دەسەڵات، کە لازم و مەلزومی یەکترن، نایانەوێت ڕووبەڕووی ڕەخنەی ڕوخێنەری مارکسیستی ببنەوە و بەم هۆیەشەوە، بەهەموو توانایانەوە دژایەتی مارکس و تیۆرییەکانی ئەو دەکەن. لەم دژایەتیکردنی " مارکس و مارکسیزم"ەدا، نەوشیروان مستەفا پشکی شێری بەرکەوتووە. لەسەرەتای بەدەسەڵاتگەیشتنی بەرەی کوردستانی لە ساڵی ١٩٩١ەوە، نەوشیروان مستەفا لەڕێگای چەند قەڵەمێکی نۆکەرییەوە، خەریکی دژایەتیکردنی مارکس و مارکسیزمە. لەسەرەتادا [ساڵی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٨] بەختیار عەلی و ڕەهەندییەکانی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دژی مارکسانە بەگەڕخستبوو، ئێستاش بەڵێن عەزیز و کەسانی دیکەی خستۆتە ئەم بوارەوە و ڕەنگە خودی خۆیشی بە ناوی خوازراوەوە لەم هێرشە دژی مارکسیەدا بەشداری کردبێت!.

هەڵبەت کاتی خۆی دەرفەت نەبوو کە وەڵام بە بەختیار و پێڕە ڕەهەندییەکەی بدرێتەوە، بەڵام ئێستا ئیتر ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنم تا وەڵام بەهەر هەوڵێکی چەواشەکارانە، بەڵام بێسەرئەنجامی قەڵەمە نەزۆکەکانی نەوشیروان بدەمەوە کە دژ بە مارکس و تیۆری مارکسیزم بەڕێی دەخەن. ئەم زنجیرە نووسینە، سەرەتایەکە بۆ  شکستپێهێنانی ئەو پلانە نەزۆک و بێسەرئەنجامەی نەوشیروان دژ بە مارکس و مارکسیزم لە کوردستاندا.

کۆمێنتی چوارەم-٢- : ئەناتۆمی لیبراڵیانەی بەڵێن عەزیز بۆ مرۆڤەکەی مارکس

وەک لە چەندین شوێنی ئەم زنجیرە وەڵامەدا جەختم لەسەرکردووە، بەڵێن نە ڕەخنەیەکی لۆژیکی لە مارکس گرتووە و نە بەڵگەیەکیشی بۆ سەلماندنی تۆمەتەکانی دژ بە مارکس و ئەنگڵسی هاوڕێی هەیە. ئەو تەنها ڕق و بوغزێکی دژ بە مارکس نووسیوەتەوە کە تەعبیر لە ئەقڵی ناسەلیم و نەخۆشی ئەو دەکات. بەڵێن لەپێشدا بڕیاریداوە کە مارکس بە " ئەنفالچی و جینۆسایدچی" تۆمەتبار بکات، بەبێ ئەوەی نە مارکسی خوێندبێتەوە و نە لە چەمکی جینۆساید و ئەنفالیش تێگەشتبێت. ئەو لە تێزی "مرۆڤە نوێ"ەیەکەی مارکسەوە  توێکارییەکەی دەست بە تۆمەت و درۆ هۆنییەوە دژ بە مارکس دەکات!. توێکاریکردن، یان ئەناتۆمی [علم التشريح]یش، بۆ خۆی لقکێکە لە لقەکانی زانستی مرۆیی، بەڵام ئەو ئەم زانستەی بۆ توێکاریکردنی مرۆڤەکەی مارکس پێ نییە!. ئەو دەڵێت " ئه‌و دوانه - مەبەستی بەڵێن نیچەو مارکسە- جه‌ختیان له له‌دایکبونی مرۆڤێکی نوێ ده‌کرده‌وه، مرۆڤێک که له‌ڕوی سۆسیۆلۆجی و فیکره‌وه جیاوازبێت له مرۆڤه‌کانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه".

 لە بەشی چوارەمدا، ئەوەم ڕوونکردەوە کە مارکس هەرگیز جەختی لەسەر مرۆڤێکی نوێ نەکردووە کە لە ڕووی " سۆسیۆڵۆجی"یەوە لە مرۆڤەکانی دیکە جیاواز بێت. ئەمە قسەی گیرفانی بەڵێنە و لە تیۆری مارکسیزمدا مرۆڤێک بە سۆسیۆڵۆجی و فیکری جیاوازەوە بوونی نییە. لەم بەشەیشدا بە شێوەیەکی کۆنکرێتتر لەسەر ئەم " مرۆڤ "ە " نوێ "یەی بەڵێن ڕادەوەستم و دوایین کۆمێنتم لەسەری دەنووسمەوە.

لە تیۆری مارکسیزم و شیکردنەوە ماتریالیستییەکەی مارکسدا بۆ مێژوو، کەتگۆرییەک بە ناوی "مرۆڤی نوێ" بوونی نییە!. لەم تیۆرەدا، مرۆڤ بوونەوەرێکی تاک نییە، بەڵکو بوونەوەرێکی  کۆمەڵایەتییە. مرۆڤەکان بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ خۆیان و ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی ژیانیان سەرلەنوێ بەرهەم بهێننەوە، بە ناچاری دەبێت بە کۆمەڵ بژین و بێنە ناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانەوە. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، مرۆڤەکان بە کۆمەڵ ژیاون و دەژین. ژیانی بەکۆمەڵی مرۆڤەکان، کارێکی ماددی و مێژووییە. هەموو تێڕوانین مارکس بۆ مێژووی "مرۆڤ" لەسەر ئەم ڕاستییە بنیاتنراوە کە: [لەوشوێنەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەڵمانییەکاندا ڕووبەڕووین، کە هیچ جۆرە پێشمەرجێکیان نییە،دەبێت لەیەکەمین  پێشمەرجەکانی هەموو بوونەوەرە مرۆییەکانەوە و بەم پێیەش لە هەموو مێژووە دەستپێدەکەین، واتە لەم پێشمەرجەوە کە مرۆڤەکان بۆ ئەوەی بتوانن بژین، دەبێت  "مێژوو دروست بکەن". پێش لە هەرشتێکیش، ژیان پێویستی بە خواردن، خواردنەوە، جل و بەرگ، خانو و ئەم شتانە هەیە. بەم شێوەیە، دەبینین کە یەکەمین کاری مێژوویی، بەرهەمهێنانی ئامڕازەکانی دابینکردنی ئەم پێداویستیانە، بەرهەمهێنانی خودی ژیانی ماددییە. لەڕاستیدا ئەمە بۆخۆی کارێکی مێژووییە، مەرجێکی بنچینەیی هەموو مێژووە، کە ئەمڕۆیش وەک هەزاران ساڵی ڕابردوو دەبێت هەموو ڕۆژ و هەموو سەعاتێک بۆ مانەوەی ژیانی مرۆیی تەرخان بکرێت- مارکس - ئەنگڵس، ئایدیۆڵۆژی ئەڵمانیا". تا ئێرە، تێڕوانینی ماددی مارکس بۆ مێژوو، تێڕوانینێکی گشتی و ئەبستراکە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و بە شێوەیەکی کۆنکرێت قسە لە "مرۆڤ"، وەک " مرۆڤە نوێ"یەکەی بەڵێن ناکات. لە ئاستێکی گشتی و ئەبستراکدا، خاڵی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە ماتریالیستییەکەی مارکس بۆ مێژوو، " مرۆڤ و مرۆڤایەتی"یە و قسە لە "مرۆڤ"ێکی " تایبەت"، کە لەڕووی سۆسیۆڵۆجی و فیکرەوە جیاواز لە مرۆڤەکانی دیکە بێت، ناکات. لەو تێڕوانیینە گشتییەی مارکسدا بۆ مێژوو،کە بۆخۆی تێڕوانینێکی ماددی و بایەڵۆجیانەیە، تەنانەت ئاماژە بە " چینە کۆمەڵایەتییەکان"، یان "چینێکی کۆمەڵایەتی" دیاریکراویش نەکراوە. مارکس لە پرۆسەی تەجریدێکی زانستیدا دەربارەی گەشەکردنی مێژووی مرۆڤ، دەگات بە کاردابەشکردنی کۆمەڵایەتی، خاوەندارێتی تایبەتی، چینەکان، دەوڵەت، یاساکان، ماف، فیکر و هوشیاریی مرۆڤەکان دەربارەی سروشت و جیهانی دەوروبەریان. تا ئەو جێگایەی کە مارکس لێکۆڵینەوە ماتریالیستییەکەی بەشێوەیەکی کۆنکرێت لەسەر کۆمەڵگەی سەرمایەداری چەق پێدەبەستێت، ئەو دەگات بەم ئەنجامە:" کۆمەڵگەی  نوێی بۆرژوازی کە لە منداڵدانی کۆمەڵگەی دەرەبەگییەوە هاتۆتە دەرەوە، ناکۆکییە چینایەتییەکانی لەناو نەبردووە، بەڵکو تەنها چینە نوێیەکان، بارودۆخێکی چەوسانەوەی نوێ و شێوە نوێیەکانی خەباتی چینایەتی خستۆتە شوێنی ئەو شتانەوە کە کۆن بوون- مارکس- ئەنگلس، مانیڤێستی کۆمۆنیست". یەکێک لەو چینە نوێیانەی کە کۆمەڵگەی بۆرژوازی دروستی کردووە، چینی کرێکار یان هەمان پرۆلیتاریایە کە لە دواشیکردنەوەدا دەبێتە گۆڕهەڵکەنی ڕژێمی سەرمایەداری. ئەم پرۆلیتاریایە چییەو کێیە؟ ئەم پرۆلیتاریایە نە ئەو "پرۆلیتاریا"یە کە بەڵێن بە " دۆڕاو" ناویان دەبات و نە ئەو " مرۆڤە نوێ"یەیە کە لەڕووی "فیکر و سۆسیۆڵۆجییەوە"لە مرۆڤەکانی دیکە جیاواز بێت، بەڵکو ئەو چینە کۆمەڵایەتییەیە کە بە پێی جێگاو شوێنی لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و کاردابەشکردنی کۆمەڵایەتی کاپیتاڵیستیدا، بۆرژوازی کردوویەتە دوژمنی ئاشتی هەڵنەگری خۆی. ئەم چینە کۆمەڵایەتییە، بە واتای مارکس:" تا ئاستی یەک کاڵا و لەڕاستیدا خراپترین جۆری کاڵا هێنراوەتە خوارەوە.  هەژاری و ڕۆژڕەشی کرێکار بە قەبارە و گەورەیی ئەو کاڵایانەیە کە بەرهەمیان دەهێنێت.... هەرچی کرێکار سامانێکی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و ڕادە و بڕی  بەرهەمەکانی زیاد دەکات، هەژارتر و نەدارتر دەبێت. هەرچی کرێکار کاڵای زیاتر بەرهەم بهێنێت، خۆی دەبێتە کاڵایەکی هەرزانتر...ئاکامەکانی ئەوەش لەمەوە سەرچاوە دەگرێت کە پەیوەندی کرێکار لەگەڵ بەرهەم و داهاتی کارەکەیدا، پەیوەندییە لەگەڵ شتێکی بێگانە و نامۆدا..... ئەگەر بەرهەمی کار پەیوەندی بە کرێکارەوە نەبێت، ئەگەر بەروبومی کارەکەی ئەو وەک هێزێکی بێگانەو نامۆ دژ بەو بجوڵێتەوە، تەنها لەبەرئەوەیە کە بەروبومی کارەکەی پەیوەندی بە کەسێکی دیکەوە هەیە. ئەگەر چالاکییەکانی کرێکار مایەی ئازار و ژانی ئەو بێت، کەواتە بۆ ئەویتر سەرچاوە خۆشی و شادی ژیانی دەبێت - کارڵ مارکس، دەستنووسە ئابوریی فەلسەفییەکان ١٨٤٤". ئەم کرێکارە، ئەم خراپترین جۆری کاڵایە، مارکس لە زەینی خۆیدا نەیخوڵقاندووە، بەڵکو واقعی شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی. ئەوەی کە کرێکاری دووچاری نامۆییکردووە لەبەرهەمەکانی کارو ماندووبوونی خۆی، ئەوەیە کە ئەو بەرهەمانە لە" خاوەندارێتی" خۆیدا نییە و کەسێکی دیکە بە ناوی " سەرمایەدار" خاوەنی تایبەتی ئەوانەیە. کرێکار، وەک چینێکی کۆمەڵایەتی نوێ، نەک وەک "مرۆڤێکی نوێ"، بۆ گێڕانەوەی بەرهەمەکانی کارەکەی بۆ خاوەندارێتی گشتی، نەک بۆ خاوەندارێتی تایبەتی خۆی، ڕێگا چارەیەکی لەبەدەمدا نییە مەگەر ئەوە کە "هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتی تایبەتی" سەرمایەداری بەسەر بەرهەمەکانی کارو ماندبوونی ڕابگەیەنێت. ڕاستییەک کە مارکس لە لێکۆڵینەوە سۆسیۆڵۆجییەکەیدا لەسەر ژیانی کرێکار لە سیستەمی سەرمایەداریدا کەشفیکردووە، تەنها ئەمەیە کە" پرۆلیتاریا بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئێستای جیهان، تەنها نهێنی بوونی خۆی وەک مرۆڤ ئاشکرا دەکات، چونکە بەڕاستی ئەو هەڵوەشێنەرەوەی ئەم سیستەمە جیهانییەیەیە. - کارل مارکس، بەشداریەکی ڕەخنەگرانە لە فەلسەفەی مافی هیگڵ". بەڵام هەڵوەشانەوەی ئەم سیستەمە سەرمایەدارییە جیهانییە کارێکی یەکشەوە و ڕێگایەکی تەخت و بێ کەندوکۆسپ نییە. کەواتە ڕێگرییەکانی بەردەم هەڵوەشانەوەی ئەم سیستەمە جیهانییەی سەرمایەداری بۆ چینی کرێکار یان پرۆلیتاریا چییە؟ بە پێچەوانەی خەیاڵ لێدان و تۆمەت هۆنینەوەکانی " بەڵێن عەزیز"ەوە بۆ مارکس، کەمینە نەژادییەکان و گروپە ئیتنیکییەکان نییە، بەڵکو لە ڕوانگەی مارکسەوە "دەوڵەت" و "دەسەڵاتی سیاسیی" چینی سەرمایەدارە کە ڕێگا لە هەڵوەشانەوەی سیستەمی کرێگرتەیی و موڵکداری تایبەتی سەرمایەدارەکان دەگرێت :" چینی کرێکار لە خەباتیدا بۆ ڕزگاری، لە هەنگاوی یەکەمدا لەچوارچێوەی دەوڵەتی نەتەوەیی هەنوکەدا سنوردار دەکاتەوە، چونکە دەزانێت کە ئەنجامە چارهەڵنەگرەکانی تێکۆشانی، کە یەکانگیرە لەگەڵ تێکۆشانەکانی  کرێکارانی هەموو وڵاتانی پێشکەوتوودا، برایەتی نێونەتەوەیی گەلانە - مارکس-  ئەنگڵس، مانیڤێستی کۆمۆنیست". تێک و پێکدانی دەوڵەتی نیشتمانی بۆرژوازی، وەک ئامڕازی سەرکوتکردنی چینی کرێکار، هەنگاوی یەکەمی خەباتی پرۆلیتاریای هەر وڵاتێکە و ئەنجامەکەشی بە " برایەتی نێونەتەوەیی گەلان کۆتایی پێدەێت"!. ئەوە قسەی بەرنامەی جیهانی مارکسیسەتەکانە و بە پێنووسی خودی مارکس و ئەنگڵ نووسراوە. ئیتر کاک بەڵێن عەزیز چ خەونێکی دیکەت دەربارەی ئەوە دیوە کە مارکس و ئەنگڵس گوتبێتیان " گروپە نەژادە کەمینەکان پێویستە لەناوببرێن" بڕۆ مامۆستا لەخۆت مارکس نەخوێنەکەت [نەوشیروان مستەفا]ی بگێڕەرەوە!.

ماویەتی.....

بۆخوێندنەوەی بەشەکانی دیکە کڵیکی ژمارەکان بکە ١- ٢- ٣ - ٤

loadingپارتى بەخالید ڕەنجدەر، درز دەخاتە نێو ماڵى مامۆستا کرێکارەوە

 هەندێک هەن لە ئەلف و بێى سیاسەت ناگەن، دەیانەوێت ببنە دبلۆمات، هەندێکیش هەن بەدرێژایی تەمەنیان نەیانتوانیوە شوانى دوومەڕ بکەن، دەیانەوێ ببن بەشوانى خەڵک، هەندێکى تر هەن خۆر نابینن، بەڵام گۆرانى بەباڵاى مانگدا دەڵێن، خەڵکانێکیشمان هەیە دەزانن کەنازانن، کەچى وەکو زانایەک خۆیان ئارایشت کردووە.

ئێمە دەبێت لەم جۆرە کەسانە بترسین و مامەڵەیەکى ئاساییان لەگەڵ نەکەین، ڕەنگە ئەم دێڕانەى سەرەوە جوانترین تاعبیر بێت لەڕووى خالید ڕەنجدەرى براى مامۆستا کرێکاردا.

ڕەنجدەر گیان، بۆ ئەوەى لەدین تێبگەى، دەبێ بەرگى جاهیلییەت فڕێ بدەى، بۆیە لەدەرگاى ماڵەکەتم دا هەستم کرد تۆ ناتوانى لەنێو ئەو ماڵەدا ڕۆڵى براگەورەیی ببینى، دەنگى تۆ لەو سەرى کۆڵانەکەوە دەبیسرێ! دەزانى درهاوسێکان زۆر پێت ئیزعاجن؟ بیرم کەوتەوە حیکمەت چییە بەرپرسی سەنتەرێکى توێژینەوەى سییاسیت، کەچى حزبێکى عەشایەر جڵەوى کردوویت، ڕەنگە جوانترین شت بۆتۆ لەئێستادا تەنها جامانەیەکى سوربێ لەسەرى بنەى.

تۆ لەتواناتا هەیە هەموو شتێک بشێوێنى، بەڵام ناتوانى دڵى دۆستێکى براکەت بۆخۆت ڕابکێشى، تۆ زۆر بێوەفا بوویت بەرامبەر براکەت لەسەر گەردان کردنى هاوڕێکانیدا، پێش ئەوەى من لێت بپرسم لەخۆت بپرسە، پیاوى قەزەم دەکرێ لەشوێنى بڵندا دابنرێ؟

دەزانم ئەستەمە دۆستى دێرین لەدڵاندا وەلا نرێ، بۆیە پارتى بوونەکەتم پێ ئاساییە،چونکە تۆ لەسەردەمى بلوخ بوونتەوە هەر بەمەلایی هێناوتە، خۆشت باش دەزانى مەلایی ئۆرجیناڵترە وەک لەپارتى، بەڵام دەبێ بەزەییەکیشت بەکارنامەى براکەتدا بێتەوە کەساڵانێکى تولانییە ڕەنجى بۆ دەدات، کرێکار لەسەرو بەندى دروستکردنى کۆشکێکى گەورەدایە، ئەو کۆشکە جگە لەتۆ بەهیچ کەسێکى تر خاپور ناکرێ، تاوەکو ئێستا بەرهەمى ڕەنجى خۆت نەبینیوە، واز لەبەرهەمى ڕەنجى براکەت بهێنە.

مەکەوە دواى ئارەزووى دوورو درێژ، بەهار پایزى زەردى بەدوادا دێت، ئارەزووەکان کۆتاییان دێت، بڕۆ دڵى ئەو کەسانە بێنەوە کە ژەهرت پێدا ڕشتوون، دەیشزانم نەفست ڕێگەت پێنادات.

تۆ کەکەیفت بەدۆستەکانى براکەت نایات، ئیدى شەڕى برایەتیمان بۆ پێدەفرۆشى؟ تۆ بەمامۆستا کرێکارەوە خەڵک ناسیوتى، ئیدى هەست ناکەى ئەم غروورییەت شەرمەزارى بێت؟ درک بەوە دەکرێ تۆ بەتەماى زۆر شت بکەى، بەڵام ناتوانى، من خەمى خۆتم نییە جگە لەبراکەت دەزانم تۆ مایەى کارەساتى بۆ ئەو.

دەزانم ژاهرت زۆر سەختە، چونکە شەو نییە بەکەسێکەوە نەدەى! بیر بۆ کەس هەڵمەکەنە، بیرێ لەخۆت بکەرەوە، تۆ ناتوانى لەپێناو براکەتدا قوربانى بدەى، بۆ نابینى هاورێکانى بەردەوام قوربانى ئەدەن؟ شعورى کەس بریندار مەکە ئەگەر هەست بەشعورى خۆت دەکەى، پارتى بوون بۆ هەمووکەس شانازی بێت بۆتۆ شەرمەزارییە، من باوکم سێ مانگ جارێ 38هەزارى ئەیلولانەى هەیە، ئیدى دڵت بەچى ئەم حزبە خۆشە.

براکەتم خۆش دەوێ بەڵام خۆت نا، چونکە هەستدەکەم تۆ ئەو کەسە نیت شوێنى ئەو بگریتەوە، ڕەنگە دواى کرێکار خۆرى بنەماڵەکەتان ئاوابێ، چۆن دەتوانى بەناوى مامۆستا کرێکارەوە قسە بکەى؟ دیارە پارتى بوونەکەت فێرى بنەماڵە چێتى کردووى، خۆت و هەوا بازەکانت بازاڕى بوختانتان گەرم کردەوە، ڕەنگە ئەمەش ئەدەبیاتى پارتى بوونەکە بێت بەسەرتەوە.

بیرێ لەویژدانى خۆت بکەوە، بزانە ویژدانت ئازارت دەدات؟ ئەگەر ئازارى نەدایت بزانە تۆ پیاویکى باش نیت، ئەگەر خەونى ئەوەش دەکەی ببیتە رەقەم لەهاوکێشە سیاسییەکاندا، ئەوە خەونێکى حووشترییە، ئەو کەسانەى کەشەڕیان لەگەڵ دەکەى بۆ وەڵامت نادەنەوە؟ ئەوە خاترى براکەتە نەک خۆت، چونکە تۆ حورمەتى کەست نەگرتووە.

کوردستانپۆست ئینفۆ لەم وتارە بەرپرس نییە و لایەنی ڕەخنەلێگیراویش مافی وەڵامدانەوەی هەیە.

loadingئۆردوغان خیانەتێکی دیکەی بارزانی لە بواری نەوتدا ئاشکراکرد

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی تورکیای وت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستی نەوتی خۆی لەگەڵ هەولێردا واژۆ دەکات.

ڕۆژنامەی میلیەتی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە میانەی سەفەرە پێنج ڕۆژەکەی خۆیدا بۆ ئەمریکا، بۆ ماوەی  ٢کاتژمێر و نیو لەگەڵ سەرنووسەری ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی تورکیادا کۆبووەتەوە و وڵامی گرنگترین پرسیارەکانی داونەتەوە.

ئۆردوغان لەو کۆبوونەوەیەدا دەربارەی مامەڵەی نەوت لەگەڵ حکومەتەکەی بارزانیدا وتویەتی " بەگشتی ئەمریکییەکان گلەیی و ناڕەزایەتییەکان دربارەی بوونی ئێمە لە ناوچەی باکوری عێراقدا نەبووە، تەنها لەسەر مەسەلەی ترانزێتی نەوتی باکوری عێراق خراپ تێگەیشتنێک هەبووە، کە لەڕێگای گفتوگۆکانمانەوە چارەسەر کران"!.  ئۆردوغان لەو کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەدا خیانەتێکی دیکەی بارزانی لەخەڵکی کوردستان لەبواری دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتدا ئاشکراکرد و وتی :" ئێمە بە ڕاشکاوانەڕامانگەیاندووە کە لە ١٧%ی  پشکی کوردەکان لە داهاتی نەوت دابین دەکەین!. جگەلەوەش، ئێمە ڕامانگەیاندووە کە لە ئێستادا کۆمپانیای نەوتی ئێمە { tapo } لەگەڵ کۆمپانیای  Exxon Mobil دا ڕێکەوتن و هاوکاری هەیە. لە داهاتوودا ئەبێت کۆمپانیاکەی ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کوردی لە باکوری عێراقدا بە فەرمی گرێبەستێک ئیمزا بکات و ناڕۆشنییەک لەم بوارەدا نەمێنێتەوە. بە ڕوون و ڕاشکاوانە دەڵێین کە ئێمە لەسەر قسەی خۆمان دەبین و لە باکوری عێراقدا دەمێنینەوە و لەو ناوچەیە درێژە بە چالاکی خۆمان دەدەین".

ئەو خاڵە سیاسییەی لە لێدوانە ڕۆژنامەییەکەی ئۆردوغاندا سەرنجڕاکێشە، ئاشکراکردنی خیانەتێکی دیکە مەسعودبارزانی و حکومەتی بارزانییەکانە لە بواری دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتدا. بارزانیەکان کوردستانیان بەتەواوی بە تورکەکان و دەوڵەتی تورکیا هەڕاجفرۆش کردووەو بە کردەوە بازاڕو سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستانیان کردۆتە موڵکی دەوڵەتی ئۆردوغان. لەهەموو بڕی دەرهێنانی نەوتی هەرێمدا، کە تەنها بنەماڵەی بارزانی  و کۆمپانیا تورکییەکان دەزانن ڕۆژانە ئەو بڕە چەندەیە، بە ئیعترافی ئۆردوغان تەنها هەمان ئەو بڕی لە ١٧%یە بە حکومەتی بارزانییەکان دەدرێت کە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بەپێی دەستوری عێراق دیاریکردووە بۆ کوردستان!. ئەگەر ئەمە جاشایەتییەکی ئابوریی و سیاسیی بنەماڵەی بارزانی بۆ دەوڵەتی ئۆردوغان نەبێت و ئەگەر ئەمە هەڕاجکردنی کوردستان نەبێت بە دەوڵەتی تورک، چ ناوێکی دیکەی لێدەنرێت؟! ئەگەر کێشەکە تەنها دابینکردنی بڕی لە ١٧%ی داهاتی کوردستانە، باشە بارزانی بۆچ لەگەڵ بەغدا بەزمی دروستکردووە؟... مەسەلەکە ڕوون و ئاشکرایە؛ بارزانی وەک سوارەکانی حەمیدیە پێش کۆمپانیاکان و دەوڵەتی تورک کەوتووە و خۆیشی دەوری والییەک لە ولایەتێکی نیوعوسمانییەکاندا دەبینێت کە ناوی هەرێمی کوردستانە!.

loadingڕۆژنامەی گاردییەن ئامانجی سەرەکی ئۆردوغانی لە گفتوگۆ لەگەڵ پ ک ک دا ئاشکراکرد!

ڕۆژنامەی گاردییەن وتارێکی لە ژێر ناونیشانی " دەستبەسەرکردنی  کێڵگە نەوتییەکانی سوریا لەلایەن جیهادییەکانەوە سیگناڵی چرکە ساتێکی دیاریکەری تێکهەڵچوونەکانە"، بە پێنووسی " جولیان بۆرگر، بڵاوکردۆتەوە. نووسەر پاش ئاماژەکردن بە تەرازوی هێز لەنێوان  ڕژێمی  ئەسەد و بەرەی النصرەتی ئیسلامی سونەی سوریا لە ناوچەکانی سەرسنوری عێراق و ئاماژەکردن بە دەرهێنانی نەوت لەلایەن جەبهەی النصرەتەوە، دوو خاڵی گرنگی دیکە لە پەیوەند بە قەیرانی سوریا و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی ئۆردوغان لە دۆخی سوریا ئاشکرا دەکات؛ یەکەمیان، ئەوەیە کە بەبۆچوونی نووسەر نەخشەیەک لە گۆڕێدایە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سوننە لە بەشی  باکوری میزۆپۆتامیا، کە لە تورکیاوە تا ناوەڕستی عێراق درێژ دەبێتەوە. دووەم، دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی میزۆپۆتامیا بە یارمەتی دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجی دەستگرتنی کۆمپانیاکانی نەوتی تورکیا بەسەر نەوتی کوردستاندا.

نووسەرەکەی گاردییەن ئاماژەش بەوە دەکات کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی وزەوە ئەوەی زانیووە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لەڕێگای ڕاکێشانی بۆریەکی نەوتەوە ببێتە ئەڵقەی پێکەوەبەستنی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست [ بڕوانە وتارێکی دیکە لەمبارەیەوە کە ئەمڕۆ وەرمانگێڕاوە- کڵیکی ئێرە بکە]. ئەم ئامانجەی تورکیا یەکێک لە کێشەکانی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن بووە و سەفەرەکەی ئۆردوغانیش نەیتوانیووە ئەو کێشەیە لە نێوانیاندا یەکاڵا بکاتەوە. نووسەرەکەی گاردییەن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ستراتیژییەی دەوڵەتی تورکیا[ دروستکردنی دەوڵەتێکی سوننە و دەوڵەتێکی کوردی] زەمینە و هۆکاری سەرەکی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی ئۆردوغان و پ ک ک بووە!.

سەرچاوە:

http://www.guardian.co.uk/world/2013/may/19/jihadists-control-syrian-oilfields

loadingجەنگی غاز لە سوریا؛ شۆڕش بە دۆلارە نەوتییەکانی قەتەر!

میرنشینی قەتەر بە پێدانی ملیارها دۆلار پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژ بە ئەسەد دەکات. دەوڵەتی سوریا ڕێگرە لەڕاکێشانی ئەو بۆریە نەوتەی کە نەخشەی بۆ کێشراوە.

میرنشینی بچکۆلەی قەتەر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەبڕی "٣ملیار دۆلار" کۆمەکی  بە یاخیبووەکانی سوریاکردووە. " ئەم بڕە پارەیە" زیاتر لە هەموو ئەو کۆمەکانەیە کە "وڵاتانی دیکە" بە ئۆپۆزسیۆنی سوریەیانکردووە. ئەمە هەواڵێکە کە ڕۆژی هەینی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە. هەمان ڕۆژنامە لەبارەی ڕۆڵی قەتەر لە کێشەی سوریاوە دەنووسێت کە ڕاپۆرتەکەی پشتی بەستووە بە دەیان دیمانە لەگەڵ سەرکردەکانی یاخیبووەکان لە ناوەوە و دەرەوەی سوریا، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری لە پایتەختی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەرپرسانی ناوخۆیی. وەک نموونە، ئاماژە بەوە دەکات کە میرنشینی بچوک و زۆر دەوڵەمەندی قەتەر، بەهەریەکێک لە ئەندامانی سوپای ئەسەد کە هەڵبێت و بە یاخیبووەکانەوە پەیوەست بێت، ساڵی ٥٠هەزار دۆلاری پێدەدات.  

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە  دەنووسێت کە ئێستا چاودێرانی ناوخۆیی  گاڵتە بە حامد بن خەلیفە الثانی، فەرمانڕەوای دەرەبەگی قەتەر دەکەن کە لەسوریادا " شۆڕشێکی کڕیووە". و دەیەوێت بە پشتیوانیکردنی ئیسلامییە یاخیبووەکانی سەرتاسەری جیهانی عەرەب ببێت بە " جەمال عبدلناصری پان ئیسلامیزم". ئەم کارەی ئەمیری قەتەر بووەتە هۆی حەسودی عەرەبستانی  سعودی سەلەفی و قەتەر وەک وڵاتێک کە زیاتر لەهەر دەوڵەتێکی دیکە چەک بۆ یاخیبووەکان دەنێرێت و بۆڕی سعودیەی داوەتەوە و پلەی یەکەمی لەو کارەدا بەدەستهێناوە. چاودێرانی  پایتەختەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم ڕووداوە نیگەرانن، چونکە ئەو موجاهیدینانەی کە وەک لافاو لەسەرتاسەری دنیاوە ڕژاونەتە سوریاوە، زیاتر بەهێز دەکات و ئەم موجاهیدانەش لە جۆری جەبهەی النصرتن کە بە ڕاشکاوانە  بوونی خۆیان وەک پەیڕەوی بیروباوەڕەکانی القاعدە ڕاگەیاندووە.

بەڵام ئەوەی کە فاینانشاڵ تایمز بە گشتی بێدەنگەی لێکردووە ئەمەیە کە ئەوەی ئەمیری قەتەر بەدواوەیەتی و دەیەوێت لەڕێگای کڕینی یاخیبووەکانی سوریاوە پێی بگات، مەبەستە ئابورییە بەرجەستەکانی خۆیەتی، چونکە لەسوریاش- وەک هەموو شوێنە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- شەڕ لەسەر سەرچاوەکانی نەوت و غاز و رێگاکانی گواستنەوەی ئەوە.  ئەوەی کە بۆ قەتەر گرنگی هەیە ئەو بۆرییە غازەیە کە بڕیارە لە ئەردەنەوە تێپەڕ بکات و بگاتە کالاس لە باشوری تورکیا و لەوێیشەوە بگاتە ئەوروپای ڕۆژئاوا. لەم نێوەدا دەوڵەتی ئەسەد کێشەی دروستکردووە. بەمهۆیەشەوەیە کە تورکیا کتوپڕ خوازیاری ڕوخاندنی ڕژێمی ئەسەدە، لە کاتێکدا ئۆردوغانی سەرۆک وەزیری تورکیا ماوەیەکی کەم لەمەوپێش، لەگەڵ خێزانەکەی ئەسەدا، لە کەش و هەوایەکی خێزانی خۆشدا، کاتی پشوودانی خۆیان پێکەوە دەگوزەراند.

قەتەری بچکۆلە کە لە نێوان ئێران و سعودییەدا گیریکردووە، خاوەنی سێهەمین سەرچاوەی غازی جیهانە. بەهۆی ئەو سەروەت و سامانە سروشتییەوە،  دانیشتوانی ئەم ئەمیرنشینە، کە ژمارەیان ناگات بە ٢٥٠ هەزار کەس، بوونەتە خاوەنی بەرزترین داهاتی نیشتمانی لە جیهاندا. ئەمیری قەتەر لەترسی ئەوە کە  سعودیە یان ئێران چاوی تەماع بخەنە سەر ئەو ئیماراتە، ئەمریکایان وەک پاڵپشتی خۆیان بۆ قەتەر بانگهێشتکرد و دوو بنکە سەربازیشی خستە خزمەتییەوە.  بەڵگەنامەکانی ویکیلیکس، ئاشکرایانکرد کە لە٦٠% ی خەرجییەکانی ئەو دوو بنکە سەربازییە، ئەمیری قەتەر لە ئەستۆی خۆی گرتووە. میرنشینێک کە بەم نرخە ئاسایشی خۆی دابینکردووە، بێگومان دەتوانێت لە مەیدانی سیاسەتی جیهانیدا ڕێگا بە خۆی بدات زۆر شت بکات.

بەشێکی زۆری غازی قەتەر، غازی شلەمەنییە و ئەم ئەمیرنشینە لەگەڵ مەترسی زیاد لە پێویستی خستنەبازاڕی جیهانی غازدا بەرەوڕوو بۆتەوە. ئوسترالیا لە نێوان ساڵی ٢٠١٤-٢٠٢٠ دا بە کردنەوەی هەشت دەروازەی داگرتنی غازی شل، دێتە بازاڕی جیهانییەوە، هەرئێستا بازاڕی بەکارهێنانی ئەمریکاش بە بەرەکەتی بەکاربردنی شێوەی فراکینگ بۆ بەدەستهێنانی غاز تێر بووە.  دەیان کەشتی بارو گواستنەوە کە ئێستا داواکراون، لە دەساڵی داهاتوودا دەبێت غازی بەرهەمهێنراوی ئەمرکا بگەیەننە بازاڕەکانی جیهان، کە ئەم کارەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی گاز لە بازاڕی ئاسیادا.  لەبەرئەمە، قەتەر بۆ فرۆشتنی غازی خۆی دەتوانێت تەنها یەک ئامانجی هەبێت، ئەویش گواستنەوەی غازە لەڕێگای بۆرییەوە بۆ ئەوروپا. نەخشەی ئەم بۆریلێدانە لە ساڵی ٢٠٠٩وە  ئامادەکراوە. لەم نەخشەیەدا، سوریا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.

ئەم بۆرییە نوێیە دەبێت لە سعودیە، ئەردەن و سوریاوە تێپەڕێت و لە تورکیا بە ڕێگای بۆری نابوکۆ، کە هێشتا توانایی گواستنەوەی غازی زیاتری هەیە، بگوازرێتەوە بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا. ئەم نەخشەیە لە ناو یەکێتی ئەوروپادا بەگەرمی لەلایەن ئەو سیاسەتمەدارانەوە پشتیوانی لێکرا کە لە ڕوسیا دەترسن، چونکە جیبەجێکردنی ئەم نەخشەیە دەتوانێت وابەستە بوونی ئەوروپای ڕۆژئاوا بەغازی ڕوسیا کەمبکاتەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەسەد نەهاتە ناو گەمەی جێبەجێکردنی ئەم نەخشەیەوە. یەکەمیان لەبەرئەوەی کە پەیوەندییەکانی قەتەر و سوریا پەیوەندی دۆستانە نەبوو، هەروەها ئەو ئیمتیازاتانەشی کە قەتەر پێشنیاریکردبوون بۆسوریا دۆستانە نەبوو. دووەم ئەوە کە لە کەنارەکانی سوریادا سەرچاوە غازییە گەورەکان دۆزراونەتەوە و سێیەم ئەوە کە هاوپەیمانی ستراتیژی سوریا، واتە ئێران، پێشتر پێشنیاری باشتری خستبووە بەردەمی سوریا.

لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا سوریا گرێبەستێکی ستراتیژی بۆ  گواستنەوەی غاز  لە ئێران و عێراقەوە واژۆکردبوو کە بەپێی ئەو گرێبەستە، غازی ئێران دەبێت لە ناوچەی پارسی باشورەوە بۆ سوریاو لەوێشەوە بۆ ئەوروپا بگوازرێتەوە. ئەم کارە هێڵێکی ڕاست و چەپی ئەستوری هێنا بەسەر نەخشەکەی قەتەر و ئەوروپادا، بەڵام هێشتا هیوایەک مابووەوە، چونکە لەم کاتەدا ئەو "شۆڕش"ەی کە قەتەر پارەکەی دەدات لەسوریا دەستیپێکردبوو.  

-----------

ڕەزا نافعی لە ئەڵمانیەوە کردوویەتی بە فارسی و ئێمەش لە فارسییەوە وەرمانگێڕاوە.

loadingپەیامنێری تۆڕی هەواڵی سلێمانی لێیدەدرێت

سەرلەبەیانی رۆژی 20/5 لەنزیك باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی.. لەكاتێكدا پەیامنێری تۆڕی هەواڵی سلێمانی (جەعفەر حسێن) ئامادە دەبێت بۆ روماڵكردنی هەواڵی گردبوونەوەی شۆفێری پاسەكانی هێلەكانی ناوشارو چارەسەركردنی ئەو كێشەیە..

پەیامنێری ناوبراو لەلایەن ئەندامێكی هێزەكانی چالاكیە مەدەنیەكان زللەیەكی لێدەدرێت و پاڵی پێوە دەنرێت..

جەعفەر حسێن بەنیاز نیە سكاڵای یاسایی لە بنكەی پۆلیس لەسەر هێزەكانی چالاكیە مەدەنیەكان تۆمار بكات، بەڵام ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە كوردستان، بەتوندی ئەو هەڵوێستە ناشارستانیە مەحكوم دەكەین و لەلیستی پێشێلكاریەكاندا تۆماری دەكەین.. داواكارین لەبەرپرسانی هێزەكانی ناوخۆو چالاكیە مەدەنیەكان رێنمایی زیاتربدەنە كارمەندانیان تا بە شێوازی مەدەنیانە لەگەڵ رۆژنامەنووسان هەڵسوكەوت بكەن..

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

20/5/2013

 

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

loadingخۆپیشاندانی دەیان هەزارکەسی کرێکاران و سۆشیالیستەکان دژ بە سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکانی دەوڵەتی ئیتالیا

ئەمڕۆ( شەممە ١٨-٥- ٢٠١٣) بەهەزاران کرێکار وکارمەندی سۆشیالیست و کۆمۆنیستی ئیتالیا دژ بە بێکاری و بڕینی بیمە کۆمەڵایەتییەکان  لە لایەن دەوڵەتی سەرمایەداری ئیتاڵیاوە ڕژانە سەر شەقامەکانی ڕۆمای پایتەخت.

خۆپیشاندەران  لەدژی برلسکۆنی سەرۆک وەزیری پێشووی ئیتاڵیا دروشمیاندا و ئەویان بە هۆکاری  دروستبوونی باری شپرزەی ئابوریی ئێستای ئیتاڵیا زانی.  خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی نوێکرد کە کۆتایی بە سیاسەتی تەقەشوفەکان بهێنێت و هەلی زیاتری کار  بۆ بێكاران بڕەخسێنێت.

ئانا ماریا پاریجی، کە ژنێکی بێکاری گەنجە، بە پەیامنێری یۆرۆ نویزی وت " دەوڵەت کرێکارانی تووشی ڕۆژڕەشیکردووە. زۆرێک لە کرێکاران بێکار و خانەنشینکراون. ئەوان ئەمڕۆ بێکار و بێ هیوا بوون. خۆکوشتن هەتا بێت زیاد دەکات. حکومەت دەبێت دەنگی ناڕەزایەتی ئێمە ببیستێت".

ئیتاڵیا یەکێکە لەوڵاتانی باشوری ناوچەی یۆرۆ کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابوریی قوڵبۆتەوە کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە. ڕێژەی بێکاری گەنجانی خوار ٢٥ ساڵ گەیشتۆتە لە ٣٥% و پێشبینی دەکرێت کە لە ٦ مانگی داهاتوودا ئەو ڕێژەیە بەرزتر بێتەوە. دەوڵەتی ئیتاڵیا، وەک دەوڵەتانی دیکەی ناوچەی یۆرۆ، بۆڕزگاربوون لە قەیرانە ئابورییەکەی، سیاسەتی بڕینی بیمە کۆمەڵایەتییەکان، کە ناسراوە بە تەقشەوفی ئابوریی، گرتۆتەبەر، بەڵام ئەو سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییانە نەک هەر چارەسەری قەیرانی ئابوریی وڵاتانی باشوری ناوچەی یۆرۆی نەکردووە، بەڵکو تووندتر و قوڵتری کردۆتەوە و هاوکاتیش دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی وهەژاری بەرزکردۆتەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوویش، پاپ فرانسیسی سەرۆکی ڤاتیکان بە تووندی ڕەخنەی لە سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکانی سەرمایەداری ئەوروپاگرت و بازاڕی ئازادی بە دیکتاتۆریەکی نەبینراو پێناسەکرد.

بۆ خوێندنەوەی قسەکانی پاپ دەربارەی بازاڕی ئازاد و سیاسەتە نیولیبراڵییەکان کڵیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

http://kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=1634

loadingدەوڵەت؛ بابەتێک بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئانارکیستەکانی کوردستاندا - بەشی نۆیەم

زاهیر باهیر: هاوڕێ تاهیر دووبارە سڵاو:  لەسەر دوا سەرنجت کە بەشێکی زۆری لەسەر پارتی بەلشەفیک و مەنشەفیک و شووراکانی ئەو سەردەمەی ڕوسیاو هەروەها ئەوەی کە باست کردوە سەبارەت بە مێژوی  قۆناغە جیاجیاکان و مل ملانێی نێوانی پەیوەندی بەرهەمهێنانان و شێوەی بەرهەمهێنان و بابەتەکانی تر ،  من کێشەیەکم لە سەریان نییە ڕامان تا ڕادەیەک وەکو یەکە.

تەنها من لە سەر دوو مەسەلە سەرنجی خۆم دەدەدەم و دوواتریش ئەنجامگیرییەک بۆ پو ختەی ڕاو بۆچوونی خۆم لەسەر ئەوەی کە باسمان کردووە ، دەکەم.  یەکەمیان:  ....کە تۆ دەڵێیت "ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس ئەم ڕاستییەی سەلماند. کۆمۆنەی پاریس، هیچ شتێک نەبوو جگە لە دەوڵەتی پرۆلیتاریا. دەوڵەتێک کە پایەی سەرەکی خۆی لەسەر دیکتاتۆری بۆسەرمایەداران و دیموکراسی بۆ زۆرینەی کۆمەڵگە داڕشت بوو. دووبارەبوونەوەی کۆمۆنەی پاریسێکی دیکە لە هەرشوێنێکی دنیادا، بە ناچاری هەمان تایبەتمەندی [ دەوڵەت بوون و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بوون] لەخۆی دەگرێتڕێگای دووەم بۆ گواستنەوە لە قۆناغی سەرمایەدارییەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم، جگە لە [دەوڵەتی پرۆلیتاریا ؛ یان دیکتاتۆری پرۆلیتاریا]بوونی نییە [ ئەگەر هاوڕێیان ئانارکیست ڕێگەی دووەمیان لایە، با پێشنیاری بکەن، ڕێگایەک کە جیاوازتر لە ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس بێت ]".

سەرەتا من ئەوە دەڵیم کە من ناتوانم پێشبینییەکم بۆ چونێتی پێکهاتەو پێکهاتنی کۆمەڵگەی ئایندەە ( ئەنارکستی-سۆشیالیستی) هەبێت، لە هەمان کاتیشدا من ناتوانم پێشبینی ئەوەش بکەم کە ئەوەی بە دەوڵەتی پرۆلیتاریا یا دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ناو دەبرێت، کڵێشەو شێوەیەکی شیاوو بێت و دەستبدات بۆ کۆمەڵگەی داهاتوو.  وەکو خۆتیش دەزانیت ئەوە سەدەو نیوێک لەمەوبەر بووەو کەسێکیش نییە کە پێشبینی کاتی هاتنی کۆمەڵگەی داهاتوو بکات،  ئەمە جگە لەوەی کە سەرجەمی شتەکان گٶڕاون و بەردەوامیش لە گۆڕاندان.  هەر لەبەر ئەمەش بەڕای من پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە قۆناغی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی یا کۆمۆنیستی دەبێت دەوڵەتی پڕۆلیتاری ، دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاری ، یاخود کڵێشيیەکی تر ،بەخۆیەوە بگرێت، ڕەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبێت.  خودی مارکسیش خۆی زۆر ڕەخنەی هەبوو لە کۆمۆنە،  لەوانەش تێنەشکانی تەواوی دەسگە بیرۆکراتییەکان سەرتاپای دەسگەکانی تربوو لەپاڵ پێداگرتن بوو لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنە و کۆمۆنەی ئایندە دەبوایەو دەبێت پارێزگاری لەخۆی بکات،  کە ئەم پارێزگاری کردنەش کە لە چەکداربوونی خەڵکەکەکەدا خۆی دەبینییەوە.  هەتا گەر ئەمەش ڕویبدایە پاشەڕۆژێکی ڕووناک لەبەردەم کۆمۆنەدا نەدەمایەوە ، مەگەر شٶڕسی جیهانی ڕویبدایە و ڕزگاری بکردایە، کە ئەمەش ئەوکاتەش و ئێستاش کارێکی مەحاڵ بوو، مەحاڵیشە،  بۆیە تێشکانی کۆمۆنە چاوەڕوانکراوو حەتمی بوو.  وەکو پێشتریش وتم ژیان بواری مارکسی نەدا تاکو فکری خۆی بەڕوونی لەسەر مەسەلەی دەوڵەت ساغبکاتەوەو هەر لەبەر ئەمەش بوو جارێک کۆمۆنەی بە دەوڵەتی پڕۆلیتاریاو جارێکی تر بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ده‌چواند، کە ئەم دووانەش بەڕای من لەیەکتری جیاوازن،  هەر ئەمەش وای دەکرد کە جەدەلێکی گەرم لە نێوانی مارکس و هاوڕێکانی لە لایەک و باکۆنین و هاوڕێکانی لە لایەکی ترەوە ، دروست ببێت.

لێرەدا لای من  لێدوانەکە ئەوەندەی لەسەر ئەو ڕێگایەی کە دەمانگەیەنێتە کۆمەڵگەی ئایندە (دوا قۆناغ)، کە هەردوکمان لە شێوەو ناوەرۆکیدا ، هاوڕاین ،   گرنگتره‌ تاکو  خودی ئایندەکە . ئەم ڕێگایەش پێشتر من ئیشارەتم پێکردوە لە ڕێگەی ناسوڵتەییەوە دەگەیتە ئایندەی ناسوڵتە، بەواتایەکی ترلە ڕێگایەکەوە کە بەدوور بێت لە ناوەندگەریی و هەبوونی سەرکردەو بنکردە،  لە ڕێگایەکەوە کە تەواوی تاکەکانی نێو کۆمەڵگه‌ ئازادانە، بێ بەرگرتن بە پێشنیارو داهێنان و تواناو سکییڵیان و نەبەستنەوەیان بە مەرکەزیەت و دەسەڵاتی پارتێک ڕێکخراوێکی سیاسیانەوە، لای من ئه‌وه‌ ڕێگای گوێزه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که‌ له‌ زهنمدا هه‌یه‌ ، وه‌ ئه‌و‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش و ڕیگاکه‌ش که‌ ده‌مان گه‌یه‌نێت پێی، له‌ ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی کردنه‌وه‌  نابێت.  ئێمە باوه‌ڕمان بە نوێنەرایەتی کردن نییە کە شێوەیەکە لە دیمۆکراسی باوو بورجوازیانە، کە هەبوونی نوێنەرایەتی سابت  ( چه‌سپیو) و بەردەوامدان پێی، بناغەی دروستکردنی توێژاڵێکی تایبه‌تییه‌  لەسەرو باقییەکەی تریەوە دەبێت، ئەمەش کانێک دەبێت بۆ دروستبوونی گەندەڵی.  ئیمە باوەڕمان بە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ هەیە  کە تاکەکانی کۆمەڵگە لە شوراکاند، لیژانە لۆکاڵییه‌کاندا ( ناوی هەرچی بێت لە جەوهەرەکەی ناگۆڕیت) ئازادن لەوەی کە دەنگ بۆ کێ دەدەن و بۆ چی دەدەن کە بەردەوامیش کەسەکان و شتەکان دەگۆڕین و لە گۆڕاندا دەبن.  گەیشتن بەو کۆمەڵگەیەی کە باوەڕمان پێی هەیە " کاری خۆجێی و بیرکردنەوەی جیهانییی یا جیهانیانەنه‌" بناغه‌ داڕێژاوه‌که‌یه‌تی و ده‌بێت کاری بۆ بکرێت و له‌سه‌ری کار بکرێت، بۆیە گرنگە کە ئەمڕۆ خەڵکی لە گروپە خۆجێیەکاندا  - تۆ دەتوانیت ناوی بنێیت شووراکان، کۆمۆنه‌کان، یا هەر شتێکی تر-  لە نێو هەموو دەسگەکانی کۆمەڵگە : دەسگە کۆمەڵایەتییەکان، سۆشیاله‌کان،  ئەکادیمیەکان، خوێندن و پەروەردە و بەشەکانی تەندروستی خەستەخانەکان، کەرتەکانی گواستنەوەو ڕێگاو بان، بەشی پیشەسازی و کشتووکاڵی و زەوی و زارو  بیناسازی و سەرجەمی بەشەکانی تر هه‌م ده‌وڵه‌تی و هه‌م  که‌رتی تایبه‌تی،  تاکو بتوانن کاروبارەکانی خۆیان و کۆمۆنێتییەکەیان لەو بوارانەی کە کاری تیادا دەکەن ، ببەن بەڕیوە بە هەرەوەزی بڕیارەکانیان بدەن و بەهەرەوەزیش کاری لەسەر بکەن. ئه‌مه‌ش یانی گێڕانه‌وه‌ای پلانه‌کان و بڕیاره‌کان له‌ ده‌سگه‌یه‌کی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ یا کۆمپانیانو خاوه‌ن کارگه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌ ، بۆ خودی خه‌ڵکه‌که‌ خۆیی و کۆمۆنێتییه‌که‌یان   ئەمە جگە لەوەشی کە هەموو ئەم کۆمەڵانە لەگەڵ کۆمەڵەکانی تردا لە شاردا لە لاذیدا لەسەر ئاستی "وڵاتدا" جۆرێک لە تەنسیق و پێکەوەکارکردن، ده‌بێت هەبێت ( بۆ زانیاریت لەو گروپانەی کە من کاریان لەگەڵدا دەکەم کە زیاتر لە ١٠ گروپن هەر لەم شارەوانییەی ئێمەدا، ناڵێم لەسەر ئاستی لەندەن بەڵام بەشیکی باشی لەندەن ، گەرچی لە بوارێکی کەم و بازنەیەکی زۆر بچوکدایە، ئێمە ئەم کارە دەکەین و تەنسیقیش دەکەیین لە  کردنی چالاکی ڕاستەوخۆدا لە یەک ڕۆژو یەک سەعات و بۆ یەک مەبەست، ئەمەش لە برەودایەو خەریکە زۆر شوێن دەگرێتەوە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ Uk Uncut, Anti Poverty Campaign, Disable people against cuts in benefits له‌ سه‌ر ئاستی بریتانیادا له‌ زیاتر له‌ 30 تا 40 شار له‌ یه‌ک کاتدا چالاکی ڕاسته‌وخۆ بێ هه‌بوونی سه‌رکرده‌و‌ بنکه‌رده،‌ ڕووده‌دات،  (من دڵنیام که‌ زانیاری ته‌واوت له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ) .   ئەوەی کە من دەیڵێم پرۆسەیەکی خاوو دووروو درێژە بەڵام ئەنجامی هەیەو لای من ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە ئایندەو خۆپاراستن لە بیرۆکراتییەت و دووبارە نه‌بوونه‌وه‌ یا نەکردنەوەی تێشکانەکانی ڕابووردوو هەنوکە.  بە کورتییەکەی ئەمەی کە دەکرێت لە بنی کۆمەڵگەوە دەکرێت و گۆڕانکارییەکان لەوێوە دەست پێدەکه‌ن و خۆی دەگرێت و هەڵدەکشێت بۆ دەسگەکانی سەرووتر، واتە بنکەن کردنی دەوڵەت و دەسەڵات.  سەر ئەنجام دوو دەسگە دوو دەسەڵات لەشانی یەکترییەوە دەبینیت ڕاوه‌ستاون یەکەمیان دەسەڵاتی دەوڵەتی بیرۆکراتییەو کە ڕۆژ بەڕۆژ کنەی لێدەکرێت لاواز دەکرێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی یا دەسگەی دووهەمدا کە دەسەڵاتی دەسگەکانی خەڵکییە کە هەرە هەرە زۆرەکەن، ئیدی شوورا بێت ، گروپ بێت، هەرناوێکی هه‌بێت  وەکو وتم گرنگ نییە. ئەو دوو دەسگەیە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ له‌شانی یەکەوە بڕۆن بەڵام ئەوەی گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت وردە وردە شەرعیەتی خۆیی و دەسگەکانی خۆیی و دەسەڵات و هەیبەتی خۆی لەدەست دەدات و بەرەو پوکانەوەو نەمان بۆ هەمیشە دەڕوات. ئه‌مه‌ زۆر به‌ کورتی لای من ئه‌و ڕیگه‌یه‌یه‌ که‌ ده‌سته‌به‌ری هاتنه‌ دی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی هه‌ردووکمان ده‌کات.  گه‌ر پێوویست بکات له‌ کاتێکی تردا ده‌توانم تیشکی زیاتری بخه‌مه‌ سه‌ر.  به‌ڵام هاوڕێم من ڕێگاکه‌ی یاخوود ئامرازه‌که‌ی تۆم به‌رچاو نه‌که‌وت ، که‌ من دیسانه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ لای من به‌ردی بناغه‌ییه‌. چا نازانم تۆ ڕێکخراوێک ، پارتێک ده‌که‌یته‌ به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌، یاخوود ته‌رحێکی ترت له‌لا هه‌یه‌.‌

دووهه‌م:  من دوو بڕگه‌ له‌ سه‌رنجه‌کانت ده‌گوێزمه‌وه‌  ئێره‌و‌  له‌ دێڕێکدا ئه‌وه‌ی که‌ تۆ وتووته‌  له‌و دوو بڕگه‌یه‌دا، من کورتی ده‌که‌مه‌وه‌ و سه‌رنجی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌گرم:

"... ئەو چینە کۆمەڵایەتییەی کە پایەی بابەتی تیۆری " دیکتاتۆری پرۆلیتاریا " و "شۆڕشی کۆمۆنیستی " مارکس و ئەنگڵسی لەسەر بنیاتنراوە، لە ڕوسیای سەردەمی قەیسەر تا ڕوخانی ئەو ڕژێمە لە ١٩١٧دا، ئەو چینە تا ئەو ئاستە گەشەی کۆمەڵایەتی نەکردووە کە بتوانێت وەک چینێک پەیامی مێژوویی خۆی بەسەرئەنجام بگەیەنێت و شۆڕشی کۆمۆنیستی بەرپا بکات. ئامارەکانی ئەو سەردەمە لەلایەک و دەقی نووسراوەکانی لینین، ترۆتسکی، بوخارین، پراوپراژنیسکی و باسەکان دەربارەی سیاسەتی ئابوریی نوێ " نیپ " و پرۆژەی پیشەسازیکردنی سۆڤیەتی ساڵانی ١٩٢٨ و بۆسەرەوە، هەموویان پێمان دەڵێن کە چینی کرێکار، لەڕووی کۆمەڵایەتی و چەندایەتییەوە لەو ئاستەدا نەبووە کە بتوانێت " شۆڕشی کۆمۆنیستی " بەرپا بکات.

"..شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ نەیدەتوانی دەسەڵاتی سیاسیی بخاتە دەستی چینێک کە هەم لە ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و چینایەتییەوە کەمایەتییەکی کۆمەڵگەی ڕوسیای ئەو سەردەمەی پێکهێناوەو گەشەی مێژوویی نەکردووەو هەم هوشیاری دەربارەی شۆڕشی کۆمۆنیستی نەبووە.

حیزبی بەڵشەفیک، ئەگەرچی توانی لە پێوەرێکی بەرینی کۆمەڵایەتیدا، چینی کرێکاری ساوای ڕوسیا لە دەوری سیاسەت و ئامانجەکانی کۆ بکاتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو نییەت پاکی، سەمپاثی و دڵسۆزییەکی ڕابەرانی بۆ ڕزگاری چینی کرێکار و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی، نەیدەتوانی حیزبی ئەو چینە بێت و بە ناچاری دەبووایە خۆی تەسلیم بە ڕەوەندێکی مێژوویی بکات کە لەدەرەوەی، مەیل و خواست و ئیرادەی ئەو، یاساکانی گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییە ئابوریی و ژێرخانییەکانی کۆمەڵگەی ڕوسیا بەسەریدا دەیسەپاند"

هاوڕێم ، من کورته‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ له‌ دوو مه‌سه‌له‌دا ده‌بینم که‌ یه‌که‌میان نوێنه‌رایه‌تییه‌ که‌ پارتی به‌لشه‌فیک نه‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تی پڕۆلیتاری بکه‌ن.  دووهه‌میشیان ئه‌وه‌ی که‌ بینای ته‌حتی و بینای فه‌وقی ئه‌و‌ کاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌ سوشیالیستی/کۆمۆنیستی له‌بار نه‌بوو. ( به‌هیوام مه‌به‌سته‌که‌تم پێکا بێت، گه‌ر وانییه‌ تکایه‌ بمبه‌خشه‌ و واتێمه‌گه‌ که‌ ویستوومه‌ مه‌به‌سته‌که‌ت به‌ چه‌واشه‌یی بگه‌یه‌نم به‌ خوێنه‌ر)

سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌میان، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێکرد من باوه‌ڕم به‌ نوێنه‌رایه‌تی کردن نییه‌ ، پێموایه‌ به‌ ڕه‌غمی پرژو بڵاوی ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌نارکسته‌کان ، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی بناغه‌یی هاوڕاو کۆکن که‌ له‌وانه‌ ده‌وڵه‌ت و نامه‌رکه‌زیه‌ت و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنه‌. ڕاڤه‌کردنه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ت ‌ ده‌قاو ده‌ق قسه‌که‌ی من ده‌سه‌لمێنێت ، که‌ نوسیومه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێته‌ هۆی دروستکردنی توێژاڵێکی جیا و کانێک بۆ گه‌نده‌ڵی و بیرۆکراتییه‌ت.  بنچینه‌ی دروستبوونی پارتی به‌لشه‌فی هه‌ندێک کێشه‌ و گیروگرفتی ئه‌ساسی به‌خۆوه‌ گرتوه‌ که‌ ناوه‌ندێتی مه‌رکه‌زی ( بیرۆکراتییه‌ت)، گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی بۆ ناو کرێکاران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنیان، به‌شێکن له‌و کێشانه‌.  دیاره‌ ئه‌م 3 مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه‌ و یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانن و به‌ بێ یه‌کدی ناژین ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کزبوون و خاوبوونه‌وه‌ی یه‌کێکیان، هێواشبوونه‌وه‌و  سستبوونی ئه‌وانی تریانه‌.  من دلنیام که‌ تۆش ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێت  چونه‌که‌ من باوه‌ڕم وایه‌ منیش و تۆش و مارکسیش و سه‌رجه‌می ئه‌نارکسته‌کانیش (  ببوره‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئێمه‌ خۆمان به‌رینه‌ ئاستی مارکسه‌وه‌ گه‌رچی ته‌قدیسیشی ناکه‌ین) باوه‌ڕمان وایه‌ که‌ کرێکاران ده‌بێت خۆیان خۆیان ڕزگار بکه‌ن ، جا له‌ حاڵه‌تێکدا که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان یا خوود هه‌ت له‌ ناو خۆشیاندا نوێنه‌رایه‌تییان کراو شتیان به‌سه‌ردا فه‌رزکراو له‌ دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ مه‌حرومکران، ئه‌وه‌ سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌ بارێکی تردا ده‌شکێته‌وه‌ که‌ به‌ قازانجی  کرێکاران ناگه‌ڕێته‌وه‌ ‌.  نوێنه‌رایه‌تی کردن شتێکه‌و به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆ شتێکی تره‌ ، ئیدی ئه‌مه‌ له‌ بڕیاره‌کاندا بێت یاخوود له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ( مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت  یا ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌وڵه‌تدا ،نییه‌) ، بۆ ئه‌وه‌شی که‌ سیاسه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کردن پشتگوێ بخرێت و کاری پێنه‌کرێت ده‌بێت پارت و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کان ، هه‌ر هه‌موویان پشتگوێ بخرێن و کاریا پێنه‌کرێت.   شتێکی تر لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ من و تۆ چۆن چاوه‌ڕوان بکه‌ین گه‌یاندن به‌ ئامانجێک که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی تیادا ون ده‌بێت، له‌ حیزبێکه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و باوه‌ڕی به‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و مه‌رکه‌زییه‌ت تیایدا به‌رقه‌رارو یه‌کێکه‌ له‌ خاڵه‌ بناغه‌ییه‌کانی که‌ له‌ بازنه‌یه‌کی زۆر که‌م و ته‌سکدا به‌کاری ده‌هێنێت‌،  چۆن که‌ ئامانجه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا خۆی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ داده‌ماڵێت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌کات؟ !!! وه‌کو ێشتر وتم له‌ ڕێگه‌ی سوڵته‌وه سوڵته‌ دروستده‌که‌یت نه‌ک هه‌ڵی بوه‌شێنیته‌وه‌، لۆجك پێمان ده‌ڵێت سوڵته‌ به‌ره‌و سوڵته‌ی زیاترت ده‌بات.

سه‌باره‌ت به‌ خاڵی دووهه‌میان:  که‌ باروو دۆخ و بونییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ڕوسیا له‌بار نه‌بووه‌ بۆ دروستکردنی سوشیالیزم.  ئه‌مه‌ باسێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش و دووروو درێژه‌ ، له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دوای ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌توانین بێینه‌وه‌ سه‌ری.  به‌ڵام من هه‌ر زۆر به‌ کورتی لێره‌دا ده‌ڵێم، ئه‌م مه‌قوله‌یه‌ ڕیشه‌که‌ی زۆر کۆنه‌و چه‌قبه‌ستنی ئه‌م تیوره‌ش‌ بناغه‌که‌ی دابه‌شکردنی قۆناغی مێژوویی به‌شه‌رییه‌ته‌ بۆ 5 قۆناغه‌که‌و که‌ ئا لێره‌شدا به‌ پێی ئه‌م تیوره‌ سوشیالیزم ناتوانرێت دروست بێت هه‌تا کۆمه‌ڵگه‌ به‌م قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕن و نه‌گه‌نه‌ قۆناغی کاپیتاڵیزم .  ئه‌و‌ خاوه‌نڕایانه‌  وای ده‌بینن که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سوشیالیزم/کۆمینیزم به‌تێپه‌ڕبوونی به‌ قۆناغی کاپیتاڵیزمدا پێداویستییه‌کانی درستبوونی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.  که‌ خودی ئه‌م ڕایه‌ به‌ سوودی بورجوازی و سیسته‌مه‌که‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ‌ به‌ درێژه‌دان به‌ ته‌مه‌نیان و نه‌هێڵانه‌وه‌ی ده‌ورێک بۆ خه‌ڵکانی به‌شخوراوو زه‌حمه‌تکێشه‌، جا ئیدی له‌ هه‌ر یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌دا بووبێتن،  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شه‌هاده‌و ئیمتیازی شؤڕشگێڕێتی دانه‌ به‌ بورجوازی و پته‌وکردنیانه‌ به‌ لێخوڕینی باقیه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵگایه‌ به‌و ئاقاره‌ی که‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.  وه‌کو وتم من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ بدوێم ده‌یهێڵمه‌وه‌ بۆ هه‌لێکی تر ، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌رنجی منه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.

ئه‌نجامگیری:

هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر زۆر به‌کورتی ئه‌نجامگیریییه‌ک له‌سه‌ر پوخته‌ی ڕاوبۆچوونه‌کانم بکه‌م.

زه‌مان و زه‌مینه‌کان له‌ گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌په‌له‌و گه‌وره‌دا بوون به‌ تایبه‌ت له‌ دوای شه‌سته‌کانی چه‌رخی ڕابوردوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گه‌لێک له‌ سه‌رجه‌می مه‌سه‌له‌کانی گۆڕیوه‌و داخوازییه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان هه‌ر له‌و ڕه‌وته‌دا له‌ گۆڕانێکی سه‌رو مڕدا بوون.  کرێکاران ، پڕۆلیتاریا یا گه‌ر هه‌ر هه‌مووی ناوی له‌ سه‌دا 99 که‌ی لێبنێن وه‌کو چینێکی موته‌جانس نه‌ماونه‌ته‌وه‌ ، گه‌رچی هه‌ر هه‌مووی گیرۆده‌ی ده‌ستی نه‌گریسی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریه‌و هه‌ر هه‌مووشیان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ نه‌مان و له‌ناوچوونی ئه‌و سیسته‌مه‌دایه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا چاوه‌ڕوانکردنی مانگرتنێکی سه‌رومڕی دررێژخایه‌نی هه‌ر هه‌موو خه‌ڵککه‌ نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ، ناوچه‌و چه‌ند وڵاتێک، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێکی ئه‌وروپیش ، کارێکی تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه‌.  دیاره‌ ئه‌مه‌ش هۆوهۆکاری خۆی هه‌یه‌ که‌ باسکردنیان  لێره‌دا جێگای  نابێته‌وه‌.  له‌و کاته‌وه‌شی وه‌کو ده‌ڵێن بیرو هزری سوشیالیزم/کۆمۆنیزم بووه‌ته‌ پرسێکی زانستیانه‌و‌ به‌دیلێکی ته‌واوی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکییه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌دا، هه‌وڵ و کۆششێکی یه‌کجار زۆری بۆ دراوه‌و هه‌ر له‌ و ڕۆژه‌شه‌وه‌ گه‌رچی ئامارێکی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ به‌ڵام ده‌توانرێت مه‌زه‌نه‌ی ئه‌م ژماره‌ی قوربانییه‌کانی،‌ به‌ سه‌ده‌ها ملیۆن بکه‌ین هه‌ر له‌ زه‌ره‌ری ڕۆحی و جه‌سه‌دی و تیاچوون و زه‌ده‌بوون و هه‌ڵکه‌نران له‌ شوێنی خۆو ڕه‌وکردنی زه‌رووری و ئیباده‌کردنی زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌روو سروشت و ....له‌گه‌ڵ به‌راورد به‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش کێشه‌که‌مان ، ئاینده‌ی گه‌یشتنمان به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌، له‌بری نزیکبوونه‌وه‌ی، دوور که‌وتۆته‌وه‌،  دیاره‌ ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه‌.

له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌و نیوه‌ی ڕابوردووه‌وه‌ ‌ ڕوداوه‌کان، ئه‌زموونه‌کان، به‌سه‌رهاته‌کان هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لماندین که‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێگایه‌نه‌ی که‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی ، یا هێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌مان ،  یا هه‌ر هیچی نه‌گۆڕیوه‌ یا شتێکی زۆر که‌م.  هه‌ر بۆیه‌ ڕێگاکانی کوده‌تای سه‌ربازی ، میلیته‌ری ، مه‌ده‌نی ، په‌ڕله‌مانتاری ، جه‌نگی پارتیزانی، کارو چالاکییه‌کانی پارت و حیزبه‌کان به‌هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه‌  - که‌ من هه‌ر هه‌موویان به‌ کوده‌تا ده‌زانم- زیاتر بۆ له‌باربردنی ڕاسه‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی ڕاپه‌ڕینه‌کان ، هه‌وڵه‌ شۆڕشگێڕییه‌‌کان بووه‌ ، نه‌ شتێکی تر.

  به‌ڕای من له‌ چه‌رخی ڕابوردوودا دوو ڕه‌ده‌ی گه‌وره‌  ( دژه‌ شۆڕش، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌) ڕویدا که‌ یه‌که‌میان ڕه‌ده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان بوو که‌ تا ئیشتاش ئاسارو شوێنه‌واری هزری و عه‌مه‌لیشیان له‌سه‌ر جیهان هه‌ر ماوه‌.  دووهه‌مه‌میان ڕوودانی "شۆڕشی" ئێران بوو که‌ نه‌ک هه‌ر سه‌رتاپای وڵاتێک یا ناوچه‌یه‌ک به‌لكو هه‌موو دنیای گۆڕی ،  که‌ بووه‌ بنکه‌یه‌ک له‌ سه‌رکه‌وتنی موجاهیدین له‌ ئه‌فغانستان، ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی " شۆڕش" ، دروستبوونی حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌داو هه‌ڵسانی  ئه‌میرو مه‌لیکی وڵاتانی میرنشینه‌کان، له‌ مقابیلی ئێراندا، به‌ زیندووکرده‌نه‌وه‌ی سه‌له‌فی  و وه‌هابی و ئیسلامی تووندڕه‌و و به‌هێزکردنیان.  ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئێستاو زیاتر له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنین ، به‌ڵکو له‌وه‌ ده‌کات که‌ تازه‌ له‌سه‌ره‌تادا بێت.

ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی سه‌ره‌وه‌ من ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی که‌ دوو پرس، دوو کێشه‌ له‌ خلالی ئه‌م ماوه‌ دووروو درێژه‌دا فه‌شه‌لیان هێنا به‌ڵام کاره‌ساته‌ جه‌گبڕاوه‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانیین که‌چی هه‌ر له‌ سه‌ری ده‌ڕۆین و دووباره‌و‌ سه‌دباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌ (  ببورن هاوڕێیان ڕوی ده‌مم له‌ ئێوه‌ نییه‌).  یه‌که‌میان کارکردنی حیزبیانه‌  یا ئامرازی حیزب هه‌ر جۆرێک بێت فه‌شه‌لی هێناو دڵنیایی ئه‌وه‌ی کردم که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ دروست نابێت،  بگره‌ کۆسپێکی گه‌وره‌شه‌ له‌به‌رده‌میا.  دووهه‌میشیان "ده‌وڵه‌ت" هه‌ر چه‌شنێک ببێت ، هه‌ر ناوه‌رۆکێکی هه‌بێت،  ده‌توانرێت بیبێت، به‌ڵام ناتوانێت له‌ ڕێگایه‌وه‌ بگه‌ینه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیزم/کۆمۆنیزم.  ئه‌زموونه‌کان ئه‌مه‌شی سه‌لماند ، گه‌رچی هاوڕێ مارکسیه‌کانمان ، خاڵی تێشکانی ئه‌مه‌ بۆ جۆرو ناوه‌رۆکی پارته‌ سیاسییه‌کان ده‌گێڕنه‌وه‌، نه‌ک خوودی ده‌روڵه‌ت و سروشته‌ فاشی و توندوو تیژییه‌که‌ی.

هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌من ده‌ده‌ن که‌ ڕێگه‌ی سێهه‌م هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ ، که‌ ڕێگه‌ی ناسوڵته‌وییه‌ (نه‌گرتنه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاته‌) ‌که‌ گرتنه‌به‌ری  ئه‌م ڕێگایه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زه‌رووره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج.  لۆژیک و به‌سه‌رهاته‌کان ، ئه‌وه‌یان نیشانداوه‌ تووندوتیژی توندوتیژی زیاتر به‌ دوی خۆیدا ده‌هێنێت،  ده‌وڵه‌تێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی  و زه‌بت و ڕه‌بتی حیزبیانه‌وه‌ دروست ببێت،  گه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تووندوتۆڵ تر و زه‌بت و ڕه‌بتێکی زیاتر نه‌ڕوات، هه‌رگیز به‌ره‌و نه‌هێڵانی ده‌سه‌ڵاتی نابات جا له‌م حاڵه‌ته‌شدا،  هه‌موو هه‌وڵ و ئامانجه‌کان له‌بار ده‌بات.  باشترین ڕێگای ناده‌سه‌ڵاتی، ناناوه‌ندگه‌رایی:  گروپه‌ لۆکاڵییه‌کانه‌، شووراکانه‌، کۆمۆنۆکانه‌، له‌ناو هه‌ناوی ئۆرگانه‌ جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌دا. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆو ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action ) بناغه‌و ڕۆحو هزری ئه‌و لیژانانه‌یه‌،  که‌ ڕۆژگارو ڕووداوه‌کان کارایی چالاکی ڕاستوخۆیان نیشان داوه‌  تا  ڕاده‌ی  ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی کارێکی ڕاستوخۆدا که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا ئامانجێکی به‌جێ هێناوه‌،‌ لانیکه‌م له‌ سیسته‌می په‌ڕله‌مانتاریدا ، وه‌ختی نێوانی په‌ڕله‌مانێک و په‌ڕله‌مانێکی تر ده‌خایه‌نێت بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌مان ئامانج.

یه‌کخستنی یا یه‌ککه‌وتنی خه‌ڵکانی ناو گروپه‌کان، لیژانه‌کان ، شووراکان مه‌سه‌له‌یه‌کی تیوری هزری نیه‌و له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کان و پرسه‌ تیورییه‌کان و شته‌کانی که‌ له‌ ئاسامندا باسی لێده‌کرێت،  ئه‌وان له‌سه‌ر  ئه‌وانه‌ یه‌کناگرن، به‌ڵکو له‌ سه‌ر بناغه‌ی پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌یان ، داخوازییه‌کانیان هه‌رچی که‌ خۆیان بزانن بۆیان باشه‌ و ده‌بێت بکرێت یه‌کده‌گرن.   ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر عه‌مه‌لیانه‌یه‌و هه‌ره‌ زۆره‌که‌مان له‌ ده‌وری خۆی کۆده‌کاته‌وه‌،  به‌رژه‌وندییه‌کانیشی که‌ دواتر ده‌چنرێته‌وه‌ بۆ هه‌مووانه‌ وه‌کو چۆن برێاره‌کان له‌ ڕێگای هه‌مووانه‌وه‌ دراوه‌و ده‌درێت که‌ دیاره‌ لێره‌شدا ئیمتیازاتی تاک و ئه‌شخاس ون ده‌بێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بیرۆکراتییه‌تیش له‌نێوده‌چێت.

دیاره‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کان و خۆڕێکخستنیانه‌ له‌ گروپێکی ، لیژانێکی ، نا قوچکه‌یی، ناهیراشی بێ سه‌رکرده‌ییدا. هه‌نگاوی ئاینده‌ داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ له‌و کاته‌دا ده‌توانرێت بکرێت و زه‌روره‌ی ئه‌و کاته‌یه‌، تاکو بخرێته‌‌ ژێر ‌ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنێتییه‌که‌وه‌ ، ئیدی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێن ده‌وڵه‌تی بن یاخوود ئه‌هلی.  هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، کردنی کاره‌کانیش خۆبه‌خشانه‌و دوور له‌ ده‌رکردنی ئه‌وامیر و کردنی ئامۆژگاری و ئیرشاداته‌.  له‌ هه‌مان کاتیشدا ته‌نسیقکردنی کاری ناوکۆییه‌ له‌گه‌ڵ گروپ، لیژانه‌کانی تردا له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی تر، هه‌موو شاره‌که‌ به‌ ده‌ره‌وه‌شیان،  ناوچه‌که‌ تا ده‌گاته‌ ئاستی ئه‌وه‌ی که‌ پێی ده‌ڵێن وڵات.

به‌م شێوه‌یه‌ کاره‌کان  له‌ بره‌وو پێشه‌وه‌چووندا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجامێکی باشی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتێک و ورده‌ ورده‌، ڕۆژ به‌ڕۆژ جێ پێێ ده‌سگه‌ بیرۆکراتییه‌کان شلۆق ده‌کات و خۆیان جێگایان ده‌گرنه‌وه‌، واته‌ کۆمۆنێتییه‌که‌ ، خه‌ڵکانی ناو کۆمۆنێتییه‌که‌ هه‌موو شته‌کان ، بڕیاره‌کان هی خۆیان ده‌بێت. 

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئێرە بکە

بۆخوێندنەوەی بەشی دووەم ئێرە کلێک بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم ئێرە کڵیک بکە
بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم کلیکی ئێرە بکە

بۆخوێندنەوەی بەشی پێنجەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی شەشەم کلیکی ئێرە بکە

بۆخوێندنەوەی بەشی حەوتەم کلیکی ئێرە بکە

بۆ خوێندنەوەی بەشی هەشتەم کلیکی ئێرە بکە

بۆخوێندەنەوەی پێشەکی ئەم قسەوباسانە، کڵیکی ئێرە بکە

بۆخوێندەنەوەی نووسینەکەی باکۆنین، کە ئەم مناقشانەی دروستکرد، کڵیکی ئێرە بکە

loadingئابوریی بازاڕی ئازاد و لیبراڵیزمی سەرمایەداری ڕۆژئاوا کەوتە بەر ڕەخنەی " پاپ"ەوە!

ڕابەری ئاینی کاثولیکەکانی دنیا بەتووندی ڕەخنەی لە ئابوریی ڕژێمی سەرمایەداری ڕۆژئاواگرت.

پاپ فرانسیس، کە ماوەی چەند مانگێکە  بە سەرۆکی ڤاتیکان هەڵبژێردراوە، لەبەردەم باڵوێزەکانی ڤاتیکاندا بەتووندی ڕەخنەی لە بازاڕی ئازاد و سیاسەتە نیولیبراڵییەکانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا گرت.

پاپ داوای لە سەرانی سەرمایەداری ئەوروپا و ڕۆژئاواکرد کە کۆتایی بە سیاسەتی تەقەشوفی ئابوریی بهێنن و پشتیوانی لە خەڵکی هەژار بکەن.

پاپ لە ڕەخنەگرتنی ئابوریی بازاڕی ئازاد و سیاسەتە ئابورییەکانی لیبراڵیزمدا بەڕاشکاوانە وتی " گرتنەبەری سیاسەتی تەقەشوفی ئابوریی ژیانی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بێتامکردووە".  

پاپ  پارەپەرستی و قازانجپەرستی کۆمپانیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە " بتپەرستن" چواند و وتی " پەرستنی گوێرەکەی ئاڵتونی، لەمڕۆدا خۆی لە سیمای نوێ و زاڵمانەی بڕینی خەرجییەکان و دیکتاتۆری ئابوریی بێ شوناسنامە، کە ئامانجێکی ڕاستەقینەی بۆ مرۆڤایەتی نییە، دەبینیتەوە".

پاپ ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئابوریی بازاڕی ئازاددا، مرۆڤ وەک کاڵایەکە کە کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت. هەروەها بێ پەردە وتی :" ئایدیۆڵۆژییە ڕادیکاڵییەکانی بازاڕی ئازاد، ئیستبداد ودیکتاتۆرییەکی نهێنی و  نەبینراوی فەرزکردووە".

پاپ ئەگەرچی ئەمڕۆ بۆتە ڕەخنەگری سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا و دەیەوێت ڤاتیکان ئیحتوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەوروپا دژ بە سیاسەتی دەستپێوەگرتن [ تقشف]ەکان بکات، بەڵام ڕەخنەکانی ڕاستییان تێداهەیە و سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکان و سەرمایەداری بازاڕی ئازاد، سەپاندنی دیکتاتۆریەتێکی نەبینراوی چینی بۆرژوازی ڕۆژئاوایە بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا.

سەرچاوە: http://www.aljazeera.com/news/europe/2013/05/201351616303447140.html

 

loadingگۆڵمەز: مێگه‌له‌که‌ی سه‌رۆک و ته‌قه‌ی خۆشی

تێینییەک: ئەم  تەنزە لە پەیوەند بە  تەقەکردنی خۆشی دووبارە هەڵبژاردنەوەی جەلال تاڵەبانی بە سەرۆک کۆماری عێراق لەساڵی ٢٠١٠دا نووسراوە. دوێنێیش بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی تاڵەبانی، دووبارە تەقەکردنی یەکێتییەکان لە کەرکوک وسلێمانیدا دەستیپێکردەوە. بە پێی هەواڵەکان، لەئەنجامی تەقەکردنەکاندا، چەندین کەس بریندار بوون. بەهۆی ئەو کردارە قێزەون و دواکەوتووانەی جەلالییەکانەوە، بڵاوکردنەوەی دووبارەی ئەم بابەتەمان بە پێویستزانی.

ک پ ئینفۆ

--------------------------

مێگه‌له‌که‌ی سه‌رۆک و ته‌قه‌ی خۆشی

هه‌شت ساڵ له‌مه‌وپێش، مشتومڕێکی زۆر تووند له‌ سه‌ر "خاڵی کۆتایی " له‌ نێوان من و گۆڵمه‌زگێڕه‌که‌ی هاوڕێمدا دروست بوو. مشتومڕه‌که‌مان تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش به‌رده‌وامه‌ . هاوڕێکه‌م نووسه‌ره‌ و بڕوای وایه‌ که‌ هه‌موو شتێک وه‌ک دێڕێکی ناو وتاره‌کانی  خاڵی کۆتایی هه‌یه‌، به‌ڵام من به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بیر ده‌که‌مه‌وه‌ و پێم وایه‌ زۆر شت هه‌یه‌ له‌م عاله‌مه‌دا که‌ خاڵی کۆتاییان نییه !. جارێکیان له‌سه‌ر هه‌مان مه‌وزوع له‌گه‌رمه‌ی مشتومڕدا بووین که‌ لێیپرسیم : " ده‌توانیت نموونه‌یه‌کم بده‌یتێ که‌ خاڵی کۆتایی نه‌بێت ؟" . منیش که‌ چێژێکی تایبه‌تیم له‌ مشتومڕه‌که‌ی نێوانمان ده‌بینی، پێم خۆش نه‌بوو خاڵی کۆتایی بۆ دابنێم وهه‌رزوو کۆتایی به‌ گۆڵمه‌زه‌که‌ی نێوانمان بهێم . له‌به‌رئه‌وه‌، ناچار بووم ته‌نها نموونه‌یه‌کی بده‌مێ و ئه‌و سه‌دان فیشه‌که‌ی که‌ له‌ ناو مه‌خزه‌نه‌که‌مدا هه‌بوو، به‌یه‌کجار  بۆ خۆشی به‌سه‌ریدا نه‌یته‌قێنم. له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌یدا وتم :" بۆ نموونه‌، ئێستا به‌ سه‌دان کۆلکه‌ نووسه‌ر په‌یدابوون، نووسینه‌کانیان نه‌ک خاڵی  کۆتایی تێدا نییه‌، به‌ڵکو فاریزه‌شی تێدا نییه‌ و که‌ نووسینه‌کانیان ده‌خوێنیته‌وه‌، هه‌ناسه‌ت له‌به‌رده‌بڕێت، چونکه‌ ده‌ڵێی به‌ پیاده‌ به‌ شاخی هه‌یبه‌سوڵتاندا سه‌رده‌که‌ویت و له‌و سه‌ریشه‌وه‌ که‌ دێیته‌ خواره‌وه‌ یه‌ک بازگه‌ت له‌به‌رده‌مدا نییه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت  < لێخوڕه‌ ده‌شته‌>، وه‌ستانی تێدا نییه‌ و  له‌ نووسینه‌کانیاندا چاوت به‌یه‌ک خاڵی کۆتایی ناکه‌وێت !". له‌ وه‌ڵامدا وتی " ئاخر ئه‌وانه‌ تازه‌ نووسه‌رن و پێویستیان به‌ کات هه‌یه‌ تا فێری ڕێساکان و بنه‌ماکانی نووسین ببن ". نه‌مهێشت درێژه‌ به‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ بدات و قسه‌که‌م له‌ ده‌میدا کرد به‌ شه‌کر و پێم وت :" ئاخر کاکی برا با تۆزێک مه‌نتقی بین . باشه‌ توشه‌ره‌فه‌ت له‌ چ شوێنێکی دنیادا به‌ که‌ سێک ده‌ڵێن نووسه‌ر، ئه‌گه‌ر ساده‌ترین  و سه‌ره‌تایترین یاسا و بنه‌ماکانی نووسین نه‌زانێت ؟ . به‌شه‌رفم نه‌ک هه‌ر پێی ناڵێن ئینشانووس، به‌ڵکو به‌ نامه‌نووس و عه‌ریزه‌ نووسیشی ڕاناگرن !. نازانم له‌ بیرت ماوه‌ یان نا ئه‌و کاتانه‌ی له‌ پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایدا بوووین مامۆستا "م " فێری ئینشا نووسینی ده‌کردین، ئه‌گه‌ر یه‌کێکمان خاڵی کۆتایی دێڕه‌که‌ی له‌ بیر بچووبایه‌، ئه‌و به‌ توڕه‌بوونه‌وه‌ ده‌یگوت < ڕیییقققنه‌ سه‌ری دێڕ.. ڕقینه‌که‌ت بکه‌ که‌ دێڕه‌که‌ ته‌واو ده‌بێت >.ئەوە نەهجی فێرکردنی ئینشانووسینی مامۆستا " م" بوو بۆ فێرکردنی قوتاییەکانی پۆلی سێیەمی سەرەتایی... کاکی خۆم ئینجا خۆ هه‌ر کۆلکه‌ نووسه‌ره‌کان نین که‌ به‌ ناو وتاره‌کانیان بێ نوقته‌، بێ فاریزه‌، بێ په‌ره‌گراف، بێ ئه‌نجامگیری و  بێفیکره‌، به‌ڵکو زۆر خۆ به‌ نووسه‌ری گه‌وره‌زانی کوردیش هه‌یه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ له‌ کۆلکه‌ نووسه‌ره‌کان کۆڵه‌وارتره‌ ". گۆڵمه‌زگێڕه‌که‌ی هاوڕێم که‌ زانی قسه‌کانم ڕاستی تێدایه‌ بێده‌نگ بوو، به‌ڵام مشتومڕه‌که‌مان وه‌ک نووسینی نووسه‌ره‌ نا نووسه‌ره‌کانمان خاڵی کۆتایی نه‌بوو !.

 دوێنێ سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان بووم، ئا له‌و کاته‌دا زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م زنجیره‌ی بیرکردنه‌وه‌کانمی پساند . دووباره‌ گۆڵمه‌زگێڕ بوو . پێی وتم :" ئێستا باشترین نموونه‌م له‌سه‌ر خاڵی کۆتایی له‌به‌رده‌ستدایه‌ ". لێم پرسی :" نموونه‌که‌ت چییه‌ ". وتی :" تۆ ده‌تگوت ئه‌زمه‌ی حکومه‌ت له‌ عێراقدا خاڵی کۆتایی نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا پاش له‌ 8  مانگ حکومه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ عێراقدا دروستکرا. مالیکی بۆیه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرو تاڵه‌بانیش کرایه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار. ئایا ئێستا ئیعتراف ده‌که‌یت که‌ هه‌مووشتێک خاڵی کۆتایی هه‌یه‌ ؟ " . له‌وه‌ڵامدا وتم :" نه‌خێر ". وتی " چۆن ؟ " منیش وتم :" پێش له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه‌، ده‌کرێت وێنه‌یه‌کی گشتیم له‌ دۆخی ئێستای ناوشاری سلێمانی بده‌یتێ ؟". گۆڵمه‌زگێڕی هاوڕێم  ناوشاری سلێمانی  به‌م شێوه‌یه ‌بۆ وێنا کردم :

[ هه‌ر فیشه‌کی گڕداره‌و سنگی ئاسمانی تاریکی سه‌ر شار کون کون ده‌کات .. گوله‌ گڕداره‌کان به‌ خێرایی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌کشێن و پاشماوه‌یه‌ک خامۆش ده‌بن و دووباره‌ به‌ کوژاوه‌یی وه‌ک تاوه‌ تارزه‌ به‌سه‌ر خانووه‌کانی شاردا ده‌بارنه‌وه‌ . شار وه‌ک به‌ره‌ی جه‌نگی لێهاتووه‌، ئێستا نازانیت له‌م شاره‌دا شاییه‌ یان شه‌ڕه‌.. هه‌م شه‌ڕه‌و هه‌م شاییه‌.. ڕه‌نگه‌   که‌سانی بیانی ناوشار وابزانن ئێستا شه‌ڕی ناوخۆ له‌شاردا هه‌ڵگیرساوه‌ و ترس سه‌رتاپایانی داگرتبن. له‌وانه‌شه‌ چه‌ند که‌سێک له‌م ته‌ق و تۆقه‌دا بریندار ببن.  ئه‌ندام و نانخۆرانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کانی شار.. وه‌ک مێگه‌ل چوونه‌ته‌ پشتی پیکابه‌کانه‌وه‌ و له‌وسه‌رمایه‌دا په‌ڕۆی سه‌وزیان به‌خۆیاندا داوه.. به‌ملاو به‌ولای ئۆتۆمۆبیله‌کانیاندا وێنه‌ی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیان هه‌ڵواسیووه‌ و ده‌ستیان به‌ هۆڕین لێدان کردووه‌ و خه‌ڵکی شاریان به‌ته‌واوی ئیزعاجکردووه‌.. گرده‌که‌ی نه‌وشیروان بێده‌نگه‌و  بێده‌نگ بوونیشیان نیشانه‌ی ڕازیبوون و ده‌نگدانیانه‌ به‌  هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تی شادییه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی  فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆماردا ئاشکرا ناکه‌ن.. چه‌ندکه‌سێک وێنه‌ی هێرۆی ژنی تاڵه‌بانی و مه‌لابه‌ختیاریان به‌رزکردۆته‌وه‌ هاوار ده‌که‌ن < مامه‌ مامه‌ .. سه‌رۆک کۆماری له‌ خۆت جوانه‌ ! >. ئه‌م دیمه‌نه‌ کۆمیدییه‌ گه‌مژه‌ییه‌ سه‌رج ڕاکێشه‌ به‌ لامه‌وه‌.. با بڕۆم پرسیارێکیان لێبکه‌م تا بزانین جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار یان مه‌لابه‌ختیار و هێرۆ؟ .. تکایه‌ له‌سه‌ر خه‌ت به‌و گوێبگره‌ :" براده‌ران شه‌وتان باش . ده‌توانم پرسیارێک بکه‌م ؟ " . به‌یه‌ک ده‌نگ " فه‌رموو ... ئێوه‌ سه‌ربه‌ کام ڕێکخستنی یه‌کێتین ؟ . مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی سلێمانی و ڕێکخراوه‌ دیموکراتییه‌کان.. یه‌عنی مه‌لا به‌ختیار و هێرۆخان بوونه‌ته‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق ؟.. نا گه‌مژه‌، مامه‌ گیان بۆته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار . ده‌باشه‌ له‌ گه‌مژه‌ییم ببورن، چونکه‌ ئێوه‌ی دانا وێنه‌ی سه‌رۆک کۆمارتان به‌رزنه‌کردبووه‌وه‌ و وێنه‌ی مه‌لا به‌ختیار و هێرۆخانتان هه‌ڵگرتووه‌، بۆیه‌ چه‌واشه‌ بووم و وام ده‌زانی ئه‌وان بوونه‌ته‌ سه‌رۆک کۆمار! ".... ئه‌مه‌ وێنه‌یه‌کی گشتی بوو له‌ دۆخی ناوشار]. وێنه‌ ووشەییەکەی سه‌رنجڕاکێش بوو. له‌و گفتوگۆ خێرایه‌دا وێنه‌یه‌کی ڕوونی له‌ ناوشاری سلێمانی به‌ده‌سته‌وه‌دا. ئه‌و وێنه‌یه‌ ناچاری کردم تا نموونه‌ی زیاتری له‌سه‌ر خاڵی جێگا مشتومڕی خاڵی کۆتایی نێوانمان بخه‌مه‌ به‌رده‌می . پێم وت " ئه‌م شتانه‌ش خاڵی کۆتاییان نییه‌ " :

-          ته‌قه‌کردنی کورد له‌ شه‌ڕ و له‌ شادیدا .

-          ئه‌ندامانی حیزبی کوردی مێگه‌لن و سه‌رۆکیش شوانه‌ .

-          چه‌سب بوونی قونی سه‌رۆکی حیزبی کوردی به‌ کورسی  ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ تا تۆپین .

-          چه‌سپبوونی ئه‌ندامانی حیزبی کوردی به‌ قونی سه‌رۆکه‌وه‌ تامردن .

-          گه‌مژه‌کان زۆرایه‌تی کۆمه‌ڵگان و له‌شکری بێ ئه‌ژماری ده‌سه‌ڵاتن له‌ شه‌ڕو ئاشتیدا .

-          خۆپه‌رستی، ترسه‌نۆکی و گه‌مژه‌یی میلله‌ت .

-          ئاشبه‌تاڵ، ئه‌نفال و ئاواره‌یی.

-          ژن کوشتن و ڕاوه‌ژن .

-          قورئان خوێندن و قورئانخواردن.

-          هەڵپەڕین، داپەڕین، هۆڕینلێدان  و جوزەلە لێدان.

-          تێر نه‌بوونی لێپرسراوانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ دزی، مرۆڤ کوشتن، سێکس و کورسی ده‌سه‌ڵات.

زۆرشتیتریش  ماوه‌ له‌ ناو کورددا که‌ خاڵی کۆتاییان نییه‌، به‌ڵام ئه‌وەنده‌ بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ و له‌ مشتومڕه‌کانی داهاتووماندا ئه‌وانیش به‌بیر ده‌هێنمه‌وە .

گۆڵمەز

١٤-١١-٢٠١٠

سەر مەریخ

loadingمعركة الموازنة بين الفاشيتين .. الفاشية المتسلطة والمعارضة

لا للانتفاضات الذكورية الخرافية بل لمعركة طبقية من اجل نصرة البروليتارية غلى الفاشية ..

انها معركة دامية في تصعيد خطير بين العملاء على الكرسي والمال الع

loadingگه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*

(١٠) ئه‌و وشه‌یه‌ی شه‌ڕی نایه‌وه‌ - ده‌وڵه‌ت

باته‌کانی پێشوو ده‌ر

loadingقوربانییەکانی داڕمانی بیناکەی بەنگلادیش زۆربەیان ژنانی کرێکارن

سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو،  بینایەکی هەشت قاتی لە داکای پایتەختی بەنگلادیشدا داڕما. بەپێی تازەترین هەوالەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەستداوە لە ٢٣٠ کەس

loadingبارزانییەکان شێخ مورشید خەزنەویشیان تیرۆرکرد!

شێخ مورشید خەزنەوی، کوڕی شێخ مەعشوق خەزنەوی دوو ڕۆژ لەمەوپێش لێدوانێکی لە تەلەفزیۆنی ڕوناهییەوەدا و داوای لەخەڵک کرد کە یەکگرتوو بن و دژایەتی YPG [ هێزی چەکداری PYD ] لە کوردستانی ڕۆژئاوا

loadingعێراق،کێڵگەی ئاژەڵان!

سەرەتا پێویستە چەند شت ڕوون بکەمەوە،یەکەم مەبەست لە ئاژەڵان هیچ ئامانجێکی سوکایەتی کردنی لەپشتەوە نییە بە مرۆڤ،واتە ئامانج و لێچوواندنەکە هەر شتێک بێت کە لەم نوسینەدا ڕوون دەبێتەوە سوکایەت

loadingمارکس و ئەنفال؛ گۆڕان و لیبراڵیزمی ئەقڵ بەتاڵ!(٢)

نە مارکس پێغەمبەرە و نە ئاینێکی پیرۆزی تایبەت بە خۆیشی داهێناوە. مارکسیش وەک هەر زانا و بیریارێکی دیکە لە جیهاندا پیرۆز و لەسەرەوەی ڕەخنە نییە. گروپ و کەسانێک کە مارکس تا ڕادەی پێغەمبەرێک

loadingپێش لەوەی جەلال تاڵەبانی بمرێت، بەرپرسانی پارتی دەستیان بەسڕینەوەی وێنەکانی جەلال تاڵەبانیکرد!

لە ناو ئۆفیسی بەیان سامی عەبدولڕەحمانی نوێنەری حکومەتی بارزانییەکان لە لەندەن، وێنەیەکی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەردەکەوێت. لە وێنەکەدا، سەری جەلال تاڵەبانی سڕاوەتەوە!. ئەم وێنەیەی

loadingیه‌کی ئایار شایی یان شیوه‌ن؟

ئه‌و ده‌مه‌ی کرێکاران خۆیان به‌ خۆیان به‌ ئامرازه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیانه‌وه‌،له‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ چینایه‌تییه‌کانی خۆیان، به‌ ڕووی خاوه‌نکاران و دامو ده‌زگا مافییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ته‌

img

مارکس و ئەنفال؛ گۆڕان و لیبراڵیزمی ئەقڵ بەتاڵ!(٥)

ڕۆژنامەی گاردییەن ئامانجی سەرەکی ئۆردوغانی لە گفتوگۆ لەگەڵ پ ک ک دا ئاشکراکرد!

ئۆردوغان بەهەمبانەیەکی بەتاڵەوە لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە!


ئۆپۆزسیۆنی اللە آکبرو ئازادی سوریا؛ لە بەکارهێنانی کیمیاییەوە تا مرۆڤ خواردن!


مارکس و ئەنفال؛ گۆڕان و لیبراڵیزمی ئەقڵ بەتاڵ!(٤)


 پرسیارێک بۆ ئیخوانە کوردەکان: موفتی ئیخوان المسلمینەکان لەلای ئەدڵۆف هیتلەر چی دەکات؟!


بۆشایی دەستوری لە هەرێمی کوردستاندا؛ پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەکی تەواو سەدامیانەیە


بۆ نەوشیروان مستەفا؛ پارتی هەڵەی نەکردووە!


گۆڵمەز: لە "ئۆقیانوسی ئاراس"دانە مێژووییەکەی مەلا بارزانی!


لەنێوان چاڤێزی مێبازی شیرینی فرۆش و نەوشیروان مستەفای ژنکوژ و تیرۆریستی شاخ و شاردا؛ کامیان؟

دەسەڵاتێکی کوردی کە پەرە بە سیاسەت و کڵتوری  دڕندانەی ژنانکوشتن دەدات ئایندەی نییە


بارزانی لەژێر سێبەری "دوژمنە وەهمی"یەکانداخۆی دەژییەنێتەوە!



arrowبزووتنەوەی گۆڕان لە دەروازەی میتدۆلۆژییەکی دیکەوە

arrow کۆمۆنیسته‌کانی دوو سه‌ده‌؛ له‌ قوربانییه‌وه‌ بۆ جه‌للاد

نۆبەی ڤلادمیر پوتینی دیکتاتۆرە!

 ئیخوان المسلمین خەنجەری ژەهراوی دەستی ئیمپریالیزم بۆ لێدان لە دڵی شۆڕشی عەرەبی

arrowبۆچی ئازادیخوازه‌کان دژی پیرۆزکردنی شته‌کان ده‌جه‌نگن؟


arrowشۆڕش دەستی پێکردووە،چی بکرێت؟!

arrowشۆڕش له‌باربرا؛ ده‌بێت چی بکرێت ؟

هێنری کیسنجێر : جەنگی جیهانی سێیەم نەخشەی بۆداڕێژراوە و کەسانێک دەنگی تەپڵی جەنگ نابیستن، ئەوانە کەڕن !

بە دوای کوشتنی سەفیری ئەمریکا لە بن غازیدا چ کارەساتێکی دیکە دەخوڵقێنن؟!

ساکاشڤیلی خرایە ناو تابوتی سیاسەتی ڕوسیاوە لە قەفقازدا

   سەرنجەکان : نەوشیروان مستەفا لەم ڤیدیۆدا                                                        


کڵتوری بەعسیانە، یان کڵتوری فاشیزم، کڵتوری پارتی و یەکێتی بووە لەسەرەتای دروستبوونیانەوە . نەوشیروان مستەفا لەسەردەمی شاخ و شاردا خۆی یەکێکە لە ئەقڵەکانی نۆژەنکەرەوە و درێژەپێدەری هەمان کڵتوری بەعسیانە . گەنجەکانی سەردەمی بەعس، ویستیان لەدژی ئەو کڵتورە بجەنگن، بەڵام تاڵەبانی و نەوشیروان ئەو گەنجانەیە سەرکوت دەکرد تا باشتر بتوانن هەمان کڵتوری بەعسیان لە شاخ و شاردا زیندوو ڕابگرن . ئەو گەنجانەی کە لەسەردەمی بەعسدا بەرەو شاخەکان دەڕۆیشتن، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان، دەیانکردنە کۆیلەی خۆیان و دەبووایە ملکەچی فەرمانە سەدامییەکانی ئەوان بوونایە و ماستاویان بۆ بکردنایە . هەر گەنجێک ئەو کڵتورە بەعسیانەی نەوشیروان و تاڵەبانی قەبوڵ نەکردایە، یان سوکایەتیان پێدەکرد یان ئازارو ئەشکەنجەی دەرونی و فیزیکیان دەدا و ناچار بە تەسلیم بوونەوە بە بەعسیان دەکرد، یان ناچاریان دەکرد ریزەکانی هێزی پێشمەرگە بەجێبهێڵێت و بەرەو هەندەران سەری خۆی هەڵبگرێت . ئێستاش نەوشیروان درێژەپێدەری هەمان کڵتوری بەعسیانەو ماستاوچێتیانەیە و ڕێگا نادات هیچ کەسێک ڕەخنەی لێبگرێت . ئەو ڕەوە نووسەرو کارمەندەی کە لە دەوری نەوشیروان کۆبوونەتەوە، جگە لە کۆمەڵێک مرۆڤی ماستاوچی و مرۆڤی کارەکتەر تێکشکاوی نوقم بوو لە هەمان کڵتوری بەعسیانە شتێکی دیکە نین . ماوەتەوە لە نەوشیروان بپرسین ؛ ئایا هیچ نووسەرو کارمەندێکی بزووتنەوەی گۆڕانەکەت جورئەتی ئەوەیان هەیە بچووکترین ڕەخنەی ئاشکرات ئاڕاستە بکەن ؟ دڵنیان وەڵامەکە نەخێرە . ئەی ئەوانە گەنجی سەردەمی کەین ؟ هەرکەس ڕەخنەیەکت ئاڕاستە بکات، ئەگەر بەتەور قەسابی نەکەیت، ئەوا بەشێوەیەکیتر کەسایەتی وردوخاش دەکەیت. ئەوەش هیچی کەمتر نییە لەوە جەستەی بەتەور لەت و پەت بکەیت . ئەی ئەوە ناودەنێیت کڵتوری چییانە ؟