هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بارزانی، ئەو پیاوەی لەسێبەری قەیرانەکاندا، داهاتی گەلێك ئاودیودەکات


img8/6/2012 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

بارزانی ئەو وشەیەیە کە بەبینینی یان ناوبردنی، مێژوی ڕەشی CV یەکانی تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەیانت، هەر لە بارزانی گەورەوە تا بارزانی بچوك ( بابۆ ) بە پۆلێنکراوی دێنێتەوە یاد، بۆیە بۆ نووسین یان ئاماژەدان بە کارێکیان یان لێدوانێکیان پێویستیت بە پێشەکی نیە.

مەسعود بارزانی لەڕۆژی 28 - 07 - 2012 دا لەژێر تایتڵی (‌ چەند وتەیەکی پێویست بۆڕای گشتی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان - کلیکی ئێرە بکە  ) دا وتارێکی بڵاوکردەوە.

بارزانی هەرکات سنوری بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆی و بنەماڵەکەی بەرتەسککرایەوە یان هەستیکرد ئاماژەیەك هەیە بۆ وەبیرهێنانەوەو هوشیارکردنەوەی خەڵك لە ترسناکی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی، هەرکات گڵۆلەی ڕووی لەلێژی کرد، ڕاستەو خۆ بەرژەوەندی گشتی کوردستان و پاشەرۆژەکەی، ئازادی و دیموکراسی، مێژووی خەباتی ماندونەناسانەی خەڵك، هەستی بەرزی لێپرسراویەتی خۆی لەبەرانبەر ژیان و داهاتوی خەڵك و دەیان ووشەی بریقەداریتری بێواتا بەناوی درکاندنی هەندێ راستی بۆ ڕای گشتی، بەگوێی کۆمەڵانی خەڵکدا دەدات.

وتارەکەی بارزانی، شێواوی باری دەرونی ئەوی بەڕونی پێوەدیارە و بەتێکەڵاوی ئاماژەی بەزۆرشتداوە، بۆیە من سەرنجەکانم تەنیا لە هەندێ خاڵدا چڕدەکەمەوە: ئایا شتێك هەیە لەکوردستان کە سنور بۆدەسەڵاتەکانی بارزانی دابنێت؟ ئایا مالکی بەغدا سنوری دەسەڵاتەکانی زۆرە یان بارزانی لەکورستان؟ تەواوی کایەکانی ئیداری لەژێر کۆنترۆڵی بارزانیدایەو بڕیار لەبارزانی وەردەگیرێت. بۆئەوەی دەزگای زانیاریش دەسەڵاتی نەمێنێت، بارزانی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستانی بارزاندو خستیە بندەستی مەسروری کوڕیەوە. بارزانی لێپرسراوی یەکەمی هێزی چەتەکانی( بەناو پێشمەرگە) کوردستانە. تەواوی کایەکانی ئابوری بە بودجەو فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە تەنیا بارزانی وردەکاریەکانی دەزانێت. کورت و کرمانجی، تەواوی دەسەڵاتەکانی سەددامی ئامۆزاتت هەیە . ئایا چەمکی دەستورو سیستمی حکومڕانی لای بارزانی جگە لەواتای دەسەڵاتی ڕەهای بنەماڵە، هیچیتر دەگەیەنێت؟!

بارزانی دەڵێت:" کێشەمان لەگەل ئەو عەقلییەتەیە کە لە بری زمانی دایەلۆگ بڕوای بە بەکار‌هێنانی هێزی چەک هەیە، مەترسیەکەم بۆ ئێستا نییه‌، بۆ چەند ساڵی داهاتووە کە ئەگەر ئەم عەقلییەتە بەو ئاراستەیە بواری بۆ بڕەخسێت و هێزی هەبێت، کێشەی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەنێتەوە".

ئەی ناردنی هێزەتایبەتە زرێڤانیەکانی ئێوە بۆسەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانی لەشوباتی پارساڵدا، بەبڕیاری خودی بارزانی نەبوو؟! ئەی ئەو هزرە بەرزەی بارزانی، هەمان بیرکردنەوەو هەمان عەقڵیەت نەبوو؟! ئایا تۆ باش نازانیت کە مالیکی چەند مەترسیدارە بۆ لێدانی بەرژەوەندیەکانت، تۆ سەد هێندە مەترسیدارتری و دووسەد هێندەش کێشەیت بۆ چارەنوس و داهاتوی ئێمە؟!

بارزانی دەڵێت: "چەمکی شەراکەتی راستەقینە لە حوکمڕانیدا زۆر بێڕەنگ بووە و ئەوەی بەدی کراوە تەنیا پاوانخوازی و گەڕانەوە بۆ عەقلییەتی دیکتاتۆری بووە".

ئایا بارزانی پێناسەیەکی بۆ چەمکی شەراکەتی حوکمڕانی هەیە جگە لە باڵادەستی و پاوانخوازی بنەماڵەکەی؟! ئایا لەهزری بارزانیدا جێگە هەیە بۆ چەمکی شەراکەتی حوکمڕانی ؟! ئایا فەرهەنگی بارزانی ئاشنایە بەو چەمکە؟! ئەگەر حکومەتی کارتۆنی کوردستان بە حکومەتی ناوەند بەراورد بکرێت، ئایا بارزانی پاوانخوازترو دیکتاتۆرترە یان مالکی؟؟

"بابەتی داڕشتنی پەیرەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانیان پشتگوێ خست و ئەوەی بەدی دەکرا تەنیا دەسەڵاتی رەهای مالیكی بوو لە گشت بوارەکانی ئیداری و ئەمنی و سەربازی و ئابووری، ئەمەشیان پێشێلکردنی چەمکی دەستووریی سیستەمی حوکمڕانیی عێراقە...".

ئایا شتێك هەیە لەکوردستان کە سنور بۆدەسەڵاتەکانی بارزانی دابنێت؟ ئایا مالکی بەغدا سنوری دەسەڵاتەکانی زۆرە یان بارزانی لەکورستان؟ تەواوی کایەکانی ئیداری لەژێر کۆنترۆڵی بارزانیدایەو بڕیار لەبارزانی وەردەگرێت. بۆئەوەی دەزگای زانیاریش دەسەڵاتی نەمێنێت، ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستانت بارزاندو خستتە بندەستی مەسروری کوڕتەوە. خۆت لێپرسراوی یەکەمی هێزی چەتەکانی( بەناو پێشمەرگە) کوردستانیت. تەواوی کایەکانی ئابوری بە بودجەو فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە تەنیا بارزانی وردەکاریەکانی دەزانێت. کورت و کرمانجی، تەواوی دەسەڵاتەکانی سەددامی ئامۆزاتت هەیە . ئایا چەمکی دەستورو سیستمی حکومڕانی لای بارزانی جگە لەواتای دەسەڵاتی ڕەهای بنەماڵە، هیچیتر دەگەیەنێت؟!

"بودجەی پێشمەرگە ساڵانێکە پەسند کراوە، بەڵام رێگری لە گەیشتنی بە هەرێم دەکرێت و ئەمەشیان دەست بەسەرداگرتنێکی ئاشکرای پشکی هەرێمە لە سامانی نیشتمانیدا ، چونکە ئەو بودجەیە وەک خەرجییە سیادییەکان لە بەشی هەرێم دەبڕدرێت ".

ئەگەر نەناردنی بودجەی پێشمەرگە لەناوەندەوە دەست بەسەراگرتنێکی ئاشکرای پشکی هەرێم بێت لەسامانی نیشتمانی، ئەی بارزانی چ ناوێکی هەیە بۆ دزین و ناردنەدەرەوەی بودجەی کۆمەڵانی خەڵك بۆبانکەکانی جیهان؟ بۆ بەقاچاخ هەڕاجکردنی نەوت و بێسەروشوێنکردنی داهاتەکەی؟ ئەگەر ژمارەی پێشمەرگە بە دانیشتوانی باشوری کوردستان بەراورد بکرێت، تاوانی نەدانی بودجەی پێشمەرگە بە تاوانی دزینی سەروەت و سامانی گەلێك بەراورد دەکرێت؟

"لە بارەی مامەڵە لە گەل فایلی گرێبەستەکانی نەوتیش ماوەیەکی زۆرە چ لە ئاستی ناوخۆی کوردستان و چ لە بەغدا قسەی لەسەر دەکرێت. گرنگە گشت لایەک بزانن چەند ساڵێکە داوا دەکەین لێژنەیەکی شارەزا و بێلایەن پێداچوونەوە بە گشت فایلەکانی تایبەت بە نەوت لە هەرێم و عێراق بکات و گشت لادانە دەستووری و کەموکوڕیەکان دەستنیشان بکات ، بەڵام خۆیان لەم بابەتە دەدزنەوە، هەرجارە و ڕادەگەیەنن کە لێژنەیەکیان پێکهێناوە و دواتر بێدەنگ دەبن، ئەم خۆدزینەوەیە بۆ؟ ئایا ئەم هەرایە لە سەر نەوتی هەرێم بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی نییه‌ تا ئاوڕ لە هەڵسوکەوتەکانی وەزارەتی نەوتی بەغدا لە گەل فایلی نەوت لە عێراق بە گشتی نەدرێتەوە -وتارەکەی بارزانی".

ئەگەر ئەو هەرایەی بەغداد لەسەر نەوتی هەرێم بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بێت تا ئاوڕ لەهەڵسوکەوتەکانی وەزارەتی نەوتی بەغدا و بەگشتی فایلی نەوت لەعێراق نەدرێتەوە، ئەی ئەگەر بۆ شاردنەوەی ژمارەی کۆنتراکتە نهێنیەکان، بڕی فرۆشراوی نەوت، نرخی فرۆشتنی نەوت، بڕی داهاتی نەوت و چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو داهاتە نیە لەلایەن بارزانی و بنەماڵەکەیەوە، بۆچی تامالکی بێدەنگ بوو، بارزانی هەوڵی سەندنەوەی متمانەی لەمالکی نەدا؟ بۆچی تائەوکاتە مالکی پاوانخوازو دیکتاتۆر نەبوو؟ ئەگەر بۆ چەواشەکردنی خەڵك و بەڵاڕێدابردنی کوردستانیان نیە، بۆچی لەبێدەنگی بە‌غدادا بارزانی پرسی دەوڵەتی کوردی، سەربەخۆیی و گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی خەڵك بەخەویش نەدەبینی؟؟ بۆچی بەلاڕێدابردن بۆ مالکی ناڕەوایە و بارزانی لێی قبوڵ ناکات، بەڵام بەدرێژایی تەمەنی بنەماڵەی بارزانی، هەموو شتێك بۆ بنەماڵە ڕەوایەو گەورەو بچوکی خەریکی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنن؟؟

"هەر کەسێک لەو بڕوایەدایە دەتوانێت کێشە هەڵواسراوەکان لەگەل مالیكی یەکلابکاتەوە، رێگا لەبەردەمی کراوەیە و ئامادەم بە پێی دەسەڵاتی خۆم فایلی ئەم کێشانەیان ڕادەست بکەم. کێ دەتوانێت بێت و سیستەمی دیموکراسی و حوکمڕانی لە عێراقدا بخاتە سەر ڕاستەڕێی و لە دەست پاوانخوازی و قۆرخکاری دەریبێنێت با هەنگاو بنێت- بارزانی".

ئەوەی کێشەکانی لەگەڵ مالکی و ناوەنددا بەو ئاستە گەیاندووە، چاوچنۆکی بارزانی و تاڵەبانی بووە بۆ پێگەوپایە، ڕێکەوتنی پشتپەردەو ژێربەژێری ئێوە بووە لەگەڵ ناوەند تا بەم ئاستەتان گەیاند، ئەگەر نا کەی بنیاتنانەوەی عێراق کاری ئێوەیە؟ تاکە ڕێگەچارەیەك بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشانەش لەگەڵ مالکی، لەگۆڕنانی دەسەڵاتی ڕەشی بارزانی و تاڵەبانیە. لەکوردستان ولەبندەستی دەسەڵاتی ڕەش و دیکتاتۆرانەی بارزانیدا، سیستمی دیموکراتی و حوکمڕانی لەسەر ڕاستەڕێی خۆیەتی؟ لەپاوانخوازی و قۆرخکاری دەرهێنراوە تا بارزانی خەمی سیستمی دیموکراسی و حوکمڕانی عێراقی بێت؟؟

"کورت و پوخت من ویستوومە داکۆکی لە مافە ده‌ستووریەکانی کورد بکەم و لە هەمانکاتیشدا بەرگری لە سیستەمی دیموکراتیک لە عێراقدا بکەم- بارزانی ".

کەی بارزانی مافە دەستوریەکانی کوردی لەکوردستان بەڕەوا ناسیوە و فەراهەم کردوە بۆتاکی کوردی، تا شەڕی دزینی داهاتی هەڕاجکردنی نەوتی قاچاخمان بە داکۆکی لەمافە دەستوریەکانی کورد پێبفرۆشێتەوە؟؟ بارزانی چۆن دەتوانێت بەرگری لەسیستمی دیموکراتی عێراق بکات لەکاتێکدا لەسەر خەونامەیەك سەردەشت جوانەمەرگ دەکات؟؟ بارزانی دەیەوێ بۆبەلاڕێداچونیش خەڵك لەگەڵیبێت؟!

"حکومەتی عێراق لەم ساڵانەدا زیاتر لە نیو ترێلیۆن دۆلاری لەبەر دەستدا بووە، ئەم سەروەت و سامانە چیی بەسەر هات؟ با گەلانی عێراق بپرسن کوا ئاوەدانی، کوا خزمەتگوزاری؟ زیاتر لە ٢٠ ملیارد دۆلار تەنیا بۆ کارەبا تەرخان کرا، ئەی کوا ئەنجامەکەی؟- بارزانی وا دەڵێت"

دەسەڵاتدارانی بەغداش هەرهەمان هزرو مۆراڵی بارزانیان هەیە، بۆیە ئیوەی بارزانی و بنەماڵەکەتان چیتان لەسەروەت و سامانی ئەمگەلە کردووە، مالکی و هاوکارانیشی شاڕێگەی نامەردی ئێوەیان بەرنەداوە!! بارزانیەك بە وتەی خۆی خاوەنی تەنیا کاتژمێرێك بوو، بەڵام ئێستا یەکێك لە کوڕەکانی تەنیا لەشەوێکدا زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە قومارخانەیەکی دوبەیدا دەدۆڕێنێت! ئەکرێت بارزانی پرسیار لەخۆی بکات کە ئەوە ماڵی بابیەتی یان قوتی ئەوگەلە ستەمدیدەیە؟ ئاوەها پارێزەری ئازادی و کەرامەتی هاوڵاتیانی کوردستانی و شانازیشی پیوە دەکەیت؟؟

٦-٨-٢٠١٢