هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گۆڤاری دێر شپێگلی ئەڵمانیا : تا ئێستا مافیای تورکه‌کان ١٦٠ مزگەوتیان لە هەرێمی کوردستاندا دروستکردووە!


img8/8/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

بۆجاری یه‌که‌مه‌ ده‌زگایه‌کی به‌ناوبانگ و به‌ کاریگه‌ری راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا رووی راسته‌قینه‌ی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی ئاشکرا کرد، گۆڤاری هه‌فتانه‌ی (Der Spiegel) له‌ ژماره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا رایگه‌یاند که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ ئاستێکی ترسناکیش گه‌یشتوون، که‌چی خۆیان به‌ جه‌ماعه‌تێکی (لێبورده‌) و سنگفراوان ده‌ناسێنن. به‌ڵامن ئاشکرابوو که‌ دوابه‌دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نامه‌یه‌کی پرۆتێستۆییان بۆ گۆڤاره‌که‌ نارد.

جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن وه‌کو یه‌کێکه‌ له‌و رێکخراوانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌کاریگه‌ره‌، ده‌ستدان و نووسین له‌باره‌یانه‌وه‌ تابویه‌ک بوو، دواجار له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا که‌ناڵی (WDR)ی سه‌ر به‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا (ARD) له‌ به‌رنامه‌یاندا بوو به‌ڵگه‌فیلمێک به‌ناوی (سوپا بێ ده‌نگه‌که‌ی ئیمام – ته‌ڤگه‌ری فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) ه‌وه‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و له‌کاتی سه‌ره‌تای به‌ڵگه‌ فیلمه‌که‌دا به‌رنامه‌که‌ راگیرابوو.

به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ گۆڤاری (Der Spiegel)ی یه‌کێک له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنە ‌کاریگه‌ره‌کانی ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌کیش له‌ دوا ژماره‌یدا (4) لاپه‌ڕه‌ی بۆ ئاشکراکردنی چه‌ند بابه‌تێک له‌سه‌ر جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ته‌رخان کرد. گۆڤاره‌که‌ چیرۆکی ژیانی فه‌تحولڵا گوله‌ن ده‌گێڕێته‌وه‌ و سه‌رنج راده‌کێشێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌گشتی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا شێوه‌ی ته‌ریقه‌تێکی گرتووه‌، گۆڤاره‌که‌ ده‌ستنیشانی کردووه‌ که‌ چه‌ند کاربه‌ده‌ست و سیاسه‌تمه‌دارێکی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ‌ جه‌ماعه‌تی ناوبراودا له‌ په‌یوه‌ندی نهێنی و ئاشکرادان و جێگایشی به‌ تێڕوانین و بۆچوونی ژماره‌یه‌ک پسپۆڕداوه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ناسن.

بۆ ئه‌ڵمانیا زۆر مه‌ترسیداره‌

له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌دا که‌ به‌ ئیمزای ماخیمیلان پۆپ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ که‌ به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانه‌وه‌ ته‌ڤگه‌ری گوله‌ن دوژمنی رۆژئاوان و ده‌ستنیشانیشی کرد که‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا رۆژانه‌ لایه‌نگری زیاتر به‌ده‌ستدێنێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی ته‌ڤگه‌ڕێکی به‌ربڵاو و مه‌ترسیداری ئیسلامییه‌.

له‌به‌رده‌وامی راپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌ی (Spiegel) دا هاتووه‌:" جه‌ماعه‌تی گوله‌ن دووره‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ شه‌فافییه‌تێک و به‌ته‌واوی پێکهاته‌یه‌کی حه‌شاردراوی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ته‌که‌ لێره‌دا خۆیان وه‌کو لایه‌نگرانی ئاشتیخواز و سنگفراوانانی نێوان ئایینه‌کان ده‌نوێنن. به‌پێی بۆچوونێکی به‌ربڵاو جه‌ماعه‌ته‌که‌ بێ ئه‌ندازه‌ ده‌مارگیر (موحافه‌زه‌کار)ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاشکرایی پێکهاته‌ی ناوه‌کییان، جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ئاسانی و به‌ ئازادی خۆیان به‌ رێکخستن ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌ناو گه‌نجاندا ژماره‌ی ئه‌ندامیان له‌ زیادبووندایه‌"

بۆ هه‌موو شوێنێک خوێندنگای تایبه‌ت، بۆ باشووری کوردستان مزگه‌وت

له‌ گۆڤاره‌که‌دا هاتووه‌ که‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دڵشاده‌ به‌وه‌ی که‌ خۆی وه‌کو ( وتاربێژێکی دڵنزم) ده‌بینێ، خۆی به‌ (غاندی)یه‌کی موسوڵمان ده‌چوێنێت و ده‌ستنیشانیشی ده‌کات که‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌ دروشمیان (له‌جیاتی مزگه‌وت؛ خوێندنگا)یه‌ که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ باشوری کوردستاندا ئه‌و دروشمه‌یان له‌یاد کردووه‌. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی گۆڤاره‌ی (Spiegel) بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌، جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌ هه‌رێمی کوردستاندا له‌ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوودا (160) مزگه‌وتی تایبه‌تیان دروست کردووه‌.
هیچ جیاوازییه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ خومه‌ینی

له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌دا جێگایه‌کی تایبه‌ت به‌ پسپۆڕانی ئاینی ئیسلام دراوه‌ و هه‌روه‌ها مێژووناسێکی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی به‌ناوی مارتین ڤان برانیسسین له‌باره‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه‌ ده‌ڵێت:"جه‌ماعه‌تی گوله‌ن هاوئاست و هاوشێوه‌ی رێکخراوی کاتۆلیکی نهێنی (Opus Dei)" مایکڵ رۆبینی مێژووناسی ئه‌مریکیش ده‌ستنیشانی کرد که‌ فه‌تحولڵا گوله‌ن هیچ جیاوازییه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ خومه‌ینی. پرۆفیسۆری به‌ناوبانگی بواری ئابووری داین رۆدریکیش ده‌ڵێت:" ته‌ڤگه‌ڕی گوله‌ن نوقمی کاری پیس بوون و رۆژنامه‌ی زه‌مانیش که‌ ئۆرگانی ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌یه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و مافیایه‌ به‌ درۆ و چه‌واشه‌کاری به‌ قه‌بووڵکردن بدات."

ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌ جیابوونه‌ته‌وه‌، جه‌ماعه‌ته‌که‌ به‌ ته‌ریقه‌تی (Scientology) ده‌چوێنن، ژماره‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ڵمانی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی گه‌رموگوڕیان له‌گه‌ڵ‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌ هه‌یه‌ له‌ژێر سه‌ردێڕی (Der Pate) به‌مشێوه‌یه‌ ریزبه‌ند کران:" ریتا سوسموت سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی (CDU) و هه‌روه‌ها (راوێژکاری ده‌زگای FID سه‌ر به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌ به‌رلین)، وه‌زیری دادی ویلایه‌تی هیسین، ژۆرگ ئۆوه‌ن هاهن، په‌رله‌مانتاری (CDU) راپریکچت پۆلێنز، سیناتۆر ئیهرهارت کۆرتنگ که‌ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رپرسیاری کاروباری ناوخۆی جه‌ماعه‌ته‌که‌ بوو له‌ ویلایه‌تی به‌رلین.

به‌هۆی راپۆرته‌که‌وه‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن فرۆشی بووه‌

ئه‌م گۆڤاره‌ که‌ بۆ جاری یه‌که‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و پڕ ورده‌کاری هه‌واڵی له‌سه‌ر جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نوسیوه‌، فرۆشی ئه‌و ژماره‌یه‌ی زیاتر له‌ ملیۆنێک بووه‌ و له‌ناو خوێنه‌رانیشیدا به‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاو و مه‌زن ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌. به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌دژی نوسه‌ری هه‌واڵه‌که‌ (ماخیمیلان پۆپ) ده‌ستیان به‌ که‌مپینێکی شه‌رمه‌زارکردن کردن و به‌درۆخستنه‌وه‌ کردووه‌ و ده‌یانه‌وێ گوشار بخه‌نه‌سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڤاره‌که‌.

 بە گۆڕینی تایتڵەکەی لە فورات نیویزەوە وەرگیراوە- کوردستانپۆست ئینفۆ