هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئیعترافاتەکانی خانمی یەکەم، لە پشت خێمەی عەرەبییەوە


img8/12/2012 12:00:00 AM
مصطفا خلجی:

" بڕیارمدا ئەم کتێبە بۆمێژووبنووسم؛ بۆ وڵاتەکەم کە بە بێ ئەوەی من بناسێت، حوکمی لەسەردام؛هەروەها بۆ هاونیشتمانانم کە ئەرکمە واقعیەتەکەیان پێبڵێم."

یەکەمین ڕستەکانی کتێبی " واقعی من "ە؛ کتیبیکی  لەیلا بن عەلی ( طرابلسی ) یە کە بە تازەیی بە زمانی فەڕەنسی لەلایەن چاپەمەنی مومانەوە لە پاریس بڵاوکراوەتەوە.

لەبەرئەوە کە هاوسەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشووی تونس نووسەر، بە تایبەتی نووسەری فەڕەنسی نییە، چاپەمەنی مومان لە سەر بەرگی دوایی کتێبەکە نووسیویەتی کە  ئەم  کتێبە لە سەر بنچینەی چەندین گفتوگۆوە قەوارەی گرتووە، بەڵام ناوی ئامادەکار یان ئەو کەسانەی کە لە نووسینی ئەم کتێبەدا دەستیان هەبووە نەهاتووە.

هەروەها وێنەیەی لەیلا بن عەلی کە لەسەر بەرگی کتێبەکە چاپکراوە، بۆ تونسییەکان و ئەو کەسانەی کە پێشتر لەیلایان ناسیوە، سەرنجڕاکێشە. سەرۆک کۆماری تونس کە سەردەمێک نەیاری سەرسەختی حیجابی ژنان بوو، ئێستا هاوسەرەکەی لەبەر نیشتەجێبوونی لە سعودیەدا، سەرپۆشێکی سپی بەسەریدا داوە و حیجابی ئیسلامی بەسەرەوەیە.

بەرگرییەکانی شاژن

کتێبی " واقعی من " بەرگریکردنێکە؛ بەرگری شاژنێک کە ئەگەرچی بە ڕەسمی نازناوی " شاژن "ی نەبووەو " خانمی یەکەم" بووە، بەڵام دەسەڵاتی ڕەهای هاوسەرەکەی، جێگاوڕێگای شاژنێکی پێدابوو.

ئێستا ئەو، وەک هەموو ئەو شاژنانەی کە ئەستێرەی بەختیان ئاوا دەبێت، دەبێت وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکان بداتەوە؛ ئەو تۆماتانەی کە هەمیشە دەکەونە سەرەوە، کێشە داراییەکانە. گرنگی ئەم کتێبەش لەوەڵامدانەوە بە پرسیارەکاندایە. هەڵبەت کاری لەلایە دژوارترە  لەوانی دیکە، چونکە نەک تەنها دەبێت بەرگری لەخۆیی و دەورو بەرەکەی بکات، بەڵکو دەبێت عەزابی هاوسەرەکەشی بکێشێت.

بەڵام ئەم بەرگریانەی لەیلا، لە تێڕوانینی خەڵک و بەرپرسانی دەوڵەتی ئێستای تونسەوە قەبوڵ ناکرێن؛ بەو هۆیەوە لە دادگایەکدا کە چەند هەفتە پاش لە بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بەرپاکرا، زەین العابدین بن عەلی بە زیندانی هەمیشەیی مەحکومکرا.

پێشەکی کتێبی " واقعی من " پڕە لە دۆستی، هاوڕا لەگەڵ تێکەڵەیەک لە بێزاری لەو کەسانەی کە ئەمجارە لەیلا بن عەلی ئەوان تاوانباردەکات: " دەڵێن خەڵک دوژمنی منن، بەڵام بەهۆی ڕێزێکەوە کە من لە خەڵکی دەگرم، ناتوانم باوەڕ بەو قسەیە بکەم. دەڵێن کە دۆستەکانی دوێنێم گۆڕاون بە دوژمنەکانی ئەمڕۆم، بەڵام هیچ کارێکم  لەدەست نایەت جگە لە بەخشینیان. دەڵێن کە سواڵکەرە هەمیشەییەکان خزاونەتە پێستیقارەمانەکانی شۆڕشەوە، بەڵام من تەنها دڵم بە حاڵی ئەوان دەسوتێت. "

هەرەوەها لەیلا بن عەلی لە هەمان سەرەتاوە، هەموو " دەنگۆکان و تۆمەتەکان"، کە پاش لە ١٤ جەنیوەری ٢٠١١، ڕۆژی بەجێهێشتنی تونس، دەم بە دەم دەگوازرایەوە و ببووە هۆی " شادمانی" میدیاکان، بە " هەڵە " ناو لێدەبات و بایەخیان پێنادات:" ئەو دەنگۆ و تۆمەتانە لەلایەن کەسانێکەوە ڕەواجی پێدەدرا کە ڕۆژی پێشتر سروودیان بۆ ستایشکردنی دەوڵەت دەگوت. "

بیست و سێ ساڵ حکومەت زین العابدین بن عەلی، لەلایەن لایەنگرانییەوە بە " گەشەی ئابوریی" و " کارنامەی پۆزەتیڤ لە بواری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا" باسی لێدەکرێت، و لەیلا بن عەلیش بۆ بەرگری کردن لەو سەردەمە، ئاماژە بەو لایەنانە دەکات.

بەم حاڵەشەوە ئەو دەڵێت سەرەڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان، نایەوێت نکوڵی لە واقعەکان بکات. هەروەها دەڵێت ئەوەی کە ئەو باسی دەکات بۆ " تۆڵەکردنەوە" یان " دووبارە بەدەستهێنانەوەی دەسەڵات " نییە، بەڵکو بۆ " ئاشتی "یە؛ ئاشتی لە نێوانی تونس و بنەماڵەکەی بن عەلیدا. ئەو داوەری کۆتاییش بە مێژوو دەسپێرێت.

ڕۆژ ژمێری " کودەتا "

گۆڕانکارییەکانی تونس، شۆڕش نەبوو، " کودەتایەکی لە پێشدا نەخشە بۆ ڕێژراو بوو ". ئەمە قسەی سەرەکی کتێبەکەی لەیلا بن عەلییە.

بەشی یەکەم کتێبی " واقعی من " بۆ ڕوونکردنەوەی ڕۆژە تیژپەڕەکانی ناڕەزایەتییەکانی تونس تەرخانکراوە. ئەم بەشەی کتێبەکە لە چواردەهەمی جەنیوەرییەوە دەستپێدەکات  و بەرەو ڕۆژەکانی ڕابردوو دەڕوات: " بەرەبەیانی ١٤ی جەنیوەری لەماڵەکەم لە سیدی بوسەعید (یەکێک لە ناوچە ڕازاوەو کەناردەریاکانی پایتەخت و نزیک لە کۆشکی کۆمارییەوە ) لەخەو هەستام. هەوا باش بوو، خۆر لە دەریای دەدا. ئاسمان شین و پاک بوو. بەمحاڵەشەوە ورەی چێژوەرگرتنم لە دیمەنێکی ئەوها نەبوو، چونکە ئەو هەواڵانەی کە لەڕۆژەکانی پێشووترەوە پێمدەگەیشت، زۆر جێگای باوەڕ نەبوون . "

لەیلا بن عەلی ڕاست دەکات، هەواڵەکانی ئەو ڕۆژانە بۆ حکومەت، وێرانکەربوو. ناڕەزایەتییەکان لە جەرگەی تونسەوە دەتستیانپێکردبوو، بە ناخی هەموو شوێن و کەسێکدا ڕۆچوو بوو.

بەڵام ناڕازیان بەرلەوەی لە بن عەلی زیاتر توڕە ببن، بە خوێنی هاوسەرەکەی تینو بوون. لەیلا بن عەلی لە کتێبەکەیدا دەڵێت کە ناڕازیان تەنانەت خانوی هاوسەری پێشووی ناسری برایشیان گڕتێەردا بوو. خوشکەکەی لەیلایش لەترساندا پەنای بۆ ماڵەکەی ئەو هێنا بوو : " ئێمە دەمانزانی کە ساتەوەختە دژوارەکان دەگوزەرێنین، بەڵام هیچ کاتێک چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد کە ڕەوشەکە ئەوەندە خراپ بێت کە چەند کاتژمێرێک دواتر، بە ناچاری لەوڵات بچینەدەرەوە". لەم بەشەی کتێبەکەدا، خانمی یەکەمی پێشووی تونس، کە مێردەکەی لە ٧ نۆڤەمبەری ١٩٨٧دا بە کودەتایەک لەدژی حکومەتی حەبییب بورقێبە بە دەسەڵات گەیشت بوو، هەموو توانای خۆی بەکاردەهێنێت تا بیسەلمێنێت ئەمجارەش دژ بە بن عەلی کودەتا کراوە و ئەوەی کە ڕوویداوە لە ئیرادەی ئەو و بن عەلی نەبووە، بەڵکو بەرنامەی کەسانێک بووە کە هیچ کاتێک ناسنامەیان دیار نەبووە. لەیلا لە شوێنێکی بەشی یەکەمی کتێبەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات کاتێک کە لەگەڵ مێردەکەیدا سواری فڕۆکە دەبن، لە زمانی محەمەد غەنوشی، سەرۆک وەزیری دەوڵەتی بن عەلییەوە،کە بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ دەکات، دەڵێت :"  نازانم چ کەسێک فەرمانیداوە کە ئێوە بڕۆن. هەرگیز ناسنامەی کەسانێک کە بە زۆر ئێمەیان بۆ کۆشکی کۆماری هێنا نازانم. ناتوانین بزانین کە چی بەسەر وڵاتماندا دێت."

بەم حاڵەشەوە لەیلا بن عەلی بەردەوام ناوی عەلی سریاتی سەرۆکی پێشووی گاردی سەرۆک کۆماری، کە ئێستا ئەویش ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، دەهێنێت. بە واتای لەیلا، سریاتی لەسەر ڕۆیشتنی بن عەلی و خێزانەکەی پێیداگرتووە: " کاتێکی زۆر نەماوە، دەێت هەرچی زووترە بڕۆیت !".

بەوجۆرەی کە لەیلا بن عەلی دەڵێت، خۆیی و مێردەکەی هیچ مەیلێکی ڕۆیشتنیان نەبووە. لەیلا وایدەزانی بۆ سەفەرێکی کورتخایەن بۆ زیارەتی مەککە دەڕۆن بۆ سعودییە تا ئاشەکە ئاوی لێدەبڕێت، بن عەلیش  بووە " قوربانی زانیارییە هەڵە ناڕاستەکان "ی دەوروبەری :" جەنابی سەرۆک کۆمار ئێمە هیچ نازانین. باشترە تۆیش هاوڕێی خێزانەکەتان بیت لە سەفەرکردن بۆ سعودییە. مەترسە. سبەینێ کە هەموو شتەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان، ئێوەش دەگەڕێنەوە".

هەروەها لەیلا لە شوێنێکی کتێبەکەیدا، ئاماژە بە مۆتەکەیەک دەکات  کە هەمیشە ئەو دەخاتەوە بیری ١٤ی جەنیوەری:" لەگەڵ بن عەلی و عەلی سریاتی لە ناو ئۆتۆمۆبیلێکدا بووین. ئەو دووانە لە پێشەوە دانیشتبوون و منیش لە پشتیانەوە. بەلای شانۆی کۆنی ئامفی قرطاجەوە تێدەپەڕین کە لە ناکاودا  سریاتی ڕووی چەکەکەی کردە مێردەکەم و من هاوارمکرد : بۆچی وا دەکەیت؟ تکات لێدەکەم نەیکوژیت!".

بەسەرنجدان لە هەڵسوکەوتی سەرۆک کۆمار لەو ڕۆژانەدا، لەوانەیە  باوەڕکردنی زۆربەی تونسییەکان بە چیرۆکەکەی لەیلا بن عەلی لەبارەی ڕۆژی ١٤ی جەنیوەرییەوە، زۆر ئاسان نەبێت.

خەڵکی تونس، شەوی پێشتر، کاتێک بن عەلی لە تەلەفزیۆنەوە بە ڕەنگی پەڕیوییەوە ڕوو بەخەڵک قسەی دەکرد، بینیان و دەنگی لەرزۆکیان بیست، هیوایان بە ناڕەزایەتییەکان زیاتر بوو. بەڵام بەم حاڵەشەوە، جگە لە خێزانەکەی بن عەلی، خەڵکیش باوەڕیان نەدەکرد کە کاتژمێر پێنج و نیوی دوانیوەڕۆ، فڕۆکەی تایبەتی سەرۆک کۆمار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قرطاج هەستێت و بن عەلی بۆ هەتا هەتایە تونس بەجێبهێڵێت. ئەوانیش بەزم و شاییگێڕان بهێننە سەرسەقامەکان و هاوار بکەن " وداعا زین الهاربین بن علی".

لە هەمان چرکە ساتەکاندا، هەمووان دەیانپرسی بن عەلی بۆ کوێ ڕۆیشت؟ جربە ( دورگەی توریستی تونس )؟ لیبیا؟ ئەوروپا؟و کاتێکیش ڕاگەیاندرا کە بن عەلی ڕۆیشتووە بۆ سعودییە، خەڵکی وتیان بە دڵنیاییەوە شوێنەکانی دیکە، بە تایبەتی فەڕەنسا، ئەویان قەبوڵنەکردووە، بەڵام لەیلا بن عەلیلە کتێبەکەیدا  هەموو ئەو قسانەی خەڵک ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت لەهەمان سەرەتاوە بڕیار بووە لەگەڵ مێردەکەیدا بڕۆن بۆ سعودییە.

ماویەتی

کوردستانپۆست ئینفۆ لە بی بی سی فارسی وەریگرتووە

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2012/08/120810_l41_book_khalaji_laila_ali.shtml