هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کوشتنی بە کۆمەڵی کرێکارانی خواروی ئەفریقا؛نمونەیەک لە وەحشیگەری دەسەڵاتی خۆماڵی ماندێلایی


img8/18/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

کوشتنی ٣٤ کرێکاری کانەکانی دەرهێنانی پلاتین، بریندارکردنی دەیان و دەستگیرکردنی سەدانیتر لەلایەن پۆلیسی ئەفریقای باشورەوە، بووە سەردێڕی هەواڵە تراژیدییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی میدیاکانی جیهان.

لە درێژەی ناکۆکی نێوان سەندیکا کرێکارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی کانەکانی  پلاتیندا لەسەر زیادکردنی کرێ، کرێکاران دەستیان بە مانگرتنکرد وبەهەزاران کرێکار لەمانگرتن و خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بوون. کانەکانی پلاتین لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە و لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێن.

  پاش ئەوەی کە گفتوگۆی نێوان کرێکاران و بەڕێوەبەرایەتیەکانی کانەکانی پلاتین بێئەنجام بوو، پۆلیس دەیویست بەزۆر کرێکاران بگەڕێنێتەوە بۆسەر کار، بەڵام لەگەڵ کاردانەوەی تووندی کرێکاراندا بەرەوڕوو بۆیەوە و پۆلیس بە شێوەیەکی دڕندانە کرێکارانی مانگرتوویاندایە بەر دەستڕێژی گولە.

شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە کرێکارانی کانەکانی ئەفریقای باشور بە درێژایی ٣٠ ساڵ لەڕیزی پێشەوەی خەباتی دژی ڕەگەزپەرستیدا بوون. لە ساڵی ١٩٨٤ تا ١٩٩٩ زنجیرەیەک مانگرتنی سەراسەریان ئەنجامدا و ئەو مانگرتنانە، ئابوریی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەفریقایان ئیفلیجکرد. زۆرێک لە شارەزایانی بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئەفریقا ئەو زنجیرە مانگرتنە کرێکارییانە، بە هۆکارێکی  سیاسیی و ئابوریی گرنگ دەژمێردرێن لە ملکەچ پێکردنی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشور بۆ داننان بە مافە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی جەماوەری ڕەشپێست و تەنانەت بڕیاری ئازادکردنی نیڵسۆن ماندێلاش.

ئەگەرچی هەموو سەروەرییەکانی ڕزگارکردنی خەڵکی ئەفریقا لە چەوسانەوەی ڕەگەزپەرستی  دەگێڕنەوە بۆ ڕۆڵی قارەمانێتی و ئاشتیخوازی نیڵسۆن ماندێلا، بەڵام  لەڕاستیدا کرێکارانی کانەکانی ئەفریقای باشور، بڕبڕە پشتی بزووتنەوەی دژی ئەپارتاید بوون و ئەگەر بەشداری چینی کرێکاری باشوری ئەفریقا بەگشتی و بەتایبەتیش کرێکارانی کانەکان نەبووایە، هەرگیز خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی نەیدەتوانی بەسەرکەوتن بگات.

بەدوای سەرکەوتنی خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی لە باشوری ئەفریقادا، بەرپرسان و کاربەدەستانی پایەبەرزی دەوڵەتی ئەفریقای باشور دەستیان بەسەر شاڕەگی ئابوریی وڵاتدا گرتووە و ملیارها دۆلاریان  کەڵەکە کردووە، بەڵام لەو لایشەوە چینی کرێکار و خەڵکی هەژار، هەڕۆژ نەدارتر و هەژارتر دەبن. موچەی مانگانەی کرێکارانی کانەکان   ٦٣٨٣ ڕەند تێپەڕ ناکات، کە دەکاتە  ٧٦٠ دۆلاری ئەمریکی. کرێکاران خوازیاری زیادکردنی ١٠٠٠ ڕەند بوون، بەڵام  دەوڵەت ملی بەم داخوازییەی سەندیکا کرێکارییەکان نەداو  دەیویست لە ڕێگای بەکارهێنانی تووندو تیژیەوە کرێکارانی کانەکان بگێڕێتەوە بۆ سەرکار. کرێکاران بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بە ساتور و چەقۆوە ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە و لەم پێکدادانانەدا ٣٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و چوار پۆلیس کوژران.

 کوشتنی دڕندانەی کرێکارانی کانەکانی پلاتینی باشوری ئەفریقا بەدەستی پۆلیسی خۆماڵی، جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە بابەتییە دەکاتەوە کە دەسەڵاتی خۆماڵی، دەسەڵاتی سەرمایەدارانە و لە بەرامبەر داخوازییەکانی چینی کرێکار و خەڵکی هەژاردا، لە دەسەڵاتێکی داگیرکەر و بێگانە دڕندەتر و سەرکوتگەرترە.

 سەرکوتککردن و کوشت و کوشتاری هاوڵاتیان بەدەستی دەوڵەتی سەرمایەداران، سیفەتی هەردەوڵەتێکی خۆماڵییە. ئەمڕۆ دەوڵەتەکان بە سەرکوتکردنی داخوازییە ئابوریی و سیاسییەکانی خەڵکی وڵاتەکان، ئەو ڕاستییە دەسلەمێنن کە نە یەک " دەوڵەتی دیموکراتی " لە دنیادا هەیەو  نە دەوڵەتیش بەرگری لە مافی گشتی دەکات. دەوڵەتەکان چ خۆماڵی بن یان داگیرکەر، لەسەردەمی ئێمەدا تەنها یەک ناوەرۆکی چینایەتیان هەیە و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی چینێکی بچووک کۆمەڵ دەکەن، کە بە چینی سەرمایەدار ناسراوە.  دەوڵەتەکان، دەوڵەتی خەڵک نین و ئامڕازی سەرکوتکردنی خەڵکن. خەباتی داهاتووی چینی کرێکار و خەڵکی هەژار لە دنیادا، ڕوو لە ڕووخاندنی دەوڵەتی سەرمایەداران دەکات و قسە پوچ و قۆڕەکانی سەرمایەداران لەبارەی" خەڵکی بوون" و " نەتەوەیی و نیشتمانی بوونی" دەوڵەتەکانەوە دەکاتە ئەفسانەو چیرۆکی گوێ ئەگردان!.

کوردستانپۆست ئینفۆ

١٨- ٨ - ٢٠١٢

 

سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکە، ئەو کرێکارانەی کە پێشتر لەلایەن دەوڵەتی سپی پێستەکانەوە بەرگولە دەدران و سەگیان تێبەردەدان، ئێستا لەلایەن پۆلیسە ڕەشپێشتەکانی دەسەڵاتی خۆماڵی ماندێلاییەوە گولەباران دەکرێن! .. ئەوە ڕاستی هەموو دەسەڵاتێکی خۆماڵییە لەبەرامبەر داخوازییەکانی کرێکاراندا!.