هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە ئیسرائیلدا خۆپیشاندان دژی پەلاماردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پەرەدەستێنێت


img8/18/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ڕۆژی پێنج شەممە سەدان خۆپیشاندەر لە تەلئەبیب لە بەردەمی بارەگای سەرکردایەتی حیزبی لیکودەوە بۆ بەردەم ماڵی وەزیری بەرگری بەڕێکەوتن و دژی هەرهێرشێک بۆ سەر ئێران دەستیان بە خۆیشاندانکرد.  لە خۆپیشاندانەکاندا وێنەی بنیامین ناتەنیاهۆ و ئیهود باراکی وەزیری بەرگریان سوتاندا.

کەسایەتی و لایەنە ئاشتیخواز و پێشکەوتووخوازەکانی ئیسرائیل، لەوانە ئەندامانی کەنیسەت دۆف حنین، ئەندامانی پێشووی ئەفرایم پرێز، تەمار، موساڕاز، ئەندامانی بەرەی دیموکراتی و حیزبی کۆمۆنیستی ئیسرائیل لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون. حیزبی کۆمۆنیستی ئیسرائیل و بەرەی دیموکراتی کە بەجدی نیگەرانن لە سیاسەتی سەربازی سەرەڕۆیانەی دەوڵەتی ڕاستگەرایی ئیسرائیل، دەستیان بە هێرشێکی ڕاگەیاندنی بەرفراوانکردووە لە دژی ئەگەری هێرشکردنی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.

لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی تەلئەبیدا نزیکەی  ٥٠٠ کەسایەتی ئەکادیمی و سەربازییە خانەنشینکراوەکان یاداشتێکیان ئیمزاکرد. لە یاداشتەکەدا داوا لە فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکانکراوە کە بەشداری بۆمبارانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران نەکەن. ئەوان پێیان وایە کە لیدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی سیڤیڵی ئێرانی و کوشتنی خەڵکی سڤیڵیش، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکێکە لە تاوانە جەنگییەکان.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە ٦١% ی ئیسرائیلییەکان دژی شەڕ و هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانن.

سەرچاوە:

http://maki.org.il/en/