هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس، نوێنەرە تەزویرچییەكە


img8/20/2012 12:00:00 AM
عوسمان بەكر/ سلێمانی:

چەند رۆژێكە دكتۆر رۆژ نوری لە میدیا كوردییەكان وەردەكەوێت و باسی ئەنجوومەنی دانووسان دەكات لە نێوان هەرێم و بەغدا، كەچی بەداخەوە رۆژنامەنووسێكی بوێر بەتایبەتی لە رۆژنامەنووسەكانی بەناو معارزە جورئەتی ئەوە ناكەن لێی بپرسن: ئەرێ قوربان كە جەنابتان لە ساڵی 2003ەوە لە بەغدان و وەك نوێنەری كورد ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار قوت دەدەن و دەدەزن، ئەرێ چیتان بۆ كورد كردووە؟ بۆچی ئەو هەمووە بڕیارانەی مالیكی بەسەر تۆدا تێپەڕ دەبێ؟ بۆچی رۆژێك لە رۆژان بەرامبەر بە مالیكی هەڵوێستت نەبوو؟ كە بە حیساب جەنابتان جێگری مالیكن؟

رۆژنامەنووسێك نییە لێی بپرسێ: جەناب كە بەحیساب تۆ نوێنەری كورد و سەركردەی كوردی، ئەرێ بۆچی مانگانە 400 ملیۆن دیناری حیمایەكانت دەدزیت؟ بۆچی بەناوی حیمایەكانتەوە 100 هەویەی تەزویرت دروست كردووە؟ ئەری عەیب و شوورەیی نییە بۆ جەنابتان بوونەتە باشترین تەزویرچی حكومەت؟

ئەوەی جێی داخە مەسعود بارزانی باسی چاكسازی و گەندەڵی دەكات، كەچی هەموو رۆژێك بە بەرخانووەكەی دكتۆر رۆژدا لە مەسیف هاتووچۆ دەكات كە لەسەر فلكەكەی مەسیفە بەدەستی راستا، ئەم خانووە لە ساڵی 1991ەوە لەلایەن دكتۆر رۆژەوە داگیر كراوە و موڵكی شەخسییە، ساڵی 2006 بەهەزار واسیتە و خۆگەیاندنە لای مەسعود بارزانی، ئینجا دكتۆر رۆژ ئامادە بوو نیوەی موڵكەكە بداتەوە خاوەنە حەقیقی و ئەسڵییەكەی، كە خانووەیەكی گەورە و زەوییەكی زۆرە و نزیكەی 3 دۆنم دەبێت و سەر روكنە و لەسەر چوار رێیانەكەی مەسیفە كە لە هەولێرەوە دەچیتە مەسیف.

ئەم بەناو سیاسییە كوردە لە جیاتی ئەوەی دادگایی بكرێت بە تۆمەتی دزی و تەزویر و داگیر كردنی موڵكی خەڵكی و گشتی، كەچی معارزە لەگەڵی كۆدەبێتەوە و میدیا درۆكانی دەكەنە مانشێتی سەرەكی و ئۆمێدیان لەسەر هەڵچنیوە.

هەموو دنیا دەزانێ كە دكتۆرە دز خانووەكەی خۆی لە هەولێر، كە موڵكی گشتییە و جێگەی ماڵی پارێزگاری كاتی سەدام بووە، داوە بە كرێ بە ئەڵمانییەكان ساڵانە بە 60 دەفتەر دۆلار، كەچی مەسعود بارزانی چاوی ئەم گەندەڵیانە نابینێت و لێی بێدەنگ بووە.

ماوەی 9 ساڵە دكتۆرە دز وەك نوێنەری مەسعود بارزانی و وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدایە، كەچی تائێستا نە هەڵوێستی هەبووە و نە دەنگ و رەنگی هەبووە و نە توانیوێتی شتێك بۆ كورد بكات و نە لە بەرامبەر حكومەتەكەی مالیكی فزەی لێوە هاتووە، لە بەرامبەردا هەر خەریكی قومار و دیسكۆ و رابواردن و دزینی پارە و كردنەوەی كۆمپانیا و هێنانی سەیارە و دروستكردنی ڤێلا و ..هەبووە، كەچی رۆژێك لە رۆژان نە مەسعود بارزانی و نە یەكێتی و نە 3 حزبە معارزەكە بەرامبەر بەم پیاوە فزەیان لێوە نەهاتووە و هەڵوێستیان نەبووە.

كەچی بەداخەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان هەر یەخەی مام جەلال دەگرێت و تەنیا رەخنە لە پۆستی سەرۆك كۆماری دەگرێت و تائێستا نەیتوانیوە بچوكترین رەخنە یان هەواڵ لە میدیاكەیان لەسەر دكتۆر رۆژ بڵاوبكەنەوە، ئەمەش جێگەی گوومانە و فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەبێ وەڵامی جیدیان هەبێت.

میلەتی كورد سەركردەی ئاوا دز و تەزویرچی هەبێت، ئیدی چۆن دەبێتە دەوڵەت و چۆن دڵی بەم دەسەڵاتە خۆش بێت