8/26/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:(10) که‌سی ده‌ستبه‌ستراو له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ر دانیشتوون و که‌سی یازده‌هه‌م به برینداری له‌سه‌ر زه‌وی راکشاوه، دادوه‌ر بڕیاری گوله‌بارانکردنیان ده‌دا و چه‌ند که‌سێکیش بۆ جێبه‌جێکردنی سزاکه‌یان، یازده سزادراوه‌که ده‌به‌ن.
کاتی جێبه‌جێکردنی سزا، ژماره‌یه‌ک ژێرسه به‌ده‌ست.. ئاماده بن.. "ته‌قه ..."
له‌گه‌ڵ ده‌نگی (11) تفه‌نگ پێکه‌وه و به‌دوای یه‌کدا، لاشه‌ی (11) که‌س شۆڕ ده‌بنه‌وه و ده‌که‌ون و لهناوخوێندا ده‌گه‌وزێن.
هه‌موویان نامرن، له‌ناویاندا هه‌یه هێشتا زیندووه، پاسه‌وانی دادوه‌ر به ده‌مانچه‌که‌ی به‌ر که‌مه‌ری، بۆ سه‌ری هه‌ر یه‌کێکیان گوله‌یه‌ک..
له‌وکاته له‌نزی کامێرای "Nikon" یه‌ک له‌دوای یه‌ک دیمه‌نه‌کان تۆمار ده‌کات... بۆ هه‌ر گوله‌یه‌ک چرکه‌یه‌ک.. وێنه‌یه‌ک.
27ی ئاب یه‌کێک له رۆژه تاریکه‌کانی ساڵی 1979، شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو به شایه‌تی تاوانێکی مێژوویی. (11) تێکۆشه‌ری کورد له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سنه گوله‌باران کران.
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی کوردان له‌پێناو ئازادی‌دا، حکومه‌ت هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌ره‌و کوردستان نارد، له ماوه‌ی (7) مانگی سه‌ره‌تای شۆڕشدا، به فه‌رمانی خومه‌ینی و به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری سادق خاڵخاڵی، نزیکه‌ی (500) کورد کوژران.
له‌و ساڵانه‌دا جیهانگیر ره‌زمی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات و هاوکاری خۆی به‌ره‌و ناوچه‌کانی شه‌ڕ به‌ڕێ ده‌که‌ون و ده‌بن به شایه‌تی کوشتنی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
وێنه‌یه‌ک له‌ناو هه‌موو وێنه‌کانی هه‌ڵده‌بژێردرێت و له رۆژنامه‌که‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام بێ ناو و ناونیشانی وێنه‌گره‌که. رۆژنامه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له بازاڕه‌کاندا نامێنێت و به ته‌واوی ده‌فرۆشرێت، نوێنه‌رانی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بۆ کڕینی وێنه‌کان به‌لێشاو هێرش ده‌به‌نه سه‌ر نوسینگه‌کانی رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات.
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان، خۆری رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات ئاوا ده‌بێت و حکومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر رۆژنامه‌که‌دا ده‌گرێت و له‌و رۆژه‌وه رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات ده‌بێت به رۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌ت.
وێنه‌ی گوله‌بارانکردنی (11) تێکۆشه‌ری کورد و هه‌واڵی کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد به‌ده‌ستی رژێمی ئێران له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که، رای گشتی جیهانی ئاگاداری کوشتنی کوردان نه‌بوو.
دوو رۆژ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کان، له 29ی ئابی 1979، ئاژانسی وێنه‌گری United Press (UPI) له واشنتۆن به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وێنه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه و دوای ئه‌ویش له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می چه‌ندین رۆژنامه‌ی جیهانیدا بڵاو بووه‌وه.
له رۆژی 14ی نیسانی 1980 دا جیهانگیر ره‌زمی له‌سه‌ر تۆمارکردنی وێنه‌کانی گوله‌بارانکردنی ده‌سته‌یه‌ک رۆڵه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵاتی (Pulitzer Prize for Spot News Photography)ی پێ به‌خشرا، به‌ڵام که‌س نه‌یده‌زانی که ئه‌و وێنه‌کانی گرتووه.
له رۆژی 10ی به‌فرانباردا که رۆژی جیهانی مافی مرۆڤه، گۆڤاری (Spiegel) له ماڵپه‌ڕی خۆیدا باسی چیرۆکی وێنه‌یه‌ک ده‌کات که خه‌ڵاتی پۆڵتزهری به‌ده‌ستهێناوه و له‌ماوه‌ی (27) ساڵی رابردوودا که‌س وێنه‌گره‌که‌ی نه‌ناسیوه. به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵاته‌که به فه‌رمی پێشکه‌شی "وێنه‌گه‌رێکی ناونه‌ته‌وه‌یی بێ ناو" کرا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و وه‌کو ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ستی ئاژانسه ئه‌مریکییه‌که‌دا مایه‌وه که وێنه‌که‌ی بڵاوکردبووه‌وه.
له مێژووی (80)ساڵه‌ی خۆیدا، جاری یه‌که‌م بوو خه‌ڵاتی پولتزهر پێشکه‌شی که‌سی نه‌ناسراو ده‌کرا. چه‌ندین که‌س ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه و خۆیان وه‌کو "وێنه‌گری:(جۆخه‌کانی ئاته‌ش له ئێران) ــ واتا وێنه‌گری رهمیکاران له ئێران" ناساند، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنه‌ر له ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌دا نه‌بوو.
ساڵی 2002 جاشوا پرجیری په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵ دوای پێنج ساڵ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، توانی شوێن پێی وێنه‌گری "جۆخه‌کانی ئاته‌ش" هه‌ڵبگرێت.
بابه‌ته‌که‌ی جاشوا پراجیر به‌ناوی (نهێنییه‌کی مێژوویی وێنه‌یه‌کی هه‌ژێنه‌ر) بڵاو بووه که بوو به سه‌ردێڕی هه‌واڵ و باسی زۆربه‌ی ئاژانس و رۆژنامه‌کان. جیهانگیر ره‌زمی وێنه‌گری (58) ساڵی دوای سێ ده‌یه بێده‌نگی، له ساڵی 2007 دا به مه‌راسیمێک له زانکۆی کۆڵۆمبیا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت.
ره‌زمی له‌کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌دا وتی:"له راستیدا من 26 ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵاتی خۆمم وه‌رگرت، چونکه وێنه‌کانم ببونه هۆکارێک بۆ رێگریکردن له کوشتنی خه‌ڵک، ئه‌مه بۆ من، وه‌کو رۆژنامه‌وانێک، خۆشترین هه‌ست بوو گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بوو بۆمن، ئه‌مه خه‌ڵاته‌ی ئێستاش بۆ من دووه‌مین خه‌ڵاته."
واڵستریت جۆرناڵ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژی کوردستان نوسی:"له دوو ریزی به‌رامبه‌ر به یه‌کدا، (11) جووت به‌رامبه‌ر به یه‌ک راوه‌ستاوه‌ن، ریزێک چاوبهستراون، ریز دووه‌م چه‌ک به‌ده‌ستن. فه‌رمانی (ته‌قه) درا، ریزی دووه‌م بهدانیشتووی و که‌سی (12)یه‌م به پێوه ده‌ستیان به ته‌قه کرد، کامێرایه‌کی (Nikon) و فیلمی (Kodak) ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی به شێوه‌ی ره‌ش و سپی تۆمارکرد. ئه‌و دیمه‌نه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و وێنانه‌وه که که‌سێک له ژیانی خۆیدا ته‌نیا جارێک ده‌توانێ بیگرێت. کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵاته‌کان ئه‌م وێنه‌یه‌ی ناونا به (به‌ناوبانگترین وێنه‌ی شۆڕشی ئێران." ) هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات ناوی که‌سانی ریزی یه‌که‌می بڵاو کرده‌وه:"موزه‌فه‌ر نیازمه‌ند، سیروس مه‌نوچه‌هری، عیسا پیروه‌لی، ناسر سه‌لیمی، عه‌بدولڵا فوادی، ئه‌حسه‌ن ناهید، شه‌هباز ناهید، ئه‌سغه‌ر مۆبسهری، موزه‌فه‌ر ره‌حیمی، جه‌میل یه‌خچاڵی، عه‌تا زه‌ندی."
ANF NEWS AGENCY