هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
نوێکراوەتەوە : ئەمریکا؛ گەڕانەوە بۆ کارتی سوتاوی تاڵیبان و ئەلقاعدە !


img8/27/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

مێژووی پەنجا ساڵ لە سیاسەت و ستراتیژی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیای نێوەند و باکوری ئەفریقادا بریتی بوو لە بەهێزکردنی بزووتنەوە ئیسلامییە سەلەفییەکان لە بەرامبەر نفوزی یەکێتی سۆڤییەت و دەوڵەتە ناشناڵیستەکانی وابەستە بەسۆڤییەتدا .

ئەمریکا بۆ دابینکردن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، یان ڕوونتر بڵێین بۆ  جێبەجێکردنی پرۆژە نامرۆییە ئیمپراتۆریەتییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا، دینی ئیسلامی هەم وەک جوڵانەوەی سیاسیی و هەم وەک ئایدیۆڵۆژییەک دژ بە یەکێتی سۆڤییەتی ڕەقیبی خۆی بەکارهێنا . لەسەردەمی جەنگی سارددا دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی پاکستانی کردە پردی پێکەوەبەستنی بزووتنەوە ئیسلامییەکانی ئەفغانستان و دەزگای سیخوڕی سی ئای ئەی . کۆمەکردنی ڕاستەوخۆی لۆجستیکی و مالی  بزووتنەوەی مجاهیدینی ئەفغانستان [ هەروەها ناردنی جەنگاوەرە سەلەفییە عەرەبی، پاکستانی و ئۆزبەکییەکان بۆ ناو ئەو بزووتنەوەیە] لە ڕێگای دەزگای هەواڵگری پاکستان، سعودییە، ئیمارات و قەتەرەوە، بۆ جەنگی پارتیزانی درێژ خایەن لە دژی حکومەتی کۆمۆنیستی کابول  و سوپای سووری سۆڤییەت لە ئەفغانستاندا، بەشێکی بنەڕەتی لە ستراتیژی ناوچەیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٩ پێکدەهێنا .

 بەدوای کشانەوەی سوپای سووری ڕوسەکان لە ساڵی ١٩٨٩ لەئەفغانستاندا، بزووتنەوەی موجاهیدینی ئەفغانی، کە پێکهاتبوو لە دەیان گروپ و حیزبی سەلەفی ئیسلامی و بەشێکی زۆر لەوانە نزیک بوون لە ڕژێمی ئیسلامی شیعەی ئێرانەوە، بە پلانی هاوبەشی ئیستخباراتی ناوەندی سعودییە، پاکستان و ئەمریکا تووشی ناکۆکی و جەنگی ناوخۆیی بوون و لە ساڵی ١٩٩٤-١٩٩٦دا بزووتنەوەی تاڵیبانیان وەک باڵێکی هەرە کۆنەپەرست و تووندڕەو لەبەرامبەر گروپ و تاقمە شەڕکەرەکانی مجاهیدیندا پێکهێنا و لە ماوەیەکی کورتدا ئەو بزووتنەوەیان بەدەسەڵات گەیاند . ئەمریکا، پاکستان، سعودییە و وڵاتانی دیکەی کەنداو، بزووتنەوەی تاڵیبانیان وەک بەربەستێک لەبەرامبەر نفوز و هەیمەنەی  حکومەتی ئیسلامی شیعەی ئێرانی لەلایەک و لە لایەکی دیکەشەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمارە جیابووەکانی سۆڤیەتی پێشوو لە ئاسیایی ناوەندی و قەفقازدا  دروستکرد . دەوڵەتی ئیسلام ئاباد و ڕژێمی سعودییەو وڕژێمەکانی دیکەی وڵاتانی شیخنشینی کەنداو، بەرنامەیان ئەوەبوو کە لە درێژماوەدا، لەڕێگای تاڵیبانەوە کێشەی سیاسیی و جوگرافی بۆ حکومەتی شیعە لە ئێراندا دروست بکەن و وەک مەترسییەک لە سەر دەستێوەردانەکانی تاران لە ڕەوشی سیاسیی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکانیان دوریبخەنەوە . دروستکردنی تاڵیبان بەگوێرەی ئەمریکاشەوە ئەوەبوو کە ئەفغانستانی ژێر دەستی تاڵیبانەکان ببێتە لانەکەی پێگەیاندنی گروپە ئیسلامییە سەلەفییەکان لە کۆمارە جیابۆوەکانی سۆڤییەتی پێشوودا تا لە ڕێگای ئەو گروپە ئیسلامییانەوە زنجیرەیەک لە نا ئارامی سیاسیی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەند وقەفقازدا دروست بکات تا ئاستی ڕوخاندنی ڕژێمە سیکۆلارە دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتانە . ئەم تاکتیک و سیاسەتەی ئەمریکا بەرامبەر بە وڵاتانی ئاسیای ناوەندی و قەفقاز سێ لایەنە بوو :

یەکەم / وڵاتانی ئاسیای ناوەند و قەفقاز، پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت، درێژەیان بە وابەستەیی خۆیان دابوو، یان درێژەیانداوە بە وابەستەیی ئابوریی و سیاسیی بە ڕوسیاو چینەوە . کۆمارە جیابۆوەکان لە سۆڤییەت و بە دەستهێنانی سەربەخۆییان، جگەلەوەی کە بازاڕێکی گرنگن بۆ کاڵاو شمەکە ڕوسی و چینییەکان، لەهەمانکاتدا هەندێکیان خاوەنی سەرچاوەی سروشتی و کانزایی گرنگن . نەوت، غاز، ئەلەمنیۆم، ئەڵماس، زەوی و زاری بە پیت بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و...، ئەو باڵندە ئاڵتونیانەی ئاسیای ناوەند و قەفقازن کە ئەمریکا دەیەوێت ڕاویان بکات، یان لە سەرداوی ڕوسەکان و چینییەکان دەستبەسەریان  بکات .

دووەم / بچووککردنەوە و لاوازکردنی چین و ڕوسیا، وەک دووگەورە هێزی سەربازی و ئابوریی جیهانی کە لە کورت ماوە و درێژماوەدا هەرەس بە ئیمراتۆریەتی پۆلیسی ئەمریکا لە جیهاندا دەهێنن .

سێیەم /  دروستکردنی بەربەستێکی دیکە لە بەرامبەر بەرزفڕینە سیاسیی و جیۆپۆلیتیکییەکانی ئێران لە ناوچەکەداو پاراستنی ڕۆڵی هژمونی ئیسرائیل بەسەر ناوچەکەدا .

ئەو سێ ئامانجەی سەرەوە هۆکاری سەرەکی بوو بۆ ئەوە کە ئەمریکا ڕوو لە دروستکردن و بە دەسەڵاتگەیاندنی کۆنەپەرسترین باڵی ئیسلامی سەلەفی بکات، بەڵام ئەم حساباتە ستراتیژییەی ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی ڕۆڵی سەرکردەیی و پۆلیسی جیهانی خۆی، حساباتێکی هەڵە بوو کە ئامانجەکانی بەدینەدەهێنا، چونکە هەم کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پەڕی هوشیاریی دیپڵۆماسییەوە مامەڵەی لەگەڵ تاڵیباندا کردو هەم ڕژێمە دیکتاتۆرو ئیستبدادییەکانی ئاسیای ناوەندی و قەفقازیش بە تووندی سەرکوتی بزووتنەوە ئیسلامییە سەلەفییەکانیان دەکرد. ئەم ڕەوشە، ئەمریکای ناچارکرد بە دروستکردنی شەیتانێکی جیهانی بە ناوی " ئەلقاعدە ".

 ڕێکخراوی ئەلقاعدە، کە بە پلان ئەمریکا و پاڵپشتی سعودییە و شیخنشینە کۆنەپەرستەکانی کەنداو دروستکرابوو، لە هەمانکاتدا بە پێی نەخشەی خۆیان ڕەوانەی ئەفغانستانکرابوو، دەبووایە بە جۆرێک بکرێتە مەترسی بە سەر ئاسایشی ئەمریکاو جیهانەوە تا شەرعییەت بە هەموو سیاسەتێکی میلیتاریستی ئەمریکا  لە  جیهاندا بدات. ڕووداوی گومانلێکراوی ١١ی سێپتەمبەر، دەرگای بەڕووی سیاسەتی داگیرکاری سەربازی و ئەمریکادا واڵاکرد . ئەلقاعدە لە ئەفغانستاندا کرایە ئامانج . لەلایەن پەنتاگۆنەوە تاڵیبان مەحکومکرا بە داڵدەدەری ئەلقاعدەو تیرۆریزم. بوش فەرمانی بە هێزی سەربازی ئەمریکادا تا ئەفغانستان داگیر بکرێت. تاڵیبان  بە بێ مقاوەمەیەکی ئەوتۆ وازی لەدەسەڵاتهێنا و هێزەسەرباییەکەی ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستاندا جێگیرکران. ماوەیەکی کەم بەدوای ئەمیشدا، پەنتاگۆن و کۆشکی سپی سەدام و ڕژێمەکەیان بە تاوانی بوونی چەکی بایەلۆجی و پشتیوانی لە ئەلقاعدە مەحکومکرد بە جەنگ . سەدام و ڕژێمەکەی وەک تاڵیبان لەبەردەم  پەلامارە سەربازییەکەی ئەمریکاو ناتۆدا بوو بەهەڵم .

ئەمریکا عێراق و ئەفغانستانی بۆ هەمان ستراتیژی، کە لە پێشەوە ئاماژەمان پێکرد، داگیرکرد، بەڵام ئەو چەکەی [ تاڵیبان و ئەلقاعدە ] کە  ئەمریکا بەدوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی موجاهیدینی ئەفغاندا دژ بە ئێران، حکومەتە دیکتاتۆرەکانی ئاسیای ناوەندی و لە دوا ئامانجیشدا بەرامبەر بە ڕوسیا و چین بەکاری هێنابوو، لەدژی خۆی بەکاری هێنایەوە .

ئێران زیرەکانەتر لە ئەمریکییەکان، بارودۆخی داگیرکراوی سەربازی عێراق و ئەفغانستانی بە قازانجی سیاسەتی ناوچەیی خۆیی قۆستەوە . پاکستانیش لەوە دڵنیا بوو کە دواڕۆژێکی ڕوونی لە ستراتیژی درێژماوەی ناوچەیی ئەمریکادا نییە و وەرچەرخان بەرەو چین، ئێران، ڕوسیا و تەنانەت کەمکردنەوەی بارگرژییە میللی و سیاسییەکانی لەگەڵ هیندستاندا، بووە بەشێک لە سیاسەتی نوێی ئیسلام ئاباد .

لەپرۆسەی داگیرکردنی ئەفغانستاندا، تاڵیبان و ئەلقاعدە، وەک وەرەقەیەکی دروستکراوی ئەمریکاو پاکستان، پاک کەوتەوە دەستی پاکستان و ئێران بۆ لێدانی ئەمریکا !. ئەلقاعدە و بەعسییەکان لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە و بە ئاگاداری ئێران، لەدژی بوونی سەربازی ئەمریکا  لەعێراقدا بەکاربران . بەعسییەکان و ئەلقاعدەییەکان، لەڕێگای کارە تیرۆریستییەکانیانەوە پشتی سیاسەتی میلیتاریستی ئەمریکایان لە عێراقدا شکاند تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمریکا ناچار بوو بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکەی لەعێراقد .  ئێران و پاکستانیش بە کۆمەکردنی لۆجیستیکی تاڵیبان، ناتۆو ئەمریکایان  لە ئەفغانستاندا خستۆتە کۆڵانەداخراوەکەوە . تاران و ئیسلام ئاباد نکوڵی لەوەدەکەن کە ئەوان لە پشتی تاڵیبانەوە وەستابن، بەڵام حامید کرزای  لە لێدوانێکیدا دەربارەی ڕاگرتنی هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر ناتۆ، بە ڕاشکاوانە وتی " پێویست ناکات گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بکەن، بڕۆن لەگەڵ پاکستاندا گفتو گۆ بکەن ". هەم پەنتاگۆن و هەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش چەندین جار پەنجەی گومانیان بۆ ئێران، پاکستان و چین درێژکردووە کە ئەو سێ وڵاتە لە پشتی تاڵیبانەوەن .

شکستی سەربازی و سیاسیی ئەمریکاو ناتۆ لە عێراق و ئەفغانستاندا، ئەمریکاو ناتۆی ناچارکرد بە گەڕانەوە و ئاشتی لەگەڵ ئەلقاعدە و تاڵیباندا . ئەم ئاشتیەی نێوان ئەلقاعدە و تاڵیبان بە نهێنی و بە ئاشکرایە . ئاشتی نهێنی ئەمریکاو ناتۆ لەگەڵ ئەلقاعدەدا لە لێدانی ڕژێمی قەزافیدا ئاشکرا بوو . قەزافی لە ئینتەرڤیوێکی لەگەڵ کرستیان ئامانپوردا بە ئاشکرا هاوار دەکات " ئەو چەکدارانەی لە بنغازییەوە پەلاماریانداوە، ئەوانە ئەلقاعدەن  - سەیری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە – " ، بەڵام ئەمریکاو ناتۆ، کە لە عێراق و ئەفغانستاندا گورزی گورچک بڕیان بە دەستی تاڵیبان و ئەلقاعدە خوارد بوو، لە هەمانکاتدا بۆنی نەوتی لیبیا مەستی کردبوون، گوێیان لە قەزافی نەگرت و بەکردەوە لە لیبیادا لەگەڵ ئەلقاعدە ئاشتبوونەوە . بە ناوبژیوانی قەتەرو سعودیەش، تاڵیبان و ئەمریکاو ناتۆ دەستیان بە گفتوگۆ کردەوە !.

بەدوای شکستی ئەمریکاو ئەوروپا بەرامبەر چین و ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشدا، هەوڵی ئەوەدەدەن کە ئەلقاعدە دژی ڕژێمی ئەسەد بەکار بهێنن و دوێنێش ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی ئەلقاعدە ئیعلانی جەنگی دژ بە دیمەشق کرد، بەڵام ئەمریکا و ئەوروپا دەبێت باش ئەوە بزانن کە لە ناکۆکییە توندە  جیۆپۆڵیتیکییەکانی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەلقاعدە و تەنانەت تاڵیبانیش ناتوانن تای تارزووەکە بە دیوی ئەواندا پارسەنگ بکەن . تاڵیبان و ئەلقاعدە بە پاڵپشتی سوریا، ئێران و پاکستان توانیان تاڵیبان و ئەلقاعدە بن دژ بە ئەمریکا. لەبەرئەوە هەرکاتێک ئەو سێ دەوڵەتە پێ لەسەر کلکیان دابنێن، ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆی تراژیدی بزووتنەوەی مجاهیدینی ئەفغان دەبنەوە! .

 ٢٤- ١١- ٢٠١١