هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
مالیکی لەوەڵام بە نامەکەی بارزانیدا : بەهیچ شێوەیەک شەڕ ناکەم و هەڕەشەکردنیش قەبوڵ ناکەم


img9/7/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

مەسعود بارزانی ڕۆژی ٤ی سێپتەمبەر نامەیەکی دیکەی ئاڕاستەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقکرد.

نامەکەی بارزانی سێ تەوەرەی سەرەکی گرتبووە خۆی کە بریتی بوون لە:

یەکەم/ لکاندنی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە کوردستانەوە.

دووەم/ ڕازیکردنی مالیکی بە گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکان.

سێیەم /  دیاریکردن و پێدانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.

مالیکی لە وەڵام بە لکاندنی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە هەرێمی کوردستانەوە، ڕێک و ڕەوان بە هەڵگری نامەکەی بارزانی وتووە کە لە ژێر کاریگەری هیچ هەلومەرجێکدا ئامادە نیم بەشێک لە خاکی عێراق لەدەستبدەم و یەکپارچەیی خاکی عێراق بخەمە بەر مەترسی پارچە پارچە بوونەوە. سەبارەت بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکانیش، مالیکی بە هەڵگری نامەکەی بارزانی وتووە کە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی دەستوری عێراقە و بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابم بەو گرێبەستانە.

لە کۆتایی نامەکەی بارزانی بۆ مالیکیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەر مالیکی لەسەر ئەو سێ مەرجە ڕازی نەبێت، بارزانی ئەو مەرجانە لە ڕێگای هێزەوە یەکلایی دەکاتەوە!. مالیکی لەوەڵامدا وتویەتی :" لولەی چەک بەرەو سنگی هیچ عێراقییەک ئاڕاستە ناکەم و وەک ئەو کەسانەی دیکە ناکەم کە پێش لە من حوکمی عێراقیانکردووە، بەڵام هەڕەشەکردنیش بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لە کەس قەبوڵ ناکەم".

بەدوای ئەو وەڵامەی مالیکیدا، مەسعود بارزانی وەفدێک ڕەوانەی ئەمریکا دەکات تا لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپیدا کێشەکانی بارزانی و بەغداد تاوتوێ بکەن.