هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گردەکە بنکەی داتاشین و دروستکردنی علوجەکانە - بەشی یەکەم


img9/10/2012 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

دوای ڕاپەڕین و سەرەتای یەکەم هەڵبژاردنی کۆمەڵێك چەتەو کۆیلە بەناوی پاڕلەمانتارانەوە، شەڕەپەڕۆو کارەنابەجێکانی چەتەکانی بارزانی و تاڵەبانی، لەپێشچاوی خەڵك دوو ڕەنگی زەردو سەوزیان بۆهەتاهەتایە کردە دووناشیرینترین ڕەنگ. لە دوای هەڵبژاردنەکەی 25 ی تەموزی 2009 شەوە، نەوشیروان مستەفاو گردەکە جگەلەوەی تەواوی واتای وشەی گۆڕانیان ئاوەژوو کردوەتەوە، لەهەمانکاتیشدا کردویانەتە ناشیرینترین وشەی کوردی. هێندە ناشیرینیان کردوە لە خۆیان قێزەونترە. وشەی گۆڕان لە دوای 25 ی تەموزی 2009 وە بەواتای چەواشەکاری، بەواتای گەوجاندن، بەواتای دێواندن، بەواتای بێهودەیی، بەواتای بێشەرمی، بەواتای درۆکردن، بەواتای داتاشینی سەعید سەحافاکان و بەدەیان واتای لەوانەش نابەجێ و ناشیرینتر دێت!!

گۆڕان بەواتای لێدان، تێکدان و لێكهەڵوەشاندنی دەنگە نەیارەکانی تاڵەبانی و بارزانی. گۆڕان بەواتای نەهێشتنی متمانەی کەڵەکەبوی خەڵك لەبەرانبەر تاوانە ناڕەواکانی دووبنەماڵەدا. گۆڕان بەواتای دامرکانەوەو خامۆشکردنی بەهێمنی کڵپە و بڵێسەی ڕقی ئەستوری خەڵك لەبەرانبەر بەبنەماڵەکردنی باشوری کوردستاندا.

دوای ئەو هەموو درۆیە ئینجا چی؟

لەکوردستان وشەی ئازادی بەواتای کۆیلە بوون دێت، بەڵام کۆیلە بۆکێ؟ لەکن بارزانی و تاڵەبانی هەرکەس ئازادە لەچی بدوێت، بەڵام هێڵی سور ( بەرژەوەندیەکانی دووبنەماڵە ) نەبەزێنێت. لە گردەکەش هەموو ئازادن لەنەوت و بەقاچاخفرۆشتنی بدوێن، لەژمارەو ناوی کۆمپانیاکای وەبەرهێنانی بدوێن، لەموڵکداریەتی و بەرکەوتەی پشکی شێری بدوێن، لەبڕی داهات و چۆنیەتی دزینی بدوێن، لە گەمەکانی بارزانی و دەهۆڵی دەوڵەتێکی کوردی لەسەر دەستی میتی تورکیدا بدوێن، لەگەمەکردن لەنێوان قەڵاچوالان و سەری ڕەشدا بدوێن، تەنانەت ئازادن لەکردنەوەی دەورەی درۆ و چەواشەکاریش، بەڵام ئەو هەموو ئازادیە ڕەهایە بەرقەرارە بۆ ئەو تاکە ئازادانەی کە لەگردەکە کۆیلەی نەوشیروانن. واتە تۆ کاتێك لە دەرەوەی گردەکە ئازادیت کە لەناوەوەی گردەکە کۆیلە بیت.

 لەڕۆژی 8 - 9 -2012 دا سەرۆکی بنەماڵەی خائینی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا کۆبوویەوە بۆ ڕێکەوتن یان گەڕان بەدوای ڕێگەچارەیەك بۆ ئەو قەیرانەی کە خودی بنەماڵەی نەوتفرۆش وەبەریهێناوە. جگە لە یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتووش ڕاشکاوانە بڕیاریاندا کە ئامادەی کۆبوونەوەکەببن، هەرچەندە کە خودی نەوشیروان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بارزانی، بڕیاری دابوو کە گۆڕان بەشداری بکات ( کلیکی ئەو لینکە بکە بۆزانیاری زیاتر http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=4936 )، بەڵام سەرەڕای بەشداری کردنی کاردۆ محەمەد وەك نوینەری گردەکە، کەچی تەنیا لەبەر شاردنەوەی ڕاستیەکان و چەواشەکردنی هەڵسوڕاوانی خۆیان، کۆمەڵێك لێدوانی ئابڕوبەرانەیاندا کەهەریەکەیان ئەویتر بەدرۆ دەخاتەوە!!

١. ‌ د.شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم به‌"لڤین پرێس"ی‌ ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ ته‌حه‌فوزمان هه‌یه‌ له‌و جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ به‌لاَم له‌كاتی‌ خۆی‌ بڕیار ده‌ده‌ین"(http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11772&Besh=Hewal&Cor)

٢.  د.شاهۆ سه‌عید"وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌"لڤین پرێس"ی‌ ڕاگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ كردووه‌(

.(http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11772&Besh=Hewal&Cor=

٣. به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ( محەمەد تۆفیق ڕەحیم ) ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، به‌ڵكو سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان ( کاردۆ محەمەد)وه‌ك فڕاكسیۆنه‌كه‌ به‌شداری‌ كردووه‌.(

http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11776&Besh=Hewal&Cor=1)).

٤. جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان د. ڕێباز فەتاح ‌ وتی: "كاردۆ محه‌مه‌د" سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان، به‌سیفه‌تی‌ نوێنه‌ری‌ بزوتنه‌وهی‌ گۆڕان به‌شداری‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ كردووه‌ نه‌ك وه‌ك فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان و سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆن"((http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11776&Besh=Hewal&Cor=1)).

 

هەرچەندە بەخوێندنەوەیەکی ئاسایی ئەو چوار لێدوانە دژبەیەکە لە ماوەیەکی کەم و دەربارەی یەك شت کە ئەویش بەشداریکردنی گۆڕانە لەگەڵ ئاغای بارزانی، خوێنەر زوو هەست بە ناوەرۆکی پوچی درۆو چەواشەکارانەی لێدوانەکان ئاشنا دەبێت، بەڵام ئەوە هیچ شەرم نیە وەکو حاکم شێخ لەتیف ( ئەندامی پاڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی گردەکە ) وتبوی ئەو لێدوانە شەرمناویە دژ بەیەکانە چی؟.

!! ((http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11776&Besh=Hewal&Cor=1 )) ، بەڵکو ئەوە هەناوی ڕاستەقینەی هزرو بیرکردنەوەی سەرانی گردەکەیە، لەسەرو هەموویانەوە خودی نەوشیروان مستەفا. تەواوی ئەو چوار ڕاگەیاندنە بەئاگاداری خودی نەوشیروان و تەنیا بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و زیاتر گەوجکردنی گەوجەکانی گردەکە بووە، ئەگەر نا ناوەرۆکی لێدوانەکان بەڵگەی ئەوەن کە ئەو کەسانەی لێدوانەکانیان داوە کەسیان ئاگاداری پلانی بەشداریکردنی نوێنەری گۆڕان ( کاردۆ محەمەد ) نین و بەبڕیاری سەرو خۆیان ئەو لێدوانانەیان داوە. ئەوەش جێگەی سەرسوڕمان نیە چونکە کاکە نەوە لەهەمووان گەورەترەو بڕیاری سەرەکی و چەواشەکارانەی ڕاستەو خۆ لەلایەن بەڕێزیەوەیەتی!!

لەکۆتایی ئەم بەشەدا ماوە بڵێم ئەگەر هەوادارانی نەوشیروان و گردەکەش وەکو تەواوی جەلالی و مەلاییەکان کۆیلە نین و هێشتا کەمێك خاوەنی کەسایەتی خۆیانن، با لەخۆیان بپرسن کاتێك سبەی زمانحالی فەرمی گردەکەیە، ئەو لێدوانە دژبەیەکانە بۆ لە لڤین پرێس و ماڵپەڕەکانیترەوە ڕووماڵدەکرێت؟ با بێنە پەیڤ و بڵێن‌ نەوشیروان مستەفا دوای ئەو هەموو درۆیە جا چی؟؟

9 - 9 - 2012