هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بە دوای کوشتنی سەفیری ئەمریکا لە بن غازیدا چ کارەساتێکی دیکە دەخوڵقێنن؟!


img9/14/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

لە دوا شیکردنەوەدا، هێزی بزووێنەری هەموو جەنگەکان  کێشە ئابورییەکانە، بەڵام هەموو جەنگەکان بە بەهانەی سیاسیی بەرپاکراون و ئاڕاستە دەکرێن.

 ئەڵمانیای پێش جەنگی جیهانی یەکەم بۆ ئەوەی کە وەک گەورە هێزێکی نێودەوڵەتی خۆی نمایش بکات و دەست بەسەر سەرچاوە ئابورییەکانی وڵاتانی دیکەدا بگرێت، بەدوای بیانویەکدا دەگەڕا کە جەنگێکی جیهانی هەڵبگیرسێنێت. ئەڵمانیا کوشتنی شازادەی نەمسایی لە سربیادا کردە بەهانەی هەڵگیرساندنی جەنگێکی جیهانی، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە شازادەی نەمسایی لەلایەن جاسوسێکی خودی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاوە تیرۆرکراوە!. بە دەیان فیلم و سەدان کتێب و وتار لەسەر کوشتنی جۆن کەندی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا نووسراوەو نمایشکراوە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە تیرۆرکردنی کەندی دەستی سیاسەتمەداران و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکای لە پشتەوە بووە، کەچی دەوڵەتی ئەو کاتی ئەمریکا تاوانی کوشتنی جۆن کەنەدی خستە ئەستۆی سیخوڕێکی (کەی KGB- دەزگای جاسوسی و هەواڵگری سۆڤیەتی پێشوو) تا بەوهۆیەوە کەشو هەوای دژی کۆمۆنیستی سۆڤیەتی بخوڵقێنن و زەمینە زاتییەکانی داگیرکردنی سەربازییانەی ڤێتنام بڕەخسێنن.

 نموونەیەکی نزیکتر و بەرچاوتر؛ لە کاتژمێر٤٥: ٨  و٣: ٩ دەقیقەی سەر لە بەیانی ١١ سێپتەمبەری ٢٠٠١دا، دوو فڕۆکەی نەفەر هەڵگری جۆری بۆینگ خۆیان کێشا بە هەردوو بورجی " سەنتەری بازرگانی جیهانی" لە داونتاونی شاری نیۆرکدا. لە کاتژمێر ٩:٤٣ دەقیقەشدا هەواڵی خۆکێشانی فڕۆکەیەکی دیکە بە بینای پەنتاگۆندا بڵاوکرایەوە!. خودی ماوەی نێوان خۆپیاکێشانی فڕۆکەکان بە بیناکاندا و دەستەوەستانی بروسکە ئاسای هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بەرامبەر فڕۆکەی سێیەمدا، پێش لەوەی گومانەکان بەرەو ئوسامە بن لادن و ئەلقاعیدە ڕابکێشن، گومانەکانیان بەرەو کۆمپانیاکانی نەوت، چەکدروستکردن و حیزبی کۆمارییەکان ئاڕاستەکرد. لەڕاستیشدا دەستی ئەوان لە پشتی ئەو ڕووداوەوە بوو، بەڵام میدیای زەبەلاحی ئیمپریالیزمی ئەمریکا ڕووداوەکەی خستە ئەستۆی ئوسامە بن لادن و ئەلقاعیدە !. ڕووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەر، داگیرکردنی ئەفغانستان و دواتریش داگیرکردنی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە بەدوای خۆیدا هێنا. بۆیە لە کوشتنی سەفیر و سێ کارمەندی دیکەی سەفارەتی ئەمریکا لە بن غازیدا، بەرلەوەی گومانەکان بخرێنە سەر هەرلایەکی دیکە، دەبێت گومانەکان بەرەو خودی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ئاڕاستە بکرێن.

شێوەی مردنەکەی سەفیری ئەمریکا، لێدوانەکانی هیلاری کڵنتۆن و ئۆباماش جێگای گومانی زیاترن. سەفیرەکەی ئەمریکا بە گولە نەکوژراوە، بەڵکو بە هۆی دووکەڵەوە خنکاوە ( بە واتای دکتۆرە لیبیاییەکە کە یەکەمجار توێکاری لەسەر کردووە )!.  ئۆباماش  وتی " بە تووندی سزای ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتە دەدەین، کە گروپێکی بچووکن" !. کڵینتۆنیش وتی " ئەوە جێگای  سەرسوڕمانە کە ئێمە کۆمەکمان بەڕزگارکردنی لییا کردووە، بەڵام سەفیرەکەمان دەکوژن ".

جۆن مک کەین، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١١دا سەردانی بن غازیکرد. ئەوانەی  پێشوازیان لە مککەین و سەفیری ئەمریکا لە بن غازیداکرد، کۆمەڵێک مرۆڤی ڕیشداری ئیسلامی و سەلەفی سەر بە ئەلقاعدە بوون، بەڵام مک کەین نکوڵی لە " ئەلقاعدە" بوونی ملیشیا ئەنتی قەزافییەکان کرد و وتی :

 

"من چاوم بەم جەنگاوەرە ئازایانە کەوتووە. ئەمانە ئەلقاعدە نین. ئەمانە ئەو لیبیاییە نیشتمانپەروەرانانەن کە دەیانەوێت نیشتمانەکەیان ڕزگار بکەن. پێویستە ئێمە کۆمەکیان بکەین "، بەڵام ئێستا هەمان  ئەو کەسانە، لە کوشتنی سەفیری ئەمریکا لە بن غازیدا دەستی تاوان بۆ ئەوانە درێژ دەکەن کە کۆمەکیان پێکردن بۆ ڕوخاندنی قەزافی!.

پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئەلقاعدە و گروپە ئیسلامییە فەندەمینتاڵیستەکان، لە دوای ڕوخاندنی قەزافییەوە و لە ڕووداوەکانی سوریادا ڕۆژ بەڕۆژ ئاشکراتر دەبێت. نە ئەلقاعدە دوژمنی ئەمریکایەو نە ئەمریکاش دوژمنی ئەلقاعدەیە، بەڵکو ئەلقاعدە هۆکار و بیانوویەکە بۆ خوڵقاندنی ئەو ڕووداوانەی کە دەروازە بە ڕووی سیاسەتی داگیرکارانەو میلتاریستی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا دەکاتەوە. بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سوکایەتی ئامێز بە محەمەدی دامەزرێنەری ئیسلام لە ئەمریکادا، بێگومان کاری چەند ئەکتەرو دەرهێنەرێک نییە کە ئامانجی نمایشکردنی کۆمیدیانەی ژیانی محەمەد بێت، بەڵکو ئامانجێکی سیاسیی گەورە و دەستی سیاسیی گەورەی لە ناوخۆی حکومەتی ئەمریکادا لە پشتەوەیە تا ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەگەڵ شەپۆلێک توڕەیی ئیسلامگەراییدا بەرەو ڕوو بکەنەوە تا ئەو ڕادەیەی کە کار بگەیەننە کوشتنی سەفیریئەمریکا لە لیبیادا، کوشتنێک کە بەدەستی دۆستەکانی سیناتۆر مک کەین کۆماریخواز لە بن غازیدا ئەنجامدراوە.

بڵاوکردنەوەی فیلمێکی لەوجۆرە، ئەویش یەک ڕۆژ بەدوای ساڵیادی ١١ سێپتەمبەردا، ناکۆکی وتن لەسەر بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمەکە، هەڕەشەی ئۆبامە بۆ تۆڵەکردنەوە، هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و نەبوونی ئاسۆی سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، هەڕەشەی ئیسرائیل بە بۆمبارانکردنی ئێران، بنبەستی  ئەمریکاو ناتۆ لە پەلاماردانی سوریا، بنبەستی گفتوگۆی ئاژانسی نێودەوڵەت وزەو ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکان، ڕووننەبوونی هەڵوێستی ئیخوان المسلمینی دەسەڵاتدار لە میسر بەرامبەر ئەمریکاو ئیسرائیلدا، ناکۆکی لەسەر بردنی پشکی شێر لە نەوتی گرانبەهای لیبیا لە نێوان کۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریکییەکاندا و زۆر فاکتەری دیکەش، دەتوانن سیناریۆی کوشتنی سەفیری ئەمریکا لە لیبیادا ئاڕاستە بکەن، بەڵام  ئەم سیناریۆیە لەوێدا کۆتایی نایەت کە سەفارەتی ئەمریکا لە بن غازیدا سوتێنراوە و سەفیرو سێ کارمەندی ئەو سەفارەت کوژراون، بەڵکو سیاسەتمەدارانی ئەمریکا لەم ڕووداوە، ڕووداوی گەورەتری لێدروست دەکەن تا بەو بیانووە کارەساتێکی خوێناوی دیکە لە ناوچەکەدا بخوڵقێنێت!.