هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گردەکە بنکەی داتاشین و دروستکردنی علوجەکانە - بەشی دووەم


img9/17/2012 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

تا نەتواندنەوەی کۆمەڵەو نەکردنە قوربانی سنورەکانی دەسەڵاتی تاڵەبانی لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە ( هەرچەندە بەئاشکرا لە شاڕێبازی خەباتی خۆی بەلاڕێدابرابوو )، لەلایەك هیوایەك بە کۆمەڵە و لەلایەکیتریشەوە هیوایەك بۆ بەخۆدا چونەوەی کاکە نەوە مابوو، بەڵام دوای تواندنەوەی کۆمەڵە لەلایەن نەوشیروانەوە، ئەو ڕاستیە خۆی سەپاند کە نەوشیروان مستەفا نە کۆمەڵە بووەو نە لەتواناشیدا هەبووە کە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببێتە کۆمەڵە، بەڵکو لەڕاستیدا بەبەرنامەی مامی هاتووەو بۆ لەناوبردنی کۆمەڵەش هاتووە ( ئارامی هەمیشە زیندو زۆر باش تاڵەبانی و نەوشیروانی ناسیبوو، بۆیە لە نوسینێکیدا دەڵێ‌: پێویستە ئاگاداری کەسانی هەلپەرست بین و نەهێڵین خۆیان بخزێننە ئاستی سەرکردایەتی، چونکە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، شۆڕش بەرەو هەڵدێر دەبەن ) . لەگەڵ ئەوەشدا لە پێش هەڵبژاردنەکەی 25 ی تەموزی 2009 دا، لەڕوانگەی ئەوەی کە مرۆڤ ئەکرێت ڕەخنە لەخۆی و ڕابردووی بگرێت و پاشان لەسەر هەڵەکانی ڕابردووی هەنگاو بنێت بۆ بەخۆداچونەوە، بۆ خۆ دروستکردنەوە، بۆ خۆ نوێکردنەوەو خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری و نوێخوازی، لەکوردستانپۆستی ئەوسا، بڕیارماندا کە هەلێك بدەینە نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوەی بەو هەڵبژاردنە خۆی لەسەنگ بدات، بەڵام دیار بوو کە نەوشیروان نەك هەر نەیتوانی گۆڕان هەرس بکات، بەڵکو بۆ لێدانی یەکڕیزی دەنگی نەیارانیش هاتووە، بەڵام بە سیناریۆو شانۆیەکی نوێوە، بۆیە لەو ساتەوەختەوە تاهەنوکە ئێمە لەکەمینداین بۆی و ناهێڵین هیچ بەسەریدا تێپەڕێت. خۆشبەختانە بە تێپەڕبوونی کات ڕۆژ بە ڕۆژ ڕاستیەکان ئاشکرا دەبن و هزری پوکاوەی نەوشیروانیش خەریکە بەتەواوەتی ئاوێتەی هزری مامی و بارزانی دەبێت.

حاکم شێخ لەتیف هەستە لەخەو!!

هیچ کەسێك بەدەر نیە لەهەڵەو کەموکورتی. هەڵەش ئەو کەموکوڕتیەیە کە بەبێبەرنامە و خۆنەویستانە ( واتە بێمەبەست ) بکرێت یان ڕووبدات، بۆیە بوار و هەلی بەخشینی زۆرە بەتایبەتی بۆ کەسێك یان هاوڵاتیەکی سادە، بەڵام شتێك بەمەبەست، بەپلان و بەرنامە بکرێت لەسنوری هەڵە دەربازدەبێت و لەخانەی تاواندا پۆلێن دەکرێت. حاکم شێخ لەتیف ئەوڕاستیەش باش دەزانێت کە تاوانی کەسێکی سادە لەگەڵ تاوانی کەسایەتیەکی سیاسی، لێپرسراوێکی پایە بڵند یان نوێنەری کۆمەڵێك، چینێك یان توێژێك، جیاوازە، بۆیە هەڵوێستی دادیش لەبەرانبەریاندا جیاوازە.

لەئەنجامی چەند ڕاگەیاندنێکی جیاوزو دژ بەیەکی هەندێ لە بەرپرسە باڵاکانی گردەکە دەربارەی بەشداریکردنی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پاڕلەمانی کوردستان( کوردۆ محەمەد) ، لە کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە ڕۆژی 8 - 8 - 2012 دا، پاڕلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (‌حاکم شێخ لەتیف )، ڕەخنە لە گردەکە دەگرێت و دەڵێت (( ئەو هەموو لێدوانە شەرمن و دژ بە یەكانە چین، ئەگەر گۆران بەشداری كردوە بەراشكاوی و بەبێ‌ شەرم بیلێت ئەگەریش بەشدار نەبووە هەروا بیلێت )).

شێخ له‌تیف وتی‌: سەرەتا وتەبێژی رەسمی وتی: بەشداری ناكەین، دواتر هەرخۆی وتی: كە كاك كاردۆ بە راوێژ لەگەڵ بزوتنەوەكە بەشداری كردوە ، بەڵام به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، به‌ڵكو سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك فڕاكسیۆنه‌كه‌ به‌شداری‌ كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"كاردۆ محه‌مه‌د" سه‌رۆكی‌ فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك نوێنه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌ك وه‌ك فڕاكسیۆن(( http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11784&Besh=Hewal&Cor=2 )).

لەڕاستیدا پیویستە کاك حاکم و تەواوی هەڵسوڕاوانی گۆڕان ئەو ڕاستیە تاڵە هەرس بکەن کە ئەو لێدوانە دژ بەیەکانە شەرمن نین، بەڵکو ئەوە کۆبەندی ناوەرۆکی مۆراڵ و هزری نوێخوازی نەوشیروان مستەفاو هاوڕێبازەکانیەتی. ئەوەی سێساڵە ئێمە ئاماژەی پێدەدەین و ئێوە ناتوانن بیبینن و لێی بێئاگان، ئەو دیوە شاراوە ئاوەژووەی نەوشیروان مستەفایە. ئەوە مێتۆدی دیوی ناوەوەی ئەودیوەی نەوشیروان مستەفایە کە تا هەنوکە بۆ زۆر لە ئێوە ئاشکرا نەبووە.

ئەوەی جێی تێڕامان و هەڵوێستە لەسەرکردنە، ئەوەنیە کە شێخ لەتیف ئاماژە بەو لێدوانە شەرمن و دژبەیەکەکان( خۆی وتەنی ) دەدات، بەڵکو بۆپاراستنی کەسایەتی خۆی، هەڵوێستی کاك حاکمە لە بەرانبەر هۆکار و دەستی شاراوەی ئەو لێدوانە دژ بەیەکانە لەو ئاستە بەرزە جیاوازانەدا کە بەشێکی کۆمەڵگای پێچەواشەدەکرێت! ئەگەر نا بە شەرمنکردنی ئەو لێدوانە دژبەیەکانە تەنیا بەردەوام بوونە لەخەوێکی درێژخایەن.

ماویەتی ....

بۆخوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک بکە

9 - 9 -2012