هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە ئێوارە کۆنسێرتێکدا: بێخەمی و بێهەڵوێستی سلێمانی بەرامبەر بە قامیشلو دەرکەوت !


img9/17/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

ێواره‌ی دوێنێ له‌ پارکی ئازادی کۆنسێرتێک به‌ دروشمی (کۆمه‌ککردن به‌ کوردانی رۆژئاوا، گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ی گیانی کوردایه‌تییه‌) به‌ ئامانجی هاوکاریکردن و پشتیوانیکردن له‌ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان سازکرا.

به‌ ده‌ستپێشخه‌ری کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان له‌ژێر دروشمی (کۆمه‌ککردن به‌ کوردانی رۆژئاوا، گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ی گیانی کوردایه‌تییه‌) له‌ سه‌کۆی ئازادی ناو پارکی ئازادی له‌ شاری سلێمانی کۆنسێرتێک بۆ ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی کورد سازکرا.

له‌کۆنسێرته‌که‌دا لێدوانی گروپی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا خوێنرایه‌وه‌، له‌ لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ وه‌کو گروپى هاوکارى کوردانى ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى شارى سلێمانى هه‌ڵساین به‌ ئه‌نجامدانى کۆنسێرتێک بۆهاوکارى کردنى کوردانى رۆژئاوا و ده‌ڵێت:"چونکه‌ هونه‌رمه‌ندان چینێکى به‌کاریگه‌رن له‌ ناوکۆمه‌ڵگادا بۆیه‌ و وه‌ک ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى و نه‌ته‌وه‌ى به‌ ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین و هه‌ڵده‌سین به‌ئه‌نجام ئه‌م جۆره‌ کارانه‌." گروپى هاوکارى کوردانى ڕۆژئاوا داواى هاوکارى له‌ خه‌ڵکى سلێمانى ده‌که‌ن بۆ کوردانى ڕۆژئاوه‌ تاوه‌کو هاوکارى کۆمه‌کانیان بگه‌یننه‌ ئه‌و پارچه‌ى کوردستان.

هونه‌رمه‌ندان (په‌یمان عومه‌ر، تارا ڕه‌سول، زاهیر جه‌لال، حه‌مه‌ى نێرگز، سه‌ڵاح مجید، لوقمان سه‌لیم، لالۆ ڕه‌نج ده‌ر، ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندى تر..) به‌ پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کانیان و هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا و عه‌دنان که‌ریم به‌ ئاماده‌بوونیان شانبه‌شانی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی شاره‌که‌ پشتیوانیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد حه‌مه‌ی نێرگز سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و ناساغی جه‌سته‌ییشی به‌ پێشکه‌شکردنی ئاوازه‌کانی به‌شداری له‌ چالاکییه‌که‌دا کرد.

سه‌باره‌ت به‌ کۆنسێرته‌که‌ هونه‌رمه‌ند ڕزگار ئه‌مین رایگه‌یاند که‌ له‌و بڕوایه‌دابوون ئه‌م ئێواره‌یه‌ خه‌ڵکى زۆر ئاماده‌بن و وتی:"به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌رایه‌ک بوو پێى وتین که‌ تۆ ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کى حکومیت له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێت هێزت نییه‌ ئه‌نجامی خوازراو وه‌ربگریت." و وتیشی:"ئێمه‌ بۆیه‌ نه‌مانویست هیچ لایه‌ن له‌پشتى بێت، تا خه‌ڵکى ئازاد بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌وا ئه‌ڵێم هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی نه‌ماوه‌، که‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ماوه‌ به‌ڕاستى ناتوانم هیچی تری له‌سه‌ر بڵێم چونکه‌ زۆر بریندار بووم ئه‌م ئێواره‌یه‌.."

له‌کۆتاى کۆنسێرته‌که‌دا گورپى هاوکارى کوردانى ڕۆژئاوا بانگه‌وازى له‌خه‌ڵکى باشورى کوردستان و به‌ تایبه‌تى خه‌ڵکى شاری سلێمانى کرد که‌ هاوکارییه‌کانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و سندوقانه‌ی له‌شوێنه‌ جیاجیاکانی ناو شاردا دایانناوه‌. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرایه‌وه‌ که‌ کوردانی رۆژئاوای کوردستان له‌ ئێستادا پێویستیان به‌ هاوکارییه‌کی زۆری خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی باشوری کوردستان هه‌یه‌.

سەرچاوە: فوراتنویز

http://so.firatnews.eu/index.php?rupel=nuce&nuceID=7064