Title |
ئێران خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات .. ڕوسیاش بەنیازە باکوری ئێران داگیر بکات!
9/22/2012 12:00:00 AM کوردستانپۆست ئینفۆ:چەند ڕۆژێک لەمەوپێشوەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی جەنگە دژ بە ئیسرائیل. ئەمڕۆیش سەرۆکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە شەڕی ئێران و ئیسرائیل حەتمیە، بەڵام کاتی دیاریکراوی ڕوودانی شەڕەکە زانراو نییە. سەرۆکی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران جەختی لەسەر ئەوەکرد کە ئەگەر دەوڵەتی ئیسرائیل جەنگ لەدژی ئێران بەرپا بکات، ئیسرائیل لە ناو دەبات!. هەفتەی ڕابردوویش یەکێک لە ڕۆژنامە ڕوسییەکان ئاماژەی بەوەکرد بوو کە ئەگەر جەنگی ئیسرائیل و ناتۆ لەدژی ئێران ڕوو بدات، ئەو هێزەی ڕوسیا کە لە ئەرمینیادا جێگیرکراوە، ناچار دەبێت کە باکوری ئێران داگیر بکات. ڕۆژنامەی ئیزڤێستیا، هۆی داگیرکردنی باکوری ئێرانی لەلایەن هێزە ڕوسییە جێگیرکراوەکە لە ئەرمینیادا بە مەترسی شەپۆلی ئاوارە ئێرانییەکان بەرەو ڕوسیا لە قەڵەمدابوو!. |