هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە ئەرشیفەوە: نەوشیروان مستافا تا ئێستاش جەلالییە ! 2009-10-21


img9/27/2012 12:00:00 AM
هاوار هەورامی:

لەسەرەتادا دەمەوێت ئاماژە بە دوو ڕاستی بدەم کە دەیکەمە دەروازەو لێوەی دەچمە ناوەرۆکی بابەتەکەوە :

١- بەدرێژایی مێژوو کاتێك دیکتاتۆرەکان و حزبەکانیان هەموو سنوورەکانیان بەزاندبێت و کاروباری بەڕێوەبردنی دەوڵەت و سیاسەتیان لەڕێگەی حزبەوە کردبێت (واتە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و خانەوادەییان لەپێش بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەوە ڕەچاو کردبێت) ، هەلی گۆڕانکاری لەهەناوی نەبوونی دەوڵەتی موئەسەسات و ئیدارەی یاسادا وەك بەڵگە نەویستێك لەدایك بووە و خۆی ڕێکخستووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەڵتەرنەتیڤ . بەپشت بەستن بەو ڕاستییە خودی دوو بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی و بارزانی چەند زیاتر هەوڵی سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان و بەسیستم کردنی پیرۆزی دیکتاتۆری خۆیان و گەندەڵییەکانیان دابێت ، ئەوەندە زیاتر خەڵکیان لێدوور کەوتوەتەوەو ڕووبەری بواری لەدایك بوونی ئۆپۆزسیۆن فراوانتر بووە ،بۆیە گۆڕان شتێکی حەتمییەو قۆناغەکە داوای دەکات .

٢- دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی عێراقەوە، هەموو جوڵانەوە کوردییەکان تا تاڵەبانی و بارزانی لە یاخیبوونێکی خێڵەکی یان ناوچەیی بێبەرنامە کە بۆچەواشەکاری ناوی شۆڕشیان لێناوە ، هیچی تر نەبووە (لەڕاستیدا بەدرێژایی مێژوو کورد سیاسەتی نەکردووە) . لەوانەش گرنگتر دیارترین سەرۆکی حزب و دەسەڵاتدارەکان ، بارزانی ، مەسعود و تاڵەبانین کەتەواوی تەمەنیان مێژووی ڕەشی پڕ خیانەتە تا رادەی سیخوڕیکردن . ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە هەمیشە دوو بنەماڵەی مافیا لە گەڵ داگیرکەرانی و دوژمنانی گەلدا لە پێشبڕکێیەکی بێسرەوتدا بوون بۆ بەرکەوتنی پشکی شێر لە دوژمنایەتی گەل و نیشتمان و سەئەنجام ئەو شەرەفەشیان بەرکەوتووە !
لەڕوانگەی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە ، بۆئەوەی گەلەکەمان پێبنێتە قۆناغێکی نوێوە ، بۆئەوەی گۆڕانکاری لە تەواوی بوارەکانی ژیانی تاکی کورددا ڕووبدات ، گەلی کورد پێویستی بە سەرکردایەتییەکی نوێ هەیە ، پێویستمان بە دەستەو گروپێکی نوێی گەلەکەمان هەیە بەدەر لە بەناو پیاوە پیرە سیاسەتمەدارە چەواشەکەرەکان . تاك بەتاکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، پارتی، حسك، زەحمەتکێشان (ئەگەر هەیانبێت و ڕۆبۆت نەبن) ....... تا بزوتنەوەی گۆڕان بە خودی نەوشیروان و هەموو کادرەکانیانەوە، هەموویان نەخۆشی سایکۆلۆجییان هەیە ، نەخۆشی بەرژەوەندی تایبەتی پلەو پایەو سەرمایەیان هەیە ، نەخۆشی دیکتاتۆریەت و ڕێگرتن لە کەسانی شیاو بۆ شوێنی شیاو هەیە. لەهەمانکاتدا هەر هەموویان ترسنۆك و سوکن لەبەرامبەر دەسەڵاتی عەرەب ، فارس و تورکدا ، بەڵام دیکتاتۆرو دڕندەن بۆ تاکی کورد. ئەوەش باشترین کاراکتەری ناسینەوەی دەسەڵاتی مافیای کوردییە.

مەبەستی من خودی نەوشیروان مستەفاو گردەکەیە ، بۆیە پێویستە کەمێك بەوردی شارەزای کەسایەتی نەوشیروان مستەفاو تەمەنی کاری سیاسی بین. هەرچەندە لە سیاسەتدا مرۆڤ ئەوندەی ڕەخنە لە بەرنامە ، پەیڕەوی ناوخۆ و پرۆژەکان دەگرێت دەیەکی ئەوە ڕەخنە لە کەسایەتییەکان ناگرێت ، بەڵام لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوی بەگشتی و لە شوێنێکی وەکو باشووری کوردستاندا بەتایبەتی ، لەبەر ئەوەی بەرنامەو پەیڕەو هیچ بایەخێکیان نییە و حزب ، دەسەڵات و دەوڵەت هەمووی لە خزمەت چەند دیکتاتۆرێك یان دوو باندی مافیای وەکو تاڵەبانی بارزانیدایە . بۆ ئەوەی دەروێشەکانی لیستی بەناو گۆڕان هەوڵی داتاشینی پەیکەری بتی سێیەم دوای جەلال و مەسعود نەدەن، پێویستە کەمێك لە مێژوو و باکگراوندی نەوشیروان ئاشنا بن ، ئەمەش باوەڕ بە نەگۆڕان و گەڕانەوە نییە بۆ دواوە وەکو هەندێ لە بیرتەسکە چەواشەکەرەکانی گردەکە پاساوی بۆ دەهێننەوە، بەڵکو ئەوە مێژووەو بەشێکیی هەمیشە زیندووە لە تەمەنی نەوشیروان مستەفا وەکو تاکێک . لەهامانکاتدا بەشێکە لەمێژووی تاوانەکانی جەلالیزم لەبەرامبەر گەلەکەیدا . من نامەوێت بڵێم دژایەتی گۆڕان دەکەم ، بەڵکو داکۆکیشی لێدەکەم، بەڵام من داکۆکی لە گۆڕان دەکەم نەك لە نەوشیروان و لیستی گردەکە . کاتێك نەوشیروان و لیستەکەی لەڕێگەو بەرنامەیەکی داڕێژراوی تازەوە خەریکی درێژەدانن بە جەلالیزم یان خەریکی ڕزگارکردنی سیاسەتی چەواشەکارانەی ڕوولە ئیفلاسی جەلالیزمن لەبەرگی گۆڕاندا، ئەرکی سەرشانمە بۆ پاراستنی پەرژەوەندی بەرزی گەل و گەیاندنی ڕاستییەکان لە خەڵك ، شەڕ لەگەڵ چۆنیەتی بیرکردنەوە و عەقڵی سەرانی بێسەری کورد بە نەوشیروانیشەوە بکەم.

ئەو قۆناغەی ئێستا نەوشیروان مستەفا بەناوی گۆڕان ڕابەرایەتی دەکات ، دووبارەبوونەوەی هەمان ئەو قۆناغەیە کە خودی تاڵەبانی دوای دروستبوونی یەکێتی ڕابەرایەتی دەکرد دوای ئاشبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی بنەماڵەی خائینزادەی بارزانی . گەورەترین پایەو کۆڵەکەی جێگیربوونی پێگەی تاڵەبانی و پشتگیری کردنی تا گەیاندنی بە دیکتاتۆری موتڵەقی یەکێتی ، خودی نەوشیروان مستەفا بوو . کاتێك نەوشیروان خۆی دەڵێت من بۆ ساتێکیش مارکسی نەبووم! واتە نەك هەر کاری لەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەدا نەکردووە، بەڵکو ئاگاداری دروستبوونیشی نەبووە. بۆیە دەبێ بوونی نەوشیروان بەسکرتیری کۆمەڵەی ڕەنجدەران دوای شەهیدی سەرکردە کاك ئارام بەبێهەڵبژاردن، بەبێکۆنگرە و پلنیۆم لەلایەن خودی تاڵەبانییەوە گومانی چ ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێری پێشینەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە نێوان نەوشیروان و تاڵەبانیدا، لێبکرێت ؟! وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسانەو هەوڵی تواندنەوەی کۆمەڵەو ڕێگەخۆشکردن بوو بۆ بەڕەواناسینی دیکتاتۆریەتی تاڵەبانی.

پێش دروستبوونی یەکێتیش ، نەوشیروان تاڕادەیەکی زۆر هاوبیروبۆچونی تاڵەبانی بووە تائەو ڕادەیەی کە ئەو هەموو ڕۆڵە نێگەتیڤەی تاڵەبانی لە بواری سیاسیدا بوویەتی ، کەچی نەوشیروان بۆ جارێکش دێرێکی لەسەر نەنووسێوە ! بەدرێژایی تەمەنی کاری سیاسی و لێپرسراویەتی نەوشیروان لە یەکێتیدا ، لەتەواوی ناکۆکی و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی (کە شەڕی کۆنە قینی تاڵەبانی و بنەماڵە بووە لەسەر دەسەڵات نەك بەرژەوەندی گەل) ، لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانی بەرامبەر بە بەرەی جود ، لەلێدانی ئیسلامی و حزبی شیوعیدا ، لە ئاست و جۆری پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ ئێران (بەئاشتی یان بەشەڕ) ، لەبەرامبەر پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ هەریەکە لە تورکیاو سوریا ، لەئاست پەیوەندیکردن لەگەڵ حزب و ڕێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دژ بە سەددام ، تاڕادەی پەیوەندی و سازشکردن لەگەڵ سەددام ، نەوشیروان مستەفا دەیان ووتار ، نووسین و پەرتوکی هەیە . کەچی بۆ جارێکیش بە ووشەیەك ، بەڕستەیەك ، بە دەستەواژەیەك یان بە هەر دەربڕینێك ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ گللەییەك ، ڕەخنەیەك تەنانەت ئاماژەیەك بە هیچ شتێك لەبەرامبەر جەلال تاڵەبانیدا ناکات ، کەچی لەبەرامبەر هەموو لایەن و کەسایەتییەکانی تردا بەتایبەتی بنەماڵەی خائینی بارزانیدا ، سەدان شتی ووتوەو نووسیوە ، کەئەوەش بۆخۆی جێگەی سەرنجە ! چونکە دەتوانین بڵێین لە مێژووی کورددا ، خائینترین و بێئابڕوترین تاکی بەناو سیاسی کورد جەلال تاڵەبانییە . ئەوەش بەڵگە نەویستە کە نەوشیروان مستەفا نەك هەر جەڵالییەکی عەیار بیست و چوار بووە ، بەڵکو سێبەری تاڵەبانیش بووە ! ئەگەر نا بۆ ئەو ڕەخنەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەتی لەکاتی خۆیدا ئاشکرای نەدەکردن ؟! یان بۆ لە هیچ جێگەیەك چ بەنووسین یان لەڕیگەی ڕاگەیاندنەوە بۆ جارێکیش ئاماژەی پێنەداوە ؟! تاڵەبانی بەدرێژای ژیانی لەسەنگەری دوژمندایەو دژایەتی گەل و بەرژەوەندییەکانی دەکات ، بازرگانێکی بیئابڕوی کەم وێنەیە ، نزیکەی 34 ساڵە سکرتێری فایلچیەکان ، دەستپیسەکان ، داوێنپیسەکان ، پیاوکوژەکانە ، نزیکەی 34 ساڵە لێپرسراوی یەکەمی کۆسرەت ، بەختیار ، ئەرسەلان ، سەنگاوی ، پیرەو دەیانی تریشە بە خودی نەوشیروان مستەفاوە . نەوشیروان مستەفا لە هەمووکەس زیاتر لێی نزیك بووەو ناسیویەتی ! بۆ جارێك هەڵوێستێکی نەبووە ؟! نەوشیروان کاتێك کەسکرتێری کۆمەڵە بوو (ئەو کۆمەڵەیەی کە ماکینەی بزوێنەری یەکێتی بوو) دەسەڵاتی زیاتر بوو ، خەڵك و نفوزی زیاتر بوو ، لەهاوکێشەکانی ئەو سەردەمەی شاخدا دەیان سەنگی هەبوو ، دەیان حسابی ووردی بۆ دەکرا . بۆ هەمووی کردە قوربانی کەسایەتی تاڵەبانی ئەگەر کەسێکی سیاسی بوو ؟! ئەگەر کەسێکی خاوەن بیرو بۆچوون بوو ؟! ئەگەر خاوەنی کەسایەتی خۆی بوو ؟!

ئەکرێ نەوشیروان بێتە دەنگ و وەڵام بداتەوە ، ئەکرێ پێناسەی پێشینەی خۆی بکات ، ئەکرێ کەمێك ویژدانی بجوڵێت (ئەگەر ئەویش تۆزقاڵێکی مابێت) و هۆی لەگۆڕنانی کۆمەڵە ڕوون بکاتەوە ، لەبەرژەوەندی کێ بوو ؟! بەبڕیارو بەرنامەی کێ بوو ؟! ئایا نەوشیروان مستەفا لە 1976 وە تا دێسەمبەری 2006 ، وەکو سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئێستا ویژدانی لە هۆلیدەی بوو یان ئەویش نەشتەرگەری ویژدانی کردبوو ؟!!! ئەکرێ ڕوونی بکاتەوە کە کوشتنی نوری حەمە عەلی ، عەبدولی سۆران و دەیان پارتی تر لەخزمەتی کۆمەڵەدا بوو ، بۆ درێژەدان بەململانیی تاڵەبانی لەگەڵ بنەمالەی مەلای نەخوێندەواردا بوو یان ئەوانیش وەکو چاوڕەش و پیرە فایلدار بوون ؟! ئەکرێ ڕوونکردنەوەیەکیش لەسەر کوشتنی وریا وەهاب کە نوری حەمە عەلی و عەبدولی سۆرانی کوشت ، بدا کە چی لێهاتووەو بە بڕیاری کێ و بوچی ؟! ئەکری ڕوونکردنەوەیەکیش لەسەر کوشتنی عەلی بۆسکانی بدات ، ئایا ئەویش وەکو خاڵە حاجی و مەحمود بناوەسوتەیی پیاوی ئیتڵاعاتی ئێران بوو ؟!! ئەکری هۆی نەبوون یان نەگرتنی ڕەخنەیەکمان لە تاڵەبانی لە 30 ساڵەی کاری ناو یەکێتیدا بۆ ڕوون بکاتەوە؟!

مرۆڤی سەرکردە ئەو کەسەیە کە پێش هەموو شتێك بەرژەوەندی گشتی (گەل و نیشتمان)لەبەر چاو بگرێت و سازشی لەسەر نەکات . مرۆڤ بێهەڵەو کەموکوڕی نییە ، هەڵەی کەسایەتییەکی سیاسی سەنگی سیاسی و پارسەنگی سیاسی هەیە . زۆر گرنگە کە هەڵە نەکرێت بەتایبەتی لەڕووی سیاسییەوە ، بەڵام ئەگەر کراش پێویستە سودی لێوەربگیرێت . نەوشیروان مستەفاش پاش 30 ساڵ لەداکۆکی کردنی ڕاستەوخۆ لە تاوانە گەورەکانی تاڵەبانی خەڵەفاو (کە ڕەنگە نەوشیروان خۆی بەرنامەی بۆ نیوەیان داڕشتبێ) ، ڕایگەیاند کە چیدی ئەو بەرگە دادەماڵێت و دەگەڕیتەوە بەرەی گەل (کاشکای بیتوانیایە) ، ڕایگەیاند کە کۆمەڵ گۆڕانی دەوێت و ئەویش بڕیاری داوە ڕابەرایەتی بکات ، بەڵام سەیر لەوەدابوو کە کەس ئەوی هەڵنەبژاردبوو بەڵکو ئەویش جەلال ئاسا دیکتاتۆری گۆڕانە و خۆی کردووەتە سەرکردەو ڕابەری . لەوەیش سەیرترئەوە بوو کە نەوشیروان خودی خۆی نەگۆڕاوە بەڵام دەیەوێت کۆمەڵ ، دەسەڵات ، یاسا ، ئیدارەو سیستم هەمووی بگۆڕێت . لەڕاستیدا مرۆڤ کاتێك دەتوانێت خۆی بگۆڕێت کە خاوەنی کەسایەتی خۆی بێت و دیلی کەسێکی تر نەبێت . بۆیە من پێموایە کەسێکی وەکو نەوشیروان نەك ڕابەرایەتی گۆڕان ناکات ، بەڵکو ئەوەی کە هەیە تەنیا یەکێکیترە لە پڕۆژە فاشیلەکانی تری نێوان تاڵەبانی و سێبەرەکەی (نەوشیروان) . ئەگەر نا کێ توانیویەتی لە تاڵەبانی هەڵگەڕیتەوە یان قسە لە قسەیەکیدا بکات ؟! هەمووتان ئاڵای شۆڕشتان لەبیرە ! هەمووتان جەبار فرمانتان لەبیرە ! شەهید ئارام ، دەیانی وەکو مامەڕیشەتان لەبیرە کە هەموویان بەبەرنامەی خودی تاڵەبانی لەناوچوون ، چما مامە گۆڕاوە یان نەوشیروان زاتێکی واگەرەیەو تازە بۆ مامە دەرکەوتووە ؟! لەوەشگرنگتر ڕێگرتنی نەوشیروان لەڕاپەڕینی شەقامی کوردی دوای هەڵبژاردنەکانی تەموزی ڕابردوو ، مانەوەو تەمەن درێژی بەتاڵەبانی و حزبەکەی لەلایەك و بە دووبارە تازەکردنەوەی دڵسۆزی خۆی بۆ تاڵەبانی لەلایەکی ترەوە پێبەخشی.
پێویستە دەروێشەکانی گردەکە کەمێك بە هۆشی خۆیاندا بێنەوە ، چونکە ئێوە پیاوی پیاوەکەی تاڵەبانین . بەواتایەکیتر ئێوە دەروێشێ نەوشیروانن ، بەڵام نەوشیروان بۆخۆی هەتائێستاش لە تەکیەکەی تاڵەبانی زیکر دەکات . باشترین بەڵگەش نامەیەکی کاک کەمالی جەمال موختار بوو کە لەسەر هەڵوێستی گردەکە لەبەرامبەر بەختیار عەلی و ڕەهەندیەکاندا بۆ نەوشیروان مستەفای ئیمەیڵ کردبوو (کە تییدا ڕەخنەی لە نەوشیروان و لیستەکەی گرتبوو)، بەڵام تەواوی نامەکە گەیشتەوە دەستی ئەو دەزگای زانیارییەی کە خودی نەوشیروان مستەفا دروستی کردووە.

تێبینی : بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی دیکەی نووسەر کڵیک لێرە بکە:

2009-10-21