هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە ئەرشیفەوە : ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکرده‌کانی کورد به‌ خائین بزانێت چی ڕوو ده‌دات ؟


img10/7/2012 12:00:00 AM
تاهیر ساڵح شەریف:

له‌ وتارێکی پێشترمدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه‌کردبوو که‌ نه‌وشیروان ده‌رهاویشته‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌که‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دژی هه‌رجۆره‌ پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا . بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، که‌ زیاتر له‌ په‌نجا ساڵه‌ ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌ ده‌ستی بارزانی و تاڵه‌بانیدایه‌، کۆنه‌په‌رسترین بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا. مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، مێژووی خیانه‌ت، فریودان، تاوانکاری، تیرۆر، کلکگرێدان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان و له‌یه‌ک دێڕدا، مێژووی پاشقولگرتن و ملشکاندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورده‌ . سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، هیچ نه‌بوون جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک مرۆڤی کاراکته‌ر تێکشکاو، ده‌به‌نگ، مرۆڤکوژ، دواکه‌وتوو، ترسه‌نۆک و هیچ له‌بارادا نه‌بوو . نه‌وشیروان مسته‌فا کوڕی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه‌ . ئه‌قڵ، سایکۆڵۆجییه‌ت و کاراکته‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌مان ئه‌قڵ، سایکۆڵۆجییه‌ت و کاراکته‌ری سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ گۆڕانکاری پێده‌کرێت له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا و نه‌ ده‌توانێت گۆڕانکاری له‌ ئه‌قڵیه‌ت، سایکۆڵۆجی و کاراکته‌ری خۆیشیدا بکات به‌ جۆرێک که‌ له‌ ئه‌قڵ، سایکۆڵۆجییه‌ت و کاراکته‌ری تێکشکاوی سه‌رانی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی جودا بێته‌وه‌ . مه‌رجی سه‌ره‌کی دابڕان له‌ ئه‌قڵ و سایکۆڵۆجییه‌تی دیکتاتۆرانه‌ی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ خیانه‌تکار و تاوانبار له‌ قه‌ڵه‌مدانی سه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ چل ساڵ نه‌وشیروان کاری تێدا کردووه . ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و خودی بزووتنه‌وه‌ کورادایه‌تییه‌که‌ به‌ خیانه‌تکار و تاوانبار ناوزه‌د بکات ؟ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت " من  نه‌ تاڵه‌بانی‌ و نه‌ هیچ سه‌ركرده‌ و نه‌ هیچ سیاسیه‌كی‌ كوردم به‌ خائین و دژی‌ كوردستان و به‌ "كلكگرێدان له‌گه‌ڵ جاش و به‌عسیه‌كاندا" تاوانبار نه‌کردوه‌ وه‌ك ئێستا تاڵه‌بانی‌ من و هاوڕێكانمی‌ پێ تاوانبار ئه‌كات. ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ سیاسه‌تی‌ تاڵه‌بانیمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ حیزب و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات پێ راست نه‌بوه‌ و پێ دروست نیه - نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ هاوخه‌باتییه‌وه‌ بۆ ته‌خوین  http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=2561&AuthorID=36 ". له‌ ڕوانگه‌ی نه‌وشیروان و هاوڕێکانییه‌وه، نه‌ تاڵه‌بانی و نه‌ هیچ یه‌کێکی دیکه‌ له‌ سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی خائین نییه‌!. وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌کێشێت، به‌ڵام من لێره‌دا به‌کورتی سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر ده‌ده‌م .

 نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر بڵێت تاڵه‌بانی یان بارزانی خائینه‌ و کلکی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا گرێداوه‌، خۆی دووچاری کێشه‌یه‌ک ده‌کات که‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ لێیده‌رباز نابێت و مۆری  ته‌ئیدیش له‌ ناوچاوی خۆی ده‌دات وه‌ک  خیانه‌تکار و به‌کرێگیراوێک . ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان، سه‌رانی کورد به‌وه‌ تاوانبار بکات که‌ خائین و دارده‌ستی دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستانن، ئه‌وا ده‌بێت بانگی له‌ناوبردن و ته‌فروتوناکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵ بدات که‌ سه‌رانی خائین و به‌کرێگیراوی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌ژده‌ ساڵه‌ بنیاتیانناوه‌. له‌به‌ر ئه‌و دوو گریمان و ئه‌گه‌ره‌، نه‌وشیروان هه‌رگیز ناتوانێت سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆ به‌ خیانه‌تکار و ناپاک تاوانبار بکات .

 تێڕوانین و هه‌ڵوێستی چه‌واشه‌کارانه‌ی نه‌وشیروان له‌ به‌رانبه‌ر سه‌رانی خیانه‌تکاری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا، ئێمه‌ به‌ گوتار و چه‌مکی فریوکارانه‌ و دیماگۆگیانه‌ی " گۆڕان "  ده‌گه‌یه‌نێنێت له‌ هه‌مان سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌ودا . نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت چی بگۆڕێت ؟ ده‌یه‌وێت سیسته‌می حوکمڕانی سیاسیی له‌ کوردستاندا بگۆڕێت ؟ بۆچی ده‌یه‌وێت سیسته‌می حوکمڕانی سیاسیی بگۆڕێت، له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌و بڕوایه‌ وایه‌ پێکهێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه‌ خائین، دز و دیکتاتۆر نین ؟!. سیسته‌می حوکمڕانی سیاسیی ئه‌مڕۆ، سه‌ران( یان به‌ واتای نه‌وشیروان  سه‌رکرده‌کان) ی کوردی نه‌خوڵقاندووه‌، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌رانی خائین و دیکتاتۆری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تین که‌ سیسته‌می حوکمڕانی و سیاسیی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆی کوردستانیان خوڵقاندووه‌ . له‌م لۆژیکه‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆری کوردستان، به‌ ته‌واوی ده‌که‌وێته‌ گره‌وی ده‌ستکۆتاکردنی  سیاسی و ئابووری ئه‌و که‌سانه‌وه‌ که‌ ئه‌م سیسته‌مه‌یان بنیاتناوه‌ . ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش، له‌ هیچ ڕێگاو کاناڵێکه‌وه‌ ڕوونادات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌که‌ خه‌ڵکی کوردستان ڕاپه‌ڕینێکی ڕێکخراوو به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو له‌ دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ، دیکتاتۆر و تیرۆریسته‌ به‌رپا بکات .چه‌مکی سیاسیی ڕاپه‌ڕینێکی له‌وجۆره‌ش، نه‌ک هه‌ر به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رس ناکرێت، به‌ڵکو له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دژیشی ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

وه‌ڵامی " نه‌خێر "ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ چه‌ند پرسیاری سیاسیی گرنگ

-          ئایا ده‌ستتێکه‌ڵکردنی  تاڵه‌بانی له‌ساڵی 1966 له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عارفییه‌کانداخیانه‌تێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو ؟

-          ئایا شه‌ڕی جه‌لالی و مه‌لایی  له‌ ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوو ؟

-          ئایا ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 مه‌لامسته‌فاو کوڕه‌کانی خیانه‌تێکی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی بوو؟

-          ئایا پێش سوپای پاسداران که‌وتنی قیاده‌مه‌وقه‌ته‌ و پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ لێدانی جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی  ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌ساڵه‌کانی 1980-1983دا خیانه‌ت و کلکگرێدان نه‌بوو ؟

-          ئایا شه‌ڕی قڕناقه‌و پشت ئاشان به‌ فیتی به‌عس و تاڵه‌بانی و به‌ سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان مسسته‌فا خیانه‌ت و کلک گرێدان نه‌بوو ؟

-          ئایا پێش سوپای پاسداران که‌وتن بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وته‌کانی که‌رکوک به‌ سه‌رپه‌رشتی و ڕێنمایی نه‌وشیروان مسته‌فا خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نه‌بوو ؟

-          ئایا شه‌ڕی ناوخۆیی 1993 – 1997 له‌ نێوان جه‌لالی و مه‌لاییدا، خیانه‌ت نه‌بوو ؟

-  ئایا هێنانی سوپای پاسدارن له‌ هاوینی 1996 بۆ کۆیه‌ خیانه‌ت نه‌بوو ؟

-  ئایا هێنانی ده‌بابه‌کان و گارده‌کانی کۆماری بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌ 31 ئابی 1996خیانه‌ت نه‌بوو ؟

-  ئایا هێنانی سوپای تورک بۆ لێدانی گه‌ریلاکانی پێکاکا له‌ ساڵی 1992 خیانه‌ت نه‌بوو ؟

-  ئایا کردنی کوردستان به‌لانه‌ی مخابراتی ئقلیمی و جیهانی خیانه‌ت نییه‌؟

- ئایا دزینی داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل خیانه‌ت نه‌بوو ؟

- ئایا دزینی نه‌وتی کوردستان و بودجه‌ی کوردستان خیانه‌ت نییه‌ ؟

ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ خیانه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی و کلکگرێدانی ئه‌وان نه‌بێت له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا، ئاخۆ خیانه‌ت ده‌بێت چ واتایه‌کی دیکه‌ی له‌ ئه‌قڵی داڕزیوی نه‌وشیرواندا هه‌بێت ؟ 

 ٩ی جەنیوەری ٢٠١٠