هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
نوری مالکی گەمەکە بە زیانی ئەمریکا دەگۆڕێت !


img10/12/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

سەفەری ٣ ڕۆژەی مالیکی بۆ ڕوسیا گەمە نێودەوڵەتییەکەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.

 قەیرانی یەک ساڵە لە پەیوەندییەکانی نێوان مالیکی و بارزانی و عەلاوی لەلایەک و دەستی دەستیکردنی پەنتاگۆن بە گرێبەستەکانی چەکفرۆشتن بە بەغدا لەلایەکی دیکەوە، دوو فاکتەری ناوەنجین بۆ وەرچەرخانی مالیکی بەرەو مۆسکۆ.

لە قەیرانی نزیک بە یەک ساڵەی نێوان بارزانی، عەلاوی و مالیکیدا، کۆشکی سپی جگە لەوەی کە بزووێنەری سەرەکی بووە لە خوڵقاندنیدا، لەهەمانکاتدا بێ لایەنانە مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخە قەیرانگرتووەکەدا نەکردووە؛ ڕاگرتن و دواخستنی گرێبەستەکانی چەکفرۆشتنی پەنتاگۆن  بە وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر داوای  مەسعود بارزانی، ڕێگا ئاوەڵاکردنی ئەمریکا  لەبەردەمی تورکیا و سعودییە و قەتەردا بۆ دەستخستنە ناو قەیرانی سیاسیی و حکومەتی لە عێراقدا، گوشار خستنە سەر مالیکی لە قەیرانی سوریا و پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا، ئەو کۆمەڵە فاکتەرەن کە مالیکیان ناچارکرد ملی ڕیگا بەرەو مۆسکۆ بگرێت. بێگومان لە وەرچەرخانی مالیکیدا بەرەو مۆسکۆ، فاکتەرێکی سەرەکی دیکە هەیە کە ئێمە لە خوارەوەتر دەیخەینە ژێر سەرنجی تایبەتی خۆمانەوە.

ڕووکردنی مالیکی بەرەو مۆسکۆ، تەنها هەڵهاتن نییە لە گوشارەکانی ئەمریکا و تەنها گەمەیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی ئەو گوشارانە، یان تەنانەت کارتێکی دیپڵۆماسی نییە بەدەستی مالیکییەوە بۆ ناچارکردنی ئەمریکا تا بەشێوەیەکی پۆزەتیڤ سیاسەتی ئێستای خۆی بەرامبەر بە دەسەڵاتەکەی ئەو بگۆڕێت، بەڵکو ستراتیژییەکی نوێی مالیکییە کە تێیدا ئایندەی دەسەڵاتی سیاسیی شیعە لەعێراقدا مسۆگەر دەکات.

 کۆشکی سپی مەیلی بەدەسەڵاتێکی شیعی نییە لە عێراقدا و ئەحمەقی ستراتیژیستەکانی سەردەمی دەسەڵاتداری بوشی باوک و کوڕ لەوەدا بوو کە پێیان وابوو بە ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام و بەعس دەتوانن لە پرۆسەیەکی دیاریکراودا عێراق دابەشبکەن بەسەر سێ ناوچەی کورد، سونە و شیعەدا و شیعەکان بەدەسەڵاتێکی ئۆتۆنۆمی ڕازی بکەن و لەم ڕێگایەشەوە ئەو سێ ناوچەیە بۆ درێژماوە لە ژێر هەیمەنەو کۆنترۆڵی خۆیاندا ڕابگرن!.

ئەوەی کە ستراتیژیستەکانی سەردەمی دەبڵ بوش حسابیان لەسەر نەکرد بوو، ئەوە بوو کە بە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسدا شیعەکانی عێراق بە پاڵپشتی ئێران ئەو هەلە مێژووییەیان بۆ دەڕەخسێت کە بۆ هەتا هەتایە لە کۆت و بەندی دەوڵەتی سونە مەزهەبی عێراق ڕزگاریان دەبێت و لە درێژماوەشدا لەدژی بەرژەوەندییە ئابوریی و سیاسییەکانی ئەمریکا دەست بە جمجوڵێکی هەمەلایەنە دەکەن. ئێستا ئیتر شیعەکان بە ڕابەرایەتی مالیکی سەرەتای ئەو پرۆسە سیاسییەیان دژی بەرژەوەندییەکان و ستراتیژی ئەمریکا لە عێراقدا دەستپێکردووە و ئەمەش نەک هەر لەناوخۆی عێراقدا، بەڵکو لە ئاستی ناوچەییشدا گشت ستراتیژی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەباتە ژێر پرسیارەوە!.

مۆسکۆ ڕێگایەکی کورتر لەواشنتۆن بۆ مالکی  

وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، گوشارە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا بۆ سەر مالیکی فاکتەرەی ناوەنجین لە ڕوو وەەرگێڕانیدا بەرەو مۆسکۆ. لەڕوانگەی ئێمەوە، فاکتەری سەرەکی لە ڕووکردنی مالیکیدا بۆ مۆسکۆ، گۆڕانی هاوکێشە سیاسیی و جیۆپۆڵتیکە ئیمپریالیستییەکانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. مالیکی دەیەوێت جێگاوشوێنی دەسەڵاتی شیعەگەری عێراق لە گۆڕانی هاوکێشە جیۆپۆڵتیکە نێودەوڵەتییەکاندا سەقامگیر بکات.

بەدوای جەنگی ناتۆ لە لیبیا و دەستپێکردنی قەیرانی سوریادا، هاوکێشە ناکۆکە ئیمپریالیستییەکان بە تەواوی خۆیان ئاشکراکرد؛ لە جەمسەرێکی ئەو ناکۆیانەوە ڕوسیا و چین وەستاوەو لەجەمسەرەکەی دیکەیشەوە ئەمریکا و ئەوروپا گیرساونەتەوە. ئەم جەمسەر بەندییە ئیمپریالیستییە نوێیە سەرجەم پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خستۆتە ژێر تیشیکی خۆیەوە و ووردە ووردە خەریکە جیهان لەبەرگێکی دیکەدا دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکاو سۆڤیەت. بێگومان گەڕانەوە بۆ جیهانی دوو جەمسەری، پرۆسەیەکی حەتمیە و ئەم پرۆسەیەش دەیان و سەدان کارەساتی تراژیدی و خوێناوی لە ناوچە نفوزی هەر یەکێک لە جەمسەربەندییە ئیمپریالیستییەکاندا دەخوڵقێنێت... بەهەرحاڵ، ئەو ئەڵقەیەی کە باسەکەی ئێمە پەیوەست دەکات بە جەمسەربەندی ئیمپریالیستی نوێوە، دووبارە خوێندنەوە و گەڕانی دەوڵەتە وابەستەکانی ئیمپریالیزمە بەدوای جێگاو شوێنێکی لە بارتردا لە ناو هاوکێشە نوێیە ئابوریی، سیاسیی و سەربازییە نوێیەکاندا. نوری  مالیکی بە خوێندنەوەی بارودۆخی نوێی نێودەوڵەتی، لە هەوڵی ئەوەدایە کە جێگاو شوێنێکی لەبار بۆ ئایندەی دەسەڵاتی شیعەی عێراق لە ناو جەمسەربەندییە ئیمپریالیستییە نوێیەکاندا جێگیر بکات. ڕووکردنی ئەو لە مۆسکۆ، لە چوارچێوەی هەمان ستراتیژیدایە کە ئاماژەمان پێکرد. مالیکی لەوە تێگەیشتووە، کە ئەمریکا پاڵپشت نییە بۆ دەسەڵاتێکی شیعە لە عێراقدا و دەسەڵاتی شیعە لە ستراتیژی ئەمریکادا محەلێکی لە ئیعرابدا نییە. لەبەرئەوە، مالیکی دەبێت بەدوای ڕەقیبە جیهانییەکانی ئەمریکادا بگەڕێت. ڕوسیا تەنها دەوڵەتتێکی ئیمپریالیستییە کە بە ئاشکرا شەڕێکی سارد لە دژی باڵادەستی و هەژمونی ئەمریکا لە ناوچە گرنگەکانی جیهاندا بەرەوپێش دەبات. پشتگیری ڕوسیا لە ئێران، سوریا و تەنانەت حیزب اللەش، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەک ڕێگرەکانی بەردەم چەسپاندنی باڵادەستی ئەمریکا لە م ناوچەیەدا، بەشێکە لەو جەنگە ساردە نوێیە کە ڕوسیا لەدژی ئەمریکا بەرەوپێشی دەبات. پەیوەستبوون، یان ڕاکێشانی هەر وڵاتێکی ناوچەکە بۆ بازنەی ئەم جەنگە ساردەی ڕوسیا دژ بە ئەمریکا، بە خێرایی هاوکێشەکان دەگۆڕێت.

سەردانی مالکی بۆ مۆسکۆ و ئیمزاکردنی گرێبەستێکی 5 ملیاردۆلاری لە بواری چەککڕیین لەگەڵ کرملیندا، دوو ئەنجامی ڕاشکاوانەی لێدەکەوێتەوە؛ یەکەم، پەیوەستبوونی ئاشکرا بە سێ کوچکەی ئێران، سوریاو حیزب اللەو دروستکردنی بلۆکێکی دژی ئەمریکایی بە ئایدیۆڵۆژی شیعەگەرییەوە لەناوچەکەدا. دووەم، پڕچەککردن و بنیاتنانەوەی خێرای سوپایەکی عێراقی بەهێز. ئەم گەمەیەی مالیکی، دەتوانرێت بە گەمەیەکی سەرکەوتوو بزانرێت لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ستراتیژییەکدا کە لەپێشەوە ئاماژەمان پێکرد، چونکە لەلایەکەوە ئێران، سوریا و حیزب اللەی لوبنان، پێویستیان بە فراوانکردنەوەی بەرە دژی ئیسرائیلی و ئەمریکییەکە هەیە لە ناوچەکەدا، هەم ڕوسیاش( هەروەها چینیش، کە لێرەدا باسەکەی ئێمە تایبەتە بەئامانجەکانی ڕوسیا لە ناوچەکەدا ) پێویستی بە زیادکردنی ژمارەی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی هەیە لە دژی هەیمەنەی ئەمریکا بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. پێشوازی گەرمی کرملین لە مالیکی، ئاماژەیەکی ڕوون بوو بەهەمان پێویستی زیادکردنی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ڕوسیا.

 جگە لەو دوو هۆکارەش کە لەپێشەوە باسمانکرد، فاکتەرێکی دیکەش بە تەنیشتی ئەوانەوە هەیە کە یارمەتی ئەوە دەدات تامالیکی لە پرۆسەیەکی کورتخایەنتردا بتوانێت ستراتیژی بەهێزکردنی دەسەڵاتێکی شیعی بهێنەدی، ئەویش ئەوەیە کە لە دوای ئینقلابی ١٩٥٨ قاسمەوە، سوپای عێراق لە ڕووی لۆجیستیکی و چەکەوە بە سۆڤییەتی پێشوو گرێدراوە و سوپای عێراق پسپۆڕێکی زۆری لە بواری تەکنەڵۆجی سەربازی ڕوسیادا هەیە و ئاسانتر و خێراتر لە تەکنەڵۆژی سەربازی ئەمریکی دەتوانێت کاری پێبکات. مامەڵەی چەککڕینی مالیکی لەگەڵ ڕوسیادا، لەچوارچێوەی خێراتر بنیاتنانەوەی سوپای عێراقی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتێکی شیعییە بە ئاڕاستەی سەقامگیرکردن و پتەوکردنی کۆڵەکە سەرەکییەکانی دەسەڵاتێکی شیعەی دیکە لە ناوچەکەدا. ئەم  ستراتیژییەی مالیکی لە وەرچەرخان بەرەو ڕوسیادا، هەم ڕێگایەکی خێراتر و کورترە بۆ بنیاتنانەوەی سوپای عێڕاق و هەم  پارسەنگی سیاسیی، ئابوریی و سەربازی ناوچەیی لە کورت ماوە و درێژماوەدا بەزیانی ئەمریکا و  بەقازانجی ڕوسیا  دەگۆڕێت.

کوردستسنپۆست ئینفۆ

١٢-١٠-٢٠١٢