هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
نامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ سیاسیه‌کانی ئێراق


img10/14/2012 12:00:00 AM
محەمەد بێبەش:

گومانم له‌وه‌ نیه‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌زمونێکی دوورو درێژی هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ مێژووی شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردستاندا ، وه‌ تاڵه‌بانیش له‌وه‌ باش ئاگاداره‌ هه‌رگیز دوژمنانی نیشتمانه‌که‌مان نه‌یاتوانیوه‌  به‌زه‌بری هێزو چه‌ك و جه‌نگی درێژخایه‌ن میله‌ته‌که‌مان ملکه‌چ که‌ن ،هه‌میشه‌ شکسته‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ کاری دبلۆماسی سیاسی و نه‌بونی ستراتیژێکی ڕاست وره‌وانی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی بوه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ چه‌ند خاڵ وبه‌ندێك ، که‌ئه‌و خاڵ وبه‌ندانه‌ ده‌بنه‌ ده‌ستوورو یاسا بۆ گه‌ل ونیشتمان وهه‌موو لایه‌ن وحیزب وکه‌سایه‌تی و دیبلۆماتکارێك  په‌یوه‌ست ده‌کات ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ مافێکی شه‌رعی یاسای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ن ومقه‌ده‌ساتێکی نیشتمانین له‌ سیسته‌می دیموکراسیدا، هه‌ر بۆیه‌هیچ که‌سایه‌تی و لایه‌ن وحزبێك  بۆی نیه‌ یاری به‌چاره‌نوسی گه‌ل ومقه‌ده‌ساتی نیشتمانه‌وه‌ بکات ،ته‌نها جمهوریه‌ته‌دیکتاتۆره‌کان وسیسته‌می پاشایه‌تی ده‌توانن هه‌موو بریارێك به‌ مافی خۆیان بزانن . هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه‌م نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رێزتانه‌ ،  به‌ڵکو په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌ریم و هه‌موو حیزبه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ ،به‌ڵام  بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی نێوان شیعه‌ و سوننه‌وه‌ ، گه‌ر جه‌نابتان بته‌وێ به‌بێ سه‌رئێشه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ی ، ته‌نانه‌ت هیچ نابژیوانێکیان پێویست نه‌بێ ، ئه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌ و ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان جار ئه‌و ئه‌زموونه‌ تاڵه‌مان دوباره‌ کردۆته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم واز له‌ خواست و ئامانجه‌کانی ده‌ره‌کی وئه‌قلیمی بهێنن و، دوای خواستی جه‌ماوه‌ری و نیشتمانیه‌کان بکه‌ون ،پێویسته‌ بانگه‌وازی گرێدانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی نیشتمانی له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن ،به‌ به‌شداری هه‌موو حزب و لایه‌ن وکه‌سایه‌تی پرۆفیشوناڵ ،  بۆ بڕیارێکی چاره‌نوسساز له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکدا ، بێگومان ناکۆیه‌کیه‌کانی شیعه‌و سنه‌ وابه‌سته‌ به‌ داخوازیه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌کانی گه‌لی کوردستان و ته‌بای وناته‌بای هێزه‌ کوردستانیه‌کانه‌وه‌ ،هه‌ر که‌ شیعه‌و سونه‌ بزانن هێزه‌ کوردیه‌کان سورن له‌سه‌ر خواسته‌ یاسایی مافه‌ ده‌ستوریه‌کانیان ، ئه‌وا ئه‌وان بێ هیچ ناوبژیوانێك یه‌کده‌گرنه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی مافه‌کانمان ،که‌واته‌ گه‌ر مه‌به‌ستی جه‌نابتان یه‌کگرتنه‌وه‌و پته‌وکردنی برایه‌تی شیعه‌و سونه‌یه‌ ،که‌واته‌ مافه‌ ده‌ستوره‌کانی کورد وگه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنه‌ داگیرکراوه‌کان بخه‌نه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیکدا ، تاکو مالیکی بسه‌لمێنێ که‌ ئه‌و له‌ به‌رزانی دڵسۆز تره‌ بۆکورد ، ڕاسته‌ جه‌نابتان سه‌رۆك کۆماری ئیراقن ، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ پێگه‌ی کورده‌ ، ده‌توانین بڵێین بۆیه‌ جه‌نابتان سه‌رۆک کۆماری ئیراقن چونکه‌ کوردستان به‌شێکه‌ له‌ پێکهاته‌ی ئێراق ، هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ ناتانه‌وێ ڕیفراندۆمێك له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ی ونیشتیمانی و مافه‌ چاره‌نوسسسازه‌کان له‌کوردستان ئه‌نجام بده‌ن ،به‌ڵام پێویسته‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌کان نه‌کرێنه‌ خۆراکی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی وئه‌قلیمی ،چونکه‌ ڕه‌وشی ئیستای ئه‌قلیمی وبه‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌، له‌رووی ئاسایشی سیاسی وسه‌ربازی وئابوری و دیموکراسی ومافی مرۆڤه‌وه‌ هه‌روه‌ك هه‌رێمی کوردستان  له‌بارێکی ناجێگیره‌ ، له‌راستیدا کوردستان پێویستی به‌یه‌کخستنی هێزه‌ سیاسیه‌کانه‌ نه‌ك ئێراق ، کوردستان پێویستی به‌یك ووتاریه‌ نه‌ك ئێراق ،کوردستان بێ ده‌ستورویاساو حکومه‌تێکی یه‌کگرتوه‌ نه‌ك ئێراق ، کوردستان هیچ بنه‌مایه‌کی ئابوری نیه‌ نه‌ك ئێراق ، کوردستانه‌ خاوه‌نی په‌رله‌مانێك نیه‌ که‌ بڕیاری سیاسی تێدابدرێت نه‌ك ئێراق ، ئه‌وه‌ کوردستانه‌ غه‌رقی بڕیاروده‌سکه‌وتی که‌سایه‌تیو حیزبایه‌تی بوه‌ نه‌ك ئێراق ، ئه‌وه‌ کوردستانه‌ بۆته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌ك ئێراق ، ئه‌وه‌ کوردستانه‌ بێ سه‌رکرده‌ وبێ خه‌مخۆره‌ نه‌ك ئێراق ، ئه‌وه‌ کوردستانه‌ هیچ که‌ڵکێکی سیاسی له‌ ڕوخانی ڕژێمی به‌عس نه‌کردوه‌ ،نه‌ك شیعه‌و سوننه‌ی ئێراقی ، ئه‌وه‌ ئێراقی فیدراڵه‌ سیاسه‌تی ته‌عریب وته‌هجیربه‌رده‌وامه‌ومراوه‌غه‌ی سیاسی ده‌کات به‌که‌رکوك وناوچه‌ دابڕینراوه‌کان ، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن ده‌ستوری نوێی ئێراقه‌ ، به‌ڵام شیعه‌و سوننه‌ پێی ده‌ڵێن ( حبر علی الورق ) واته‌ له‌ بۆیاخێکی سه‌ر کاغه‌ لای ئه‌وان هیچ مانایه‌کی تری نیه‌ ، دیسان ده‌مه‌وێ به‌بیرتان بێنمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وه‌ێ کێشه‌ی عه‌لاوی ومالیکی چاره‌سه‌ربکه‌یت، به‌واتایه‌کی تر کاربۆ یه‌كهه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی ئێراقی بکه‌یت، سه‌حنی دیالۆگه‌کان بگۆڕن بۆئه‌و مافه‌ ده‌ستوریانه‌ی که‌ خۆتان به‌ده‌ستکه‌تی مێژووی ومه‌زنی  ده‌زانن و شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن ، جا ئه‌و کاته‌ بابزانین  شیعه‌و سوننه‌ پێویستیان به‌ ناوبژیوانی به‌رێزتان ده‌بێت ..؟؟ له‌هه‌مان کاتدا نه‌ك هه‌رشیعه‌و سوننه‌ی ئێراقی به‌ڵکو یه‌کهه‌ڵوێستی وهاوده‌نگی سیاسه‌تی ئه‌قلیمیش له‌سه‌نته‌ێکدا کۆده‌کاته‌وه‌ دژ به‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌کانی گه‌لی کورد.

محه‌مه‌د بێبه‌ش /سوید