هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
پەنجەرە*


img10/23/2012 12:00:00 AM
سیاوەش قمیشی:

هەموو شەوێک

سەر سەکۆی قەراغی پەنجەرەکە

شوێنی منە ..

چەندپەڕە کاغەزو پێنووسێک

یاری هەمیشەیی منە ..

پەڕە خەتدارەکان

لەخۆشی ئەوەی کە ئازاد کراون

لە تاکی کراوەی پەنجەرەکەوە

دەپەڕنە خوارەوە

بۆ ناو کۆڵانەکە،

وەلێ نازانن لە دڵی بەردی بادا دیلکراون ! ..

ئیتر بە بێداری شەوانەوە خووم گرتووە

هاودەمی بێدەنگی تەنهاییەکەم

چرکە چرکی میلی کاتژمێرەکەمە ..

ئێستا من و یەک پەڕە کاغەز ماوینەتەوە

ئەویش بە ناوی تۆوە  ڕەش دەکرێتەوە !..

هەمووشتێکی ژیانیشم

سەرئەنجام لە پێناوی تۆدا بەهەدەر دەڕوات

چاوەکانم  بێ پەروا بۆ پەنجەرەکە دەڕوانێت

دڵیشم هاواری ناوی تۆ دەکات !..

تاکی پەنجەرەکە بەتەواوی دەکەمەوە

بە خەیاڵ لەگەڵ تۆدا دەفـــــــڕم .. بەخەیاڵ لەگەڵ تۆدا دەفـــــــــڕم ..

                       * * *

وەرگێڕانی : تاهیر ساڵح شەریف

 ــــــــــــــــــــــــــــــ 

* ئەم شیعرە بەدەنگی گۆرانی بێژی فارسی (سیاوەش قمیشی) وتراوە. بەداخەوە لە دەقی نووسینەوەی گۆرانییەکەدا ناوی شاعیرەکەی لەسەر دانەنراوە . بەهێز بوونی شیعرکەو ئاوازەکەی، کاری زۆر تێکردم و خۆمم لە ناو ئاوێنەی هەستەکانی شاعیردا بینیەوە . بۆیە بڕیارمدا وەریبگێڕمە سەر زمانی کوردی . هیوادارم جێگای خۆی بگرێت .