هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بەرپرسانی ڕاگەیاندنەکانی گۆڕان لە پاڵتۆک پارە بە ناوی کۆمەکەوە کۆدەکەنەوە لە کازینۆکانیش دەیکەن بە قومار!


img10/27/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆست ئینفۆی ڕاگەیاند کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ بڕی ١٠٨ هەزار دۆلار زیاتر لە ڕێگای پاڵتۆکەوە لە ئەندامان و لایەنگرانی گۆڕان وەرگیراوە.

ژووری [ دەنگی ئۆپۆزسیۆن ] لەسەر پێشنیاری نەوشیروان مستەفا و بەسەرپەشتی و چاودێری [ خالید ڕەزا ]ی کۆنە قایمقامی سلێمانی و ئامۆزی نەوشیروان مستەفا لە پێش هەڵبژاردنەکانی ٢٥/٧ / ٢٠٠٩ لە پاڵتۆکدا کراوەتەوە. ئامانجی نەوشیروان و خالید ڕەزا لە کردنەوەی ئەم ژوور، لەلایەک کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکانی کوردەکانی ئەوروپاو لەلایەکی دیکەشەوە لەڕێگای سوکایەتیکردن، جنێودان، درۆ و بوختان بڵاوکردنەوەوە، کپکردنەوەی هەردەنگێکی ناڕازی و ڕەخنەگر بووە لە ئۆپۆزسیۆنە ساختەکەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی.  بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک کەسی شەلاتی، لۆمپەن و جنێوفرۆشیان بەکرێگرتووە، بەڵام ئەوەی لەم کارە مافیا میدیایە نەوشیرواندا سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە کرێ و موچەی جنێوفرۆشەکانی ژوورەکەی بە خەڵکی دڵسۆزی فریودراوی گۆڕان دابینکردووە!.

بە پێی هەواڵێک کە بە ئێمە گەیشتووە، بە بیانووی شینکردنی ژوورە پاڵتۆکییە جنێوفرۆشەکەیان و بە بیانووی کۆمەک بە گۆڕان، لە ساڵی ٢٠٠٩وە، لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی گۆڕانەوە، بڕی زیاتر لە ١٠٨ هەزار دۆلار خراوەتە سەر ئەکاونتی بانکی چەند ئادمینێکی ئەو ژوورە، یان بە دەستی لێیان وەرگیراوە. تا ئێستا ئێمە تەنها یەک بەڵگەنامەمان لەو بارەیەوە دەستکەوتووە  کە بڕی ٨٠٠ یۆرۆ پیشاندەدات. ئەم ٨٠٠ یۆرۆیە خراوەتە سەر ژمارە حسابی عەبدوڵا هاوکار. عەبدوڵا هاوکار، ناوی ڕاستەقینەی [ عەبدوڵا عەلی ] یە و لە جنێونامەکانی و لە پاڵتۆکدا خۆی بە [ ئارام ئەحمەد ] ناساندووە. عەبدوڵا عەلی یەکێک لە جنێو نامە نووسەکانی ستافی نەوشیروانپۆستە و ژووری ئۆپۆزسیۆنەکەی نەوشیروان و خالید ڕەزایش، بە ناوی ئەم عەبدوڵایەوە تۆمارکراوە.

 سەرچاوە هەواڵەکەی ئێمە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی پارەکان خراوەتە سەر ژمارە حسابی ئەم عەبدوڵایە، یان بە کاش وەریگرتووە. بەشێکی دیکە ئەو پارانە خراوەتە سەر حسابی سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی [ بەختیار ٢١ ]، [ حاجی سامان ] و [ خۆزگە ]. بەختیاری ٢١، نووسەری سایتی سبەیە و ئادمینی ژوورەکەی نەوشیروانیشە لە پاڵتۆک. حاجی سامان، ناوێکی خوازراوە و زانیاریەکمان لەسەر نییە. خۆزگە، ناوێکی خوازراوە و یەکێک لە ژنە ئادمینەکانی[ کوردستان یونایتد ]ی پێشترە و گومانی سیخوڕی دەزگای پاراستنی لێکراوە.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ناو ئەو چوار کەسەدا کەسانی قومارچیش هەیە و پێدەچێت بەشێک لەو پارانەی لە کازینۆکاندا کردبێت بە قومار. سەرچاوەکە ئاماژەی بە ناوی کەسێکی دیاریکراو نەکرد.

ئێمەش داواکارین لەو کەسە پاک و دڵسۆزانەی گۆڕان کە پارەیان خستۆتە سەر ژمارە حساب بانکی ئەو چەندکەسە، بەڵگەکانیان بۆمان بنێرن تا زیاتر ئەو فەزاحەتەی مافیا بچووکەکانی نەوشیروان ئاشکرا بکەین.

 

تێبینی :

نموونەیەکی ڕیکۆردکراو لە جنێوفرۆشی و قسەو باسە نزمەکانی چایخانە ئەلەکترۆنییە ئۆپۆزسیۆنەکەی نەوشیروان مستەفا.. گوێبگرن بزانن نەوشیروان مستەفا لەڕێگای ئەو جنێوفرۆشانەوە چۆن پاڵتۆکی کوردی لە هۆکارێکی ڕاگەیەندنی بەنرخەوە بێنرخکردووە و مرۆڤ شەرم لە سەردانی ئەو بەشەی ئەنتەرنێت دەکاتەوە !- کڵیکی ئەو دوو یوتیوبە بکە: