هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
شپێگل ئۆنلاین : هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ ئیمپراتۆریەکی ڕوخاو


img11/7/2012 12:00:00 AM
شپێگڵ ئۆنلاین:

ڕامنی پاڵاوێراوی دەوڵەمەندەکان و ئۆباماش پاڵاوێراوی خەڵکە- ئەڵمانییەکان ناهەقیان نییە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا- لە نێوان چاک و خراپدا ببینین. ئەو تێڕوانیینە هەڵەیە. بە چاوپۆشین لەوە کە براوەی هەڵبژاردنەکانی کام یەکیان دەبێت، ئەوەی کە بەسەر ئەمریکادا زاڵە سەرمایەدارییە. سەرمایەداری ئەو دەسەڵاتەیە کە دەتوانێت ئەم وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە.

سوپای ئەمریکا چەکێک دروستدەکات کە دەتوانێت لەماوەی کاتژمێرێکدا  بگاتە هەر شوێنێکی جیهان و ئەو وێران بکات. لەهەمانکاتدا تەل و عامودە دارەکانی کارەبا لە قەراغی شەقامەکانی برۆکڵین، کوینس و نیوجەرسی کەوتوون. زریان ئەوانەی ڕوخاندووە و وەک  زۆربەی شوێنە کەنارییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، ملیۆنەها  کەسی لە ڕۆشنایی کارەبا بێبەشکردووە. ئەمریکا ئەمەیە: وڵاتێک  بە تەکنەڵۆژی پێشکەوتووەوە بۆ نوخبەکانە و لەئاستی وڵاتانی تازەپێگەشتوویشدا بۆ سەرجەم خەڵکەکەیەتی.  هیچ وڵاتێک ئەوەندەی ئەمریکا براوەی خەڵاتی نۆبڵی نەبووە، بەڵام لە نیۆرکدا ناچاربوون نەخۆشخانەکان چۆڵ بکەن و نەخۆشەکان بۆ شوێنێکی دیکە بگوازنەوە، چونکە موەلیدەکان کاریان نەدەکرد. 

کەسێک کە ئەو ناکۆکییە نەبینێت، ناتوانێت تێبگات کە ئەمریکا وڵاتێکی سەرمایەداری ڕەهایە.  ئەم ڕژێمە بۆ چالاکبوونەوەی خۆی  نە پێویستی بە نەخۆشخانە گشتیەکان هەیە و نە پێویستیشی بە دابینکردنی کارەبای تایبەتی خێزانەکانە. نوخبەکان ژێرخانی خۆیان هەیە. سەرمایەداری ڕەها، ئەمریکای دووچاری وێرانیکردووە و دەوڵەتەکەشی کاراییەکی نییە. چارەنووسی ئەمریکا کارەساتی فابریکی لە ڕژێمەکەدا نییە، بەڵکو بەرهەم و ئەنجامی ڕژێمەکەیە.

 ئۆباما نەیتوانی گۆڕانکارییەک لەودا بکات. ڕامنیش ناتوانێت گۆڕانکارییەک لەودا بەدیبهێنێت. ئەوروپا کە وابیر دەکاتەوە لە نێوان ئەو دووانەدا، هەڵبژاردنێکی چاک و خراپ هەیە، کەوتۆتە هەڵەوە. وە ئەم هەڵبژاردنە بە مانای گرتنەبەری ڕێڕەوێکی نوێ نییە.

 سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی نییە  

ڕامنی پیاوێکی زۆر دەوڵەمەندە، خاوەن بانکێکی سەرمایەبەگەڕخستووە و ئۆباماش پیاوێکی خاوەن فەرهەنگ و پارێزەری مافی مرۆڤە. ئەم دووانە ڕوخساری جیاوازی یەک ڕژێمی سیاسین کە لەگەڵ دیموکراسیدا، بەوشێوەیەی کە ئێمە لێیتێدەگەین، پەیوەندییەکی ئەوتۆیان نییە. هەڵبژاردن بەشێکە لە دیموکراسییە، بەڵام ئەوەی ئەمریکییەکان دەیکەن هەڵبژاردن نییە. ئۆباما ئەوەی سەلماند. نزیک بە چوار ساڵ لەمەوپێش کە کارەکەی دەستپێکرد، چاوەرێدەکرا کە ئەمە دەستپێکردنێکی دووبارە بێت بۆ ئەمریکا، بەڵام ئەم چاەڕوانییە سەرچاوەی لە بەهەڵە تێگەیشتنەوە دەگرت. ئۆباما گوانتینامۆی دانەخست. حەسانەی تاوانکارانی جەنگی لە حکومەتی بوشدا هەڵنەوەشاندەوە. بازاڕە مالییەکانی ڕێکنەخستەوە و لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنێکی دیکەدا قسەیەک لە ژینگە لە گۆڕێدا نەبوو. لەبەرامبەر دەسەڵاتی عەسکەرییەکان، دەسەڵاتی دامودەزگاکان، دەسەڵاتی پیشەسازی و بانکەکاندا دەسەڵاتی خەڵک سفرە. سەرۆک کۆماریش لەبەرامبەری ئەواندا دەسەڵاتێکی نییە. لەوانەیە ئۆباما زیاتری لەمەی ویستبێت، بەڵام توانای لەمەزیاتر نییە. 

ئێمە دەمانەوێت باوەڕ بەوە بکەین کە شکستی ئۆباما ڕاستڕەوەکانی ئەمریکا بووە. لە ڕاستیدا ئەو دەمارگیرانەی کە میت ڕامنی خۆی پێوەپەیوەستکردن، هەموو ئەو شتانەی کە وەک ئیمتیازێک بۆ ڕۆژئاوا حسابدەکران، ڕشتیانە ناو دەریاوە؛ ئەوان ڕقیان لە زانست و لۆژیک، لەئەقڵ و دادپەروەری، لەهاوڕەگەزبازەکان، لە خەڵکی پەککەوتە و لە دەوڵەت دەبێتەو. ژنان دەخەنە ژێر گوشارەوە، کۆچبەران دەخنە ژێر لێپێچانەوەوە، تەنانەت نەیاری لەباربردنی کۆرپەی ئەو ژنانەن کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە  سەریان. ئەمانە تاڵیبانەکانی ڕۆژئاوان.

 بۆ ئەوروپا  جیاوازی نییە کە براوەی هەڵبژاردنەکان کێ بێت

ئەمانە تەنها نیشانەکانی تێکشکانی ئەمریکان، هۆکاری ئەوانە چییە. لە ڕاستیدا لە ئەمریکا نە ئامانجخوازە دیموکراتییەکان، نە گەمژە بەکەڵکەکان " تی پارتی "، هیچ یەکێکیان بەسەر دۆخەکەدا زاڵ" نییە.

 لە ڕوانگەی ئەوروپایییەوە فەرقێکی نییە کە براوەی هەڵبژاردنەکان کێیە. ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە سیاسەتی دەرەکییە. لەم بوارەدا نە ئۆباما کۆترەو نە میت ڕامنی بایەقوشە. سەرۆک کۆماری ئێستا شانازی بەوەوە دەکات کە لەجەنگەکانیدا لە باتی ناردنی سەرباز فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناردۆتە مەیدان. لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمریکا بەپێچەوانەی چەنابازییەکانی ئیسرائیلەوە، دەست بۆ جەنگێک دژ بەئێران نابات، چونکە لە ڕاستیدا ئیتر ئەمریکا ناتوانێت جەنگێکی لەوجۆرە لە ئەستۆ بگرێت. 

 جگەلەوەش، ئەم گریمانەش نادرە کە حیزبی کۆماریخواز شەڕانگێز وشەڕفرۆشە و حیزبی دیموکرات ئاشتیخواز و تەنانەت حیزبێکی چەپە. هێنری ترۆمن، جۆن ئێف کەنەدی و لیندن جانسۆن کە جەنگەکانی کۆریا، چین و هیندیان دەستپێکرد، ئەندامانی حیزبی دیموکرات بوون و ئایزنهاوەر، ڕیچارد نیکسۆنیش کە کۆتاییان بەو جەنگانە هێنا ئەندامی حیزبی کۆماری بوون. ڕۆناڵد ڕیگان کە لەڕوانگەی چەکانی ئەوروپاوە سیمبوڵێکی خراپی سیاسەتی ئەمریکا و دەستمایەی گاڵتەجاڕی ئەوە، پیاوێکی ئاشتیخواز بوو. ئەو تەنها گرانادای داگیرکرد!. 

ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئێمە ئیتر لە ئەمریکا تێناگەین. کاتێک ئێمە لە ئەڵمانیا، لە ئەوروپاوە، سەرنجدەدەینە سەر ئەمریکا، کڵتورێکی نامۆ نابینین. ڕژێمی سیاسیی لەدەستی سەرمایەو لۆبییەکانیدایە. ئەوەی کە ئەمڕۆ بەسەر ئەمریکا و بیروڕای گشتی ئەمریکادا زاڵە، پێکهاتەیەکە لە نا بەرپرسایەتی بەلاڕێداچوون، قازانجپەرستی و  دەمارگیری ئاینی.

 داچوونی ئیمپراتۆری ئەمریکا  دەستیپێکردووە. لەوانەیە ئەمریکییەکان بە هەموو ئەو تێکۆشانەیانەوە کە دەیکەن، نەتوانن بەر بەو داچوونە بگرن، بەڵام ئەوان تەنانەت ئەم تێکۆشانەش ناکەن.

ڕەزا نافعی  لە ئەڵمانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر فارسی و کوردستانپۆست ئینفۆش کردوویەتی بەکوردی .