هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بەزوویی مەسعود بارزانی سەری تەسلیمبوونی دووبارە بەرامبەر بە ئێران شۆڕ دەکاتەوە!


img11/10/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران. فازڵ موتنی، ئاشتی هەورامی، ئازاد بەرواری، سەفین دزەیی، فەلاح مستەفا و هێرش محەڕەم وەفدی هاوڕای سەفەرەکەی نێچیر بوون و لەلایەن نازم دەباخی نوێنەری یەکێتی، مەجید الشیخی سەفیری عێراق  و  ئەمیر عەبدوڵاهیانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازیان لێکرا.  

میدیاکانی ڕژێمی ئێران ڕایانگەیاند کە سەفەرەکەی نێچریڤان بارزانی لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی بنەماڵەی بارزانی و ڕژێمی ئێراندایە، بەڵام سەرنجدانێکی خێرا بەسەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەو ئەو ئاستەنگییانەی کە دەسەڵاتی مەسعود بارزانی لەگەڵیدا بەرەو ڕوو بۆتەوە، شتێکی دیکەمان لەسەر سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران پێدەڵێت.

سەرەتا ئەوە جێگای  پرسیارە کە بۆچی پێنج کەسی هەرە نزیک و خزمەتکاری بنەماڵەی بارزانی هاوڕای سەفەرەکەی نێچیر بوون؛ فازڵ میران، ئازاد بەرواری، سەفین دزەیی، فەلاح مستەفا و ئاشتی هەورامی، ئەم کەسانە، لە ڕیزی خزمەتکارو کۆیلە پلە یەکەکانی مەسعود بارزانی و بنەماڵەن. سەفەری ئەم پێڕە بۆ تاران، زەمینە خۆشکردنە بۆ بیناکردنەوەی پەیوەندی لەبەریەکهەڵوەشاوەی نێوان ڕژێمی ئێران و مەسعودبارزانی و دەسەڵاتەکەی.

لە ٣ ساڵی ڕابردوودا مەسعود بارزانی خۆراکی ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی ئێران بووە و میدیاکانی ئێران مەسعود بارزانیان وەک نۆکەری ئیسرائیل و ئەمریکا لەقەڵەمداوە. ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی ئێران بە ڕاشکاوانە مەسعودبارزانیان بەوە تاوانبارکردووە کە هەرێمی کوردستانی کردۆتە لانەی جاسوسی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ دژایەتیکردن و زانیاری کۆکردنەوە لەسەر ئێران. ساڵی ڕابردوو، واتە پێش لەوەی کە قەیرانی سوریا بگاتە خاڵی تووندبوونەوەی خۆی، مەسعود بارزانی خۆیکرد بە تاراندا. ئامانجی  سەفەرەکەی مەسعود، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بوو لەگەڵ  ڕژێمی ئێراندا. ڕژێمی ئێران لە ڕێگای نەوشیروان مستەفا، سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیرەوە لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا توانیبووی یەکەمین گورزی تۆڵەکردنەوەی خۆی لە دەسەڵاتەکەی بارزانی بوەشێنێت. بە پلانی ئێران و لەسەر دەستی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیدا، بنکەو بارەگاکانی بارزانی لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا بەردبارانکران و بەوهۆیەشەوە دەسەڵاتەکەی بارزانی دووچاری قەیرانێک بوو. مەسعود بارزانی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەو بۆ دووبارە نەبوونەوەی ١٧ شوباتێکی دیکە، پەنای بردە بەرڕژێمی ئێران، بەڵام ئەو پەیوەندی ئاساییکردنەوەیە درێژەی نەکێشا و دەبووایە بارزانی وەک ئەڵقە لە گوێیەکی ئەمریکا و تورکیا ئەرکی دیکە جێبەجێ بکات؛ تێکدانی پەیوەندی لەگەڵ مالیکی و خۆ هەڵقورتاندنە قەیرانی سوریاوە. بارزانی لە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەو دوو پلانەوە کە بۆی دانرابوو، بەنیاز بوو دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ڕابگەیەنێت، بەڵام پاش بن بەستی سیاسەتی دەستێوەردەرانەی دەوڵەتی ئۆردوغان لە دۆخی سیاسیی سوریا و بێ ئاسۆیی لەبەرامبەر ڕوخانی ڕژێمی ئەسەددا، مەسعود بارزانیش بەخشکەیی دەستی بە پاشەکشە لە " کوردستانی سەربەخۆ "کەی و لە ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتەکەی مالیکدا کرد، ئەمە سەرەڕای ئەوە کە هەستی بە مەترسی پلانگێڕی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان، وەک سەرە زلە سیخوڕەکانی ڕژێمی ئێرانکردووە لەدژی دەسەڵاتەکەی. ئەمانەو کۆمەڵێک فاکتەری دیکەی ناوچەیی و ناوخۆیی، مەسعود بارزانی ناچار دەکەن سەری تەسلیمبوونی دووبارە بدات بەدەست ڕژێمی ئێرانەوە. ئامانجی سەفەرەکەی نێچیرڤانیش لەو بازنەیەدا دەخولێتەوە.