هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
شەرمنۆکی ڕۆژنامەی ئاوێنەو هاو ووڵاتی لەمەڕ ڕوداوەکانی باکور بۆ؟


img11/14/2012 12:00:00 AM
نویز ٢٤:

ئەم دوو ڕۆژنامەیە کەسەرەتاو دەست پێکی دەنگی ناڕەزایی و هەڵوێستی کەسانی ئازادی خوازو دژە گەندەڵ بون لە ڕابردودا،
زۆر جاریش لەمەڕ پرسە نەتەوەییەکان پێش دەستو هەنگاوی عەمەلیان

ناوە،
وەلی بەداخەوە ئەمڕۆژانەی کوردانی باکوری پێدا تێدەپەڕێت کە پڕ پڕە لە ئازارو ناسۆر و مانگرتنی زیاد لە دوو مانگی سەدان ڕۆڵەی باکور ،کەچی هەتا ئێستا ئەم دوو ڕۆژنامەیە ئاوێنەو هاو ووڵاتی هیچ هەڵوێستێکی نەتەوەییانەو جوامێرانەیان نەخستە ڕۆژەڤەوە ،
ئەرکی ئەخلاقی و مەدەنی ڕۆژنامەی ئەهلی وئازاد هەمیشە بە پرینسیپ گرتنە لە ڕوماڵی ڕوداوەکان وەک خۆی و بەتایبەتیش ئازارەکانی نەتەوە لەهەر بەشێکی نیشتیمان بێت.
بەداخەوە ئەم دوو ڕۆژنامەیە وەک پێشەنگی ڕۆژنامەی ئازادو ئەهلی زۆر شەرمنۆک و بەزیوانە هەتا ئێستا نەیان توانیوە وەک پێویست ڕوداو ئازارەکانی کوردانی مانگرتوی باکور بگوێزننەوە بۆ باشور،ئەگەر هیچ نەبێت وەک باسێکی ڕۆژنامەگەری سەرەتای وەک ئەرکێکی ئەخلاقی ونەتەوەیی ،بۆیە ئەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیە دەمان خاتە نێو گومانێکی قوڵ و جێێ پرسیار لەو دوو ڕۆژنامە کوردی و ئەهلیە.
کاتێک ڕۆژنامەی هاو ووڵاتی کەمپەینی دەست پێکرد لەسەر دەنگدان بۆ سەربەخۆی کوردستان جێێ دەست خۆشی بو .ئایا باکور بەشێک نیە لەو نیشتیمانە؟
ئایا ئەم دوو ڕۆژنامەیە بەم شێوە لۆکاڵیە بەرەو ئاقاری بەرتەسک بونەوەی دەنگی ئازادو پەل هاویشتن بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان نیە؟
ئایا بێ دەنگی ئەوان لەمەڕ ئەو هەمو سیاسەتە ئەپارتایدە فاشیستەی تورک دەرهەقی کوردانی باکور نایان خاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مرۆیی و نەتەوەییەوە؟
هیوادارین ئەم پەیامە زەنگی بە ئاگا هێنانەوەی ئەوان و هەمو دەنگە کپ بوەکانی میدیاکانی باشور بێت بۆ وەستان وپشتگیری لە کوردانی باکور.