هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کێ زەوی وەرگرەو کێیش دەمدرێژی دەکات؟


img11/14/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

لە وەڵام بە فڕوفیشاڵەکانی مستەفای حەسەن گەورەی ئەقڵ بچکۆلەدا

مستەفای حەسەن گەورەی ئەقڵ بچکۆلە، لە دیمانە پڕ لە فشەکەی NRT یدا، دووبارە جەختی لەسەر کۆمەڵێک تۆمەت و بوختان لە دژی ئێمە کردەوە. مستەفا لەوەڵامی ئەوپرسیارەدا کە دەربارەی جیابوونەوەی ئێمە لە ستافی سایتە پڕ درۆ و بوختانەکەی نەوشیروان مستەفا لێیکرا، ئێمەی کردە جاشی دەسەڵات و کۆمەڵێک درۆ و بوختانی لەو بارەیەوە هۆنییە. مستەفا لە بارێکی دەرونی داڕوخاودا وتی [ ئەوان " واتە ئێمە" تەهدیدیان کردوین]، هەروەها وتی [ ئەوان دژایەتی ئێمەیانکردووە .. ئەوان خەریک بوو شەڕ لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا هەڵبگرسێنن .. و ئەوان زەوییان لە دەسەڵات وەرگرتووە و ئێمە بەڵگەمان بۆ ئەوە هەیە !].  ئێمە بە چەند خاڵ وەڵامتان دەدەینەوە سەرپشك و بێمنەتتان دەکەین کە چ بەڵگەیەکتان لەبەردەستدایە بیخەنەڕوو.

یەکەم/ ئەوەی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩دا لە ستافەکەی ئێوە جیابۆیەوە  تاهیر ساڵح شەریف و هاوار هەورامی ( وەحید ئەمین ) بوو، بەیاد عەلیش کەدواتربووە گۆڕان و ئێستا لە کوردستانە، وەک جەنابی مستەفای حەسەنە گەورە ڕۆیشتۆتەوە بۆ چڵکاوخواردنی دەسەڵات و زەوی وەرگرتن و وەرگرتنی موچەی خانەنشینی چەتایەتی سەردەمی شاخی، خۆی بەواندا هەڵواسی. هۆی جیابوونەوەی ئەو دووکەسەش، کێشەی سانسۆری بیروڕا وکێشەی فیکری و سیاسیی بوو، بەڵام ئێوە کە لە ڕووی سیاسەت و فیکروە زفت و سفرن، پەناتان بۆ درۆ و بوختان و فایلدروستکردن برد.

دووەم/ پۆڵا سەعید کە خۆی کرد بە باوەشی مەلابەختیاردا، زۆر پێش لە ئێمە لەگەڵ کەمالی جەمال موختاردا لەسەر خەزوری کەوتبووە ناکۆکییەوە و وازی لە ستافەکەیان هێنابوو، بەڵام ستافەکەی نەوشیروانپۆست، کە لە گردەکەی نەوشیروانەوە ڕێنمایی دەکران، ویستیان ئەو نامانەی کە پۆڵا بۆ تاهیر ساڵحی ناردبوو لەمەڕ واز هێنانی لە نەوشیروانپۆست و لە کەمال، بکەنە هۆکارێک بۆ تێکەڵکردنی کێشەی شەخسی پۆڵا لەگەڵ کێشە سیاسییەکانی ئێمەدا و بەوەش ئێمە تاوانبار بکەن کە گوایە ئێمە تەسلیم بە یەکێتی بووینەتەوە. نامەکانی پۆڵا بۆ تاهیر، دوو هەفتە پێش لەوەی پۆڵا لە کوردستانی نوێدا بڵاویان بکاتەوە، لەلایەن تاهیر ساڵحەوە نێردراوە بۆ یەک بەیەکی ئەندامانی ستافی ئەوکاتی کوردستانپۆست، لەوانەش خودی مستەفای ئەقڵ بچکۆلە. باشە ئێوە ئەگەر شەهامەتتان هەبوو، ئەگەر ئازادیخوازبوون، ئەگەر بڕواتان بە ئازادی بیروڕا هەبوو، بۆچی پێش لەوەی کوردستانی نوێ بڵاویان بکاتەوە، لە سایتە ڕیسواکەتانەوە بڵاوتان نەکردەوە؟.

سێیەم/ لە تۆمەت و بوختانەکانی ساڵی ٢٠١٠تاندا قسەیەک لە  زەوی وەرگرتن ناکەن و ئەو بوختانە دەکەن کە گوایە [  ئێمە بە پارەی مەلابەختیار سایتێکمان بە ناوی کوردستانپۆستەوە کردۆتەوە]، کەچی ئێستا باسی زەوی وەرگرتن دەکەن!. مستەفای حەسەنەگەورەی مێشک بچکۆلە، چونکە خۆی ڕۆیشتۆتەوە بۆ چڵکاوخۆری و نۆکەریکردن بۆ مەلابەختیاری هاوڕێی نەوشیروانی ئاغایان و خەون و خەمی  تەنها زەوی وەرگرتنە، دەستیکردووە بە وڕێنەی سەیرو سەمەرە لە بارەی ئەوە کە گوایە ئێمە وەک خۆیان زەویمان لەسەرە داتەپیوەکاننی یەکێتی وەرگرتووە!. دنیایەکی سەیرە.. دز خاوەن ماڵ کەلەپچە دەکات!.

چوارەم / گۆڕان کە لەڕوانگەی ئێمەوە یەکێتی ژمارە دووە. بە پێی نەخشەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی، لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ دا سیناریۆیەکی کۆمیدیان بە ناوی شەڕی ڕاگەیاندنی گۆڕان و یەکێتییەوە بە ڕێخستبوو، کە دەیانویست بەو سیناریۆیە وا لە گەمژەکان بگەیەنن گوایە یەکێتی و گۆڕان دوو تەشکیلەی سیاسیی و دوو حیزبی سیاسیی جیاوازن لەیەکتری!.  ڕاکێشانی پۆڵا سەعید بۆ ناو ئەو سوعبەتی ڕاگەیاندنەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی هاوڕێی، بەشێک بوو لە سیناریۆکەو  ویستیان قاچی تاهیر ساڵح شەریفیش بخەنە نەو ئەو گەمە مەکیاڤیلییەوە، بەڵام ئەو درکی بە نەخشەکە کرد و زۆرهوشیارانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کرد، خۆی نەخستە ناو ئەو زەلکاوەوە. ئیتر هەڵگیرساندنی شەڕی گۆڕان و یەکێتی بەهۆی ئێمەوەی چی هەی گەمژە ؟!.

پێنجەم/ ئێمە تەحدای ستافەکەی نەوشیروانپۆست دەکەین ئەگەر یەک هەڕەشەمانکردبێت، یەک جنێوماندابێت و یەک سوکایەتی شەخسی و  بوختانێکمان بۆ کردبن، بەڵام ئێوە ئەوەی کە لە هونەری تۆمەتبەخشینەوە، درۆ و چەواشەکاری دەتانزانی تا دەگاتە جنێودان لە دژی ئێمە بەکارتان هێنا. شتێک کە نەتانکرد تەهددیدکردنی ئێمە بوو، چونکە یەکەم پیاوی تەهدید نین و دووەمیش دەتانزانی لەگەڵ چ کەسانێکدا دەرگیر بوون.

شەشەم/ وەرن ئێوە، نەوشیروانی ئاغاتان، جەلال تاڵەبانی ئاغاتان، مەلابەختیاری ئاغاتان و ئازاد جوندیان و هەموو ئاغاکانی دیکەتان، چ بەڵگەیەکتان لایە لەسەر ئەوەی یەک ئەندامی ستافی کوردستانپۆست ئینفۆ پەیوەندی بە یەکێک لەو ئاغانەتانەوە کردبێت و ئەوان زەوی و پارەیان دابێت، بێ منەت بن و منەتتان بەهیچ بڵاوی بکەنەوە، بەڵام ئەگەر بڵاوتانکردوە با وەک ئەو بەڵگە تەزویرە بەعسیانەیەی دەزگای پاراستن نەبێت کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بۆ تاهیر ساڵح شەریفی دروستکرد، چونکە وەک ئەو دەزگایە سوک و تڕۆترتان دەکەین.

حەوتەم/ مستەفای حەسەن گەورەی ئەقڵ بچکۆلە، بە پێی ئەو هەواڵەی کە بڵاومانکردۆتەوە و بە پێی خودی گفتوگۆکەی خۆی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوبراودا، ئەو شەهیدانەی دوو براکەی وەردەگرێت، خۆی بە پلەی عەمیدی خانەنشینیکراوە و لە بەرنامەی سەفەرەکەیشدا هەیە کە پارەو زەوی بۆ ستافەکەی نەوشیروانپۆست لە یەکێتی وەربگرێت و نووسینگەیەک بۆ زبڵخانەکەیان  لە سلێمانی بکەنەوە.. ئینجا مەهزەلەکە لەوەدایە خۆیشیان ئۆپۆزسیۆن و دژی دەسەڵاتن و ئێمەش زەوی وەرگرو جاشی دەسەڵات !.

هەشتەم/ ڕزگار ڕانگور، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ستافەکەی نەوشیروانپۆست و مەسینەهەڵگری کەمال جەمال موختار و نەوشیروان مستەفایە.  ڕزگار چەتەیەکی سەردەمی شاخە کە بە " پێشمەرگە " ناوزەد دەکرێت. ڕزگار ڕانگور، وەک پێشمەرگەیەکی کۆن، ماوەی چەند مانگێک لەمەوپێش یەکێتی پارچە زەویەکی داوەتێ و وێنەی هەیە کە لەگەڵ برادەرێکی پێشمەرگەی کۆنیدا لە بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی سلێمانی خەریکی مامەڵەکەیەتی. ڕزگار ڕانگور، ئەوەتای ئەو زەوییەی وەرگرتووە، ناوێرێ بە ناوی خۆیەوە بنووسێت  و بە ناوی خوازراوی " ساحبقرانە "ەوە گەڕەلاوژەکانی لە نەوشیروانپۆستدا بڵاو دەکاتەوە.

کوردستانپۆست ئینفۆ

١٤-١١- ٢٠١٢   

لینکی پەیوەست بەم بابەتە:

گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ تاهیر ساڵح شه‌ریف ده‌رباره‌ی : جیابوونه‌وه‌ی " کوردستانپۆست " له‌ " نه‌وشیروانپۆست "

دوو کوردستانپۆست؛ دوو فیکر و دوو ئامانج

 

 

لەبەر ڕۆشنایی کەیسی سەردەشتدا، لە منیشەوە چەند زانیارییەک دەربارەی خۆهەڕاجکردنی کەمال جەمال موختار بە نەوشیروان مستەفا

پەیڤێک بۆ ئەو سپڵی لاورگانەی کە ئێمەیان دەکردە پیاوی مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانی.. ڕۆژتان باش !


نوێنەری نەوشیروانپۆست لەسەفەرەکەی سلێمانیدا زەوی و پارەی خانەنشینی لە دەسەڵات مسۆگەرکرد