هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە فەنزەویلا پارەی نەوت دەکرێت بە خانوو؛ لە کوردستانیش دەکرێت بە قومارو شتیتریش*


img11/16/2012 12:00:00 AM
یۆنگەڤێڵت:

لە کاتی خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتەدا، کە من وەرگێڕەکەیم، ئەم پرسیارەم بۆ هاتە پێشەوە کە  چۆن دەبێت لە وڵاتێکی خاوەن نەوتدا ملیار ملیار پارەی نەوت ون بکرێت و لە وڵاتێکی خاوەن نەوتی دیکەدا بە هەمان پارەی نەوت دوو ملیۆن خانو بە خۆڕایی بۆ خەڵک دروست بکرێت؟

دەوڵەتی فەنزەویلا دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی بیناسازی ڕەنگینکردووە. چۆڵکردنی زۆرەملێی خانوی قەدەغەکرد. ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی زریانە زیانهێنەرەکانەوە خانەو لانەی خۆیان لە دەستداوە و هەروەها دانیشتووانی گەڕەکە هەژارنشینەکان، یەکەمین کەسانێکن کە خانوی بەلاش وەردەگرن.

لە وێب سایتی دەوڵەتی فەنزەویلادا وێنەیەکی ئەنگڵس و بە تەنیشتیشیەوە ئەو ڕستەیەلە وتارێکی ئەو کە ١٤٠ ساڵ لەمەوبەر نووسیویەتی بڵاوکراوەتەوە. ئەمە ناوەرۆکەکەیەتی:" تەنها پاش کۆتایی هێنان بە شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییە کە دەتوانرێت کێشەی خانوبەرە چارەسەر بکرێت ". لەم لاپەڕە ئەنتەرنێتییەدا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی پرۆژەی ڕەنگینی دەوڵەتی سەرۆک چاڤێز دراوە: " بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانوبەرە لە فەنزەویلادا، لەماوەی ٧ ساڵدا ٢ ملیۆن ئەپارتمان دروستدەکرێت". ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، چاڤێز لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا ڕایگەیاند کە ئێستا کار لەسەر دروستکردنی ٤٠٠ هەزار ئەپارتمان دەکرێت. ٨٠ هەزار لەو ئەپارتمانانە تا کۆتایی ئەم ساڵ دەدرێت بەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

ڕیکاردۆ مۆلینا، وەزیری خانوبەرەی فەنزەویلا، لە هەمان کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لە ئەپریڵی ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا نزیک بە ٢٩٠ هەزار ئەپارتمان دراوە بەو کەسانەی کە پێویستیان پێی بووە. لە وێب سایتی تایبەت بەم پرۆژەیە ڕاگەیاندراوە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٢  لانی کەم ٣٥٠ هەزار ئەپارتمان دروستدەکرێت، بەڵام تا چەند ڕۆژ لەمەوپێش بەوشێوەیە دەهاتە بەرچاو کە ئەم ئامانجە نایەتەدی، چونکە کۆمپانیاکانی بیناسازی نەیانتوانیوە بە پێی کاتی بۆ دیاریکراو کارەکەیان تەواوبکەن. وەک ئاشکراش بوو دەوڵەت نەیدەویست لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لەگەڵ کۆمپانیا ئەهلییەکانی بینادروستکردندا تێکبگیرێت. پاش ئەوەی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا دووبارە چاڤێز هەڵبژێردرایەوە، چەند کەسێکی دیاریکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی کاتی بۆ دیاریکراوی کۆمپانیاکان تا لەو ماوەیەی کە بۆیان دیاریکراوە ئەپارتمانەکان تەواو بکەن. ئەو گومانە هەیە کە هەندێک لە کۆمپانیاکانی بیناسازی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بە مەبەستەوە پرۆژەی تەواوکردنی خانوبەرەیان دواخستووە تا لەو ڕێگایەوە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کۆمەکی نەیارانی دەوڵەت بکەن.

قوربانییەکانی زریانەکانی دووساڵی ڕابردوو، یەکەمین کەسانێکن کە دەبنە خاوەنی ئەو خانوانە. زریانەکانی دوو ساڵی ڕابردوو هەزاران خانویان لە فەنزەویلادا وێرانکرد. ئەم خانوە خۆڕاییانە دەخرێتە خزمەتی زیانمەندانی زریانەکانەوە.  بە پێی پرۆژەیەکی دیکەی دەوڵەت بە ناوی ( خانوی ئامادەی من ) بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناوماڵ، یارمەتی ئەو کەسانە دەدرێت کە دەچنە ناو خانووە نوێیەکانەوە.  گروپێکی گەورەتر کە لەو پرۆژەی خانوبەرەیە  کەڵک وەردەگرێت ئەو کەسانەن کە تا هەنوکە نیشتەجێی گەڕەکە هەژارنشینەکانی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەن. ئەوان دەتوانن بە دانی ١٠٠ بلیڤار، کە دەکاتە ١٨ یۆرۆ سود لەو خانوانە وەربگرن. لە قۆناغی سێیەمدا ئەم پرۆژەی خانوبەرەیە ئەو چینە ناوەنجی و کەم دەرامەدانەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە کە ئەوانیش تا هەنوکە بە دەست  کەمبوونی خانوبەرە و چوونەسەرەوەی کرێوە دەناڵێنن.

هاوکات و هاوڕێ لەگەڵ پرۆژەی خانووبەرە دروستکردن لە فەنزەویلادا، چەندین یاسا پەسەندکراون کە ئامانجەکەیان تێکۆشانی ڕاستەوخۆیە لەدژی سات و سەوداکردن بە خانووەوە.  چاڤێز لە ٥ ئایاری ٢٠١٤دا لە بڕیارێکدا دەرکردنی ئەو کرێچیانەی قەدەغەکرد کە بەڕاستی پێویستیان بە سەرپەنایەک بۆ ژیان هەیە. هۆی پەسەنکردنی ئەم بڕیارە، کە بە پێێ ئەو دەرکردنی زۆرە ملێێ کرێچییەکان قەدەغە دەکات، ئەمەیە کە پێوەری دیاریکردنی کرێکان بۆرسبازی بەزەوی و ئەپارتمانەکان و قازانجخۆری بۆرسبازەکان، موڵکدارەکان و خاوەن خانوەکانە، نەک چوونە سەرەوەی نرخی ڕاستەقینەی موڵک و  کرێکان.

لەئەنجامدا تەنها توێژە کەمدەرامەدەکانی چینی ناوەنجی توێژە کۆمەڵایەتییە بێتواناکانن کە لەگەڵ مەترسی لەدەستدانی خانەولانەیان بەرەوڕوون.  چاڤێز دەڵێت " ئەم ڕەوشە نەک تەنها دەرئەنجامی زیانباری ئابوریی و کۆمەڵایەتی ڕاستەوخۆی بۆ ئەو خێزانانە لێدەکەوێتەوە کە لەبەر مەترسیدان، بەڵکو ئەوان دەخاتە ژێر گوشارێکی دەرونی و فیزیکیشەوە و سەلامەتی ئەوان لەگەڵ مەترسیدا بەرەوڕوو دەکاتەو.  

ڕۆژنامەی ڕاستڕەو و ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەت کە ناوی " ال ئۆرنیورسال "ە، پرۆژەی خانووبەرەدروستکردنی بە " شانۆگەرییەکی  هەستبزوێن ناو بردبوو کە نە ستراتیژییەکی هەیەو نە بەرنامەیەک.  هەمان ڕۆژنامە پێی وایە کە گوناهی کەمی خانوبەرە  لە فەنزەویلادا دەوڵەتی کاسترۆی کوبایە کە بە پارەی فەنزەویلا لە کوبادا خانو دروست دەکات و هۆیەکی دیکەشی ئەوەیە کە خودی فەنزەویلا چیمەنتۆ و کەرەستەی خانوبەرەی نییە.

کوردستانپۆست ئینفۆ وەریگێڕاوە

*ئەم  ڕاپۆرتە شیکارییە لە لایەن بەڕێز ڕەزا نافعییەوە لە ئەڵمانییەوە کورتکراوەتەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی فارسی. ئەو بەڕێزە تایتڵە ئەڵمانییەکەی گۆڕیوە بۆ" لە فەنزەویلا پارەی نەوت دەکرێت بە خانوو، لە ئێرانی خۆیشمان ون دەبێت". دەقە ئەڵمانییەکەشی کە ئێمە لەڕێگای گوگڵەوە وەرمانگێڕاوەتە سەر عەرەبی  بەم شێوەیە( یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ). ئێمەش تایتڵەکەمان بەوشێوەیەی سەروە گۆڕی.

**وەرگێڕی فارسی لە سایتی( یۆنگەڤێڵت )ی ئەڵمانییەوە وریگرتووە:

http://www.jungewelt.de/2012/11-13/022.php