هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
جەنگی ئیسرائیل- حەماس؛ گورزێکی دیکە لە پەیکەری سیاسیی ناشناڵیزمی عەرەبی و مەحمود عباس


img11/19/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئیلی یشوای وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ئامانجی دەوڵەتی بنیامین نتانیاهۆی لە بۆمبارانکردنی شەش ڕۆژەی غەزە ڕاگەیاند و وتی "  ئامانج لە کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل، گێڕانەوەی  غەزەیە بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست. تەنها لەو ڕێگایەوە دەتوانرێت بۆ ٤ ساڵ ئارامی و ئاسایشی ئیسرائیل دابین بکرێت !". گێڕانەوەی غەزە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، واتە وێرانکردن و بە کەلاوەکردنی ئەو شارەیە. بەهانەی هەڵگیرساندنی جەنگی ئێستای غەزە، تۆپبارانە پەرش و بڵاوەکانی حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل!...، بەڵام لە پشتپەردەی تۆپبارانە پەرش و بڵاوەکانی حەماسەوە، کۆمەڵێک ڕاستی و هۆکاری بنچینەیی و داپۆشراوبوونیان هەیە کە دوو لایەنی شەڕکەر ( حەماس و ئیسرائیل ) بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ناکەن.

بارودۆخی ئابوری، سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئیسرائیل، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و جێگاوشوێنی نوێی حەماس لە پاش بەدەسەڵاتگەیشتنی ئیخوانەکانی تونس و میسر، پێویستی جەنگێکی وەحشیانەی لە نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و حەماسدا هێنایە کایەوە، جەنگێک کە لە هەردوو لاوە خەڵکی مەدەنی و بێدەسەڵات دەبنە سوتەمەنییەکەی.

دەوڵەتی نەتانیاهۆ لە  یەکساڵی ڕابردوودا کەوتبووە بەر شاڵاوی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە. چەندین خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە لە سەرتاسەری ئیسرائیلدا دژ بە گرانی، بێکاری و بڕینی بیمە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن خەڵکی ئیسرائیلەوە بەڕێخرا. بارودۆخی ئابوریی و کۆمەڵایەتی دژواری خەڵکی ئیسرائیل لە ژێر سایەی دەسەڵاتەکەی نەتانیاهۆدا، هەموو چانسێکی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەوی یەکسان دەکرد بەسفر. بەمەبەستی شکاندنی ئەو تەلیسمە سیاسییە، نەتانیاهۆ دەستی بە هەڕەشەکردن لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانکرد تا لە ڕێگای پیشاندانی ئێرانەوە وەک مەترسییەکی جدی لەسەر خەڵکی ئیسرائیل، دووبارە هێزی جەماوەری کۆبکاتەوە، بەڵام ئەو فێڵەی نەتانیاهۆ لە خەڵکی ئیسرائیل ئەنجامێکی سیاسیی باشی لێنەکەوتەوە و خەڵکی ئیسرائیل نەیاری خۆیان لە سەر پلانی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەتکردەوە و نەتانیاهۆیان وەک سیاسەتمەدارێکی شەڕانگێز ناوزەدکرد. لەلایەکی دیکەشەوە، نەتانیاهۆ نەیتوانی پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ پەلاماردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران مسۆگەر بکات. ئەو  دوو فاکتەرە نەتانیاهۆی شەڕانگێزیان ناچارکرد  تا کارەساتێکی تراژیدی لە غەزەدا  بخوڵقێنێت. پەلاماردانی غەزە، دەیتوانی لەلایەک شکستی سیاسیی و دیپڵۆماسیی نەتانیاهۆ لە جێبەجێکردنی پلانی بۆمبارانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پەردەپۆش بکات و لەلایەکی دیکەشەوە بە دروستکردنی کەش و هەوای جەنگی و تۆقاندن سەرنجی خەڵکی ئیسرائل لەسەر کێشە ئابورییەکانیان بەرەو شوێنێکی دیکە  ببات. نەتانیاهۆ بە تەنیشت ئەو دوو ئامانجەوە، ئامانجی سێهەمیش بەدیدەهێنێت؛ سڕینەوەی ڕۆڵی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین لە کێشەی فەلستین ئیسرائیل و سپاردنی کێشەکە بە دەستی حەماس. مەحمود عەباسی سەرۆکی فەتح، لە ساڵی ٢٠١١دا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا  پێشنیاری دروستکردنی دەوڵەتێکی فەلەستینی ڕاگەیاند. پێشنیارەکەی عەباس لەلایەن فەلەستینییەکان و خەڵکی عەرەبی ناوچەکەوە پێشوازی لێکرا. ئەو پێشنیارە، دەیتوانی جارێکی دیکە گوڕوتینێکی جەماوەری بە جەستەی لاوازی " فتح "دا بهێنێتەوە، بەڵام ئیسرائیل لە ڕێگای بۆمبارانکردنی غەزە و بەرجەستەکردنەوەی حەماس وەک جەمسەرێکی شەڕەکە، هەموو شەرعی بوونێکی سیاسیی ئەنجومەنی نیشتمانی و مەحمود عەباس وەک نوێنەری خەڵکی  فەلەستین دەکاتە بڵقی سەرئاو .

حەماسیش وەک ئیسرائیل، کۆمەڵێک ئامانجی شاراوەی لە پشت بۆمبارانە پەرژو بڵاوەکانییەوە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل هەیە، کە لە گشتییەتی خۆیاندا خزمەتکردنە بە ئامانجەکانی دەوڵەتی نەتانیاهۆ. جەنگ و بۆمبارانی ئیسرائیل بۆسەر غەزەو حەماسیش بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیڵی ئیسرائیل بە چەند ڕۆژێک دوای سەفەرەکەی ئەمیری قەتەر بۆ غەزەدا دێت. ڕۆژنامەی " سڤیتسکایا راسیا " ڕوسی ئامانجەکانی پشتی پەردەی سەفەرەکەی ئەمیری قەتەری بۆ غەزە و پاشانیش بۆ ئیسرائیل ئاشکراکردووە. ڕۆژنامەی ناوبراو دەڵێت " ئەمیری قەتەر لە سەفەرەکەیدا بۆ فەلەستین، بەدەست ودڵی ئاوەڵاوە  بەڵێنی کۆمەکردنی دەیان ملیۆن دۆلاری بە خەڵکی فەلەستینداوە". هەمان ڕۆژنامە، ئاماژە بەوە دەکات کە " ئەمیری قەتەر چاوی بە نیتانیاهۆی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل کەوتووەو داوای لێکردووە کە بەرەیەکی جەنگی دیکە دژی سوریا بکاتەوە، لەبەرامبەریشدا بۆ ماوەی ٢ ساڵ غاز و نەوتی ئیسرائیل بە خۆڕایی دابین دەکات". ئەم هەواڵە چەندە لە ڕاستییەوە نزیکە و ڕۆژنامە ڕوسییەکە ئەم هەواڵە لە کوێوە بەدەستهێناوە، زانراو نییە، بەڵام لە دوو توێی ئەو هەواڵەوە دەکرێت ئەنجامگیرییەکی دیکە بەدەستبهێنرێت لەسەر سەفەرەکەی ئەمیری قەتەر بە دەستبهێنرێت؛ پاش بن بەست لە ڕوخاندنی ڕژێمەکەی ئەسەد و بە دەسەڵاتگەیاندنی ئیخوانەکان لەسوریادا، دەبێت لە ڕێگای حەماسەوە قەیرانێکی ناوچەیی گەوەتر لە قەیرانی سوریا دروست بکات کە سەرنجی دنیا بەرەو ئەو ڕاکێشێت. قەیرانی ئیسرائیل - فەلەستین، ئەو قەیرانەیە کە ئەمیری قەتەر خوڵقاندوویەتی تا هێزو گوڕێکی زیاتر بداتەوە بە ڕەوتی ئیخوان المسلمین لە ناوچەکەدا و بەڕەکە لەژێر پێی ناشناڵیزمێکی عەرەبی دیکە، کە مەحمود عەباس لەسەری وەستاوە دەربهێنێت و کێشەی فەلستین زیاتر بخاتە دەستی حەماس و گروپە ئیخوانەکانی دیکەی ناوچەکەوە.