هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
چ کۆیلەیەکی بنەماڵەی بارزانی هێندەی نەوشیروان مستەفا خزمەت بە دەسەڵاتی مەسعود دەکات؟


img11/24/2012 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

ماوەیەك لەمەوبەر نەوشیروان مستەفا لە ڕێگەی کەی ئێن ئێن و لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی دیمانەدا لەگەڵ هۆشیار عەبدوڵا، وتی کە حوکمی ویراسی لە کوردستان جێی قبوڵ نیە( واتە گەلی کورد لە باشوری کوردستان، بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتەکەی بەناڕەوا دەناسن ).

زیاتر لەساڵێکە دەیان جار چ لە بەرنامە تایبەتەکانی کەی ئێن ئێن لە چاوپێکەوتن یان لە ڕاپۆرتە هەواڵ و بەدواداچوونەکاندا، چ لەڕێگەی ماڵپەڕو لەشکرە پێنووسە بێهەڵوێستەکەیەوە، چ لەڕێگەی ئاشکراکردنی تەواوی ئەو کۆنتراکتە نهێنیانەی کە ئاشتی هەورامی ئەنجامی داون بۆ بەقاچاخ فرۆشتنی نەوت و بەفیڕۆ چوونی داهاتەکەی، خودی نەوشیروان و کاربەدەستانی گردەکە هێرش دەکەنە سەر بارزانی و داتاکان بەبەڵگەوە بڵاو دەکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە دەیان جار بارزانی و بنەمەڵەکەی بەگەندەڵترین دەسەڵات، بەتاوانباری یەکەم و خوڵقێنەری تەواوی قەیرانەکان لەلایەن گردەکەوە هەژمارد کراوە. سەرەڕای ئەوەی کەماوەیەك لەمەوبەر نەوشیروان و گردەکەی پشتیانکردە بارزانی بۆ سەندنەوەی متمانە لەمالکی، بەڵام لەدانیشتنی 22 - 11 - 2012 ی لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی ، بۆچارەسەرکردنی کێشەی هەرێم لەگەڵ مالکی، گردەکە، پڕۆژە نەخشەیەکیان خستوەتە بەردەستی بارزانی . دەقی پرۆژەکە لە خوارەوە کۆپیکراوە

هەرکەس پڕۆژەی ئەو نەخشە ڕێگایەی گردەکە بەوردی بخوێنێەوە و لە ناوەرۆکەکەی بگات، بۆی دەردەکەوێت کە نەك نەوشیروان مستەفا لەگەڵ خۆی و هەڵسوڕاوەکانیدا ڕاستگۆ نەبووە، کەنەك نەوشیروان مستەفا هەر بۆ بەلاڕێدابردن و گەوجاندنی نەیارانی بارزانی و تاڵەبانی کاری کردوە، بەڵکو لەتەواوی کۆیلەکانی بارزانی و عەقڵی خێڵەکی و ناسیاسی خودی بارزانی، دڵسۆزترە بۆ بەردەوامی و بەرقەراری دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی بارزانی.

ماوە بڵێین تەواوی تەمەنی کاری گەوجاندن و چەواشەکارانەی 3 - 4 ساڵەی گردەکەو گۆڕانتان لەو پرۆژە نەخشەیەدا ئاشکرا کردو خۆتان لەهاوکێشەی ئاڵوگۆڕەکاند، وەك ئێمە پێشتر ئاماژەمان پێدابوو، کرد بەسفر و ئەوانەش کە گۆڕان بە نەوەی نوێی سیاسی لەئاست ئەڵتەرنەتیڤێك بۆ پیری سیاسی هەژماردەکەن، با بۆخۆیان بگەوجێنن.

23 - 11 - 2012

 

نەخشە رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند 

یەكەم: لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی كۆمار

سەرۆك كۆمار بەو پێیەی سەرۆكی هەمو عێراقە، لە عێراقدا كێشەیەكی ناوخۆیی هەیە، كە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی لێدەكرێت، دەتوانێت نيوەندگیری بكات لەنێوان لایەنەكانی كێشەكە و فشار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

سەرۆك كۆماری عێراق بەپێی مادەی 67ی دەستوری عێراق، پارێزەری دەستورە، هەر لایەنێك لە دەستور لابدات، سەرۆك كۆمار دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆمار بكات لە دادگای فیدراڵی، هەروەها بەپێی ماددەی (61) لەدەستور دەتوانێت داوای سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران (مالیكی) بكات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بۆیە ئەگەر سەرۆك كۆماری عێراق كێشەكانی بەرێگەی سیاسی بۆ چارەسەر نەكرا، پەنابەرێتەبەر رێگا دەستورییەكان، سكاڵا لەسەر سەرۆك وەزیران تۆمار بكات و پاشان داوای سەندنەوەی متمانەی لێ بكات.

دوەم: لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران

 

پێویستە فراكسیۆنە كوردییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانیان یەكبخەن و كاربكەن بۆ لێپرسینەوەی (استجواب) سەرۆك وەزیران، لەبەرامبەر پێشیلكارییە دەستورییەكانی كە بریتیین:

1. بەكارهێنانی سوپا لەململانێ سیاسییەكاندا.

2. دانانی فەرماندەی فیرقەكان لەدەرەوەی پەرلەمان

3. پشتگوێخستنی جێبەجێكردنی مادەی (140).

4.پێشیلكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگا.

هەروەها هەوڵبدرێت بۆ لێپرسینەوەی سەرۆك وەزیران، فراكسیۆنەكانی تر بەلای خویاندا رابكێشن بەتایبەتیش لیستی عیراقییە.

سێیەم: لەسەر ئاستی حكومەتی ناوەندی

پێویستە لایەنەكانی كورد كەبەشدارن لە حكومەتی ناوەندی هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەكان بدەن، لەرێگەی:

1. پشتگیری كردنی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

2. جوڵاندنی ئەو پرسە لەناو ئەنجومەنی وەزیران.

3.ئاگاداركردنەوەی رای گشتی ناوخۆ و دەرەوە لەو بابەتانە.

4. ئەگەر هەمو هەوڵەكان سەركەوتو نەبو، وەزیرە كوردەكان بكشێنەوە لە حكومەت.ئەگەر ئەم كشانەوەیە هاوكات بێ لەگەڵ دەست لەكاركێشانەوەی سەركۆماری عێراق، ئەوا رەنگە تەنگژەی قوڵ رو بدات بەهۆی بەشدارنەبونی پێكهاتەیەكی سەرەكیی عێراق (كورد) لە دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی فیدڕاڵ.

چوارەم: لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك

لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان پێویستە ئەم هەنگاوانە بنرێت:

1. بەردەوامی رەتكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە لەلایەن دانیشتوان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە، هەروەك چون دەكرێت خۆپیشاندان و رێپێوانی جەماوەری بكرێت بۆ راكێشانی رای گشتی عیراق و جیهان.

2. هەوڵدان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ نەتەوەو پێكهاتەكانی تری شاری كەركوك بۆ قەناعەتپێكردنیان بۆ رەتكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە.

3. جێگیركردنی هێزی پێشمەرگە لەكەركوك و ناوچەكانی دەورپشتی و ئامادەبون بۆ وەڵامدانەوەی هەر مەترسییەك، بەڵام پێویستە كورد دەستپێشخەری شەڕ نەكات.

4. ئەگەر هەمو هەوڵەكان سەركەوتو نەبو، دەكرێت ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوای گەڕاندنەوە بكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان، وەكو پێشتر داوایان كردبو.

پێنجەم: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان

1. پشتگیری جەماوەری و سیاسی هەرێمی كوردستان لەپارێزگای كەركوك.

2. ئامادەكردن و سازدانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوییان، گۆڕینیان بۆ هێزێكی نیشتیمانیی پیشەیی.

3. گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان وەك مەرجەعی شەرعی بڕیاردان، بەتایبەتیش لەبارودۆخێكی هەستیاری وەك ئێستا، كە پێویستە كۆدەنگی نیشتیمانی هەبێت و بڕیارە چارەنوسسازەكان لەپەرلەمان و بەتوافوقی هەمو لایەنەكان بدرێت.

4. دوركەوتنەوە لەهەمو بڕیارێكی تاكلایەنی حیزبی و كەسی كە كاریگەری هەبێت لەسەر جوڵە سەربازییەكان و ئاسایشی ئەو ناوچانە.

 

5. هەر رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكرێت سەبارەت بەم پرسە پێویستە ببەسترێتەوە بەهەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە و گەڕانەوەی دۆخەكە بۆ پێش پێكهێنانی.

6. ئەنجامدانی چاكسازی بنەڕەتی لەسیستمی سیاسی و دەستەبەركردنی ئازادی و مافەكان، چونكە هێزی هەمو قەوارە و دەوڵەتێك لەناوخۆوە دەستپێدەكات و بەبێ سەقامگیریی سیاسی ناوخۆ، پێگەی دەرەكی هەرێم بەهێز نابێت.

7. پشت بەستن بەتوانا ناوخۆییەكان و بەگژداچونەوەی گەندەڵی و بەكارهێنانی داهاتەكانی هەرێم بەشێوەیەكی شەفافانە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوریی كوردستان.

شەشەم: لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی

1. ئەنجامدانی هەڵمەتێكی دیپلۆماسی چڕ لەناوچەكە و جیهان بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری سیاسی بۆ هەرێم.

2. پشت بەستن بە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دەوڵەتانی دۆست بۆ ناوبژیوانی و پێشكەشكردنی پێشنیاز و چارەسەر.

3. رەوەندی كورد هەڵبستێت بەئەنجامدانی خوپیشاندان و ناڕەزایی دژ بەبڕیارەكانی حكومەتی ناوەند.

4. بەكارهێنانی دەوڵەتانی دراوسێی عێراق بۆ فشار خستنەسەر حكومەتی ناوەندی، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری عیراق و هەرێمی كوردستان.

5. فشار خستنەسەر ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی بەڵینەكانی سەبارەت بەپاراستن دیموكراسی و ئاسایشی عێراق.

6. دروستكردنی پەیوەندییەكی سیاسیی هاوسەنگ و تەندروست لەگەڵ دەوڵەتانی جیهان، لەڕێگەی پەیوەندیی دامەزراوە تایبەتەكانی حكومەتی هەرێم (نەك حیزب).بەشێوەیەك نە هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەوان، نە ئەوانیش دەست لەكاروباری ناوخۆی هەرێم و عێراق وەربدەن.