هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە تونس شۆڕش دەستیپێکردەوە


img11/28/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەمڕۆ بە هەزاران خۆپیشاندەر لە هەرێمی سیلیانەی تونس لەدژی هەژاری، بێکاری، گرانی و گەندەڵی لە هەرێمەکەیاندا دەستییان بە خۆپیشاندانکرد. هێزەکانی ئەمن و پۆلیس بە تووندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە  و بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیانکردە سەریان. لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر بریندارکران.

بەپێی هەواڵی سایتی وکالە تونس افریقا للانباء، بڕیارە سبەینێ ( پێنج شەممە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٢ ) مانگرتنی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەستپێبکات. یەکێک لە داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی ئەو هەرێمە، دەستلەکارکێشانەوەی والی هەرێمەکەیە، کە بە کەسێکی گەندەڵ و لێنەهاتوو لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی هەرێمەکەدا ناسراوە.

بەدوای برینداربوونی زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر، وەزیری ناوخۆی تونس ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە تەواوی لە شاری سیلیانە کشاونەتەوە. هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس  لەترسی توڕەبوونی گشتی خەڵک شارەکەیان بەجێهێشتووە.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە مانگی جەنیوەری ساڵی ٢٠١١دا شۆڕشی جەماوەری لە تونسدا بە هۆی خۆسوتاندنی گەنجێکی بێکارەوە دەستیپێکرد و ئەم شۆڕشە بووە هۆی ڕوخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆر و گەندەڵی زین العابدین بن عەلی. بەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بن عەلیدا، هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی لە تونسدا کرا وحکومەتێکی ئیئتلافی بە ناو نیشتمانی لە تونسدا پێکهێنراوە کە ئیسلامییە ئیخوانەکان تێیدا باڵادەستن. دەوڵەتی نوێی تونس، چەندین جار خۆپیشاندەرانی شار و قەزاکانی تونسی داوەتە بەر پەلامار و چەندین کەسی بریندار کردووە. ئەم دەوڵەتە نوێیە، بەگشتی کەوتۆتە بەر ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکار و هەژاری سەرتاسەری تونسەوە و توانای چارەسەرکردنی گرفتە ئابورییەکانی خەڵکی نییە. لە یەکساڵی ڕابردوویشدا ڕێکخراوەکانی ژنانی تونس چەندین خۆپیشاندانیان بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان بەڕێخستووە، بەڵام حکومەتی ئیئتلافی نیشتمانی وەڵامی داخوازییەکانی ژنان ناداتەوە.

 بێکاری، هەژاری و سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی تونس، هۆکاری هەڵگیرسانیدنی شۆڕشی تونس بوو. ئەو هۆکارانە وەک خۆیان ماونەتەوە و ڕژێمی دوای بن عەلی توانای بنەبڕکردنی ئەو هۆکارانەی نییە. بۆیە بەدوور نازانرێت دووبارە شۆڕش لە تونسدا دژی حکومەت و دەوڵەتی ژێر ڕابەری ئیخوانەکان دەستپێبکاتەوە.