هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
شاعیرێک بە هۆی هۆنراوەیەکییەوە لەلایەن ئەمیری قەتەرەوە زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا


img11/29/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

محمد بن الذیب العجمی شاعیری قەتەری، پاش یەک ساڵ زیندانکردن لە زیندانی ئینفرادیدا،  ئەمڕۆ  بە بێ ئەوەی خۆی لە دادگا ئامادەبێت، حوکمی زیندانی هەمیشەیی  لەلایەن دادگای  باڵای قەتەرەوە بۆ بڕایەوە. محمد بن الذیب العجمی، لە ساڵی ٢٠١١وە لە زینداندایە. هۆی زیندانیکردن و سەپاندنی حوکمی زیندانی هەمیشەیی بەسەریدا ئەوەیە کە لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی تونسداهۆنراوەیەکی بۆ ئەو شۆڕشە وتووە و لە کۆپلەیەکیدا دەڵێت " سەرکردە عەرەبەکان بە بێ جیاوازی دزن". ئەمیری قەتەر لەسەر ئەو کۆپلەیە بۆ ماوەی ساڵێک دەیخاتە زیندانی ئینفرادییەوە. پاش یەک ساڵ زیندانیکردنی، بەبێ ئامادەبوونی لە دادگادا بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکومکرا.

لەکاتێکدا شاعیر بە زیندانی هەمیشەیی مەحکومکرا، کە ئەمیری قەتەر هەر ڕۆژە دەست لە کاروباری وڵاتێکی ناوچەکەوە وەردەدات دەیەوێت لە ڕێگای تیرۆریستە بە کرێگیراوە ئیسلامییەکانییەوە یەکێک لە ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی هاوشێوەی خۆی لە ناوچەکەدا بڕوخێنێت. هەموومان بەشداریکردنی فڕۆکەکانی قەتەر لە جەنگی لیبیا- ناتۆمان لە یادە. بەشداریکردنی ماددی و لۆجیستیکی دەوڵەتی قەتەر لەوجەنگەدا، لایەنێکی ناکۆکی شەخسی نێوان قەزافی و حمد بن خەلیفە تێدا بێت کە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبیدا پێی دەڵێت " حمد برا هێندە قەڵەو بوویت لە سەر کورسییەکە جێگات نابێتەوە".

ئەمیری قەتەر وبنەماڵەی آلخلیفە، یەکێک لە بنەماڵە کۆنەپەرست و دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی شیخنشینی کەنداو کە بە درێژایی زیاتر لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا سەربەخۆیی ئەو ئەمیر نشینە لە ساڵی ١٩٧٤دا و هەتا ئەمڕۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارن تێیدا. ئەم بنەماڵەیە جگە لە ناکۆکی خێزانییان لەسەر دەسەڵات، لەڕێگای دەستورێکی دیکتاتۆرانەوە هەموو ماف و ئازادییەکانی دانیشتوانەکەیان سەرکوتکردووە و ڕەخنەگرتن لەو بنەماڵە دیکتاتۆرە، بە سوکایەتی بە پیرۆزییە ساختەکانی بنەماڵە دادەنرێت و ڕەخنەگر مەحکوم بە ئیعدام یان بە زیندانی هەتا هەتایی دەکرێت[ وەک بنەماڵەی بارزانی کە لەسەر وتارێک دکتۆر کەمالی سەید قادریان بە ٣٠ ساڵ زیندانی مەحکومکرد. پاشانیش دکتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف، سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمانیان لەسەر چەند وتار و چیرۆکێک تیرۆرکرد ]. بە دوای شۆڕشی تونس و میسردا، وڵاتانی کەنداویش [ بەحرەین، قەتەر، کوەیت و سعودییە بەتایبەتی ] تۆزو خۆڵی ترسی سەرهەڵدان و شۆڕشیان لێنیشتووە و دەترسن لە شۆڕشیکی سەرتاسەری لەکەنداودا، دووچاری هەمان چارەنووسی بن عەلی، قەزافی، موبارەک و عەلی عەبدوڵا بن. حوکمی  زیندانی هەمیشەیی بە سەرشاعیری شۆڕشگێڕ [محمد بن الذیب العجمی ] بە فەرمانی ئەمیری قەتەر، نیشانەیەکە لەو ترسەی دیکتاتۆرە دەسەڵاتدارەکانی کەنداو لە بەرپابوونی شۆڕ لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا.  

دەربارەی ئەمیری قەتەر لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کڵیک بکە:

http://kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=512