هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گۆڵمەز: پاقلە، سیاسیی، دکتۆر و نووسەری کورد


img12/11/2012 12:00:00 AM
گۆڵمەز:

ڕۆژگارێک تێکەوتووین ژمارەی نووسەرەکانمان لە خوێنەرەکانمان زیاترە. کتێبخانەکان پڕکراون لە کتێب، بەڵام لەبەر نەبوونی خوێنەر، دواڕۆژ هەموویان دەبەخشرێنە پاقلە فرۆشەکان. گۆڵمەز لە مێژە کوردستانی بەجێهێشتووە و ئاگاداری کوردی پاقلەخۆر نییە. کاتێک گۆڵمەز لە کوردستان بوو، پاقلە خۆرەکان وەک دەستاڕ پاقلەیان دەهاڕی؛ بە سەوزی و بە قاوەیی، بە کوڵاوی و لەگەڵ یاپرخدا، لەگەڵ عەرق و ویسکیدا، پاقلە دەکەوتە بەر حەملەی هاڕینەوە.

عەرەبانەی پاقلەفرۆشەکان، وەک تەپۆڵکەیەک دەهاتنە پێش چاو. مەنجەڵێکی گەورەی پڕ لە پاقلە هەڵدەدرایەوە. گرمەی پەرەمێزی ژێر مەنجەڵە گەورە پڕ لەپاقلەکە، بۆنی غازی پەرەمێزە نەوتییەکە، چڵکاوی قاوەیی پاقلە کوڵاوەکە، دووکەڵی سەیارە و تەپوتۆزی شار، مشتێک پونگەی وشک و لیمەدۆز، مەرەکەبی چاپکردنی خەتی کاغەزی کتێبەکان، هەموویان لەگەڵ مەنجەڵ و پاقلەدا تێکەڵاو دەبوون و هەندێک لە دانە پاقلەکانیش بەهۆی کۆنبوونیانەوە مێشیان هەلدەهێنا و پاقلە خۆرەکانیش بە تامەزرۆییەوە دەیانخوارد و توکێڵەکەشیان بە سەر شۆستە و شەقامەکانی شاردا بڵاو دەکردەوە، بە بێ ئەوەی حسابێک بۆ ژینگەی شار بکرێت. کەس ئاگاداری ژینگە پارێزی نەبووە و نییە،چونکە برادەران کە لە کوردستان دەگەڕێنەوە باسی ئەوەدەکەن کە ئێستاش لە سەردەمی پاقلە خواردنەکە خراپتر، وڵاتەکە بووە بەژێر عەلەگەی شڕەوە.

ئەو کات کە لەوێندەرێ بووم، دوو تا سێ دیاریدە زۆر پەستیکردبووم و لە داخی ئەوانە کوردستانم بەجێهێشت. بەڵغەم ڕێژکردنی سەرشۆستەکان، توێکڵی پاقلە، کولەکە و گوڵەبەڕۆژەی پەرژوبڵاو بە سەر کۆڵان، شەقام و شۆستەکاندا. ڕۆژانی ڕەشەبا توێکڵی ئەوانە چاوی کوێر دەکردیت، بەیانیانیش تا سەعات ١١ و کاتی گەرم بوونی خۆر، دەبوو سەیری بەرپێی خۆت نەکەیت، چونکە بەڵغەم سەر شۆستەکانی داپۆشی بوو. لە ١١ بەدواوە بەڵغەمەکان وشک دەبوونەوە. هەندێک لە پاقلەفرۆشەکان عەرەبانەکانیان لەسەر شۆستە بەڵغەمڕێژکراوەکان ڕادەگرت. ئینجا ئەوە کەی کێشە بوو، بە نیوسەعات پاقلەخۆرەکان بە توێکڵی پاقلە، چواردەوری عەرەبانی  وەستاو لەسەر تەپە بەڵغەمەکانیان دادەپۆشی!.

 جاران دەیانگوت " ئەگەر پاقلە زۆر بخۆی، گێژ و عەسەبی دەبیت. ئەوکات منداڵ بووم کە ئەو تیۆرییە ناپزیشکییەم بیستبوو، بەڵام ئێستا گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتە ئەوە تیۆرێکی عیلمییە!. عیلمیە... سەرتان لەوە سوڕ نەمێنێت، چونکە کورد هەم گێژەو هەم عەسەبییە. هۆکەشی پاقلە خواردنە!.... ئەگەر کورد واز لە پاقلە خواردن بهێنێت، دڵنیام لە گێژێتی و توڕەیی ڕزگاری دەبێت". ئەمە بۆچوونی دکتۆر ڕزگاری برادەرمانە. د. ڕزگار ئۆنلاین بوو بە دکتۆر و لە زانکۆی سەر ئەنتەرنێتدا دکتۆراکەی بەدەستهێنا!. تێزی دکتۆراکەی لەسەر پەیوەندی دیالیکتیکی نێوان کورد، پاقلە، دکتۆراو نووسەر بوو. د. ڕزگار لە تێزەکەیدا لەسەر هەر یەکێک لەو کاتگۆریانە ڕادەوەستێت  و تەحلیلێکی ئەکادیمیانەیان بۆ دەکات. بە بۆچوونی ئەو بەڕێزە، کورد دووچاری نەخۆشی گێژبوون بووەو بەڵگەشی ئەوەیە کە کۆمەڵێک گێژ وڵاتەکە بەڕێوە دەبەن. هۆی گێژی ئەوانیش خواردنی زۆری پاقلەو فڕێدانی توێکڵەکەیەتی لە شوێنە گشتییەکان و وەزارەتەکانی حکومەتدا. بڵاو بوونەوەی پەتای دال نووساندنیش بە قنی خۆوە، باسێکی درێژتری تێزەکەی دال ڕزگارە. لەم بەشەدا چۆتە سەر باسی داڕمانی سیستەمی خوێندن لە کوردستاندا و هۆکەشی دەگێڕێتەوە بۆ ئەوە کە  کۆمەڵگەی کوردی تووشی نەخۆشی " دڵەڕاوکێ و داء الثعلب " بووە . ئەو دەپرسێت :" ئەم هەموو " دال " بەقنە چییە پەیدابوون کە ژمارەیان لە ژمارەی سفری سەر هەموو دیناری چاپکراوی عێراقی زیاترە بۆچی چارەسەرێک بۆ ئەو دوو نەخۆشییە نادۆزنەوە؟!.  سەبارەت بە نووسەرەکانیش دەڵێت " نووسەرەکانیش وەک سیاسییەکان خەریکی پاقلەی مێشاوی خواردنن.. نووسەری پاقلەخۆریش هەم توڕەیە و هەم بێ ئەقڵ و بێ مەعریفەیە، چونکە مێشی ناو پاقلەکە لە مێشکی ئەوانیداوە!. نووسەرەکان بۆیە خەریکی پاقلە خواردنن تا سیاسییەکان کاغەزی کتێب و ڕۆژنامەکانیان لێبکڕن و لە باتی قاپ بۆ پاقلەخواردن بەکاریان بهێنن.. واتە سیاسییەکانی کورد هەمان ڕۆڵی پاقلەفرۆشەکانی جاران دەبینن و هەردوولایان دژی کاغەی کتێبن، بەڵام بەم جیاوازییەوە کە ئەوان ملیۆنەر و ملیاردێرە کەئیبەکانی ئەمڕۆن و پاقلەفرۆشەکانی جارانیش هەژارە دڵخۆشەکانی دوێنێ بوون "!.