هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گۆڵمەز: مەلا مستەفا؛ پێم مەڵێن مامۆستا.. عەلی مەردان مامۆستایە


img12/24/2012 12:00:00 AM
گۆڵمەز:

مەلا مستەفا؛ پێم مەڵێن مامۆستا.. عەلی مەردان مامۆستایە

پێم سەیرە ئەو هەموو مامۆستایە دوای بنەماڵەی بارزانی کەوتووە !. مەلامستەفا بەچاوێکی زۆر سوکەوە سەیری مامۆستای کردووە !. دەڵێن : ئەگەر پێت بگوتبایە : " مامۆستا "، ئەوا هەروەک حاجییەکەی سلێمانی کە پێیان دەگوت " حاجی بەغای نەدیووە" ، ئاگری دەکردەوە و توڕە دەبوو، تەنانەت زیندانی و شەقکاریشی دەکردیت . لەمڕۆژانەدا هەلێکم بۆ ڕەخسا و کتێبەکەی کاک " سەعید کاوە "م خوێندەوە کە بە ناونیشانی " ئاوڕێک لە بەسەرهاتەکانی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران " ە . کاک سەعید لەبیرەوەرییەکانیدا، ڕق و کینەی مەلا مستەفامان بەرامبەر بە " مامۆستا" بەمجۆرە بۆ دەگێڕێتەوە :

[سەعات 11 لەلای بارزانی دانشتبووین و داواکاری خۆمان پێڕاگەیاند . مەلا مستەفای بارزانی شوڵکێکی پێ بوو دەیتاشی و جاروبار چاوێکی لێدەکردین... منیش قسەکان و بڕیاڕیارەکانم دووپات دەکردەوە کە بەڵکوو ڕزای بێت و بەخێری خۆی ! ڕێگای کۆبوونەوەیەکمان بدات کە چەند کەسێک هەڵبژێرین و لەژێر فەرمانی تاکە کەسی بێینە دەر و ببین بە حیزبێکی سیاسی ... بەداخەوە بارزانی نەک هەر ڕێگای کۆبوونەوەی نەداین، منیشی بە تاوانی ئەوەی کە لەو دانیشتنەدا سێ جار پێم گوتبوو ( مامۆستا ) بێڕێزی پێکراوەو دەبێ تەمبێ بکرێم . بۆیە لێم توڕە بوو، بەتوڕەییەوە گوتی : تۆ بۆچی بەمن دەڵێی مامۆستا ؟! نەت بیستووە من پێم ناخۆشە بە من بڵێن مامۆستا ؟ بۆ چما من گۆرانی بێژم وەک عەلی مەردان و ... بانگم بکەن مامۆستا ؟ لەبەرئەوە کە ئەمڕۆ سێ جارت بە من گوتووە مامۆستا، دەبێت سێ هەیوان ( هەفتە ) بێیە گرتن . ئێستا بێژە بزانم زیندانی گەڵاڵەت پێخۆشە یان سجنی بێتواتە ... دوای ماوەیەکی کورت هەموو شتێکم لەبیر چۆوە، چونکە بارزانی خۆشەویستی من بوو . هەر لەبەر خۆشەویستی بوو کە پێم گوت مامۆستا . من ووشەی (ئەزبەنی)م نەدەزانی . کاتێک بارزانی گوتی : بڵێ مستۆ، مەلا مستەفا، بارزانی و ئەزبەنی و ...، بەڵام مەبێژە مامۆستا ! تا ئەو کات پێم وابوو بە ووشەی مامۆستا ڕێزی لێدەنێم . هەرگیز نەم بیستبوو بەکارهێنانی ئەو ووشەیە بۆ بارزانی دڵ ئێشە پێک دێنێ و دڵی لێم دێشێ .... من لەوێ مامەوە و بردمیانە ژووری ئێشکچییەکان ... عەلی شەعبان هاتە ژوورەوە، ئەحواڵ پرسی کردم و گوتی : مەلا مستەفا لێت عاجز بووە ؟ ناڕەحەت مەبە تۆ برای منی . پێکەوە دەچینە بێتواتە و لای من وەک برا ڕەفتارت لەگەڵ دەکرێ . دەی هەستە بابڕۆین . بە گوتنی : بابڕۆینی عەلی شەعبان هەموو گیانم تەزی ! لەوەڵامدا پێم گوت : بارزانی بەمنی گوتووە لە زیندانی گەڵاڵە و بێتواتە سەرپشک بم، بۆخۆم کامەم پێ باشتربێ هەڵی بژێرم . کاک عەلی گیان جارێ من ساغ نەبوومەتەوە ... زۆر لە زیندانی بێتواتە دەترسام . لە نێو شۆڕشدا باو بوو دەیانگوت: کە هەرکەس لەزیندانی بێتواتە بگیرێ، مار پێوەی دەدات و نایەتەوە .... قادر شەریف دوای دەرچونی بەیانی " لامەرکەزی " هاتە بنکەی حەرەسەکانی مەلا مستەفای بارزانی، واتە ئەو شوێنەی منی لێبووم . لەلام دانیشت و نامەیەکی بۆ بارزانی نووسی و دای بە حەرەسێک و ناردی بۆ مەلا مستەفا . پێم وایە پێنج دەقەی نەگرت، مەلامستەفا بارزانی بەدوایدا ناردم . کاتێک چوومە لای بە داب و ڕەوشتی هەمیشەیی خۆی هەستایە سەرپێ و سڵاوی لێ وەرگرتمەوە و بەزەردەخەنەوە گوتی : " ئەز دەزانم لێم عاجزی، بەڵام سوچی خۆتە . بۆ چما تۆ نازانی ئەز نێوم بارزانییە، مستۆیە، مەلامستەفایە . ئەز ڕازی نیم هیچ کەس بە من بڵێ مامۆستا، باشە؟ "].ئەوە دەقا و دەق قسەکانی کاک سەعید کاوەیە کە لە لاپەڕەکانی 89 تا 93ی کتێبەکەیدا نووسیویەتەوە... ئینجا سەرۆکێک پیشەی مامۆستایی بە سوکایەتی زانیبێت، ئیتر دەبێت خاوەنی چ لۆژیک و ئەقڵێک بووبێت و چ  مەعریفەو ئەقڵێکی لە پاش مەرگی خۆی بۆ کورد بەجێهێشتبێت؟! ....

 وەرگیراو لە گۆشەی گۆڵمەزی ژمارە ٢٥، ساڵی ٢٠٠٥