هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
(عیشق لەناو پرتەقاڵ دا )


img12/29/2012 12:00:00 AM
شەماڵ عادل سەلیم:

 (١)

تۆ دەزانی لەوێشدا  لەئامێزی  دەریای پرتەقاڵیدا

نەوڕەسێکی وهەربەماچ شەپۆلە شێتە سپی هەڵگەراوەکان  ئارام دەکەیتەوە ....؟

(٢)

تۆ دەزانی لەوێشدا ....

لە نێو هەر گۆپکە دلێک ،

لەسەرسینەی موتفەرکی هەر گولێک

تابلۆیەکی بەرەنگی ئاوی

بەرجەستەکراوی ...؟

 

(٣)

تۆ دەزانی لەوێش بەدڵۆپە پیرۆزەکانت

لە شوشەی دڵم دەدەیت و

بەئەسپایی لەئامێزم  سەمادەکەیت  ..؟

(٤)

تۆ دەزانی

لەوێشدا پڕێ لەڕەنگ و

منیش تەژییم لە تووڕەیی ..؟

 

(٥)

تۆ دەزانی

لەوێش بە هەنگوینی لێوت تەڕم دەکەیت و نەرم نەرم ودووگمەی کراسەکەت دەکەیتەوەو

 بەشەکرە سێوی پرشکۆی سینەت وەک کۆرپەلەیەکی شیرەخۆر ....

 میهرەبانانە ژیرم دەکەیتەوە ...؟

(٦)

تۆ دەزانی لەوێشدا

تاسەحەر

شەوبێدار

پێکی ماچ هەڵدەدەین و

لەباوەشی یەکتردا دەتوێینەوە...؟

(٧)

تۆ دەزانی لەوێشدا  شێتانە لەنێوانی هەردوو گۆی گەنم ڕەنگی تەپۆلکە پیرۆزەکانی مەمکت...

سپارتاکۆسانە

شەڕی مان و نەمان دەکەم و

دارو بەردی ئەوپێدەشتە بەهشتیەت

بە لێوە خوێن لەسەر مەییوەکانم

دەلێسمەوە ...؟

 

(٨)

تۆ دەزانی لەوێشدا

قەدەری ئەو دوو لەتە پرتەقالییەی پڕتەقاڵی ڕازەکانمان

رژاوەتە ناو باوەشی ئەوشەپۆڵە شێتە پڕتەقاڵیانەی

کە لە مۆنالیزای دافینتشی

نەمرترە ....

زیندووترە  .....

میهرەبان ترە ....؟

(٩)

تۆ دەازنی لەوێشدا لەخڵتی ژێر دەریای پرتەقاڵی دا

نووسراوە

پرسیارلەیەکتر مەکەن و بەدەم ماچەوەو لەچاوی یەکتر وەڵامەکان بخوێننەوە ...؟

(١٠)

تۆ دەزانی

لەوێش 

بەبڕیاری ( چەقۆ)

کراوین بەدوو ...؟

(١١)

تۆ دەزانی

لەنێو دەریای پڕتەقالیش دا

لێک ئاڵانمان هەر بڤەیە ..؟

تۆ دەزانی لەوێشدا

تیغی چەقۆ لێناگەڕێ

حەیرانی  سینەی میهرەبانی تۆبم و وەک کۆرپەیەکی شیرەخۆر بەهەردوو دەستە بچوکەکەم

زەنگۆڵەی تەپۆلکەکانی مەمکت بگرم و بەلێوە وشکەکەم تێر تێر بیانمژم .....

ئالەوێشدا

چەقۆ لێناگەرێ

(شەپۆڵ)  ئاسا

لەئامێزی سیحراویت

خۆم تەڕ تەڕ کەم   ..؟

(١٢)

تۆ دەزانی ...

لەوێشدا

 تیغی چەقۆ لێناگەرێ  لەنێوان مەمکەکانت هێلانەیەک چێ کەم

ئێ لێناگەرێ ........................................؟

لێناگەڕێ ..............................؟

لێناگەڕێ ..........؟

ئا میهرەبانەکەم .....

لەوێشدا سێبەری رەشی چەقۆ بەسەر مانا  کشاوە و

جاڕی دوولەت بوونمانی داوە ......

 ١٣

تۆ دەزانی

لەوێشدا لەژێر سێبەری چەقۆیەکی کول

هەڵواسراوی .....

تۆ دەزانی یان نازانی ؟

         بارانستان

   رۆژی بارانە تووشەکە 

 

www.shamal.dk