هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
تایتانیکی ٢؛ حەماقەتی ملیاردێرەکان


img3/4/2013 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەمە خەونێکی منداڵانەیە، یان شێتی  ملیاردێرەکانی دنیا؟ یاخود ڕێگایەکی دیکەیە لە قازانجپەرستی و خەرجکردنی بێ مانای پارەو  سەرمایە؟.

 لەکاێکدا لە ئەفریقا و سەرانسەری دنیادا بە دەست نەخۆشی، هەژاری، بێکاری، گرانی، بێخانەولانەیی و برسێتییەوە ملیارها مرۆڤ ژیانیان لە لێواری  مەرگدایە، بەڵام ژمارەیەکی کەمیش لەو کەسانەی کە دەستیان بەسەر سەرمایەو هۆیەکانی بەرهەمهێنان و ژیاندا گرتووە و بە چینی سەرمایەدار ناسراون، هەواو هەوەسی سەفەرکردن بە "کەشتی تایتانیکی ٢" لەسەریداون!.

کڵیڤ پاڵمێر  (Clive Palmer)، ملیاردێری ئوسترالی دەیەوێت کەشتی "تایتانیکی ٢" دروست بکات و ئەم کەشتییە لە ٢٠١٦دا بخاتە ناو ئاوەوە و هەمان ڕێگای لەندەن - نیۆرک ببڕێت.  

کەشتی "تایتانیکی٢"،ڕێک کۆپی هەمان تایتانیکی نقوم بووە.کەشتی زەبەلاحی تایتانیک، کە یەکێک بوو لە شاکارەکانی پیشەسازی کەشتی دروستکردنی سەردەمی خۆی، لە بەرەبەیانی ١٥ی نیسانی ١٩١٢دا، لە ڕێگای دەریایی نێوان لەندەن و نیۆرکدا، لە ئاوە ساردەکانی ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا نوقم بوو.

ملیاردێری ئوسترالیایی دەڵێت" دەبێت ئەمجارە سەفەرەکە تەواو بکەین... ئێمە دەگەینە نیویۆرک".

کەشتی " تایتانیک٢" ٢٧٠ مەتر درێژییەکەیەتی و جێگای ٢٥٠٠ نەفەردەبێتەوە و بە هاوکاری کۆمپانیایەکی چینی دروستدەکرێت. بۆ ئەوەی ئەم کەشتییە دووچاری هەمان کەشتی تایتانیکی پێشتر نەبێت، بە نوێترین تەکنیکی پیشەسازی کەشتیڕانی دروستدەکرێت.

گوایە هەموو تواناییەکان بەکار دەبرێت تا " تایتانیکی٢" نوقم نەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا پاڵمێر دەڵێت " ئەم کەشتییەش وەک هەرکەشتییەکی دیکە ئەگەر نوقمبوونی هەیە، بەڵام گەرمبوونی گۆی زەوی ئەو سوودەی هەیە کە شاخە سەهۆڵینە بزواوەکان لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا وەک ڕابردوو بوونیان نییە".

"تایتانیکی٢"یش وەک تایتانیکی پێشوو، سێ کڵاسی جیاوازی دەبێت. بە پێی پلەی بلیتەکانی نەفەرەکانی، هۆڵەکانی نانخواردنیشیان جیاوازدەبێت. هۆڵی نانخواردنەکان دووبەش دەبن؛ یەکێکیان ڕازاوە دەبێت. ئەمەیان بۆ ئەو کەسانەیە کە لەکڵاسی گرانتردا جێگایان دیاریکردووەو ئەوانی دیکەش لە قاتی خوارەوە لەسەر مێزی گەورە نان دەخۆن. هەر نەفەرێک بە پێی بەرزی ژمارەی بلیتەکەی، جل و بەرگی وەک ئەو کەسانە وەردەگرێت کە لە کەشتی تایتانیکدا نوقم بوون، تا هەست بکەن لە هەمان کەش و هەوای تایتانیکی پێشوودان.  کەشتی تایتانیک کە لە ١٥ ئەپریڵی ١٩١٢دا بە ١٥٠٠ نەفەرەوە لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا نوقم بوو.

خاوەنی پرۆژەی کەشتی " تایتانیکی٢" لەبارەی کڵاسەکانی میوانەکانییەوە دەڵێت:" من خۆم حەزدەکەم لە کڵاسی ٣دابم، کەمێک تەپڵ لێبدەم و کەمانچە بژەنم".

کڵێڤ پاڵمێر، سەرمایەداری ٥٨ ساڵەی ئوسترالی لێدوانێکی دەربارەی خەرجی دروستکردنی " تایتانیکی ٢" نەدا، بەڵام وتی کە من خەرجییەکانی ئەم کەشتییە لە ئەستۆ دەگرم. پاڵمێر دەڵێت:" تایتانیکی ٢ بۆ پارە نییە، بەڵکو بۆ زیندووکردنەوەی دووبارەی هەمان یادەوەرییە. من بە قەدەر شاخێک پارەم هەیە، بەڵام پێش لەوەی بمرم حەزدەکەم خەرجی بکەم".

تا ئێستا نزیک بە ٤٠ هەزار کەس لەسەراسەری دنیادا داوای کڕینی بلیتی تایتانیکی ٢یان کردووە و ئامادەن یەک ملیۆن دۆلار بدەن تا بەم کەشتییە سەفەر بکەن!.

ئەمە ئەخلاقی سەرمایەدارەکانە!... یەک ملیۆن دۆلار بۆ یەک بلیت، ئەویش تەنها بۆ گەشتێکی تەرفیهی و ڕیسک ئامێز!. جەنابی پاڵمێر بەقەدەر یەک کێو پارەو سەرمایەی هەیە، بەڵام دەیەوێت پێش لەمردنی بەم توڕەهاتە خەرجی بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ملیۆنەها مرۆڤیش لەسەراسەری دنیادا بە کەمتر لە ٣ دۆلار ڕۆژانە کاردەکەن و دەچەوسێنرێنەوە. ئایا سەرمایەدارەکانی وەک پاڵمێر لەوپەڕی ئەحمەقیدا ناژین؟!.... ئەم ناعەدالەتییە ئابورییەی نێوان پاڵمێر و کرێکارە ٣ دۆلارییەکانی ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینە کە سەرئەنجام ڕژێمی سەرمایەدارە ملیاردێرەکان  وەک کەشتی تایتانیکی ١ بە نەفەرەکانییەوە نوقم دەکات!.

بەدەستکارییەوە لە ڕادیۆ دۆیتچەوێلە وەرمانگرتووە - کوردستانپۆست ئینفۆ