هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئایا داوود پێغەمبەرمرۆڤێکی دادپەروەر بووە؟


img3/15/2013 12:00:00 AM
شازین هێرش:

(یائیل ده‌یان) ى كچى جه‌نه‌ڕاڵى به‌ناوبانگى ئیسرائیلى (مۆشێ ده‌یان Moshe Dayan  (1915-1981) )، له‌ پارله‌مانى ئیسرائیلیدا وتارێكى كورتى خوێنده‌وه‌ له‌ ژێر ناوى  (كنێست و ڕوداوى نێربازیى داوود پێغه‌مبه‌ر)، كه‌ دواتر له‌ ڕۆژنامه‌ جیهانیه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ بڵاو كرایه‌وه‌:

((یائیل ده‌یانى نوێَنه‌رى باڵى چه‌پ له‌ پارله‌مانى ئیسرائیلدا، پاش خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند دێڕێكى ته‌وڕات سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیى عاشقانه‌ى (داوود) له‌گه‌ڵ كوڕه‌ جوانه‌كه‌ى شاوول (یه‌كه‌م پاشاى ئیسرائیل)، داواى له‌ نوێنه‌رانى كنێست كرد كه‌ خۆیان له‌پله‌و پایه‌ى پیرۆزیى و موقه‌دده‌سیى ئه‌م پێغه‌مبه‌ر و پاشا مه‌زنه‌ بپاریزن)) (ڕۆژنامه‌ى هیراڵد تریبیۆن، 12 ى تشرینى دووه‌مى 1993).

ئه‌م وته‌یه‌ى یائیل ده‌یانى كچى به‌ناوبانگترین جه‌نه‌راڵى ئه‌و ولێته‌ كه‌ له‌نێو كنێستى ئیسرائیلدا ڕایگه‌یاند له‌ دیمۆكراتیترین پارله‌مانى په‌نجا و سێ ولێتى جیهانى ئسلامیى ئه‌مڕۆدا ڕێگا به‌ كه‌سێك نادرێت كه‌ تێڕوانینێكى به‌و شێوه‌یه‌ له‌باره‌ى بابه‌تێكى مه‌زهه‌بى بخاته‌ڕوو. جا با بزانین بۆچوونى (ته‌وڕات و قورئان) له‌باره‌ى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ چیه‌؟

هه‌ر سێ كتێبه‌ یه‌كتاپه‌رستیه‌ ئاسمانیه‌كان (ته‌وڕات، ئینجیل، قورئان) ڕێزێكى تایبه‌تی له‌ داوود پێغه‌مبه‌ر ده‌نێن و پایه‌یه‌كى به‌رزی بۆ داده‌نێن و به‌ یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ناوداره‌كانى خودا و به‌نو ئیسرائیلى ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م.. به‌لێم ئه‌گه‌ر به‌وردى له‌ ژیانى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ورد بینه‌وه‌ و چاوێك به‌ لاپه‌ڕه‌كانى كتێبى پیرۆزى په‌یمانى كۆن תנ״ך (العهد القدیم) دا بخشێنین، ئه‌وا توشى سه‌رسوڕمان و به‌دگومانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌م پێغه‌مبه‌ره‌ى خودا كه‌ چۆن كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان وه‌ك به‌نده‌یه‌كى گوێرایه‌ڵ و خوداپه‌رست وه‌سفى ده‌كه‌ن، به‌لێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى ژیانى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ له‌ كتێبى په‌یمانى كۆن به‌گشتى و كتێبى دووه‌مى ساموێل שמואל ב به‌تایبه‌تى، ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ى كه‌ ئه‌م پیاوى خودایه‌ تاوانێكى ئه‌نجام داوه‌ كه‌ ناشێت له‌ پێغه‌مبه‌رێكى خودا بوه‌شێته‌وه‌. جا با بزانین كتێبى پیرۆزى په‌یمانى كۆن תנ״ך به‌ چ شێوه‌یه‌ك باس له‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌كات و قورئانیش به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌رگرى له‌ بێگوناهى ومه‌عسومیه‌تى ده‌كات.

( له‌ ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كدا داوود پاشا له‌ جێگاكه‌ى خۆى هه‌ستا و چووه‌ پشت ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ و كه‌وته‌ پیاسه‌ كردن، چاوى به‌ ژنێك كه‌وت خۆى ده‌شت و ئه‌و ژنه‌ش ڕوخسارێكى یه‌كجار جوانى هه‌بوو، ئینجا داوود كه‌سێكى نزیكى خۆى نارد تا زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و ژنه‌وه‌ بده‌نىَ، به‌ داوودیان گووت: ئه‌و ژنه‌ (به‌تشه‌به‌ع) ى ژنى (ئوورییا) یه‌ (سه‌ردارى ئیسرائیل له‌ جه‌نگ دژ به‌ موئابیه‌كان)، داوودیش پیاوه‌كانى خۆى نارد تا بیهێننه‌لاى، ئیتر ژنه‌كه‌یان هێنایه‌ لاى داوود، ئینجا ده‌ستى له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ كرد و له‌گه‌ڵیدا نوست.. دواتر ژنه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌كیش سكی پڕ بوو، نامه‌یه‌كیشى بۆ داوود نارد و نوسیبووى (سكم پڕه‌). دواى ئه‌وه‌ش داوود ئووریاى مێردى بانگ كرد و پێی گوت: بڕۆ ماڵه‌وه‌ پێكانت بشۆ، مه‌به‌ستیشى له‌م قسه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ بڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بنوێت و وا بزانێت كه‌ سكى له‌و پڕ بووه‌. به‌لێم ئوورییا له‌ ماڵى داوود وله‌گه‌ڵ سه‌رگه‌وره‌كانى داووددا نوست و نه‌ڕۆیشته‌وه‌ ماڵى خۆیان، ئه‌م هه‌واڵه‌شیان به‌ داوود گه‌یاند كه‌ ئورریا نه‌ڕۆیشتۆته‌وه‌ ماڵى خۆیان، ئینجا داوود به‌ ئووریاى گووت: ئه‌ى تۆ له‌ سه‌فه‌ر نه‌گه‌ڕایته‌وه‌ به‌لام بۆچى نه‌چویته‌وه‌ ماڵى خۆتان؟ ئووریاش گوتى: سه‌ربازانى ئیسرائیل له‌ ئۆردوگاكه‌دا نیشته‌جێن و به‌نده‌كانى به‌ڕێزیشتان له‌ بیاباندا چادریان هه‌ڵداوه‌، منیش به‌ چ شێوه‌ك بچمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و بخۆم و بخۆمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌مدا بنووم؟ سوێند به‌ گیانى تۆ ئه‌م كاره‌ ناكه‌م. داوودیش كه‌ ئه‌مه‌ی بینى، نامه‌یه‌كى بۆ (یوئاب) ى فه‌رمانده‌ى به‌ره‌ى شه‌ڕه‌كان كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌نو عه‌ممووندا وه‌ستابوون، نوسى و خودى ئوورییاش نامه‌كه‌ى به‌ ده‌ستى خۆى گه‌یاند و له‌ نامه‌كه‌شدا نوسرابوو: كه‌ ئووریا له‌ به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگدا به‌جێ بهێڵه‌ و دواوه‌شى چۆڵ بكه‌ تا به‌ربكه‌وێت و بكوژرێت. هه‌ر له‌و كاته‌شدا یوئابى سه‌ركرده‌ شاره‌كه‌ى گه‌مارۆ دابوو ئوورییاش له‌ شوێنه‌كه‌ى خۆیدا مایه‌وه‌ چونكه‌ ده‌یزانى پیاوه‌ ئازاكانى دوژمنى لێیه‌، بۆیه‌ ئووریایان به‌جێهێشت و خه‌ڵكى شاره‌كه‌ش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ یوئابدا كرد و ئووریاشیان كوشت. ژنه‌كه‌ى ئووریاش كه‌ بیستى مێرده‌كه‌ى كوژراوه‌ پرسه‌ى بۆ دانا، كه‌ ڕۆژى پرسه‌كه‌شى ته‌واو بوو، داوود پێغه‌مبه‌ر هێنایه‌ ماڵى خۆیان و كوڕێكى لێى بوو)) ( تناخ -תנ״ך ، كتێبى دووه‌مى ساموێل שמואל ב' بابى یازده‌).

كاردانه‌وه‌ى (یه‌هوه‌יְהוָה) ى خوداى ئیسرائیلیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ى كه‌ داوود ئه‌نجامی دا له‌ كتێبه‌ پیرۆزه‌كه‌یاندا به‌م شێوه‌ هاتووه‌: (خوداوه‌ند په‌یامێكى بۆ داوود نارد و فه‌رمووى: من ماڵى سه‌رگه‌وره‌كه‌ت (شاوول שָׁאוּל ، یه‌كه‌م پاشاى ئیسرائیل) ـم به‌ تۆ به‌خشى، ژنه‌كانیشیانم خسته‌ باخه‌ڵته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شت به‌لاوه‌ كه‌م بوو ئه‌وا جارێكى تر دوباره‌م ده‌كرده‌وه‌! به‌ڵام بۆچى داوێنپیسیت له‌گه‌ڵ ژنى ئووریا كرد و مێرده‌كه‌شیت به‌ شمشێرى به‌نو عه‌مموون به‌ كوشت دا؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گوناهه‌شى كه‌ كردت، ئه‌وا لێت خۆشده‌بم و نامریت، بەڵام كوڕه‌ حه‌رامزاده‌كه‌ت ده‌مرێت (( تناخ -תנ״ך ، كتێبى دووه‌مى ساموێل שמואל ב' ، بابى دوانزه‌هه‌م، 7-14)).

لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ واقعییه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رانیش وه‌ك مرۆڤى ئاسایین و شایسته‌ى هه‌ڵه‌ و لادانن. له‌دواى ئه‌م كاره‌ساته‌شه‌وه‌ داوودى پێغه‌مبه‌ر هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زارییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات  و سه‌رجه‌م كتێبى زه‌بوورתהלים (مه‌زمووره‌كان) یش پاڕانه‌وه‌یه‌ له‌ خودا تا له‌ گوناهه‌كانى خۆش بێت.. هه‌ر بۆیه‌ تا كۆتایى ته‌مه‌نیشى به‌و شه‌رمه‌زاریه‌ مایه‌وه‌!.  ته‌وڕات درێژه‌ به‌سه‌رگوزشته‌ى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌دات و له‌ چه‌ند دێرێكدا هاتووه‌: (داوودی پیر و به‌سالێچوو هه‌رچه‌نده‌ جل و به‌رگى ده‌پۆشى گه‌رمى نه‌ده‌بووه‌وه‌ و خزمه‌تكاره‌كانیشى پێیان گوت: با داواى كچێكى جوان بۆ گه‌وره‌مان بكه‌ین تا له‌ باخه‌ڵتا بخه‌وێت وگه‌وره‌مان گه‌رمى بێته‌وه‌. ئینجا له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى ئیسرائیلدا داواى كچێكى جوانیان كرد، كیژۆله‌یه‌كیان به‌ناوى (ئه‌بیشه‌گی شوونه‌ممی) دۆزییه‌وه‌ كه‌ ڕوخسارێكى یه‌كجار جوانى هه‌بوو) ( تناخ -תנ״ך كتێبى یه‌كه‌مى پاشایانמלכים א ' ،بابى یه‌كه‌م، 1-3)

زۆربه‌ى لێكۆڵه‌ره‌وانى ته‌وڕات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داوود نێربازیش بووه‌، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش له‌و لاواندنه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ داوود له‌دواى بیستنى هه‌واڵى مه‌رگى له‌ناكاوى (یۆناتان) كوڕى لاو و جوانى شاوولى یه‌كه‌م پاشاى ئیسرائیل بۆى چڕیوه‌ و، ده‌قه‌كه‌شى له‌ كتێبى دووه‌مى ساموێل (بابى یه‌كه‌م، 26-27) دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: (یۆناتانى برام، لاى من چه‌ند خۆشه‌ویست بوی چونكه‌ خۆشه‌ویستى من بۆت ته‌نها خۆشه‌ویستیى نێوان دوو برا نه‌بوو به‌ڵكو وه‌ك خۆشه‌ویستیى پیاوان بۆ ژنان بوو). هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ دوایدا داوود بۆ ڕازیكردنى جه‌بعونییه‌كان حه‌وت كوڕى شاوول (براى یۆناتانى ده‌نكى داوود) ی ته‌سلیمى ئه‌وان كرد تاكو له‌ سێداره‌یان بده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ و كوڕى مامى شاوول كه‌ پێشتر به‌ نیازى ته‌ماح به‌ لاى خۆیدا ڕای كێشابوو، به‌ده‌ستى ئه‌و پیلانه‌كه‌ى دژى شاوول به‌ئه‌نجام گه‌یاند، تا خۆى بچێته‌ شوێنه‌كه‌یه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ش كه‌ داوود گه‌یشته‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆى، به‌ شمشێر كوشتى وله‌دواى مه‌رگیشى پرسه‌ى بۆ گێڕا و عودى بۆ ده‌ژه‌نى وسروودى بۆ ده‌چڕى: (( تناخ - תנ״ך كتێبى دووه‌مى پاشایانמלכים ב' ، بابى سێیه‌م، 32-33).

دووباره‌ له‌ كتێبى(( تناخ - תנ״ך ))  دا هاتووه‌ كه‌ داوود، ژیانى كۆمه‌ڵایەتی و چه‌كداریی خۆى به‌ دزى وڕێگرى ده‌ست پێ كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ (600) پیاوى ڕێگر و دز و تالێنكارى و كوشتاری له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا ئه‌نجام داوه‌، تا جارێكیان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى داون نه‌گاته‌وه‌ لاى (ئه‌خیش אָכִיש  )ى  پاشای  (گه‌ت גַּת)، هه‌موو پیاوان وژنان وهه‌تا منداڵى شیره‌خۆره‌شى سه‌ربڕى(((( تناخ - תנ״ך كتێبی یه‌كه‌می ساموێل שמואל א' ، بابى بیست وحه‌وته‌م، 8-12)، كاتێكیش پیاوه‌ ڕێگر و چه‌ته‌كانى داوود ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ ده‌ربڕی و كه‌وته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن، داواى له‌ "خوا" كرد چاره‌یه‌كى بۆ بدۆزێته‌وه‌، "خوا" ش ئامۆژگاریی كرد كه‌ په‌لامارى خاكى ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پیتى عه‌مالیقه‌ بدات تا دز و تالێنچییه‌كان له‌و خاكه‌دا تالێنچێتی و دزیى خۆیان بكه‌ن و له‌ تۆش (داوود) ڕازی بن، (هه‌مان كتێب، بابى سییه‌م). له‌دواى گرتنى شارى (ریببه‌) ش كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى جوامێرانه‌ و بوێرانه‌ به‌رگرییان له‌به‌رامبه‌ر سوپا تاڵانچیه‌كه‌ى (داوود) كرد، داوودیش فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌یدا كه‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانى ئه‌و شاره‌ بخه‌نه‌ ژێر باری ئیش و كار به‌ ته‌ور و مشار و كوره‌ى خشت ((تناخ - תנ״ך كتێبى ساموێلى دووه‌م(שמואל ב' ، بابى دوازده‌هه‌م). سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ى كه‌ داوود پێغه‌مبه‌ر ئه‌نجامی داوه‌ كه‌چى له‌ لاپه‌ڕه‌كانى (( تناخ - תנ״ך )) هه‌مان پێغه‌مبه‌ر به‌ كوڕى خوداوه‌ند و به‌ یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ى ناسراوه‌، كه‌ له‌لاى خوداوه‌ له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ى دانیشتووه‌ و گۆچانى ده‌سه‌ڵاتدارێتیى له‌لایه‌ن خوداوه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، خواش له‌باره‌ى داووده‌وه‌ گوتوویه‌تی: ((من به‌ دواى مه‌ڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕێم و ونم كردوون، ده‌مه‌وێت بله‌وه‌ڕێن  وپشوو بده‌ن  و شوانه‌كه‌یانم ون كردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ بله‌وه‌ڕێنێت، واته‌ به‌نده‌ى خۆم "داوود" من یه‌هوه‌ "خودا" ى ئه‌وانم و به‌نده‌شم داوود میرى ئه‌وان بوو (تناخ - תנ״ך ، كتێبى حزقیال پێغه‌مبه‌ر יחזקאל ، بابى سى و چواره‌م، 11-24.)

 

                 داوود له‌سه‌ر جێگه‌ی مردنی، له‌گه‌ڵ ئه‌بیشه‌گی شونه‌ممیی ژنی((وێنه‌یه‌كى گریمانه‌یى))

ئه‌وه‌ى لێره‌دا خستمانه‌ ڕوو، ژیان و به‌سه‌رهاتى داوود پێغه‌مبه‌ره‌، كه‌ "قورئان" ى موسڵمانان به‌و په‌ڕى ڕێزه‌وه‌ باسى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ كه‌ خودى كتێبى (تناخ - תנ״ך ، كه‌ به‌لاى جوله‌كه‌كانه‌وه‌ پیرۆزه‌ و وه‌ك ده‌قێكى ئیلاهى ته‌ماشاى ده‌كه‌ن، دان به‌م كرده‌وه‌ تاوانكاریانه‌ى "داوود" ده‌نێت، كه‌چى (قورئان) هه‌رچى تاوان وگوناهى ئه‌م پیاوه‌ هه‌یه‌ ده‌یسڕێته‌وه‌ و وه‌ك موعسووم و بێگوناه له‌ قه‌ڵه‌مى ده‌دات ! لێره‌دا گه‌شتێكى خێرا به‌ناو سووره‌ته‌كانى "قورئان" دا ده‌كه‌ین و سه‌رگوزه‌شته‌ى "داوود" یش ده‌خه‌ینه‌ ڕوو تا بزانین ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك لاى موسڵمانان پیرۆز كراوه‌:

له‌ قورئاندا هاتووه‌: ياداود إنا جعلناك خليفة في الأرض فاحكم بين الناس بالحق ولا تتبع الهوى فيضلك عن سبيل الله إن الذين يضلون عن سبيل الله لهم عذاب شديد بما نسوا يوم الحساب ( ص26 ) ) واته‌: (ئه‌ى داوود! تۆمان كرده‌ جێنشین له‌ زه‌ویدا، ده‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌پێی هه‌ق له‌نێو خه‌ڵكدا حوكم بده‌، و شوێن ئاره‌زوو مه‌كه‌وه‌، چونكه‌ گومڕات ده‌كات و ڕێگاى خودات لـێ ون ده‌كات، ئه‌وانه‌شى ڕێگاى خودایان ون كردووه‌ سزایه‌كى تووند ده‌درێن، چونكه‌ ڕۆژى لێپرسینه‌وه‌یان له‌یادى خۆیان بردۆته‌وه).

  ئه‌م ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ خودا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و نیعمه‌ته‌شى كه‌ به‌ داوود پێغه‌مبه‌ری به‌خشیوه‌، كه‌چى ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ حوكم له‌سه‌ر زه‌ویدا بكات و دواى ئاره‌زوه‌كانى نه‌كه‌وێت چونكه‌ نابێت ڕۆژى لێپرسینه‌وه‌ و سزادانى خودا له‌بیر خۆى به‌رێته‌وه‌، هه‌ر لێره‌شدا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه‌ (داوود) كارێكى گوناهكارانه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و، قورئانیش ئاگادارى ئه‌و (زینا) یه‌یه‌ كه‌ داوود له‌ دژى به‌تشه‌به‌عى خێزانى ئووریا ئه‌نجامى داوه‌ و سه‌ره‌نجام ئووریاشى به‌ كوشت داوه‌، تاكوو په‌رده‌ به‌سه‌ر تاوانه‌كانیدا بدات و توشى شه‌ره‌مه‌زارى نه‌بێت.

له‌ قورئانیشدا چیرۆكی داوود و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر (به‌تشه‌به‌ع) و (ئووریا) ی مێردی كردویه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی هێمایی و زوَر نهێنى  باس كراوه‌و ده‌ڵێت: وهل أتاك نبأ الخصم إذ تسوروا المحراب إذ دخلوا على داود ففزع منهم قالوا لا تخف خصمان بغى بعضنا على بعض فاحكم بيننا بالحق ولا تشطط واهدنا إلى سواء الصراط إن هذا أخي له تسع وتسعون نعجة ولي نعجة واحدة فقال أكفلنيها وعزني في الخطاب قال لقد ظلمك بسؤال نعجتك إلى نعاجه وإن كثيرا من الخلطاء ليبغي بعضهم على بعض إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وقليل ما هم وظن داود أنما فتناه فاستغفر ربه وخر راكعا وأناب. فغفرنا له ذلك وإن له عندنا لزلفى وحسن مآب (ص ٢١- ٢٥ ) واته‌:"ئایا هه‌واڵی ئه‌وه‌تان پێنه‌گه‌شتووه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو، به‌ دیواردا سه‌ركه‌وتن و خۆیان گه‌یانده‌ میحرابه‌كه‌ی! كاتێك خۆیان كرد به‌ ژووردا و چوونه‌ لاى داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان: مه‌ترسه‌، هه‌ردووكمان ناكۆكییه‌كمان هه‌یه‌ و لایه‌كمان سته‌می له‌ لایه‌كی ترمان كردووه‌، داواكارین كه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری له‌ نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ كه‌سێكمان نه‌گری، رێنمایشمان بكه‌ بۆ رێگای راست و دروست. یه‌كێكیان گوتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه‌، بەڵام من ته‌نها یه‌ك مه‌ڕم هه‌یه‌، كه‌چی پێم ده‌ڵێت ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌ قسه‌ی زل و زۆرزانى ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بكات.داود گوتی سوێند به‌ خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێكردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاكه‌ مه‌ڕه‌كه‌ی تۆ بخاته‌ سه‌ر مه‌ڕه‌كانى خۆی، له‌ راستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریك و هاوكارن سته‌م له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه‌ و كار و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر كه‌من. ئینجا دوو كه‌سه‌كه‌ دیار نه‌من و ئه‌وسا ئیتر داود زانی كه‌ ئێمه‌ ته‌نها تاقیمان كردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێر بێت به‌ په‌له‌ حوكم ده‌رنه‌كات، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌یه‌وه‌ نه‌بوو. ئیتر دوای لێخۆشبوونی له‌ په‌روه‌ردگاری كرد و چۆكی دادا و كڕنۆشی برد و داواى لێبوردنی كرد، ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له‌ نزیكان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه‌ و خۆشترین جێگه‌ و رێگه‌مان بۆ ئاماده‌ كردووه‌" (ته‌فسیری ئاسان).

له‌م كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌ته‌دا ناڕاسته‌وخۆ باسی ئه‌و چیرۆكه‌ كراوه‌: به‌ داوود وتراوه‌ چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی كه‌سێك نه‌وه‌دونۆ سه‌ر مه‌ڕی هه‌یه‌ به‌لێم تاقه‌ سه‌ر مه‌ڕێكی هاوڕێكه‌ی داگیر كردوه‌ بۆ خۆی؟! مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوود ژنی تری هه‌بوه‌ به‌لێم ژنه‌كه‌ی ئووریای داگیر كردوه‌ بۆ خۆی.

((قورئان)) ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى سوره‌تى (ێ) ى له‌چه‌ند به‌ندێكى ((تناخ – תנ״ך- كتێبى ساموێلى دووه‌مשמואל ב' )) وه‌ریگرتووه‌و به‌كه‌مێك ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ دایڕشتۆته‌وه‌ و ده‌قه‌كه‌شى به‌م شێوه‌یه‌ خراوه‌ته‌ روو:

((خوداوه‌ند، (ناتان) ی پێغه‌مبه‌رى نارده‌ لای داوود و پێیگوت: دوو پیاو له‌ شارێكدا هه‌بوون یه‌كێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌وی تریان هه‌ژار بوو. پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ مه‌ڕو مانگایه‌كی زۆری هه‌بوو. به‌لاَم هه‌ژاره‌كه‌ جگه‌ له‌ به‌رخۆله‌یه‌ك كه‌ كڕیبووی و به‌خێوی كردبوو له‌گه‌ڵ خوَی و مناڵه‌كانیدا گه‌وره‌ ببوو هیچی تری نه‌بوو. به‌رخۆله‌كه‌ له‌ نانه‌كه‌ی ده‌خوارد له‌ جامه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه‌ له‌باوه‌شیدا وه‌ك كچی خۆی ده‌نووست. پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ میوانێك ڕووی تێكرد به‌لاَم ڕازی نه‌بوو یه‌كێك له‌ مه‌ڕو مانگاكانی خۆی ببات تا ژه‌مێك بۆ میوانه‌كه‌ ئاماده‌ بكات. له‌جیاتی ئه‌وه‌ به‌رخۆله‌ی كابرای هه‌ژاری بردو بۆ میوانه‌كه‌ی ئاماده‌ كرد. تووڕه‌یی داوود له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ گڕی گرت و به‌ ناتانی گووت به‌ گیانی خوداوه‌ند ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ ده‌كوژرێت و چوار ئه‌وه‌نده‌ هه‌قی به‌رخۆله‌كه‌ ده‌دات، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ی لێ وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و به‌زه‌یی نه‌بووه‌! ناتانیش به‌ داوودی گوت: ئه‌و پیاوه‌ تۆیت! خوداوه‌ند خوای ئیسرائیل ئاوهای فه‌رموو: من ده‌ستنیشانم كردی به‌پاشا به‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه‌ له‌ده‌ست شاووڵ ڕزگارم كردیت، ماڵی گه‌وره‌كه‌تم پێ دایت و ژنه‌كانیم خسته‌ باوه‌شته‌وه‌ وماڵی ئیسرائیل و یه‌هودام پێ دایت و گه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌م بوایه‌ ئاوها و ئاوا وئاوام بۆ زیاد ده‌كردیت!. به‌ڵام بۆچی وشه‌ی خوداوه‌ندت به‌هه‌ند نه‌گرت و له‌به‌ر چاویدا خراپه‌ت كرد؟ تۆ ئوریای حیتیت كوشت و ژنه‌كه‌یت كرد به‌ژنی خۆت و ئه‌وت به‌شمشێری نه‌وه‌ی عه‌مون كوشت؟ ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گوناهه‌ت كرد، هه‌تاهه‌تایه‌  شمشێر له‌ ماڵه‌كه‌ت نابڕێت، چونكه‌ تۆ منت به‌هه‌ند نه‌گرت و ژنه‌كه‌ی ئوریای حیتیت بردو كردت به‌ ژنی خۆت. خوداوه‌ند ئاوها ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌تا من له‌ ماڵه‌كه‌تدا خراپه‌ت به‌سه‌ردا ڕاست ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌به‌رچاوی خۆته‌وه‌ ژنه‌كانت ده‌به‌م و ده‌یانده‌م به‌و كه‌سه‌ی كه‌ لێته‌وه‌ نزیكه‌ تا به‌رۆژى ڕووناك له‌گه‌ل ژنه‌كانتدا بخه‌وێت. تۆ به‌نهێنی ئه‌و كاره‌ت كردو منیش ئه‌م كاره‌به‌ ئاشكراو له‌به‌رده‌م هه‌موو ئیسرائیلدا به‌رۆژى ڕووناك ئه‌نجام ده‌ده‌م ! داوود به‌ناتانی گووت تاوانم ده‌رهه‌ق به‌ خوداوه‌ند كرد. ناتانیش به‌ داوودی گوت خوداوه‌ندیش له‌ تاوانه‌كه‌ت خۆش بووه‌ و نامریت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌م كاره‌ دوژمنه‌كانی خوداوه‌ندت دلخۆش كردووه‌، ئه‌و منداڵه‌ی بۆت له‌دایك ده‌بێت ئه‌وا ده‌مرێت.

ئینجا ئه‌ومنداڵه‌ی داوود كه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی (ئوریا) له‌دایك بوو خوداوه‌ند لێیدا و نه‌خۆش كه‌وت و داوودیش بۆ منداڵه‌كه‌ی له‌ خودا پاڕایه‌وه‌و ڕۆژووی گرت و چووه‌ ژووره‌وه‌ ، به‌پاڵكه‌وتوویی له‌سه‌ر زه‌وی مایه‌وه‌ و ڕیشسپیانی ماڵه‌كه‌ی چوونه‌ سه‌ری تا له‌ زه‌وی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ به‌لاَم ئاره‌زووی نه‌كرد و نانی نه‌خوارد. له‌ڕۆژی حه‌وته‌مدا منداڵه‌كه‌ی مردو خزمه‌تكاره‌كانی داوود ترسان پێی بڵێن منداڵه‌كه‌ مردووه‌ چونكه‌ گوتیان هێشتا منداڵه‌كه‌ زیندووه‌، قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا كرد و گویێ  لـێ نه‌گرتین، ئیتر چۆن پێی بڵێین منداڵه‌كه‌ مردووه‌! له‌وانه‌یه‌ كارێكی خراپتر بكات!! داوود دیققه‌تیدا خزمه‌تكاره‌كانی له‌ناو خۆیاندا چرپه‌ چرپ ده‌كه‌ن،  ئینجا زانی كه‌ منداڵه‌كه‌ مردووه‌. داوود گوتی: منداڵه‌كه‌م مردووه‌؟ ئه‌وانیش گوتیان: به‌ڵێ مردووه‌!!. داوود یش له‌ زه‌وی ڕاست بوه‌وه‌ و خۆی شت و ڕۆنی دا له‌ خۆی و جله‌كانی گۆڕی و چووه‌ ناو ماڵی خوداوه‌نده‌وه‌و كڕنووشی برد و پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی و داوای نانی كرد،بۆیان دانا وخواردی. خزمه‌تكاره‌كانی پێیان گوت: ئه‌م كاره‌ چی بوو كردت؟ له‌ كاتێكدا منداڵه‌كه‌ زیندووبوو، ڕۆژووت گرت و گریایت به‌لاَم كه‌ مرد هه‌ستایت و نانت خوارد؟ ئه‌ویش گوتی: له‌كاتێكدا منداڵه‌كه‌ زیندوو بوو ڕۆژووم گرت و گریام وگوتم كێ ده‌زانێ به‌ڵكو خوداوه‌ند به‌زه‌یی پێمدا بێته‌وه‌و منداڵه‌كه‌ بژی. ئیستاش كه‌ مردووه‌ بۆچی ڕۆژوو بگرم؟!. ئایا ئه‌توانم بیگێڕمه‌وه‌؟؟ من ده‌چم بۆلای ئه‌و به‌لاَم ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای من. ئینجا داوود دڵنه‌وایی به‌تشه‌به‌عی ژنی دایه‌وه‌ و چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆلایی و له‌گه‌ڵیدا نووست و منداڵێكی بوو ناوی نا (سڵێمان)، خوداوه‌ند خۆشیویست و له‌ڕێگای ناتان پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ له‌پێناوی خوداوه‌ندا ناوی نا یه‌دیدیا)) (((تناخ – תנ״ך- ساموَێلى دووه‌مשמואל ב' ))   بابى سێزده‌هه‌م، 12-25).

له‌و چیرۆكه‌ی داوود و ئوریای حیتیدا كه‌ له‌ به‌شی پێشودا خستمانه‌ ڕوو، قورئان به‌ناڕاسته‌وخۆ و ده‌قه‌كانى(((تناخ – תנ״ך - به‌ئاشكرا، ئاماژه‌ بۆ چیرۆكی داوێنپیسیى داوود پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن (كه‌ دڵنیا نین واقیعیه‌ یان نا). بەڵام  ئه‌وه‌ى له‌ هه‌مووى قێزه‌ونتره‌ ئه‌و چیرۆكی ده‌ستدرێژییه‌ سێكسییه‌یه‌ كه‌ (ئه‌منۆن) ى كوڕى داوود پێغه‌مبه‌ر ده‌یكاته‌ سه‌ر (سامار)ى خوشكى و په‌رده‌ى كچێنى ده‌دڕێنێ كه‌ ئه‌م رووداوه‌ش هێنده‌ قێزه‌ونه‌ هه‌ست به‌شه‌رم ده‌كه‌م كه‌ لێره‌دا بۆتانى ده‌خه‌مه‌ روو. . . كورد ده‌مێكه‌ ده‌ڵێ "گیا له‌سه‌ر بنجى خۆى ده‌ڕوێت"، ئه‌م په‌نده‌ش ده‌قاو ده‌ق له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ى داوود پێغه‌مبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت، بەڵام به‌هه‌رحاڵ پێغه‌مبه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و چیرۆكانه‌ بێت كه‌ ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ شه‌رعیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێت و خاوه‌نی كۆمه‌ڵىَ تایبه‌تمه‌ندین كه‌ باوه‌ڕدارى ساده‌ بۆى نییه‌ بیان به‌زێنێت، بەڵام ئێمه‌ى تۆمه‌تبار به‌ بێباوه‌ڕی و زه‌نده‌قه‌ هه‌رچییه‌ك بڵێین سوودى نیه‌، چونكه‌ ئه‌و پیرۆزیه‌ی ده‌به‌خشرێت به‌ پێغه‌مبه‌ران ڕێگه‌ له‌ هه‌موو پرسیار و ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گرن. هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ پێغه‌مبه‌ران، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌سەڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا بوون، زۆرترین ژنیان بۆ خۆیان حەڵاڵ كردووه‌و سنوری چوار ژنه‌شیان بۆ بڕوادارانی شوێنكه‌وته‌یان داناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش عه‌قلیه‌تێكى ته‌لمودى جوله‌كه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت "پێویسته‌ هه‌موو پیاوێك چوار ژن زیاتر نه‌هێنێت" (ته‌لمود - תלמוד  ، یه‌ڤاموت، 65ئه‌لیف) . جا نازانین بۆچى پێغه‌مبه‌ران هێنده‌ عاشقى فره‌ژنى بوون!! ئایا ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی چیرۆكه‌ ئایینیه‌كانه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ وێنه‌یان ده‌كه‌ن یان واقیعێكه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ پشتیان به‌ پله‌وپایه‌ی خۆیان به‌ستوه‌ بۆ هێنانه‌دیی حه‌زه‌ سروشتیه‌كانیان؟.

جابابزانین كوڕه‌كه‌ى داوود پێغه‌مبه‌ریش چ كه‌تنیكى ناوه‌ته‌وه‌و به‌چ جۆریك شوێن پێى باوكى موقه‌ده‌سى هه‌ڵگرتووه‌: دووباره‌ له‌ كتێبى سامۆئیلى دووه‌مدا שמואל ב' هاتووه‌ كه‌:

 ( ئه‌بشالۆمی كوڕی داوود خوشكێكی جوانی به‌ناوی سامار هه‌بوو، ئه‌منۆنی كوڕی داوود حه‌زی لێكرد. ئه‌منۆن له‌تاو ساماری خوشكی مه‌ست و حه‌یران بوو چونكه‌ پاكیزه‌ بوو، ئه‌منۆن ده‌ستی تێنه‌ ده‌چوو هیچی لێ بكات. ئه‌منۆن هاوڕێیه‌كی هه‌بوو ناوی یونادابی كوری شه‌معی بوو كه‌ برای داوود بوو پیاوێكی زۆر دانا بوو، پێى گوت شازاده‌ بۆچی رۆژ له‌ دوای رۆژ لاواز ده‌بیت؟ ئه‌منۆنیش پێی گوت من ساماری خوشكی ئه‌بشالۆمی برامم خۆش ده‌وێت. یونادابیش پیى گوت له‌ناو جێگاكه‌دا پاڵ كه‌وه‌و خۆت نه‌خۆش بخه‌و گه‌ر باوكت هات بۆ بینینت پێى بڵێ با ساماری خوشكم بێت بۆ لام و شتێكم ده‌رخوارد بدات و خواردنه‌كه‌ش له‌به‌ر چاومدا ساز بكات، به‌شكم ته‌ماشای بكه‌م و بتوان له‌ده‌سته‌كانی شتێك بخۆم. ئینجا ئه‌منۆن پاڵكه‌وت و خۆی نه‌خۆش خست، پاشاش هات بۆ بینینی و، ئه‌منۆن به‌پاشای گوت با ساماری خوشكم بێت بۆ لام و له‌به‌رچاومدا دوو كێك دروست بكات و له‌ده‌سته‌كانی شتێك بخۆم، جا داوود ناردی به‌دوای ساماردا بۆ ماڵه‌وه‌ و پێى گوت بڕۆ بۆ ماڵی ئه‌منۆنی برات و خواردنیی بۆ دروست بكه‌. ساماریش چوو بۆ ماڵی ئه‌منۆنی برای و ئینجا هه‌ویری بردو شێلای و له‌ به‌رچاویدا كێكی دروست كرد و سووری كرده‌وه‌و تاوه‌كه‌ی بردو خستیه‌ به‌رده‌می، به‌لاَم ئه‌و ڕازی نه‌بوو بیخوات و به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری گوت هه‌موتان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وانیش چوونه‌ده‌ره‌وه‌. ئینجا ئه‌منۆن به‌ ساماری گوت خواردنه‌كه‌م بۆ بێنه‌ بۆ شوێن خه‌وه‌كه‌م تابه‌ ده‌ستت بیخۆم. ساماریش ئه‌و كێكه‌ی دروستی كردبوو هه‌ڵیگرت و بردیه‌ ژووره‌وه‌ بۆ شوێن خه‌وه‌كه‌ی ئه‌منۆنی برای، ئه‌ویش دایه‌ده‌ستى تا بیخوات، به‌لام ئه‌منۆن باوه‌شی پیاكردو گوتی ئه‌ی خوشكه‌كه‌م وه‌ره‌پاڵكه‌وه‌ له‌گه‌ڵمدا. ئه‌ویش پێى گوت سه‌رم شۆڕ مه‌كه‌ براكه‌م چونكه‌ له‌ ئیسرائیلدا شتی وا ناكرێت! ئه‌م كاره‌ ناشیرینه‌ مه‌كه‌!! ئه‌ی من به‌و ئابرووچوونه‌مه‌وه‌ ڕوو له‌ كوێ بكه‌م؟! ئه‌ی تۆ؟ تۆش له‌ ئیسرائیلدا وه‌ك ناكه‌س به‌چه‌یه‌كت لێ دێت! ئێستاش تكایه‌ له‌گه‌ڵ پاشادا قسه‌ بكه‌ چونكه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌م ناكات له‌ تۆ به‌لاَم ئه‌و گوێى لێ نه‌گرت و پڕی دایێ و له‌گه‌ڵیدا پاڵكه‌وت. پاش ئه‌وه‌ى كه‌چیژ سیكسییه‌كه‌ى دامركانده‌وه‌ ئه‌منۆن زۆر ڕقی لێى بۆوه‌ ته‌نانه‌ت زۆرتر له‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ خۆشی ده‌ویست. ئینجا ئه‌منۆن پێى گوت هه‌سته‌و ونبه‌ له‌به‌رچاوم! ئه‌ویش پێ وت نه‌خێر! ئه‌م خراپه‌یه‌ت به‌ ده‌ركردنم گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی تریان كه‌ پێت كردم. به‌لاَم ئه‌و گوێی لێنه‌گرت به‌ڵكو خزمه‌تكاره‌كه‌ی بانگ كردو گوتی ئه‌مه‌م بۆ بكه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌رگاكه‌ له‌دوایه‌وه‌ داخه‌. ساماریش جلێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگی له‌به‌ردا بوو چونكه‌ كچی پاكیزه‌كانی پاشا عه‌بای له‌م جۆره‌یان له‌به‌ر ده‌كرد. خزمه‌تكاره‌كه‌ی كردیه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌رگاكه‌ی له‌ دوایه‌وه‌ داخست. ئینجا سامار خۆڵه‌مێشی كرد به‌سه‌ری خۆیدا و جله‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه‌ی له‌به‌ری خۆی دا دادڕی و ده‌ستی گرت به‌سه‌ریه‌وه‌ و به‌گریانێكی به‌رزه‌وه‌ ڕۆیشت. ئینجا ئه‌بشالۆمی برای پێ وت بێده‌نگبه‌ خوشكم ئه‌و براته‌ و ئه‌م كاره‌ له‌دڵمه‌گره‌. ئینجا سامار به‌ ته‌نیایی له‌ ماڵی ئه‌بشالۆمی برای ژیا. له‌ كاتێكدا داوود پاشا هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی بیسته‌وه‌ زۆر تووره‌بوو. ئه‌بشالۆمیش نه‌به‌چاك و نه‌به‌خراپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌منۆنی برای نه‌كرد، چونكه‌ سه‌ری ساماری خوشكی شۆڕ كردو  پاشان زۆر ڕقی له‌ ئه‌منۆن ده‌بۆوه‌. پاش دووساڵیش له‌ كاتێكدا ئه‌بشالۆم له‌ به‌عل حاسوری نزیك ئه‌فرایمدا چه‌ند شوانێكی مووبڕی هه‌بوو، هه‌موو كوڕه‌كانی پاشای بۆ ئه‌وێ بانگهێشت كرد. ئینجا ئه‌بشالۆم چوو بۆ لای پاشاو وتی ئه‌وه‌تا خزمه‌تكارت چه‌ند مووبڕێكی بۆ هاتوون، با پاشا و خزمه‌تكاره‌كانی له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاری دا بڕۆن. پاشاش به‌ ئه‌بشالۆمی وت نه‌خێر كوڕم هه‌موومان نایه‌ین نه‌وه‌ك بارگران بین به‌سه‌رته‌وه‌، ئه‌بشالۆمیش وتی: باشه‌ لێگه‌رێ با ئه‌منۆنی برام له‌گه‌ڵماندا بێت. پاشاش وتی بۆچی بێت له‌گه‌ڵتدا؟ ئه‌بشالۆمیش زۆری لێكردو ئه‌ویش ئه‌منۆن و هه‌موو كوڕه‌كانی پاشای له‌گه‌ڵدا ناردن. ئینجا ئه‌بشالۆم ئامۆژگاری خزمه‌تكاره‌كانی كرد و گوتی ته‌ماشاكه‌ن هه‌ر كه‌ ئه‌منۆن تێر مه‌ی و مه‌ست بوو، كه‌ پێم وتن له‌ئه‌منۆن بده‌ن ‏و بیكوژن من خۆم فه‌رمانم پێ نه‌كردوون. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌هێز بن و ئازا بن. ئینجا خزمه‌تكاره‌كانی ئه‌بشالۆم ئه‌وه‌یان به‌ ئه‌منۆن كرد كه‌ ئه‌بشالۆم فه‌رمانی پێكردبوون و هه‌موو كوڕه‌كانی پاشا هه‌ستان و هه‌ریه‌كه‌و سواری ئێستره‌كه‌ی خۆیان بوون و هه‌لاَتن. له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌وان به‌رێوه‌ بوون، هه‌واڵ گه‌یشته‌ داوودو پێ وترا كه‌ ئه‌بشالۆم سه‌رجه‌م كوڕه‌كانی پاشای كوشتووه‌ وده‌ستی له‌كه‌سیان نه‌پاراستووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پاشا هه‌ستاو جله‌كانی له‌به‌رخۆی دادڕی و له‌سه‌رزه‌وی پاڵكه‌وت و سه‌رجه‌م خزمه‌تكاره‌كانیشی به‌جلی دادڕاوه‌وه‌ به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستابوون. ئینجا یونادابی كوری شه‌معی برای داوود وتی با پاشام وانه‌زانێت كه‌ سه‌رجه‌م شازاده‌كانیان كوشتووه‌ به‌ڵكو به‌ته‌نها ئه‌منۆن مردووه‌ چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ سه‌ری ساماری خوشكی شۆڕكردووه‌، ئه‌بشالۆم بیری له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌. ئێستاش با پاشای گه‌وره‌م شتیكی وا نه‌خاته‌ دڵیه‌وه‌ وبڵێ سه‌رجه‌م كوڕه‌كانی پاشا مردوون، به‌ڵكو به‌ته‌نها ئه‌منۆن مردووه‌. پاشان ئه‌بشالۆم هه‌لاَت. ئینجا خزمه‌تكاره‌ چاودێره‌كه‌ پێڵووی چاووی به‌رز كرده‌وه‌ ته‌ماشای كرد خه‌ڵكێكی زۆر له‌نزیك چیاوه‌ به‌ڕێگاكه‌ی پێشیدا ده‌ڕۆن. ئینجا یوناداب به‌پاشای وت ئه‌وه‌تا شازه‌ده‌كان هاتن و هه‌رئه‌وه‌ بوو كه‌ خزمه‌تكارت وتی. پاش ئه‌وه‌ی له‌ قسه‌كردن بۆوه‌ شازاده‌كان هاتن و ده‌نگیان به‌گریانه‌وه‌ به‌رزكرده‌وه‌و پاشا و سه‌رجه‌م خزمه‌تكاره‌كانیش زۆرگریان. ئینجا ئه‌بشالۆم هه‌لاَت و چوو بۆ لای تلمای كوڕی عه‌میهوده‌ی پاشای جه‌شوور و داوود پاشاش هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ بۆكوڕه‌كه‌ی لالاَیه‌وه‌. ئه‌بشالۆم هه‌لاَت و چوو بۆ جه‌شوور سێ ساڵ له‌وێ مایه‌وه‌ و داوودیش ئاره‌زووی كرد بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆلای ئه‌بشالۆم چونكه‌ خه‌می مردنی ئه‌منۆنی له‌دڵی دا هێوه‌ر ببووه‌وه‌.) (((تناخ  תנ״ך  ساموَێلى دووه‌م שמואל ב' ، بابى سیانزه‌هه‌م، 1-38).

جگه‌ له‌وه‌ش (ابن كثیر) له‌ كتێبه‌ خورافییه‌كه‌ی (ژیاننامه‌ى پپَغمه‌مبه‌ران) دا كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئیسڕائیلیاته‌، له‌ زمانى چه‌ندین هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیش زۆر به‌گه‌وره‌یى و پیرۆزى له‌داودى ڕوانیوه‌، له‌ قورئانیشدا له‌ چه‌ندین سووره‌ت و ئایه‌تدا ناوى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ جووله‌كه‌یه‌ هاتووه‌: كه‌ بۆ زانیارى زیاتر ده‌توانن بڕواننه‌ ئایه‌ته‌كانی: (به‌قه‌ره‌: 251)، سه‌به‌ء: 10-11)، (ئه‌نبیاء: 79-80)، (ص: 17-20)، (ص: 18-19)، (ئیسراء: 55) كه‌ له‌م ئایه‌ته‌ى دوایدا ده‌ڵێ: (وَێَتَیْنَا دَاوُودَ زَبُورًا)، واته‌: (كتێبى زه‌بورمان به‌ داوود به‌خشى)، به‌لێم ئه‌وه‌ى ڕاستی بێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك (زه‌بوور) وه‌حیى خوداوه‌ند نییه‌ و سه‌رجه‌میان دوعا و پاڕانه‌وه‌ن له‌ خودا، كه‌ له‌ شێوه‌ى (گاتا) كانى زه‌رده‌شتیدایه‌، ئه‌مه‌ش قسه‌ى زانایانى جووله‌كه‌یه‌ كه‌به‌ شێوه‌ى زمانى شیعرى نوسیویه‌تییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامى ئه‌و گوناه و (زینا) و تاوانانه‌ى كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكى ئه‌نجامی داون. به‌ڵام نازانین بۆچى (قورئان) ئه‌وه‌نده‌ جه‌خت له‌سه‌ر پیرۆزیى ئه‌م پیاوه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ ئاشكرا له‌ كتێبى(((تناخ – תנ״ך  )) كه‌ كۆمه‌ڵێ ده‌قى پیرۆزى جووله‌كه‌یه‌ و تا ئه‌مڕۆش ده‌یخوێنن و بڕوایان پێیه‌تی، ئه‌م تاوانانه‌ى (داوود) به‌ ڕاست ده‌زانن و به‌لاشیانه‌وه‌ شووره‌یى وگوناه نین، چونكه‌ جوله‌كه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ مادام (داوود) مرۆڤ بووه‌ و پاشایه‌ك بووه‌، ئه‌وا ده‌گونجێت هه‌ڵه‌ و گوناه بكات. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ یاد بچێت كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلدا ئه‌ستێره‌ شه‌ش چوكڵه‌كه‌ى داوود((  ))  به‌سه‌ر ئه‌وتانك وفرۆكه‌ جه‌نگیانه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆردوومانى فه‌له‌ستینییه‌كان (نه‌وه‌كانى جالوت) ده‌كه‌ن، ئه‌و جالوته‌ فه‌له‌ستینیه‌ى كه‌ پیاوێكى نیشتیمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ بوو، له‌ پێناوى خاكه‌كه‌یدا گیانى به‌خشى، كه‌ داوودى جووله‌كه‌ به‌ شمشێر ملى په‌ڕاندو سه‌ره‌كه‌شى به‌خه‌ڵات برده‌وه‌ بۆ شاوڵ! كه‌چى "قورئان" داوود به‌ خوداناس وپیاوی خوا و جالوت به‌ كافر و ملهوڕ ده‌زانێت! ئه‌مه‌ش هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان و تێكه‌ڵكردنی ڕاستیه‌كانه‌: كه‌قورئان پیاوى نیشتیمان په‌روه‌رمان لیده‌كاته‌ خاین و پیاوی خیانه‌تكار و مرۆڤی داگیركه‌ر ده‌كاته‌ پیاوی خوا و موقه‌ده‌س!

(فهزموهم بإذن الله وقتل داود جالوت وآتاه الله الملك والحكمة وعلمه مما يشاء ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الأرض ولكن الله ذو فضل على العالمين  (البقرة251)واته‌: (ئیتر به‌ فه‌رمانى خودا شكاندیانن و داوود جالوتى كوشت، و خوداش پاشایه‌تیى ودانایى پێبه‌خشى وئه‌وه‌ی ویستی فێری كرد، خۆ ئه‌گه‌ر خودا هه‌ندێ خه‌ڵك به‌ هه‌ندێكى تر له‌ناو نه‌بات هه‌موو زه‌وى پڕ ده‌بێت له‌ خراپه‌كاری، بەڵام خودا فه‌زڵ و گه‌وره‌یی زۆره‌ به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌وه‌).

له‌ كۆتایشدا، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ لای خوێنه‌ر ڕوون بێت كه‌ ئێمه‌ لێره‌دا باسی چه‌ند چیرۆكێكی ئایینیی نیمچه‌ ئه‌فسانه‌ییمان كرد كه‌ مه‌رج نیه‌ بنه‌ڕه‌تێكی واقیعییان هه‌بێت،كه‌سێتیی (داوود) به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان، وه‌كو پاشایه‌كی جوله‌كه‌، كه‌سێتییه‌كی واقیعی نه‌بووه‌، زیاتر پێ ده‌چێت كه‌سێتییه‌كی ئه‌فسانه‌یی بوبێت كه‌ دواتر جوله‌كه‌ كه‌سێتیه‌كه‌یان گرتوه‌ته‌ خۆ و ئه‌و چیرۆكانه‌یان داوه‌ته‌ پاڵ. دواتر له‌( ته‌لموود תלמוד) دا كه‌سێتیی داوود زیاتر پیرۆز كراوه‌. قورئانیش ئه‌و چیرۆكانه‌ی ته‌وڕات و ته‌لموودی له‌خۆگرتوه‌، بەڵام هه‌وڵیشی داوه‌ هه‌ندێك له‌و چیرۆكانه‌ كه‌ ئاكاری خراپ ده‌ده‌نه‌ پاڵ داوود په‌رده‌پۆش بكات.

سه‌رچاوه‌كان

1-كتاب المقدس،كتب العهد القديم،الاصدار الثانى 1995،الطبعة الرابعة،جمعية الكتاب المقدس فى لبنان

2- تێکستەکانی تناخ، کۆمەلەی دەولی کتێبی پیرۆز  -cd
3- تولد ى ديگر شجاع الدين شفا،چاپ چهارم،دى ماة1378ذانوية2000