هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
[ئیسرائیلیات لە قورئان] دا (گەنجى قاڕوون) ئەفسانەیەکى تەوڕاتى ، تلمودى ، حاخامییە!!


img3/16/2013 12:00:00 AM
شازین هێرش:

 لەم بابەتە کورتەمدا دەمەوێت تیشکێک بخەمە سەر چیرۆکى گەنجى قاڕوون קרַח کە یەکێکە لەو حیکایەتانەى لە قورئاندا هاتووە و بەدرێژایى مێژووش ڕەنگدانەوەیەکى بەرفراوانى لە ئەدەبیاتى جیهانى ئیسلام هەبووە. لەبنەڕەتیشدا ئەم داستانە یەکێکە لەئەفسانە بێبنەماکانى تەوڕاتתּוֹרָה وتەلموودתלמודى جوولەکە و پەیامبەرى ئیسلامیش هەندێ لە بڕگە و دەربڕینەکانى ئەم بەسەرهاتەى دەماودەم لەئەدەبیاتى زارەکی( شفهى)یەوە وەرگرتووە، جا بابزانین قورئان لە سورەتى (القصص) دا بە چ شێوەیەک بۆمان دەگێڕێتەوە: 

واتە :"قاڕوون קרַח یەکێک بوو لە نەتەوەى موسا، بەڵام سەرکێش بوو زۆرداریی کرد بەسەریانەوە. ئێمە گەنجێکى زۆرمان دابوویە کە هەڵگرتنى کلیلەکانی لەلایەن پیاوانێکی زۆری بەهێزیشەوە قورس بوو، نەتەوەکەشى پێى گوت: دڵخۆش مەبە چونکە خودا دڵخۆشانى خۆشناوێتء لەنێو ئەو نیعمەتانەشى کەخودا بەتۆى بەخشیوە ڕۆژى ئاخیرەتیش لەبیر مەکە، بەشى خۆشت لەژیانى ئەم دنیایە وەرگرە، چاکە بکە بەو شێوەیەى کەخوداش چاکەى لەگەڵتا کرد. لەزەویدا دواى خراپە مەکەوە، چونکە خودا خراپەکارانى خۆشناوێت، بەڵام قاڕوون بەوانى گوت من هەرچى سامانم هەیە بەدانایى خۆم بووە ئایا نەیدەزانى کە خودا بەر لەویش بەدرێژایى سەدەکان ژمارەیەکى زۆرى سەرکێشانى سەخترى لەنێوبردو گوناهکارانى تاوانبار پاداشتى گوناهەکانى خۆیاندا؟ بەو جۆرەش بوو کە بەشکۆو ڕازاوەییەکى زۆرەوە بەرەو کەسانێک ڕۆیشت و خەڵکیش بەیەکتریان دەگوت کە چەند خۆش بوو ئەگەر ئێمەش سامانى قاڕوونمان هەبوایە کە سامانێکى یەکجار زۆرە...بەڵام ئێمە قاڕوون و ماڵەکەیمان بەزەویدا بردە خوارەوەو لەکاتێکدا هیچ دەستیەک نەبوو تا لەبەرامبەر خودا هاوکارى بکات و هیچ کەسێکیش فریاى ئەو نەکەوت. ئەو کەسانەشى کە ڕۆژی پێشتر ئارەزوویان دەکرد لەجێگاى ئەودا بن گوتیان وەى بەحاڵى تۆ، چونکە خوداوەند نیعمەتەکانى خۆى بەهەر کەسێک کە بیەوێت لەنێو بەندەکانیدا پێى دەبەخشێت" (القصص،٧٦-٨٢).

ئەمە جگە لەوەى  لەچەند سوورەتێکى ترى قورئاندا باسى چیرۆکى قاروون کراوە:

[ ولقد أرسلنا موسى بآياتنا وسلطان مبين (٢٣) إلى فرعون وهامان وقارون فقالوا ساحر كذاب (٢٤) فلما جاءهم بالحق من عندنا قالوا اقتلوا أبناء الذين آمنوا معه واستحيوا نساءهم وما كيد الكافرين إلا في ضلال ] (( غافر ))

بەگشتى هەموو ئەم داستانەش لە تەوڕات תּוֹרָה ء تلمود תלמודەوە وەرگیراون و لەتەوڕاتیشدا هاتووە:

((زەوییەکەى ژێرپێیان کەرت بوو، زەوى دەمى کردەوە و قووتیدان، لەگەل ماڵەکانیان و هەموو سامانەکەى قۆڕەح، جا خۆیان و هەموو ئەوەى هەیانبوو بەزیندوویى چوونەخوارەوە بۆناو دونیاى مردووان و زەوى بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون، هەمووکۆمەڵى ئیسرائیلیش کە لە چواردەوریان بوون، لەدەنگیان هەڵاتن چونکە گوتیان نەوەک زەوى قوتمان بدات، ئاگرێکیش لەلاى خواوەندەوە دەرچوو، دوو سەد وپەنجا پیاوەکەى خوارد کە بخوردیان پێشکەش کرد)). (تەوڕات תּוֹרָה ، سیفرى عەدەد בַּמִּדְבָּר ، ئیسحاحى 16، 31-33).

لەبەشێکى ترى تەوڕاتدا هاتووە: (ئەلیبایش کورى فلۆ بوو، نەوەى ئەلیبایش نەمۆئیل وداتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگ کرد بۆ بەربەرەکانێی مووسا و هاڕوون، لەکۆمەلى قۆڕەح کاتى بەربەرەکانێى خوداوەندیان کرد، جا زەوى دەمى کردەوە و هەڵی لووشین لەگەڵ قۆڕەح کاتێک ئەو کۆمەڵەیەش بە ئاگر سووتان و مردن، دووسەد و پەنجا پیاو بوون و بوونە پەند، بەڵام نەوەى قۆڕەح نەمردن). ‍(تەوڕات תּוֹרָה ، سیفرى عەدەد בַּמִּדְבָּר ، ئەسحاحى 26 ، 9-11).

ئەوەى لێرەدا خستمانە ڕوو بەسەرهاتى قاڕوون קרַח و لایەنگرانى بوو کە چۆن قاڕوون بەزمانى عیبرى  Qorah )  )یەکێک بوو لە گەورەپیاوانى هۆزى لاوى (هۆزەکەى مووسا)  و لەگەڵ چەند کەسێکى تر  لە پیرانى ئیسرائیل و دوو سەد و پەنجا کەس لە ڕۆڵەکانى هۆز سەرکێشییان لەدژى موسا ء هاڕوون کرد و موساش ئەوى تاقیکردەوە و هەروەک بەگوناهکاریش ناسراو بوو، زەویش دەمى کردەوە و خۆى وهەموو ئەوانەش لەگەڵ سەروەت  ودارایى بەناخى زەویدا بردە خوارەوە، بەڵام لە دووەم کتێبى پیرۆزى جوولەکەدا کە ناوى (تلمود ـ תלמוד) ـە کە تەفسیر و شروحاتى ترى خستۆتە سەردەقەکە کە لە (تەوڕات תורה) دا باس نەکراوە و تەنها لە تەفسیر و (میدراش ـ מדרש) ى حاخامەکانى جوولەکەدا باسی لێوە کراوە، کە ئەوەش یەکێکە لەو سەرچاوە زۆروزەوەندانەى ئەفسانەو خورافەکانى جوولەکە کە لە قورئان و کتێبەکانى تەفسیری ئیسلامی و بەتایبەتى کتیبَى ( ژیاننامەى پێغەمبەران ـ ئیبن کەثیر) و، سەرجەم کتێبە ئیسلامییەکانى تردا، دووبارە کراوەتەوە.

 

لە(تلمود תלמוד)یشدا بەسەرهاتەکەى قاڕوون קרַח و یاخیبوونەکەى دژ بەمووسا بەم شێوەیە باسکراوە:

کەنعانییەکان تاکە میللەت نەبوون کە بەسامان و دراوەکانیان دەنازین، لەبەرئەوەى چارەنووسیان وەک قۆڕەح Qorah (قاڕوون) بوو، کە بۆ خۆشى بەرپرسى گەنجینەى فیرعەوون بوو، خاوەنى سەروەت و سامانیکى یەکجار زۆر بوو، بە جۆرێک کە کلیلەکانى ئەو گەنجینەیە بارى سێسەد هێستر بوو (تلمود، سەنهێدرین סנהדרין: 110ئەلیف).

 بەم شیوەیەش ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە چیرۆکە قورئانییەکە لەژیر رۆشنایى هاگادە אַגָּדָה ى تەلمود תלמוד ى  باس لەدەوڵەمەندى و گەنجینەکانى قاڕوون קרַח دەکات، ئەوەش لە قورئاندا هاتووە:

[ إن قارون كان من قوم موسى فبغى عليهم وآتيناه من الكنوز ما إن مفاتحه لتنوء بالعصبة أولي القوة ] (( القصص ٧٦))

 واتە: (قاڕوون یەکێک بوو لە نەتەوەى موسا، بەڵام سەرکێش بو و زۆرداریی کرد بەسەریانەوە. ئێمە گەنجێکى زۆرمان دابوویە کە هەڵگرتنى کلیلەکانی لەلایەن پیاوانێکی زۆری بەهێزیشەوە قورس بوو).

لەبەشێکى ترى ئەم داستانە ئەفسانەییەى هاگادا אַגָּדָה و تلمود תלמוד دا باس لەوە دەکات کە چۆن قۆڕەح بە نیازە دەسەڵات لە مووسا زەوت بکات لەو کاتەى کە جوولەکەکان لەمیسرەوە بەرەو فەلەستین و زەوى بەڵێنپێدراو (الارض الموعودة) دەڕۆن، لەو کاتەشدا خودا ئاگرێک لە ئاسمانەوە دێنێتە خوارەوەو سەد وپەنجا کەس کە لەگەلڕ قۆڕەحدا بخووردیان داگیرسان دەسووتێنێت، بەلام قۆڕەح لەنێویاندا بەخراپترین شێوە دەکوژرێت ودواى ئەوەش زەوییەکە شەق دەبێت و بەرەوناخى زەوى دەچنە خوارەوە).

چیرۆکە تلموودیە תלמוד کە لەدرێژەى باسى قۆڕەحدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە دوو پیاو دەوڵەمەندترین کەس بوون لە جیهاندا: قۆڕەح لەنێو جوولەکە و هامان لەنێو غەیرە جوولەکەدا... هەروەها تەلموود باسى کلیلى گەنجینەکانى قۆڕەح دەکات کە هەڵگرتنیان پێویستى بە حەماڵێکى زۆر هەیە (بارى سێسەد هێستر)، بەهەمان ئەو وەسفەى کە قورئان بۆمانى باس دەکات کە چۆن هەڵگرتنی بەلاى پیاوە بە هێزەکانیشەوە قورس بووە. بەم جۆرەش ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە قۆڕەحەکەى تەوڕات תּוֹרָה و هاگادا אַגָּדָה- و تلمود תלמוד ، هەمان قاڕوونەکەى قورئانە. هەموو ئەم وەسفانەش جگە لە زیادەڕۆیی لە خەیاڵدا هیچی تر نیە، چونکە هەم دەقە قورئانیەکە و هەم ڕونکردنەوە تلمودیەکە بە دەربڕینێکی مەجازی ئاماژە بۆ کلیلەکانی گەنجی قاڕوون دەکات، بەڵام باوەڕداری سادە پێی وایە کە ئەم ڕوداوە واقیعێکی مێژوییە و کلیلەکانی گەنجی قاڕوونیش باری سێسەد هێسترن، یاخود نەتوانراوە بە کۆمەڵێ پیاوی بەهێزیش هەڵبگیرێن.

بەم شێوەیەش پەیامبەرى ئیسلام ئەم چیرۆکەى بەشێوەیەکى شەفەهى لەزمانى جوولەکەوە وەرگرتووە و وەک هەموو چیرۆکەکانى ترى قورئان، کە نەشیتوانیوە جیاوازى لەنێوان چیرۆکە تەوڕاتیەکەو درێژە و روونکردنەوە تلموودیەکەدا بکات، بەم پێیەش قاڕوون لە قورئاندا زەوى قووتی دەدات... تەوڕات תּוֹרָה و تەلموود תלמוד یش بە هەمان شێوە باسى تیاچوونى قۆڕەح (قاڕوون) دەکات. یەکێک لەزانایانى ئاینى جوولەکە لە بیاباندا عەرەبێکى دەشتەکیى بینى وپێی گووت: (وەرە با پێت بڵێم کە قۆڕەح ـ قاڕوون ـ لەکوێدا بەزەویدا چووە خوارەوە)، من دوو درزم لە زەویدا بینى کە دووکەڵیان لێ هەڵدەسا. عەرەبە دەشتەکیەکەش کڵافەیەکى خورى پێبوو تەڕى کرد و بەسەرى نێزەکەشى شۆڕى کردەوە بۆ نێو یەکێک لە درزەکاندا، کاتێکیش خوریەکەى دەرکردەوە، هەمووى سووتابوو.( تلمود، بابا باترا בבא בתרא، 74 ئەلیف).

کێشەى سەرەکیى لەم چیرۆکەدا کلیلەکانى گەنجى قاڕوونە، کە بە چ شێوەیەک قاڕوون توانیویەتى ئەو هەموو سەروەتە زۆرە لەگەلڕ خۆیدا بەرەو بیابانى سینا و میسر و فەلەستین بەرێت! بڕواش ناکەم کلیلى خەزێنەکانى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت و بانکى فۆرت نۆکس (هەردوو بانکى فیدراڵى لەئەمەریکا)، خاوەنى ئەم جۆرە کلیلانە بن.!!

سەرچاوەکان:

١- تەفسیرى ئاسان،بۆ تێگەیشتنى قورئان،بورهان محمد امین

 ٢- الکتاب المقدس،سفرالعدد 16 ، جمیعة الکتاب المقدس، لبنان، 1993.

٣- گنجینەاى از تلمود، د.ابراهم کهن، ترجمە انگلیسى امیر فریدون کرکانى ، ،انتشارات اساطیر چاپ اول،1382 .

٤- التلمود مصدر من مصادر قصص القرآن ، ابن المقفع تاریخ طبع بلا.