هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کۆریای باکور بیانوێک بۆ شەڕفرۆشتنی ئەمریکا بە چین


img4/21/2013 12:00:00 AM
راە تودە:

نۆڤەمبەری ٢٠١٢ لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی بودجەی بەرگری ئەمریکا، پرۆژەیەک  بە هاوڕاییی هەموو ئەندامانی کۆنگرێس بۆ پشتیوانیکردنی ژاپۆن لە قەیرانی دیپڵۆماسی لەگەڵ چین لە سەر دورگەکانی"سن کاکۆ- دیائاویا" لە باشوری دەریای چیندا پەسەندکرا. ئەمریکا لە ڕێگای ئەوپرۆژەیەوە، پشتیوانی خۆی لە لێدوانەکانی دەوڵەتی ژاپۆنکرد لەبارەی خۆ بە خاوەنزانینی ئەو  دورگانەو ئەوانی بە دوورگەکانی ژاپۆن لەقەڵەمدا. ئەمریکا بە پشتیوانی ئاشکرا لە ژاپۆن، ئامانجەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەو هەشت دورگەیەدا ئاشکراکرد کە ڕووبەرەکەیان ٣.٥  ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە تایوان تا سەنگاپور دەگرێتە بەر و گەنجینەیەکی بەرفراوانی ماسیگرتن، هایدرۆکاربۆن و نەوتی بە ڕێژەی ٢٠ تا ٢٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەکی لەخۆگرتووە.

بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ئەم ناوچەیە، دەتوانرێت بەراوردێک لەگەڵ سعودییەدا بکرێت کە یەدەکی نەوتییەکەی بە ٢٦٠ ملیار بەرمیل خەمڵێنراوە. ئەم ڕێگا دەریاییە گرنگییەکی تایبەتی بۆ چین هەیە کە دوو لەسەر سێی بەرهەمە هاوردەییەکانی ئەو وڵاتە بەوێدا تێپەڕدەبن. ئێستا سەراسەری ئەم ناوچەیە بووەتە مەیدانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ڤێتنام، برۆنی، مالیزی، فیلپین و تایوان و هەریەکە لەو وڵاتانە خۆی بە خاوەنی ئەو دورگانە دەزانێت.

 کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا لە دژی هێزی دەریایی چین

بە بۆچوونی ڕیچارد هاسی سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، سیاسەتی چاوبڕینە ڕۆژهەڵات"ی ئۆباما عەمەلیکردنەوە سیاسەتی چەقبەستنی ستراتیژیییە بەرەو ئاسیا. واتە ئەو ناوچەیەی کە بەشێکی گەورە لە مێژووی سەدەی بیست و یەکەم لەوێدا دەنووسرێتەوە. لەسەربنچینەی ئەم سیاسەتەی ئەمریکا، بەپشت بەستن بە هاوپەیمانە تەقلیدییەکانی خۆی وەک ژاپۆن، فیلیپین، سەنگاپورە، تایلەند، ئوسترالیا و کۆریای باشور، دەبێت پارسەنگییەک بەرامبەر بەهێزی دەریایی چین بهێنێتە کایەوە. لە دواهەمین کۆنگرەی حیزبی کۆمۆنیستی چیندا، کە لەمانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٢دا بەڕێوەچوو، ئەم وڵاتە کۆمەڵێک ئامانجی دیفاعی خۆی لەڕێڕەوی فراوانکردنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان و پەرەدن بە توانایی بەرهەمهێنانی چەکی گەڵاڵەکرد.

" هو وان مینیگ"ی سەرۆکی گروپی بینای دامەزراوەی هەوا- دەریایی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چەند بنکەیەکی ئاسمانی لە دەریاوە دەستپێدەکات. ئامانج لە دروستکردنی ئەو بنکانە، پاراستنی نفوزی دەریایی چینە لە ناوچە کەنارییەکان و ئەو ڕاڕەوانەی کە ئێستا لەلایەن ئستۆڵەکانی ئەمریکاوە کۆنترۆڵ کراون. ئەمریکا  بەهێزکردنی هێزی سەربازی خۆی بە مەرجی دابینکردنی ئاسایشی ئۆقیانوسی ئارام دەزانێت.  

جەنگی ئابوریی 

ڕیچارد هاس لە درێژەی باسەکەیدا ئەوەش زیاد دەکات کە گرنگی ناوچەی ئاسیا - ئۆقیانوسی ئارام سەرەڕای ژمارەی دانیشتوانەکەی، خێرایی گەشەی ئابورییەکەی بە ڕادەیەکە کە ئەمریکا ناتوانێت سەرنجی پێنەدات.  ساڵانە کۆمپانیا ئەمریکییەکان  بایی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەن. بە تایبەتی کە وڵاتە ئاسیاییەکان شوێنی  هەڵڕژانی  ئەو سەرمایەگوزاریانەیە کە بۆ ئابوریی ئەمریکا حەیاتین. لەبەرئەوە، پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئابوریی ئەمریکا پێویستە. بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وڵاتە یەکگرتووەکان پێشنیاری واژۆی پەیماننامەیەکی چەند لایەنەی لەنێوان وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارامدا کردووە کە بەپێی ئەو لە ٣٥%  لە بەروبومی جیهانی پێکدەهێنێت ودەبێتە یەکەمین ناوچەی ئازادی بازرگانی جیهانی. پەیماننامە پێشنیارکراوەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەی ئاسیا- ئۆقیانوسی ئارام بە جۆرێک داڕێژراوە کە پەکین لە مەیدان دەکاتە دەرەوە. ئەم پێشنیارە لە کاتێکدا دەکرێت کە چین هەوڵدەدات تا لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوردا بگاتە ڕێکەوتننامەیەکی بازرگانی و گەشپێدانی ئابوریی.  

دەرکەوتنی چین وەک ئابورییەکی بەهێز نەک تەنها وێنەی گەشەکردنی ئابوریی وڵاتانی ئاسیایی گۆڕیوە، بەڵکوئاڵوگۆڕی لە دۆخی جیۆستراتیژی لە ئاسیاو ئۆقیانوسی ئارامدا کردووە.  وڵیام برنری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەغەمگینییەوە  ڕایدەگەیەنێت کە تەقریبەن نیوەی باروگواستنەوەی بازرگانی جیهان، ئێستا لە ڕێگای دەریای چینی باشورەوە ئەنجام دەدرێت. لەڕاستیدا، چین بە هاوردەکردنی فراوانی بەرهەمی وڵاتانی ئاسیایی، ئەو تواناییە بەوان دەبەخشێت کە تا ڕادەیەک لەمەترسی ئاکامەکانی قەیرانی ئابوریی جیهانی بەدووربن. ئەگەر زاڵبوونی چین بەسەر ناوچەکەدا مایەی بێزارییە، بەڵام بوونیشی لە ناوچەکەدا بۆ بەردەوامبوونی ئابوریی ناوچەکە چارهەڵنەگرە و هیچ لایەک لە بیری ئەوەدا نین کە پشتی تێبکەن.

 لەو دیو لۆجیکی ململانێی ئابورییەوە، جەنگی یوان و دۆلاریش بێ ماناکراوە. ئێستا دوو ساڵە کە ئاڵووێری بازرگانی  چین و ژاپۆن بە داوی خۆیان و بەبێ کەڵکوەرگرتن لە دۆلار ئەنجامدەدرێت.  ئەگەر دووەمین و سێهەمین ئابوری جیهانی لەسەر مەسەلەی دراو بگەنە هاوڕاییەک، وڵاتانی ئاسیایی دیکە ناچار دەبن شوێنکەوتەی ئەم سیاسەتە بن. ئەو سیاسەتەکە بە ناچاری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە پەسەند ناکرێت. ئێستا نە چین و نە ژاپۆن، مەیلی ئەوەیان نییە کە بارودۆخەکە دووچاری ئاڵۆزی و گرژبوون بێت، چونکە مەسەلە ئابورییەکان ئەولویەتیان هەیە بۆ هەردوو وڵات.

تێبینی: ئەم بابەتە بە کورتکردنەوەو کەمێک دەستکارییەوە لە سایتی "راە تودە"وە وەرمانگرتووە.