هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ڕوو بە ڕووبوونەوەی خەڵکی ئیسپانیا لەگەڵ بانکەکاندا


img5/31/2013 12:00:00 AM
راە تودە:

سەرمایەداری ئیسپانیا بە سەرکردایەتی حیزبی ڕاستڕەوی " نیو فرانکیست" بە پێی فەرمانەکانی " ترویکا" گورزی خۆی لە زەحمەتکێشاندا. کەمکردنەوەی بودجە، موچە و تاد... ئەنجامی سیاسەتە ئابورییە تەقەشوفییەکانە لە ئیسپانیادا. ئەم سیاسەتانە لە ٥٧% گەنجانی ئیسپانیای بێکارکردووە، بە جۆرێک کە ئێستا ژمارەی گشت بێکاران لە وڵاتدا گەیشتۆتە ٦ ملیۆن کەس، یان لە ٣٠%ی  دانیشتوانی چالاکی گرتۆتەوە.

نزیکە بە نیو ملیۆن خێزان توانای دانەوەی قەرزەکانیان بە بانکەکان نییە و لە ماڵەکانیان دەردەکرێنە دەرەوە.  ئێستا لە ئیسپانیادا ٥ ملیۆن ئەپارتمان و خانوو چۆڵەو کەسی  تێدا ناژی. قەیرانی گشتی، ئۆرگانە دەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەت، تەنانەت  ئۆرگانە پاشایەتییەکانیشی خستۆتە لەرزە. میدیا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان ئازایەتی بڵاوکردنەوەی باڵانسی ئەو خەرجییە تەقەشوفە ئابوریانەیان نییە کە ترۆیکا[ یەکێتی ئەوروپا، بانکی ناوەندی ئەوروپا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی] سەپاندوویەتی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا. قسەوباسی خەڵک لەم بارودۆخە قەیرانگرتووەدا زیاتر لەسەر خەرجییەکان و چالاکییەکانی بازاڕ، کە شەفاف نین چەقی بەستووە.

خەڵک و بەرەی دیموکراتیکی ئیسپانیا داوای لێکۆڵینەوە لە حساباتە بانکییەکانی بنەماڵەی پاشایەتی دەکەن. بەرەی چەپ کێشەی هەڵبژاردنی نێوان کۆماری و پاشایەتی هێناوەتە کایەوە، کە بۆخۆی پێشنیارێکی مێژووییە و یەکەمین جارە کە لە ئیسپانیادا دەهێنرێتە گۆڕێ. لەگەڵ ئەمەشدا، " گراجو" ی سەرۆک وەزیری " دەستنیشانکراوی گروپی بانکی" گۆڵدمان ساکس نامەیەکی ماستاوچیانەی ناردووە و پشتیوانی خۆیی لە پاشا ڕاگەیاند. ئێستا لە شەقامەکانی مەدرید و شارەگەورەکانی دیکەی ئیسپانیادا مانگرتنی گشتی ناڕازییەکان بەپێی بانگەوازی حیزبە سیاسییەکان و  سەندیکا کرێکارییەکان لەدژی سیاسەتی دەستپێوەگرتنەکان، واتە " کەمکردنەوەی  خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردەو فێرکردن، کەمکردنەوەی موچەی  موچەوەرگرەکان، خانەنشینی و تاد...، کە ترۆیکا سەپاندوویەتی بەسەر دەوڵەتدا، درێژەیان هەیە. لە ٧%ی کارمەندانی بەشە خزمەتگوزارییەکان مانیانگرتووە. دەوڵەت بە شەلەشەل و بە دواکەوتنەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانێکی بێ چارەسەرە. لە یەک قسەدا، هاریکاری بزووتنەوەی سەندیکایی، سیاسیی، کۆمەڵایەتی و مەدەنی  نەک تەنها دەوڵەتی ئیسپانیا، بەڵکو گشت سیستەمی سەرمایەداری کردۆتەنیشانە. حیزبی کۆمۆنیست وسەندیکا کرێکارییەکان دەیانەوێت دەوڵەت ناچار بە پاشەکشە بکەن. ئایا سەرکەوتوو دەبن؟

*لە سایتی " راە تودە"ەوە وەررمانگرتووە و کردوومانە بە کوردی