8/28/2011 12:00:00 AM
گۆڵمەز:شەممە, 13 ئازار 2010 05:21 ئارام ئه‌حمه‌د عه‌لی / وه‌رگێڕانی به ئینسافه‌وه / گۆڵمه‌ز
ئێوه کێن خێڵی فشه .. گه‌لی ده‌م پڕ له زبڵ.
خه‌نجه‌ری دارینه و وه‌همی 500 هه‌زاردۆلار!
ئێوه ئه‌ی نه‌یاره گوناحه‌کانم! ئه‌ی پیاوه گرگن وقرخرنهکان! هه‌میشه مرۆڤی خاوه‌ن سه‌لیقه‌و به ئابڕو ڕێزی نه‌یاره‌کانیی ده‌گرێت، با وه‌ک و ئه‌ویش بیرنه‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک من له هه‌ژاری گیرفانی، سیاسیی، فیکر و فه‌لسه‌فه‌دا ژیا، ناچارم ئه‌وها په‌نا بۆ جوێن، درۆ و وسوکایه‌تی به‌رم و ئه‌مه‌شم به‌رهه‌می ئیفلاسی سیاسی وئهخلاقیمه به هه‌موو پێوه‌ره‌کان، وه‌لێ ئێوه له نه‌فسیه‌ت به‌رزی و سه‌ربه‌ستی خۆتانه‌وه، ئێمه‌ی زوڕناژه‌ن و کۆیله‌ی گردهکهتان پێنزم و سوکه . ئێوهمرۆڤی قوورسن، چونکه وه‌ک ئێمه خۆتان نه به ده‌سه‌ڵات و نه به چه‌ند هه‌زار دۆلارێک نه‌دۆڕاند به گۆڕان و نەوشیروان . ئاخر به‌ڕێز به چاوی ڕێز به‌رامبه‌ر ده‌بینێت، به‌ڵام ئێمه چاوی ڕێزمان کوێر بووه‌و تاک لایت بەرەو گردەکە دەڕۆین.
ده‌تانه‌وێت تۆڵه‌ی میلله‌ت له " پیاوه گه‌وره‌کانی گه‌ل!" بکه‌نه‌وه؟ له‌و پیاوانه‌ی که خۆشه‌ویستی هه‌زاران خه‌ڵكیان به ده‌ست هێناوه و له‌سه‌ری ڕه‌ش، قه‌ڵاچوالان و سهرگردهکهوه، ده‌میان له خوێنی گه‌ل ناوه !.

به‌و ئاخری پیرییه‌وه له ژێر پێڵاوی سه‌رانی دوێنی یه‌کێتییه‌وه خۆتان کردبهپهند؟ ده‌تانه‌وێت به فیشه‌کی تاپڕی ژه‌نگ گرتووی جه‌لالییه دۆڕاوه‌کانی سەرگردەکە ئێمه بکوژن؟ چهندخهیاڵێکی نه‌خۆشانه‌یه، چه‌ند به هه‌ڵه‌دا چوو بوون، پێتان وابوو ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌که‌نه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه بۆ لای جه‌لالییه نوێیه‌کانی سه‌رگرده‌که، ئه‌وا وه‌رتان ناگرن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ست بۆ پووشه‌کان ده‌به‌ن تا تای ته‌رازووی دۆڕان و شکسته‌کانیان پێ قوورس بکه‌نه‌وه.
ئێوه که‌خۆتان هه‌رزان فرۆشکردوه، ئه‌م دێوجامه ناسکۆڵه‌یه چییه به ڕوخساری قەبیحتانەوە گرتووتانهوه؟ "سواره" وته‌نه‌ی (ئێوه میراتگری کام جێ له‌وه‌ڕن ؟ ئێوه حهشارگری ڕووبه‌ندی کۆمپانیای فشه‌و ووشه‌ن، بووکی بن تارای سەوز ، خوا نه‌کا بای ته‌وژمی کوێستان، لابه‌رێ په‌رده له‌سه‌ر باڵاتان). بۆیه بەتەواوی دڵنیام لە وه‌همی وه‌شاندنی ئه‌و خه‌نجه‌ره دارینهیهتان که هه‌ڵتان کێشاوه، ده‌مرن و ناتوانن بیوهشێنن، چونکە خەنجەروەشاندنی دارینەش شەهامەت و شارەزایی دەوێت، کە ئێوەی گەمژە نەخاوەنی شەهامەت و نەشارەزایشن !.
چه‌ند پیرۆز‌و له‌به‌ر دڵانه، چه‌ند شاگهشکهو خۆشحاڵم کە ئاوا ده‌تان بینم وه‌ک ته‌ماته‌ی ڕزیوو له ژێر پێما ندا فلیقاونهتهوه، زه‌بری کاریگه‌ری ئێمه گورچکبڕ بوو، له ته‌واوی دنیادا شوێنێکمان بۆ نه‌هێشتنه‌وه لێی داسکنێن باوه‌شی نەوەشیروان مستەفای ته‌وروه‌شێن نه‌بێت، هه‌تا زیاتر جوێن بده‌ن و ڕه‌قه‌می سفر لێبده‌ن، زیاتر لە ڕاستی هەڵوێست و بیروبۆچوونەکانمان دڵنیا دەبین و شانازی به‌خۆمانه‌وه ده‌که‌ین کە تەسلیمی هاشو هوشی گۆڕان و دەیگۆڕینی فێڵبازانەتان نەبووین .
جوانمان کردن مقاش، به ههلوووک، مه‌گه‌ر پێم نه‌ووتن له قه‌ڵای ووره‌مان هه‌ڵمه‌چن؟ نهم ووت ئێوه که‌مترن له که‌متره‌کان؟ نه‌مان ووت له کوێوه ته‌قه ده‌که‌ن بیکه‌ن وه‌لێ له بن هه‌نگڵی نەوشیروان و جه‌لالییه دۆڕاوەکانەوە مه‌یکه‌ن؟ نه‌مان ووت یاری به ئاگری کوردستانپۆست ناکرێت و مه‌یکه‌ن به نه‌وشیروانپۆست؟ نه‌مان ووت ئه‌وه بڤه‌یه‌و له کێوێک هه‌ڵمه‌چن که سووردهزانن پشتان له ژێریدا ده‌چه‌مێته‌وه‌و لووتتان ده‌یدا له زه‌وی؟ ئێوه که ڕه‌حم به خۆتان ناکه‌ن، که خۆتان ده‌کوژن، که لای نەوشیروان و جەلالییەکان تڕۆو تهڕفیع ناکرێن، که به‌گوێتان نه‌کردین، بۆ پیسترین جنێوومان پێده‌ده‌ن، ئایا که‌س به جنێو گره‌وی بردۆته‌وه تا " عه‌به فشە " بە نا " ئارام "ی و " که‌مالی موختار" ی درۆنووس بە کەماڵی ئیسراحەت بیبه‌نه‌وه؟!.
وه‌ک چۆن بزمار داکوتان به ناو چاوی گۆڵمه‌زدا گه‌مژه‌یی به‌رهه‌م ده‌هینێت، هه‌ر به‌و جۆره‌ش وه‌ڵام دانه‌وه به زله درۆ‌و فڕو فیشاڵی که‌سانی ده‌روون نه‌خۆش و با برده‌ڵه، هه‌ژاریی سیاسیی و فکریی به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئێمه جەلال تاڵەبانی وەک مۆمکەی گردەکە داینهگرساندووین، تا بە فوویەکی مەلا بەختیار و هێرۆ بکوژێینەوە !.
شه‌ق هه‌ڵدان له کێل !
ده‌زانم ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی ئێمه‌ومانان هه‌رچیتان بۆ جه‌لالییه نوێیه‌کان پێده‌کرێت بیکه‌ن، تاکاک"مه‌سعود" تان،لێتان خۆش بێت؟! مزگێنیتان ده‌ده‌مێ هیچ کێشه‌یه‌کتان نه‌ماوه‌و وه‌ک مشکی ڕه‌شی هۆڵندا، سوید و که‌نه‌دا،له‌گه‌ڵ پشیله‌ی سه‌رگرده‌که، له‌گه‌ڵ سه‌ری ڕه‌ش و زه‌ردی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون. ته‌نها ماچتان ده‌که‌ن و پێکی ماندوو بوونی تۆبه کردن و ته‌سلیم بوونه‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵبڕین ده‌خۆنه‌وه. ئه‌و سەگوەڕەی ئێوه بۆ نەوشیروانتانکرد لەدژی ئێمە، نه "نیشتمان نێت"، نه " کوردستانی نوێ "، نه " خه‌بات" و نه" باسه‌ڕه "،پێیانهکرا،نه سه‌کران و جوندیانی، و نە مه‌لای چاو‌دێر"پێیان نه‌کرا . ئێوه به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ئۆپۆزسیۆنتان بۆ فت کردن و ئێستاش له جیاتی ئه‌وان، له شه‌ڕی ئۆپۆزسیۆن و ئازادی کۆڵناده‌ن . پیرۆزه ئه‌و ڕێگا دژ به ئازادییەی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵتانبژاردووه .ئاخر بۆتان سه‌لماندین کە سه‌کران و جوندیانی و سهرۆقادرله ئێوه بەشەرەفتر بوون!.. ئەگەر ئەوانە شەرەفی سیاسیان هەبێت . ئه‌وان ڕاپۆرتیان دژمان نه‌نووسی، نه‌یان کردین به جاسووسی ئه‌م وئه‌و، وه‌ک ئێوه له ئیفلاسی سیاسی و فیکریدا په‌نایان نه‌برده به‌ر فایل دروستکرن ودرۆپێچانهوهی دۆڵمه ئاسا، نامەی تایبەتی نەژادی حاجی ئیبراهیم ڕەوانەی کوردستانی نوێ نەکرد تا خەڵکی دیکەی پێ لەکەدار بکەن . وه‌لێ ئێوه ته‌نها له‌به‌ر خزمه‌ت وئه‌وه‌ی له کۆمۆنیستی کرێکارییه‌وه، لە پاسۆکێکی شێخ مەحمودییەوە بۆ جه‌لالی نوێ وه‌ربگیرێن لای نەوشیروان، چی ماوه نه‌یکه‌ن؟ ئایا کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ ڕۆشتن بۆ ناو گروپێکی مافیا ئه‌وه‌ی ده‌هێنا؟ ئه‌وه‌ی ده‌هێنا خۆتان به" قادری حاجی عه‌لی " لێپرسراوی ده‌زگای تیرۆریستی زانیاری‌دا هه‌ڵواسن!.. ده‌ستی ئه‌و که‌سانه ماچ بکه‌ن به قه‌ولی گفتی شیرینی خۆتان" دوژمن به‌گه‌ل " بوون! دنیایه‌کی سه‌یره . کاک خه‌جاڵه‌ته فهنیییەکان، که‌سانێک ده‌کوژێنرێته‌وه که له سه‌ره‌تاوه ده‌ستێک وەک نەوشیروانی ئاغاتان دایگیرساندبن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که خۆیان خۆیان داگیرساندووه و بە هیچ ڕەشابەیەکی فشە خامۆش نابنەوە.
نامه‌وێت له چاوه‌ڕوانی ستاشیۆنهکاندا بتان بینین، ئاخر ڕۆژێ له ڕۆژان مرۆڤ بوون، ده‌زانین چاره‌ڕه‌شی و نه‌گبه‌تییه‌کانی ڕۆژگار،نه‌خوێندنه‌وه‌و وهرنهگرتنتان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه تووشی ههزاردهردو داوی کردوون،بۆیه کلکتان بوو به ته‌ڵه‌ی گرده‌که‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر که‌س نه‌ما شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، ته‌ختی ناوچاوانی خۆتان ده‌که‌نه‌وه به نیشانه،ئاخر شێتیش کوا عه‌یب بووه، ئه‌وه نییه وای لێکردوون کهنهفرهت له خۆتان و مێژووی خۆتان بکه‌ن!. نه‌فره‌ت له مێژوویه‌ک که ئێجگار دزێو‌و ناشیرین بووه و پڕی له پۆخڵاوهتهکانتانه! .
لە قونی بیکابە شڕەکەی مەلا بەختیاردا بڕۆن بەرەو قەڵاچوالان !
له به‌ختی له‌نگ و تاگرتووی ئێستاتان، که تازه به‌تازه له‌گەڵ هەڤاڵ نەوشیروانتاندا لەدوای پیکابه شڕه‌که‌ی مه‌لا بهختیارو هێرۆدا سواردەبن و بێ ئاوڕدانەوە بەرەو لای مامی ڕسواتان ملدەنێن .. ئێمەش ئێستا قاقا و جڕت بۆ درۆ و فڕو فیشاڵەکانتان لێدەدەین و هاوار دەکەین: بڕۆن بڕۆن بەرەو دۆڕان .. بەڕابەریەتی کاکە نەوە گیان !.



ئێستا ئیتر ئێوە یه‌کی به لایتێكهوه، ڕۆشنایی ده‌گرنه چاوی نه‌یارانی تاڵه‌بانی و نەوشیروان تا جوان بیان ناسن،ئه‌وه ئێمه نین خوا نه‌خواسته،" ئێوه گوێتان که‌ڕ بێ "ناڕه‌حه‌تین که ئاوا تووڕه ده‌تان بینم،هه‌قتان پێده‌ده‌ین ئهگهرچوون ده‌ریا کهف بچڕێنن،یان وه‌ک سه‌گه‌که‌ی بافلۆڤ لیک به‌ده‌متانا بێته‌خواره‌وه،بۆیه ئێوه‌شمان بێ وه‌ڵام به جێنه‌هێشتوه‌و هه‌رواش به جێتان نایه‌ڵین . ئاخر ئێوه مردوون، ئێمه ئه‌ونده خاوه‌ن شعورین که‌وه ک ئێوه شه‌ق ههڵنهدهین له کێلی مردووه‌کانمان، به‌ڵام ئێوه له ته‌نگه نهفهسیدا پێڵاووه شڕه‌کانی مه‌سعود و جه‌لال ده‌نرخێنن به خۆمان و بنه‌ماڵه‌کانمان ! .ئه‌مه ئیتر لوتکه‌ی داڕمانی ئهخلاقیشتانه .
هه‌قتانه هه‌ق،به بارته‌قای ئه‌رزو ئاسمان، به فراوانی زه‌وی هه‌قتانه، هه‌موو شڕه ده‌وارێک که ڕه‌شه‌با ده‌یدڕێنێت و هه‌ر تیتۆڵه‌ی ده‌دا به دارێکا،به به‌ردێکا،ده‌گری، شین و شه‌پۆڕ ده‌گێڕێت ، پارچه پارچه ده‌بێ و جارێکی تر هیچ به‌رگ دروویهک ناتوانێت به یه‌که‌وه بیدورێته‌وه،.ئێوهئهوکهسانه بوون،کهبهرحهملهی تهنهافشهیهکم که‌ووتن، چیبکه‌م ده‌هۆڵ ئاسا بووم و زوودڕام، سوکهڵهم زیاتر فوم تێمه‌که‌ن، چونکە من له باڵۆنی ده‌ستی منداڵه‌کانتان سوکترم، بۆیه هه‌قتانه قاقا پێم پێکه‌نن ، پێکه‌نین فێنککه‌ره‌وه‌ی ده‌روونه. به‌رده‌وامبه، هەرچی جوێن هه‌یه له چاخانه ئهلکترۆنییهکهتانهوه بیده‌ن، چی درۆ بوختان و تۆمه‌ت هه‌یه بیهۆننه‌وه وه‌ک فشه‌ی گۆڕانخوازیتان . گۆڕانی ئێوه ته‌نها گۆڕانه له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆ گرده مژه . ده بیمژه ئه‌و ئه‌و په‌نجه‌ی پهشیمانییهت که کردت به مه‌ره‌که‌بی مۆره‌که‌ی موختاردا . دهبیمژه په‌نجه‌ی په‌شیمانیت .. گه‌ردنت خۆش و ئازاد بێت.
ئه‌زیزان! دڵنیام که‌سایه‌تی پارچه پارچه‌و ووردوو خاش بووتان،جارێکی تر یه‌کتر ناگرێته‌وه،تا ماون ده‌بێت سه‌ره مێکوته‌ی سیاسه‌ت بن و ناشتوان مشتێک ئاو ڕوناک بکه‌نه‌وه. ئاخر ئه‌وه هونه‌ر نییه ده‌نووسی، هونه‌ر ئه‌وه‌یه ئاوا جنێو بنووسیت !.
ئێستا به چاوه‌کانم ده‌تان بینم ،چه‌ند کزۆڵ و زه‌لیلن له‌به‌رده‌ستماندا،چه‌ند بچکۆله‌ن له به‌ر پێمان‌دا، که له‌م به‌رزییه‌وه سه‌یری نغرۆ بوونتان ده‌که‌ین، چه‌ند کاولن کاول، چ وێرانن وێران. هه‌رده‌ڵێی هه‌ویرن له‌به‌ر دهستمانداو چۆنمان بووێت ده‌توانین وابتان شێلین وه‌لێ دڵـم بۆتان ژان ده‌کات و بوون به جێگای به‌زه‌ییمان، ئاخر ئێمه‌یش مرۆڤین، ناتوانین ئیحساسمان نه‌جوڵێت بۆ ئه‌م هه‌موو ته‌نگه نه‌فه‌سییه که به‌ربینی پێگرتوون، ده‌ی ئه‌زیزان ڕامه‌وه‌ستن و به هه‌موو ته‌رزی وجوودتانهوه ده‌ریکه‌ن با بپژێ چ قه‌یدی هەیە با مێشکی ئێمه‌ش به ته‌ور و چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستی نه‌وشیروان با بپژێ!....
تێبینی:
ئه‌م چه‌ند دێڕه وه‌ڵام نییه ، ئاو نییه، ئه‌وه‌نده‌ی که ئاگرێکه و به‌ربۆته گیان و ده‌رونم، ته‌نها بۆ به‌رده‌وام بوونم له جنێوداندا به‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژی هه‌زارجار له چاخانه‌ی هین وهینهکهمهوه ناویان ده‌هێنم و قۆنده‌ره‌کانی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال له خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان به نرختر ده‌زانم. ( ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشم پێناکه‌ن بفه‌رموون به ده‌نگ گوێم لێ‌بگرن بزانن چه‌ند له‌باری ده‌رونییه‌وه داڕوخاوم به ده‌ست ئه‌م گۆڵمهزگێڕانهوه...کارێکیان پێکردووم خۆیشم نازانم چ کاوێژێک دەکەم و http://www.youtube.com/watch?v=0HPzGNbZON4) وه‌ک " گه‌نه" خۆم به ئه‌ژنۆیاندا هه‌ڵواسیووه . خۆیان فیکه‌ی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن هه‌رچیان نه‌نووسیوه با بینووسن.
نووسه‌ر :عه‌به‌ی فشهزاده
وه‌رگێڕانی بە دەستکارییەوە: گۆڵمه‌ز
سه‌رچاوه: فشهپۆست
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=04cb4490