هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
توندوتیژى لە (تەوڕات) دا؛ لاپەڕە خوێناوییەکانى (موسا و یەشوع) وەک نموونە


img8/16/2013 12:00:00 AM
شازین هێرش:

بڕوادارانی ئاینە ئاسمانییەکان (جولەکە، مەسیحی و موسڵمان) لەو باوەڕەدان کە موسا یەکێکە لە پێغەمبەران و نێردراوانی خودا، و ڕۆڵێکی گرنگی لە چەسپاندنی شەریعەتدا هەبووە و یەکەم شەریعەتیش کە لە خوداوەندەوە ئاڕاستەی مرۆڤایەتی کراوە لە ڕێی موسای پێغەمبەرەوە بووە، وەک چۆن بە یەکێک لە پێنج پێغەمبەری (ئولولعەزم) دادەنرێت و شەریعەتی بۆ بەنو ئیسرائیل هێناوە تا لە تاوان و گوناه و بتپەرستی دوور بکەونەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە، ئەم پێغەمبەر و پیاوی خودایە ـ بەپێی دەقە یەهوودیەکان ـ تاوان و کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە، کە ناشێت لە پێغەمبەرێکی خودا بوەشێتەوە وکوڕەکانیان بکوژێت وکچۆڵەکانیشیان بەزیندوویى بهێڵێتەوە (وەک چۆن فیرعەونى میسر ئەنجامی دا) و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا بگرێت و فەرهوودیان بکات! .

لێرەدا دەخوازم ئاماژەیەک بەم کەسێتییە سادیە بکەم، کە بە چ شێوەیەک هۆزى (مەدیان) מִדְיָן ی کۆمەڵکوژ کردووە و ژن و کچ و کوڕیانی بە سەروەت و سامانیانەوە تاڵان کردووە و نێرەکانیشانی داوەتە بەر زەبری شمشێر، کە هەموو ئەمانەشی لە پێناوی ڕازیکردنی دڵی خواوەند "یەهواە" יְהוָה دا بووە، بۆ ئەوەی گەلی ئیسڕائیل باشتر ببنە گەلى هەڵبژێردراوی "خودا".

لە سەرەتا لە دەقی "تەوڕات תורה " ە وە دەست دەکەم بە باسی کار و کردەوە دڕاندانەکەی مووسا و پاشان ئەوەی لە کتێبی "تەلمود תלמוד " و "میدراش מדרש " دا هاتوە باسى دەکەین، ئینجا دێینە سەر ئەو ئایەتانەی "قورئان" کە ئاماژە بەم پیاوە سادی و شەڕخوازە دەکەن و بە بەندەی چاکەکاری خودا وەسفی دەکەن.

یەکێک لەو تاوانە قێزەونانەی کە موسا ئەنجامی داون، کۆمەڵکوژیی هۆزی مەدیان מִדְיָן بوو، کە پاش ئەوەی چاکە و خزمەتیان کردووە و کچیان داوەتێ، کەچی موسا بە بیانوی داوێنپیسیی ئەو هۆزە و زیناکردنی کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵ کچانی (مەدیان מִדְיָן) کۆمەڵکوژی کردوون. بەپێی کتێبی تەوڕات، مەدیان מִדְיָן دەچنەوە سەر (مەدیان) ی کوڕی ئیبراهیم، کە لە (قەتوورە) קְטוּרָה ی ژنە جاریەکەی ئیبراهیم پێغەمبەرە:

 (پاشان ئیبراهیم گەڕایەوە و ژنێکی هێنا بە ناوی قەتورە(1). (وشەی مەدیان מִדְיָן یش بە مانای ململانێی و پشێوی دێت، کە ناوى کوڕی چوارەمی ئیبراهیمە لە قەتوورەی ژنی، پاشان کوڕەکانى قەتوورەی نارد بۆ خاکی ڕۆژهەڵات، تاکو لەگەڵ ئیسحاقی کوڕیدا لەسەر میراتی نەبێتە شەڕیان)(2).

بەڵام نابێت ئەو فەزڵ و چاکەیەی کە هۆزی "مەدیان מִדְיָן " لەبەرامبەر موسا نواندیان، ئاوا بە زوویی ئەم پێغەمبەری خوایە لە بیر بکردایە و ودەستى نەچوایەتە خوێنى ئەو گەلەوە؟!

جا با بزانین تەوڕات תלמוד چۆن ئەم سەرگوزەشتەیەمان بۆ باس دەکات:

 (کاتێ موسا گەورە بوو، چووە دەرەوە بۆ لای برا جولەکەکانی تا بڕوانێتە ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەریان دەکرێت، تەماشای کرد پیاوێکی میسری لە پیاوێکی جولەکە دەدات، پاشان سەیرێکی ئەملا ولاى کرد، کە زانی کەس دیار نیە ئینجا پیاوە میسرییەکەی کوشت و لە ناو لمدا شاردیەوە. بۆ ڕۆژی دواتر دوو پیاوی جولەکەی بینی شەڕ دەکەن، جا بە پیاوە گوناهبارەکەی گوت بۆ لە براکەت دەدەیت؟ پیاوەکەش گوتی: کێ تۆی کردووە بە پاشا و داوەر بەسەر ئێمەوە، ئایا دەتەوێت بمکوژی، وەک چۆن پیاوە میسرییەکەت کوشت. ئینجا موسا ترسا و گوتی: بێگومان ئەم کارە ئاشکرا بووە. کاتێک فیرعەونیش بە کێشەکەی زانی، هەوڵی دا موسا بکوژێت، موساش لە دەست فیرعەون هەڵهات و چووە خاکی مەدیان מִדְיָן ولەوێ لەسەر بیرێک دانیشت، کاهینی مەدیانیش حەوت کچی هەبوو، هاتن ئاویان برد بۆ مەڕەکانی باوکیان و لەو کاتەشدا کۆمەڵێک شوان هاتن و دەریانکردن، موساش فریایان کەوت و مەڕەکانی کاهینی مەدیانی ئاو دا و ئەوانیش هاتنە لاى ڕەعوئیل רְעוּאֵל (یەپروون יִתְרוֹ) ی باوکیان، ئینجا پێی گوتن: ئەوە بۆچی ئەمڕۆ زوو هاتنەوە؟ کچەکانیش گوتیان: پیاوێکی میسری لەدەست شوانەکان ڕزگاری کردین و مەڕەکانیشی ئاو دا. ئەویش بە کچەکانى گوت: ئەی ئەو پیاوە میسرییە لە کوێیە؟ بۆچی بە جێتان هێشت؟ بچن بە دوایدا بانگی بکەن با نان بخوات. ئینجا هاتنە لای و ڕازی بوو بەوەى لایان بمێنێتەوە. کاهینی مەدیانیش کچێکی خۆیی دایێ کە ناوی (صیففورە) צִפֹּרָה  بوو، پاشان کوڕێکی لێبوو.

دوای ئەوەی پاشای میسر مرد، گەلی ئیسرائیل لە ژێر زوڵمی فیرعەوندا دەچەوسێنرانەوە و هاواریان بۆ خوا دەبرد)(3).

(موسا بوو بە شوانی مەڕەکانى یەثروون יִתְרוֹ ى (( یەثروون لە ئەدەبیاتى ئیسلامیدا بە شوعەیب بێغەمبەر ناسراوە...نووسەر) خەزوری موسا (کاهینی مەدیان) پاشان مەڕەکانى بردە دەشت و دەر لە نزیک چیای "حۆریب"، جا فریشتەی خوداوەندی لە ئاگرێکدا بۆ دەردەکەوێت کە لە دەوەنێکەوە هەڵدەستا)(4).

سەرباری ئەم هەموو چاکە و مرۆڤدۆستیەی کە هۆزی مەدیان بەرامبەر موسا نواندیان و کچیان دایآ، کە چی موسا خیانەتی لێکردن و هەموو نێرینەکانى ئەو خێڵەی کەموو (تووکەبەر) یان هاتبوو دانیە بەر زەبری شمشێر و کچە گەنجانەکانیشی بەسەر هێزە بەربەریە هەمەجیەکەیدا وەک غەنیمەت دابەش کرد [وەک چۆن موحەممەد هەموو نێرینەکانى هۆزى بەنى قورەیزەی (ئەوانەی تووکەبەریان هاتبوو) دایە بەر زەبری شمشێر، کە ژمارەیان 700 کەس بوو، پاشان کچە جوانەکانیشیان لە خۆیان مارە کرد].

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کاتێک لە هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژیەی موسا دەکۆڵیتەوە ئەوا بیانویەکى بێبنەمات بۆ دەهێننەوە کە لە (تەوڕات תלמוד) دا هاتووە و دەڵێ: (ژنانی مەدیان پیاوانی جولەکەیان تووشی زینا و داوێنپیسی کرد و ئەمەش بووە هۆی داوێنپیسی لە ناو جولەکەدا!)

لە کتێبی ژمارەکان (سفر العدد במדבר ) دا هاتووە: (خوداوەند لەگەڵ موسا دوا و گوتی: تۆڵەی بەنو ئیسرائیل لە مەدیانییەکان بکەرەوە و ئینجا دەچیتە پاڵ گەلەکەت (واتە پاش ئەوەش دەمریت). موساش بەهۆزەکەى گوت: لە نێو خۆتاندا کۆمەڵێک پیاو چەکدار بکەن بۆ ئەوەی بچنە سەر مەدیانییەکان و تۆڵەی خوداوەندیان لێ بکەنەوە، لە هەر هۆزێک هەزار کەس لە هۆزەکانى بەنو ئیسرائیل بۆ جەنگ دەنێرن، کە دوانزە هەزار کەسە و چەکدار کراون. ئینجا موسا ناردنی بۆ جەنگ لەگەڵ "فێنحاسی کوڕی ئەلیعازەر"ی کاهین. جا شەڕ دژ بە مەدیانییەکان دەستی پێکرد وەک خوداوەند فەرمانى پێکردبوون. گشت نێرینەکانى قەومی مەدیانییەکانیان کوشت، لەگەڵ پاشاکانیان: ئێوی و ڕاقەم و ێورو و حور و ڕیبەع، و بەلعامی کوڕی باعوریشیان بە شمشێر کوشت. جا نەوەی ئیسرائیلیش ژن و منداڵى مەدیانییەکانیان ڕاپێچ کرد و هەموو ئاژەڵ و مەڕ و مانگا و هەموو موڵکەکانیانى تاڵان کردن. هەموو شار و قەڵاکانیشیان بە ئاگر سوتاند. دەستکەوت و تاڵانیەکەشیان کە پێکهاتبوو لە مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ خۆیان برد. دواتر بە دەستکەوتەکانیانەوە گەڕانەوە لای موسا و ئەلیعازەری کاهین و ڕۆڵەکانى بەنو ئیسرائیل. پاشان موسا لە فەرماندە سەربازییەکان تووڕە بوو. پێی گوتن: ئایا هەموو کچ و ژنەکانتان هێشتۆتەوە؟ ئەوان بوون بە قسەی بەلعامیان کرد و بوونە هۆی ناپاکی بەنوئیسرائیل لەگەل خودادا، لەگەڵ باعور، پاشان دەرد و بەڵا لە نێو بەنو ئیسرائیلدا بڵاو بوەوە. ئینجا موسا گوتی: ئێستا هەموو منداڵە نێرینەکان بکوژن، لەگەڵ ئەو ژنانەی لەگەڵ نێرینەیەکدا جوتبوون و فەسادیان کردووە، بەڵام هەموو ئەو ژنانەی لەگەڵ پیاوەکاندا جووت نەبوون، بۆ خۆتان بە زیندوویی بیانهێڵنەوە، ئێوەش بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکەدا بن و خۆتان لە گڵاوی پاک بکەنەوە. هەر کەسێکیش یەکێکی کوشتووە یان دەستی بەر کوژراوێک کەوتووە با لە ڕۆژی سێیەم و حەوتەمدا خۆی پاک بکاتەوە.

دووبارە خوداوەند لەگەڵ موسا دوا و گوتی: تۆ و ئەلیعازەری کاهین و سەرۆکەکانی باوکانی کۆمەڵ، تاڵانییەکان لە خەڵک و ئاژەڵ بژمێرن، تاڵانییەکەش لە نێو ئەو جەنگاوەرانەی بەشداریی جەنگیان کرد بە نیوەیی بەشی بکەن. باجی خوداوەندیش دەربهێنەوە لە بەشی ئەو کەسانەی بەشداریی شەڕیان کردووە، یەک لە پێنج (خمس חומָשים) لە خەڵک و مانگاو گوێدرێژ و مەڕ، لە نیوەی دەستکەوتەکانى ئەوان وەریدەگرن و دەیدەنە ئەلیعازەری کاهین، کە ئەمەش ئەو پیتاکەیە بۆ خوداوەند بەرز دەکرێتەوە، لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیلیش یەک لە پەنجا لە خەڵک و مانگا و گوێدرێژ و مەڕ، لە هەموو ئاژەڵەکان دەیدەیتە لاوییەکان، کە ڕێ و ڕەسمی نشینگەی خوداوەند دەپارێزن. کۆی ئەو تاڵانیانەش لەلایەن شەڕکەرەکانى بەنو ئیسڕائیلەوە دەستى بەسەردا گیرا، شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار مەڕ و حەفتاو دوو هەزار مانگا و شەش سەد و یەک هەزار گوێدرێژ بوو، لە مرۆڤیش و لەو ئافرەتانەی لەگەڵ پیاودا جووت نەبوون، سی و دوو هەزار کەس بوون. جا نیوەکەشى بەشی ئەوانە بوو لە شەڕەکەدا بەشدارییان کردبوو، سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو. باجیش بۆ خوداوەند لە مەڕەکان شەش سەد و حەفتا و پێنج بوو، مانگاکانیش سی و شەش هەزار. باجی خوداوەند حەفتا و دوو بوو، گوێدرێژیش کە سێ هەزار و پێنج سەد بوو، بەشە باجەکەی خوداوەند شەست و یەک بوو. مرۆڤیش شانزە هەزار بوو، باجەکەی خوداوەندیش سی و دوو بوو. جا موسا ئەو باجەی کە پیتاکی بەرز کراوە بوو بۆ خوداوەند، دایە ئەلیعازەری کاهین، بەو شێوەیەی خوداوەند فەرمانی بە موسا کردبوو، بەڵام نیوەکەی ئیسرائیل کە موسا بەسەر پیاوانى ئیسرائیلدا بەشی کردبوو سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد سەر مەڕ بوو. مانگاش سی و شەش هەزار بوو، گوێدرێژیش سێ هەزار و پێنج سەد بوو. مرۆڤیش شازدە هەزار بوو. جا موساش لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیل یەک لە پەنجای خەڵک و ئاژەڵی برد و دایە لاوییەکان (هۆزەکەی موسا) کە ڕێوڕەسمى نشینگەی خوایان دەپاراست، بەو شێوەیەی کە خوداوەند فەرمانی بە موسا کردبوو. ئینجا لێپرسراوانی سوپاکە هاتن بۆ لاى موسا، فەرماندەی هەزاران و فەرماندەی سەدان بە موسایان گوت: ئێمەی خزمەتکارانت کە بەشداری شەڕمان کرد و لە ژێر دەستماندا بوو، کەسمان لەدەست نەداوە، ئەوەتا قوربانی خوداوەندمان پێشکەش کرد، هەموو یەکێکیشمان هەر کەلوپەل و زێڕێکی دەستکەوتووە لە خرخاڵ و ئەنگوستیلە و گوارە و ملوانکە، بۆ کەفارەت کردنمان لەبەردەمی خوداوەند. جا موسا و ئەلیعازەری کاهین زێڕەکەیان لـێ وەرگرتن. هەمو کەل و پەلێکی دروستکراو، هەموو زێرێکی پیتاک کراو، کە لە لایەن فەرماندەی سەد و هەزارەکان بۆ خوداوەند بەرز کرایەوە، شانزە هەزار و حەوت سەد و پەنجا شاقڵ بوو. بەڵام پیاوانی سوپاکە ئەوەی دەستیان کەوتبوو بووە موڵکی خۆیان. جا موسا و ئەلیعازەری کاهین زێڕەکەیان لە فەرماندەیی هەزاران و سەدەکان وەرگرت و هێنایانە ناو چادری ژوانەوە وەک یادگارییەک بۆ نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم خوداوەندا))(5).

موسای پێغەمبەر گشت کۆمەڵکوژیەکانی ڕاستەوخۆ بە فەرمانی خودا ئەنجام دا و داوای لێکردبوو دوانزە هەزار چەکدار ئامادە بکات بۆ ئەوەی خاکی مەدیانییەکان داگیر بکات. پاشان لەشکرەکەی ناردە سەر ئەو شارە و هەرچی نێرینەی تێدا بوو وەک بەرخ لەسەر شەریعەتی خودا سەری بڕین (الذبح على شریعە الله). ئەمە لە کاتێکدا کە هۆزی مەدیان هەرگیز بڕوایان نەدەکرد ڕۆژێک بێت و ئەم بێگانانە لە کاتى دەرچوونیان لە میسر و پێشوازی لێکردنیان و خزمەت کردنی موسای بەرپرسی سەربازیان، کە لە کاتى لێقەوماندا پشتیان گرت و کچیان دایێ، ئاوا بە ئاسانی ببێتە ئەو مرۆڤە دڕندە و سپڵەیە و بە خۆی و هێزە شەڕەنگێزەکەیەوە هێرشیان بکاتە سەر و کوڕیان بکوژێت و ناموسی کچەکانیشیان ئەتک بکات و ژن و منداڵەکانیان بداتە بەر زەبری شمشێر و ماڵ و حاڵیشیان تاڵان بکات و هەموو ئاژەڵەکانیشیان بە تاڵان بەرێ و خانووەکانیشیان بە شێوەیەکی هەمەجیانە و دڕندانە بسوتێنن و وێرانى بکەن.

لێرەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت، کە هەموو پیاوەکانى دانیشتووى مەدیان و ئەوانەى توانای شەڕکردنیان هەبوو لە ناویان بردن، بەڵام منداڵە نێرینەکان و بەشێک لە ژنەکانیان کە هەندێکیان کچ بوون بەزیندوویى هێشتەوە، کاتێکیش سوپاکەی موسا لە جیهادکردن لە پێناوی خودا بەسەرکەوتوویی و بە کۆمەڵێ دیل و دەستکەوت گەڕانەوە، موسا ڕۆیشت بۆ پێشوازی لێکردنیان، کاتێکیش دیلەکانى بینی زۆر تووڕە بوو، بۆچى؟ لەبەر ئەوەی منداڵە نێرینەکانیان نەکوشتووە! ! ژنەکانیشیان نەکوشتوون! ئینجا موسای خوێنڕێژ و داماڵراو لە هەموو ئەخلاقێکی مرۆڤایەتی و ویژدانی، بەو پەڕی هەمەجیەتەوە فەرمانی بە لەشکرەکەیدا گشت منداڵەکان بکوژن!

پاش ئەوەی لە کوشتنی منداڵەکان بوونەوە، تینوێتی بە خوێنی ئەو منداڵە بێتاوانانە نەشکا و داواشی کرد ژنەکانیش بکوژن، بەو بیانوەی بوونەتە مایەی خیانەتکردن لە خودا و کوڕەکانى هۆزی موسایان تووشی داوێن پیسی و زینا کردووە و خوداش لە تۆڵەی ئەو داوێنپیسییە، بیست و چوارهەزار جولەکەی بە دەرد و نەخۆشی لە ناو برد، بەڵام منداڵەبچووکە مێینەکان بە فەرمانی موسا بە زیندوویی هێشتیاننەوە و وەک خەڵات و پیشەی باوی پێغەمبەران، بەسەر جەنگاوەرە دلێر و موجاهیدەکانى ڕێگای هیدایەت دابەشی کردن، کە ژمارەیان سی و دوو هەزار کەس بوو. پاشان موسا کەوتە سەرژمێریی تاڵانی و دزیەکە و بەسەر عەسابە جیهادییەکاندا دابەشی کردن، وەک پێشتر ژمارەکەیمان گوت و ئەمەش بێجگە لەو بڕە زۆرە لە زێڕ و ملوانکەو چەندین شتی گران بەهای تر، کە موسا بەسەریاندا دابەشی کرد.

جگە لەو هەموو ئەو تاوانانەى کە مووسا دژ بەهۆزى مەدیان ئەنجامی دان، لەبەرامبەر هۆزەکەى خۆشیدا ئەوەندە دڵرەق و ویژدان مردوو بووە لە ڕۆژێکدا سێ هەزار کەسى لە هۆزەکەى خۆى کوشتووە، بە بیانووى تاوانى گوێرەکەپەرستى (گوێرەکەى سامیری) (کە لە سفری هۆشەع הושע دا بە ناوی گوێرەکەکەی سامیرە ـ عجل شۆمرۆن ـ עֵגֶל שֹׁמְרוֹן هاتوە) کە باشتر وایە لە زمانى تەوراتەوە بۆتانى ڕابگوێزم:

((کاتێ گەل بینی موسا لەڕوو داماوە بۆ هاتنە خوارەوە لە چیاکە، جا لەسەر هاڕون کۆبوونەوەو پێیان وت: هەستە، خودایەکمان بۆ دروست بکە لەپێشمانەوە بڕوات، چونکە ئەو موسایەی کە لە خاکی میسرەوە سەری خستین، نازانین چیی لێهات. هاڕونیش پێی وتن: ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژنەکانتان و کوڕەکانتان وکچەکانتانن لێیانبکەنەوەو بۆمیان بهێنن. جا هەموو گەل ئەو گوارانەی لە گوێیان بوون لێیانکردنەوەو بۆ هاڕونیان هێنا. ئەویش لەدەستیانى وەرگرت و بە قەڵەم و چەکوچ وێنەى کێشاو کردى بە گوێرەکەیەکى لەقاڵبدراو، جا بە ئاماژە بە گوێرەکەکە وتیان: ئەوە خوداکەتە ئەى ئیسرائیل، ئەوەى لە خاکی میسرەوە تۆى دەرهێنا. کاتآ هاڕون بینی، قوربانیگەیەکی لە پێشی دروست کردو بانگەوازى داو وتی: بەیانی جەژنە بۆ خوداوەند. جا بەیانی زوو هەستان و قوربانی سووتاویان سەرخست و قوربانی ئاشتییان پێشکەش کرد، ئینجا گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن و پاشان هەستان بۆ ڕابواردن.

جا خوداوەند بە موسای وت: بڕۆ خوارەوە، چونکە گەلەکەت گەندەڵ بووە، ئەوەى لە میسرەوە سەرتخست، زوو لایاندا لەو ڕێگایەى کە فەرمانم پێکردن، گوێرەکەیەکى لەقاڵبدراویان بۆ خۆیان دروست کردووەو کڕنوشى بۆ دەبەن و قوربانیى بۆ سەردەبڕن و دەڵێن: ئەمە خوداکەتە ئەى ئیسرائیل، ئەوەى لە خاکی میسرەوە سەرى خستیت. هەروەها خوداوەند بە موسای وت: (تەماشاى ئەم گەلەم کرد و ئەوەتا گەلێکى مل ڕەقە. ئێستاش لێمگەڕێ با تووڕەییم بەسەریاند بێتە جۆش و کۆتاییان پێ بهێنم، تۆش دەکەم بە گەلێکی مەزن. موساش لە خوداوەند خودای پاڕایەوەو وتى: (خوداوەند بۆچى تووڕەییت بەسەر گەلەکەتدا دێتە جۆش، کە لە خاکی میسرەوە بەتوانایەکى مەزن و دەستێکى بەهێزەوە دەرتهێنا؟ بۆچی میسرییەکان بڵێن، بە نیازخراپى دەریهێنان تا لە چیاکان بیانکوژێت و لەسەر ڕووی زەوی نەیانهێڵیت؟ لە جۆشى تووڕەیت بگەڕێوە و پەشیمانبەوە لەوەی خراپە بە  گەلەکەت بکەیت. ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی خزمەتکارانت بەبیر بێتەوە کە بەخۆت سوێندت بۆیان خواردو پێیانت وت، نەوەکانتان زۆر دەکەم وەک ئەستێرەکانى ئاسمان و هەموو ئەم خاکەش کە باسم کرد، دەیدەم بە نەوەکانتان و دەبێتە موڵکیان بۆ هەتاهەتایە. جا خوداوەند پەشیمان بووەوە لەو خراپەیەى وتى بە گەلەکەی دەیکات.

جا موسا ڕووى وەرگێڕا و لە چیاکە هاتە خوارەوەو هەر دوو تەختەی شایەتیەکەش  بەدەستیەوە بوو، ئەو تەختانەى لە هەردوو ڕووەکەى نووسرابوون، لەم لا و لەو لاوە نووسرابوون. تەختەکان دەستکردی خودانء نووسینەکەش نووسینی خودایە لەسەر تەختەکان نەخش کراوە. کاتێ یەشوع گوێى لە دەنگی گەل بوو کە هەرایان بوو، بە موسای وت: دەنگی جەنگە لە ئۆردوگاکە! ئەویش وتى: (نە دەنگی هاواری سەرکەوتنە، نە دەنگی هاواری دۆڕان، بەڵکو دەنگی گۆرانیە، ئەوەى دەیبیستم).

ئەوبوو کاتێ لە ئۆردوگاکە نزیک کەوتەوە، چاوی بە گوێرەکەو سەما کەوت، تووڕەیی موسا جۆشاو هەردوو تەختەکەی لە دەستیەوە فڕێ دا و لە خوار چیاکە شکاندنى. ئینجا ئەو گوێرەکەیەى دروستیان کردبوو برد و سووتاندى و هاڕى تا بوو بە تۆز و بەسەر ئاوەکەدا بەبای کردو دەرخواردی نەوەی ئیسرائیلى دا. موسا بە هاڕونى وت: (ئەم گەلە چییان لێ کردووى تا ئەو گوناهە گەورەیەیان بەسەر بهێنى؟ )، هاڕونیش وتی: (با تووڕەیی گەورەم نەجۆشێ، خۆت ئەم گەلە دەناسى کە لە خراپەدایە. پێیان وتم چەند خودایەکمان بۆ دروست بکە کە لە پێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی لە خاکی میسرەوە سەریخستین نازانین چی لێ  هات. منیش پێم وتن، کێ زێڕی هەیە با لێى بکاتەوەو بمداتێ، جا فڕێمدایە ناو ئاگرەوەو ئەم گوێرەکەیە دەرچوو). موسا بینی گەل بەڕەڵا کراوە، چونکە هاڕون بەڕەڵاى کردبوون بۆ گاڵتە لەنێو بەرهەڵستکارانیان. ئینجا موسا لە دەروازەى ئۆردوگاکە وەستاو وتی: کێ بۆ خوداوەندە با بێتە لام. جا هەموو نەوەی لاوی لێى کۆبوونەوە. ئەویش پێی وتن: خوداوەند خودای ئیسرائیل ئاوای وت: با هەر یەکە شمشێرەکەی بکات بە لاڕانیەوە، تێپەڕن و بگەڕێنەوە دەرگا بە دەرگا لە ئۆردوگاکە، با هەریەکەو بکوژێت جا براى بێت یان برادەر یان خزم. نەوەی لاویش وایان کرد وەک موسا وتى و ئەو ڕۆژە نزیکەى سێ هەزار پیاو لە گەل کەوتن. موسا وتی: ئەمڕۆ دەستتان پڕ بکەن بۆ خوداوەند، کە هەریەکەو بە کوڕەکەى یان بە براکەى، تا بەرەکەتتان بەسەردا بدات.

ئەوە بوو بۆ بەیانی موسا بە گەلی وت: ئێوە گوناهێکی گەورەتان کرد، ئێستا سەردەکەوم بۆ لای خوداوەند، بەڵکو کەفارەتى گوناهەکەتان بکەم. جا موسا گەڕایەوە لای خوداوەندو وتی: ئای کە ئەم گەلە گوناهێکی گەورەی کرد و خوداى زێڕیان بۆ خۆیان دروست کرد، ئێستاش لە گوناهیان خۆش بە، ئەگەر نا بمسڕەوە لە کتێبەکەی خۆت کە نووسیووتە. خوداوەندیش بە موسای وت: (ئەوەی گوناهی سەبارەت بە من کردبێت لە کتێبی خۆم دەیسڕمەوە. ئێستاش بڕۆ ڕێبەری گەل بکە بۆ ئەو شوێنەی پێم وتیت، ئەوەتا فریشتەکەم لە پێشتەوە دەڕوات، بەڵام لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەم گوناهەکانیان بەسەردەکەمەوە. ئیتر خوداوەند لە گەلی دا لەسەر ئەوەى ئەو گوێرەکەیەیان دروست کرد کە هاڕون دروستی کرد)) (6).

جگە لە هەموو ئەمانەش پیاوێک بەتاوانى کۆکردنەوەى چیلکەو دار لەرۆژى شەممەدا بە بریارى خوداوەند و ((مووسا لەلایەن هۆزەکەیەوە بەرد باران دەکرێت ودەکوژرێت، چونکە شەریعەتى خوداى پیشێل کردووە: دەقەکە دەڵێت: (کاتێ نەوەى ئیسرائیل لە چۆڵەوانیدا بوون پیاوێکیان بینى لەرۆژى شەممەدا دارى کۆدەکردەوە، جا ئەو کەسانەى کە بینیان بردیانە بەردەمى موساو هاروون و هەموو گەل، پاشان برانە بەندیخانە چونکە ڕانەگەیەنرابوو کە چیان لێبکریت. جا خوداوەند بە مووساى فەرموو: ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت لەدەرەوەى ئۆردوگاگە و هەموو گەلیش بەردبارانى بکات. جا هەموو کۆمەل بردیانە دەرەوەو بەردبارانیان کرد تا مرد)) (7).

پاش ئەم کۆمەڵکوژى وقەسابخانەیەى کە موساى پەیامبەر بە فەرمانى خوداکەى ئەنجامی دا، دووبارە خودا داوا لە مووسا دەکات کە پەلامارى خاکى بەپیتى ئەو هۆزانە بدات کە شیرو هەنگوینى لێدەچۆرَیت و شارەکانیان وێران بکات و نێرینەکانیان و ژن و منداڵ وپیر وپەککەوتەشیان سەربڕێت، کە لێردا هەندێکیان بەکورتى دەخەینە ڕوو:

 ((خوداوەند بە موسای وت: بڕۆ لێرە بەرەو ژووربەوە، خۆت و ئەو گەلەی لە خاکی میسرەوە سەرتخستن بۆ ئەو خاکەی "فەلەستین" سوێندم بۆ ئیبراهیم وئیسحاق ویەعقوب خواردو وتم بە نەوەکەتى دەدەم. فریشتەیەکیش لە پێشتەوە دەنێرم وکەنعانییەکان وئەمورییەکان وحیتتیەکان وفیرریزیەکان و حوییەکان و یەبوسییەکان ڕادەماڵم. بۆ خاکێک شیرو هەنگوینی لێ دەچۆرێتەوە)(8).

((خوداوەند پێى وتم بڕوانە، ئەوا دەستم کرد سیمۆن ‎و خاکەکەى دەدەمە دەستت، دەست بە موڵکدارى خاکەکەى بکەیت، جا سیمۆن ‏و هەموو گەلەکەى دەرچوون بۆ شەڕکردنمان بۆ یاهس، خوداوەند خودامان هێنانیە بەردەممان‏و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانى‏و هەموو گەلەکە و دەستمان بەسەر هەموو شارەکانى داگرت لەو کاتەوە لەهەموو شارەکان ژن‏و پیاوو منداڵیشمان قرکردن، بەڵام ماڵاتەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کردو دەسکەوتی شارەکانمان برد، لە عەروعیرەوە لەسەر لێوارى دۆڵى ئەڕنونەو لەو شارەى لەدۆڵەکەیە تا جلعاد، هیچ لادێیەک نەبوو لێمان قەدەغە بکرێت، خودامان  هەمووى هێنایە پێشمان)) (9).

(دواتر بەڕێکەوتین‏ و ڕێگاى باشانمان گرت، ئەوە بوو عوجى میرى باشان لەگەڵ هەموو گەلەکەى بۆ شەڕکردنمان دەرچوو لە ئەزرعى. خوداوەندیش پێى وتم، لێى مەترسە، چونکە خۆى و هەموو گەلەکەى و خاکەکەیم داوەتە دەستت، جا ئەوەى بە سیمۆنى پاشاى ئەموریەکانت کرد کە لەحەشبون نیشتەجێ بوو ئاواش بەو  دەکەى. خوداوەند خودامان، عوجى پاشاى باشان‏ و هەموو گەلەکەى دایە دەستمان ‏و لێمان داو یەک کەسیشیان نەمایەوە. دەستیشمان بەسەر هەموو شارەکانى داگرت لەو کاتە، هیچ لادێیەک نەمایەوە نەیگرین، شەست شار هەموو هەرێمی ئەرجوب پاشایەتى عوج لەباشان، هەموو ئەوانە شارى بە شووراى بەرز دەور درابووو دەروازەو مەتەریزى هەبوو، بێجگە لەلادێیەکى گەلێک زۆرى بیابان. جا لەهەموو شارێک ژن‏ و پیاو و منداڵمان قڕکردن وەک ئەوەى بەسیمۆنى پاشاى حەشبونمان کرد، بەڵام هەموو ماڵاتەکا‏ن‏و دەسکەوتى شارەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کردو، لەو کاتە خاکى پشتى ڕووبارى ئوردون لەدۆڵى ئەڕنون تا چیاى حەرمون لەدەستى پاشاى ئەمورییەکانمان دەرهێنا )) (10).

لە چەندین سورەت و ئایەتی قورئانیشدا باس لەمووساى بەناو پێغەمبەر کراوە کەچۆن وەک بەندەیەکى چاکەکار و خوداپەرست باسی دەکرێت: لە (القصص: 3-44) دا بە دورودرێژی چیرۆکی موسا دەخرێتەڕوو: هەر لە لەدایکبونیەوە هەتا کامڵ دەبێت و دەبێتە پێغەمبەر و موعجیزەکانی بەرامبەر فیرعەون:

لە سورەتى (الشعراء) یشدا هاتووە:

لە سورەتى (الکهف) یشدا چیرۆکی موسا لەگەل کەسێکدا باس کراوە کە قورئان بە بەندەیەکی چاک ناوی دەبات و بە (خضر) ناو دەبرێت:

ئەمە جگەلەوەى کە لەچەندین سوورەت و ئایەتى ترى قورئاندا باس لەمووساو قەومەکەى دەکات. لە تەفسیرە ئیسلامیەکانیشدا هەمان باس دووبارە بۆتەوە، بەتایبەتى لە کتێبى (ژیاننامەى پێغەمبەران) ى ئیبن کەسیردا، کەسەرجەم گێڕانەوەکان بەسورەت وئایەتەکانى قورئانیشەوە لە ئەدەبیاتى (تەوراتى תורה ، تەلمود תלמוד ى، میدراش מדרש ) ی جوولەکەو حاخامەکانەوە وەرگیراون. بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە ئیبن کەسیر لە کتێبى (ژیاننامەى پیغەمبەران) دا کۆمەڵکوژیى هۆزى مەدیان کە کاتى خۆى بەخاوەنانى باخ وباخاتە چڕەکە (اصحاب الائکة) ناسرابوو، دەکاتە بیانوو بۆ کۆمەڵکوژى ئەو هۆزە، گوایە باپیرانى هۆزى مەدیان  کافر و و بێباوەر بوون خوداش شوعەیبى بۆ ناردوون و سەرەنجام لەو پیغەمبەرە یاخى دەبن وخوداش شارەکە کاول دەکات!(11).

 لە کۆتاییشدا دەخوازم ئەوە ڕابگەیەنم کە مووسا پیغەمبەر بەو شێوەیەی چیرۆکە یەهودیەکان وێنەی دەکەن بۆمان  جگە لەمرۆڤێکى تاوانبار، خوێنڕێژ، کەسێتییەکى ناهاوسەنگ، دڵڕەق و حەسوود کەچاوى بەگەلێکى پێشکەوتووى وەک مەدیان هەڵنەدەهات وناچار بەژن و منداڵیانەوە کۆمەڵکوژى کردن و کچە هەرزەکارەکانیشیانى بەسەر هێزە هەمەجى و وەحشییەکەیدا دابەش کرد، لەپێناوى ڕازیکردنى دڵى (یەهوە) ى خودایدا. بەڵام مەرج نیە ئەوەی دەقە یەهودیەکان و دەقە ئیسلامیەکان لەبارەى مووساوە باسی دەکەن، دەقێکى مێژووی و بێت زیاتر لەوحیکایەتە ئەفسانەییانە دەچێت کەپیرێژنەکان لەهەموومان زیاتر ئاشنان پێى! !

  ٢- یەشوعی کوڕی نون

بە پشتبەستن بە کتێبە پیرۆزەکان و تەفسیرەکان تیشکێک دەخەینە سەر جەنگاوەریک و  پێغەمبەرێک کەناوى "یەشوعی کوڕی نون"ە ، کە لە تەفسیرە ئیسلامییەکاندا بە "یوشع " پێغەمبەر دەناسرێت، هەر بۆیە لەم سەر گوزەشتە کورتەدا ئاماژە بەو پرۆسە سەربازییە دەکەین  کە ئەم پەیامبەرەی جولەکە پێی هەستاوە و پەیامبەری ئیسلامیش (محمد) وەک کەسێکی پیرۆز لێی دەڕوانێت و خوداش لەبەر گەورەیی و مەزنی ئەم پیاو کوژە (رۆژ لە ئاوابووندا دەوەستێنێت تا هەموو دانیشتوانى خاکی کەنعان بە ژن و منداڵ و پیر و تەنانەت سەگ و گا و مانگا و مەڕ و پشیلە و سەگیش بکوژێت و هیچ گیانێکی بە زیندوویی تێدا نەهێڵیتەوە). نابێت ئەوەش لە یاد بکەین کە ئەو کاتەى ئەنفال دەبێتە پڕۆسەیەکی ئیلاهی و ئاسمانى، ئەوا لە سەردەمى ئەم پەیامبەرە واتە "یەشوع" دەگاتە چڵەپۆپەی، هەر بۆیە دیل کردنی ژن و منداڵ، وێرانکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و ژینگە لەسەر دەستی هەمان پەیامبەر ئەنجام دراوە، ئەوانەش  تا ئێستا لەسەر ئەنفال دەنوسێن و دەدوێن بێ ئاگان لەوەى کە ئەم پرۆسەیە لە سەردەمى ئەم پەیامبەرە پڕاکتیزە کراوە و لە ئەدەبیاتی جولەکەوە گواستراوە و بۆتە ئەخلاقێکی باوی سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی  و هەڵگرتنی شوێن پێی ئەم پەیامبەرەی جولەکەیە کە لەئەدەبیاتی ئیسلامی و سیرەی ژیانی پەیامبەراندا گرنگی زۆری پێدراوە. لێرەدا هەوڵدەدەین بە کورتی هەندێ لەو پرۆسە کۆکوژی و جینۆسایدە لەسەر دەستی ئەم پەیامبەرە نەخۆش و سادەیەدا بخەینە ڕوو کە چۆن لەسەر ڕاسپاردەی موسای پێغەمبەر تەڕ و وشک پێکەوە دەسوتێنێت  و لە پێناوى گەلی هەڵبژێردراوی خوا (شعب اللە مختار) کە قۆرئان وەک شانازییەک و نیعمەتێک بە گەلی جولەکەى دەدات و کووشتنى دانیشتوانى کەنعانى و یەبوسی و حیسی و ئەمووری و فەلەستینی بۆ حەڵاڵ دەکات و تەنانەت قودس یشیان لە سەر سینییەکی زێڕ یِشکەش بە گەلی هەڵبژێردراوى دەبەخشێت، کەچی ئێستاش موسڵمانان خاکی فەلەستین و قودس بە پیرۆز دەزانن و جیهادی لە پێناودا دەکەن و جولەکە بە داگیرکەری ئەو خاکەی دەزانن، بەڵام بێ ئاگان  ــ یان خۆیان گێل دەکەن لەوەى کە قۆرئان هەزار و چوارسەدو سى ساڵ  بەرلە ئێستا ئەو خاکەى لەسەر "بەنو ئیسرائیل" تاپۆ کردووو وەکو فەرامانێکی خودایی پێی بەخشیوون.

لە کتێبی تەورات תורה و لە سفرى یەشوع יהשוע ی کوڕی نون دا هاتووە:

((دواى ئەوەى کە موسای بەندەى خوداوەند کۆچی دوایی کرد، خودا لەگەڵ یەشوعی کوڕی نون ی خزمەتکاری موسا دواو فەرمووی: موسای خزمەتکارم مرد، جا ئێستا هەستە خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ئۆردوون بپەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەى پێیان دەدەم، واتە بە نەوەى ئیسڕائیلی دەدەم وهەر شوێنێکیش پێی لێ نێن بە ئێوەی دەبەخشم، هەروەک چۆن بە موسام فەرمووە، لە بیابانەوە، لە لوبنانەوە تا دەریای گەورە (فوڕات) کە سەرجەم خاکی حیسییەکانە تا دەریای گەورە دەبێتە سنوورتان، لە هەموو ڕۆژانی ژیانیشت کەس ناتوانێت بەرەو ڕووت بوەستێتەوە وەک چۆن لەگەڵ موسادا بووم، ئاواش لەگەڵ تۆدا دەبم و بە جێتان ناهێڵم، ئازا و بەهێز بە، چونکە ئەم زەوییە بۆ ئەم گەلە دەکەین بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە و بە ئێوەی دەبەخشم، تەنها بەهێز و ئازا بە، بۆ ئەوەى پارێزگاری هەموو ئەو فەرمانانە بکەیت کە موسای خزمەتکارم فەرمانى پێکردوویت. نە بە لای ڕاست و نە بە لای چەپدا لا مەدە بۆ ئەوەى هەر کوێیەک بچیت سەرکەوتوو دەبیت و بۆ هەر کوێیەکیش بچیت خودات لەگەڵدایە.

جا یەشوعی کوڕی نون فەرمانى بە هەموو کاربەدەستانی گەل کرد و گوتی: بە ناو ئۆردووگاکەدا تێپەڕن و بە گەل بڵێن تو ێشوو بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی تر لە ئوردوونە دەپەڕنەوە تا بچنە ناو ئەو زەوییە و داگیری بکەن کە خوداوەند دەتانداتآ))(12).

ئەوەى لێرەدا پێویستە ئاشکرای بکەین فەرمانى خوادوەندە، کە جولەکەکان هان دەدات بۆ داگیر کردنى خاکی ئەو گەل و هۆزانەى کە لە ناوچە جیاجیاکانى فەلەستین و وڵاتی ئۆردووندا دەژین، بە بێ ئەوەى هیچ هۆیەک هەبێت بۆ داگیرکردنى خاکی ئەو خێڵ و دانیشتوانانەى کە لەو ناوچەیەدان، تەنها لەبەر ئەوەى موسا بەرلە مردنی فەرمانى بەم پەیامبەرە خوێنڕێژە کردووە کە ئەو پڕۆسە سەربازییە ئەنجام بدات بەو بیانووەی  ئیسرائیل گەلی هەڵبژێردراوی خوداوەندن کە لە چەندین بەند و دێڕى تەوڕات و سەرجەم کتێبەکانى (پەیمانى کۆن תנ"ך) دا جەختی لەسەر کراوەتەوە. ئەمە جگە لەوەى لە تەفسیرە ئیسلامییەکاندا بە تایبەتی لە کتێبی "ابن کەسیر"کە تایبەتە بە ژیانی پەیامبەران، جەختی لە گەورەیی و پیرۆزی ئەم پەیامبەرە کردووەتەوە جگە لە کتێبی "سەحیحی موسلیم"کە پەیامبەری ئیسلام "محمد"، کە یەشوعی کوریِ نون وەک یەکێک لە گەورەترین پێغەمبەران دەداتە قەڵەم کە توانیویەتی ڕۆژ لە ئاوابووندا ڕابگرێت تا سەرجەم کافرەکان (فەلەستینی و کەنعانییەکان) بە ژن و منداڵ و سەگ و ئاژەڵەوە لە ناو بەرێت، کە لە دوایدا دێینەوە سەری.

((دووبارە لە کتێبی یەشوعی کوڕی نون دا لە زمانى خوداوەندەوە هاتووە کە هەر کەسێک یاخیبێت لە فەرمانەکانت و گوێ لە وشەکانت نەگرێ، دەکوژرێت، بەڵام تەنها بەهێز و ئازا بە)) (13).

لێرەدا لە زمانى خودی خوداوەندەوە ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەر کەسێ یاخیبێت و ئامادەى غەزا و جەنگ و نەبێت لە دژی ئەو خێڵ و دانیشتوانانەى دەوری دەریای ئۆردوون، ئەوا دەبێ بکوژرێت، چونکە سەرپێچی فەرمانى خوداوەند دەکات و ڕاسپاردەکانى موسا و یەشوع پێشێل دەکات، خوداش لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە جەنگ و پەلاماردان و تاڵانی و ئەنفالی دانیشتوانى ئەو دەڤەرانە، بە گەلی هەڵبژێردراوی خۆی دەزانێت تا ئەو خاکە بکاتە موڵکیان کە شیر و هەنگوینی لێ دەچۆڕێت.

((ئینجا یەشوعی کوڕی نون لە "شەتیمەوە" دوو سیخوڕی بە نهێنی نارد و گوتى: بڕۆن تەماشای ئەو خاکە بکەن لەگەڵ "ئەریحادا". ئەوانیش ڕۆشتن و چوونە ماڵی ئافرەتێکی لەشفرۆش کە ناوى "راحاب" بوو  هەر لەوێش پشوویاندا. ئینجا بە پاشای ئەریحا (ئێستا شارێکە لە فەلەستین) یان گوت: ئەمشەو دوو پیاوی نەوەى ئیسرائیل هاتوونەتە ئێرە تا سیخوڕی بەسەر خاکەکەوە بکەن. جا پاشای ئەریحا بە دواى ڕاحابدا ناردی و گوتى: ئەو دوو پیاوەی کە هاتن بۆ لات و هاتنە نێو ماڵەکەتەوە بیانهێنە دەرەوە، چونکە ئەوانە هاتوون سیخوڕی بەسەر هەموو خاکەکەدا بکەن. ڕاحابیش دوو پیاوەکەی برد و شاردنیەوە و گوتى: ڕاستە ئەو دوو پیاوە هاتن بۆ لام، بەڵام نەمزانى خەڵکی کوێن و لە کاتى داخستنی دەروزاەکەش بە تاریکی دەرچوون و نازانم بۆ کوێ ڕۆشتوون و بە پەلە شوێنیان بکەون، بەڵکو بیانگرن. بەڵام ئەو هەردووکیانی بردبووە سەربان و  لە ناو کۆمەڵێک چیلکە دار کە لەسەر بانی هەڵیچنیبوو شاردبوویانییەوە. پیاوەکانیش بە ڕێگاى ئۆردووندا  و ڕێڕەوەکان بە دوایاندا کەوتن و پاش دەرچوونی ئەوان دەروازەکەیان داخست. ئینجا بەرلەوەى خەویان لێبکەوێت ڕاحاب سەرکەوت بۆ لایان بۆ سەریان و بە پیاوەکانى گوت: زانیوومە کە خوداوەند ئەم خاکەى بە ئێوە داوە و ترسی ئێوە باڵی بەسەرماندا کشاوە و سەرجەم دانیشتوانى خاکەکەش لە ترسی ئێوە تۆقیوون، چونکە بیستوومانە کە خوداوەند ئاوی دەریای سووفی لەبەر پێتاندا وشک کرد ئەو کاتەى لە میسر دەرچوون و هەروەها لەبەری ئۆردوون چیتان بەسەر هەردوو پاشای ئەموورییەکان و سیحون و عۆگ دا هێنا. ئەوانەى کە قڕتان کردن بیستمان و ڕەنگمان پەڕی و بە هۆی ئێوەوە ڕۆح لە هیچ مرۆڤێکدا نەماوە، چونکە خوداوەند خوداتان، ئەو خودایەی لە ئاسمان و لەسەرەوەیە و لە سەرزەویش لە خوارەوەیە، ئێستا سوێند بە خوداوەند بخۆن کە چۆن من (راحاب) چاکەم لەگەڵ ئێوەدا کرد، ئێوەش لەگەڵ ماڵی باوکم چاکە بکەن و نیشانەیەکی دڵنیا بوونم بدەنێ، تا باوک و دایک و خوشک و براکانم و هەموو ئەوانەى هەیانە بە زیندووی بیانهێڵنەوە و فریای گیانیان بکەون لە مردن.

پیاوەکانى یەشوع یش گوتیان: مەرگمان پێشتان کەوێت ئەگەر ئەم کارەمان نەدرکێنن، گەر خوداوەندیش ئەم خاکەى پێ داین ئەوا چاکە و دڵسۆزیت لەگەڵدا دەکەین.

ئینجا ڕاحاب هەردووکیانی لە کڵاوو ڕۆژنەی ماڵەکەیەوە بە گوریس شۆڕ کردەوە و پێی گوتن بڕۆن بۆ چیا نەوەک ئەوانەى بە شوێنتان دەگەڕێن تووشتان بێن و ئاشکراتان بکەن، لەوێ بۆ ماوەى سێ ڕۆژ خۆتان بشارنەوە تا ئەوان دەگەڕێنەوە ئینجا بە ڕێگای خۆتاندا بڕۆن. پیاوەکانیش پێیان گوت: ئێمە بێ تاوان دەبین لەو سوێندەى بۆ تۆمان خوارد کە ئەگەر هاتوو لە کاتى هاتنمان بۆ نێو ئەم خاکە، ئەم گوریسە سوورە بە کڵاوو ڕۆژنەکەوە گرێ نەدەیت کە ئێمەت لێوە شۆڕ کردەوە و، ئەگەر دایک و باوکت و خوشک و براکانت و سەرجەم ئەندامانى ماڵی باوکت لە ماڵەکەى خۆتدا کۆ نەکەیتەوە. جا هەر کەسێک لە دەرگاى ماڵەکەى تۆ بچێتە دەرەوە خوێنی خۆی لەسەر خۆی دەبێت و ئێمە بێ تاوان دەبین، بەڵام هەر کەسێک لەگەڵ تۆدا لە ماڵەکەتدا بێت، ئەگەر دەستدرێژییەکی کرایە سەر، ئەوا خوێنی لەسەر ئێمە دەبێت. هەروەها ئەگەر ئەم کارەى ئێمە بدرکێنیت ئەوا ئێمەش بێ تاوان دەبین لەو سوێندەى کە بۆمان خواردی. ڕاحابیش گوتى: چۆنتان گوت ئاوا دەبێت. ئینجا بەرێکەوتن و ڕۆیشتن و ئەویش گوریسە سوورەکەى بە کڵاورۆژنەکەدا گرێ دا. ئینجا پیاوەکان بۆی دەرچوون و ڕۆیشتن بۆ چیا، لەوێ بۆ ماوەى سێ ڕۆژ مانەوە تا پیاوانى پاشا گەڕانەوە، پیاوانى پاشا هەموو ڕێگاکانیان بە دوایاندا گەڕان، بەڵام نەیانیاندۆزیەوە. ئینجا دوو پیاوەکە گەڕانەوە و لە چیاکاندا هاتنە خوارەوە و پەڕینەوە و گەیشتنە لای یەشوعی کوڕی نون و هەموو بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە و بە یەشوعیان گوت: بەراستی خوادوەند هەموو خاکەکەى داوەتە دەستمان و سەرجەم دانیشتوانى خاکەکەش بە هۆی ئێمەوە ڕەنگیان پەڕیوە )) (14).

هەرکەسێک بە ووردی سەرنجی ئەم چەند پەڕەگرافە بدات ئەوا بە ڕوونی ئەوەى بۆ دەردەکەوێت کە چۆن کەسێک خۆی بە پەیامبەر بزانێت و خوداوەند قسەی لەگەڵ کردبێت و برا گەورەکەشی موسای ئولولعەزم بێت  ئەوا ڕێگا بە کاری سیخوڕی و جاسوسی کردن بەسەر خاکی وڵاتانى ترەوە دەدات تا داگیری بکەن و ژن و منداڵیان ئەنفال بکەن و نێرەکانیشیان بە شمشێر سەر ببڕن (وەک چۆن پەیامبەرى ئیسلام لە دژی جولەکەکانی خێڵی "بەنی قوڕەیزە  ئەنجامى دا). بەڵام لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە ئەو دوو پیاوە ڕاسپێردراوی یەشوع چۆن ڕێگایان بە خۆیان دا بچنە ماڵی ئافرەتێکی لەشفرۆشەوە و شەویش لەوێدا بمێننەوە و خۆیان بشارنەوە، لە کاتێکدا کە ڕاحابی لەشفرۆشیش لە ترسا ئەو دوو پیاوە شاردبوویەوە، چونکە بیستبووی کە لەشکرەکەیان چ کارەساتێکی بەسەر پاشاکانى دەوور و بەری وڵاتەکەیاندا هێنابوو، هەر بۆیە ناچار لە ترسا نەوەک ئەمیش وای بەسەر بێت ئەو دوو پیاوەی شاردبوویەوە. نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە سیخوڕی و چوونە ماڵی ئافرەتی لەشفرۆش دژ بە ئاین و شەریعەتی خودایە، بەڵام ئەم بڕیارانە شمولی فەرمانى پێغەمبەران ناکات! !

 ((ئەوە بوو کاتێ یەشوع لە نزیک ئەریحا بوو سەری هەڵبڕی و بینی ئەوەتا پیاوێک بەرامبەری ڕاوەستاوە و شمشێرەکەشی هەڵکێشاوە. یەشوعیش ڕۆیشتە لایی و پێی گوت: تۆ لەگەڵ ئێمەدای یان لەگەڵ دوژمنان؟ ئەویش گوتى: نەخێر، چونکە من سەرۆکی سوپاکانى خوداوەندم و ئێستاش هاتووم. جا یەشوع بە ڕوودا بەسەر زەویدا کەوت و کڕنۆشی بۆ برد و گوتى: خوداوەندم، چ شتێک بە خزمەتکاری خۆت دەڵێیت؟ سەرۆکی سوپاکانى خوداوەندیش بە یەشوعی گوت: نەعلەکانى پێت داکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لە سەری وەستاوی پیرۆزە،. یەشوعیش وایکرد. ئەریحاش بە هۆی نەوەی ئیسرائیلەوە بە تەواوى داخرابوو، نە کەس دەهاتە ژوورەوە و نەکەسیش دەڕۆشتە دەرەوە. جا خوادوەند بە یەشوعی گوت: بڕوانە، من ئەریحا و پاشاکەی و، پاڵەوانەکانیم داوەتە دەست تۆ. پاشان لەشکرەکەى یەشوع کەڕەنای جەنگی لێدا و یەشوع بە جەنگاوەرەکانى گوت: هاوار بکەن، چونکە خوداوەند شارەکەى داوەتە دەستمان. جا شارەکەش هەرچی تێدا بوو بۆ خوداوەند قەدەغە کرابوو، تەنها ڕاحابی لەشفرۆش نەبێت کە پێویستە بژیت و هەموو ئەوانەش لە ماڵەکەیدا دەژین، چونکە ئەو دوو نێردراوەی یەشوعی شاردەوە. ئینجا لەشکری یەشوع هاوارێکی بڵندیان کرد و شورای شارەکە لە جێی خۆیدا کەوت و ڕووخا، جا سوپاکەی یەشوع چوونە نێو شارەکە و دەستیان بەسەردا گرت، هەر چییەکیش لە شارەکەدا بوو قڕیان کرد لە پیاو و ژن و منداڵی شیرەخۆر و پیر هەتا گا و مەڕ و گوێدرێژەکانیشیان و بە زەبری شمشێر کۆمەڵکوژیان کردن، یەشوعیش بەو دوو پیاوەی گوت کە پێشتر سیخوڕی ئەو خاکەیان کردبوو: بچنە ماڵی ژنە لەشفرۆشەکەوە هەروەک سوێندتان بۆ خواردبوون کە خۆی و ئەوەی هی ئەوە بیانهێننە دەرەوە. پاشان دوو گەنجە سیخوڕەکە چوونە ژوورەوە و ڕاحاب و دایک و باوک و براکانى و کەس و کارەکەى هەرچی هەبوو بیانهێنە دەرەوە. ئەمرەکەى یەشوعیان جێبەجێکرد و شاری ئەریحایان بە ئاگر سوتاند لەگەڵ ئەو شتانەى کە تێیدا بوون و هیچ گیانلەبەرێکیشیان تێدا نەهێشتەوە، بەڵام زیوو و زێر و قاپە مس و ئاسنییەکانیان خستە ناو گەنجینەى ماڵی خوداوەندەوە و پاشان یەشوع ماڵی ڕاحاب و خێزانەکەی بە زیندوویی هێشتەوە. ئینجا یەشوع لەبەردەم خوداوەنددا گوتى: نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ئەم شارە ئاوەدان دەکاتەوە بە مەرگی نۆبەرەکەى بناغەی دادەنێت و بە مەرگی بچووکەکەى دەرگاکانى دامەزرێنێت. خوداوەندیش لەگەڵ یەشوعدا بوو، ناوبانگیشی بە زەویدا بڵاوو بوویەوە )) (15).

یەشوع جکە لەوەى خاکێکی پڕ لە دانیشتوانى بە ژن و منداڵ و ئاژەڵەوە کۆمەڵکوژ کرددووە، بەمەش ڕۆحی سادە و شەڕەنگێزی دانەمرکاوە  کەچی نەفرەت لەو کەسانە دەکات کە شارێکی وەک ئەریحا ئاوەدان دەکاتەوە و سوێند دەخوات بە خودا هەر کەسێک ویستی دووبارە ئەم شارە درووست بکاتەوە بە مەرگی نۆبەرەکەی بناغەی دادەنێت و بە مەرگی منداڵە بچووکەکەى دەرگاکەى بنیات دەنێتەوە. جا لە پاش کاولکردنی شاری ئەریحا و کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانەکەى، بەنوئیسرائیل لەبەرامبەر لەشکری "عای" دەشکێن ئەویش بەو هۆیەوە کە خودا غەزەبی لێگرتوون، چونکە یەکێک لە بەنو ئیسرائیل خیانەتى لە غەنیمەتەکەدا کردووە و لە قەدەغە کراوەکەى خوداوەندی بە مەبەستی شەخسی دزیووە و سەرئەنجام یەشوع دەیگرێت و بە خۆی و ماڵ و منداڵ و سامان ئەو دەستکەوتەشی کە بۆ خۆی گل داوەتەوە، دەیانسوتێنێت، پاشماوەى ئەم بەسەر هاتانەش لە کتێبی یەشوع دا بەم شێوەیە هاتوە:

((بەڵام نەوەى ئیسرائیل سەبارەت بە قەدەغە کراوەکە ناپاکییان کرد، عەخانى کوڕی کەرمی کوڕی زەیدی کوڕی زارەح لە هۆزی یەهوزا لە قەدەغە کراوەکەى برد، جا تووڕەیی خوداوەند بەسەر نەوەى ئیسرائیلدا جۆشا، یەشوعیش چەند پیاوێکی لە ئەریحاوە بۆ عاى نارد کە لای "بەیت ئاڤنە"وەیە و کەوتووەتە خۆرهەڵاتی بێت ئیل پێی گوت: "سەرکەون سیخوڕی زەوییەکە بکەن". پیاوەکانیش سیخوڕی عایان کرد، ئینجا گەڕانەوە لاى یەشوع و پێیان گوت: "با هەموو گەل سەرنەکەون، بەڵکو تەنها نزیکەى دووهەزار یان سێ هەزار پیاو بەسەر عایدا بدەن، پێویست ناکات هەموو گەل ڕەوانەى ئەوی بکەیت، چونکە بە ژمارە کەمن"جا نزیکەى سێ هەزار کەس سەرکەوتن بۆ ئەوێ، بەڵام لەبەردەم عاى هەڵهاتن و خەڵکی عای لێیان دان و نزیکەى سی وشەش پیاویان لێ کوشتن و دوایان کەوتن، لەبەردەم دەروازەکەوە تا شباریم و لە لە لێژاییەکەدا لێیان دان، جا گەل ڕەنگیان بە ڕووەوە نەما، یەشوعیش جلەکانى دادڕی و لەبەردەم سندوقی خوداوەنددا کەوتە سەر زەوى و تا ئێوار خۆی و پیرانی نەوەی ئیسرائیل خۆڵیان بەسەر خۆیاندا کرد، ئینجا یەشوعی گوتى: "ئای خوداوەندم خوداوەند، بۆچی ئەم گەلەت بە تەواوى لە ئۆردون پەڕاندەوە تا بماندەیتە دەست ئەمورییەکان و لە ناومان بەرن؟ خۆزگا بەوەندە قایل دەبوویت و لەو بەری ئۆردون دەماینەوە، ئای خوداوەندم، من چی بڵێم پاش ئەوەى نەوەى بەنو ئیسرائیل لە بەرامبەر دوژمنەکانیدا بەزین؟ جا کەنعانییەکان و سەرجەم دانیشتوانى خاکەکە ئەمە دەبیستن و گەمارۆمان دەدەن و ناومان لەسەر زەوى دەسڕنەوە، ئەی چیدەکەى بۆ ناوى گەورەیی خۆیت؟ "

ئینجا خوداوەند بە یەشوعی گوت: هەستە، بۆچی ئاوا بەسەر زەویدا کەوتووی؟ نەوەى ئیسرائیل گوناهیان کرد و پەیمانەکەیان شکان، کە فەرمانم پێکردبوون و قەدەغە کراوەکەیان برد و دزیان کرد و نکۆڵیان لێکرد و لە ناو شتەکانى خۆیان شاردیانەوە، هەر بۆیە نەوى ئیسرائیل نەیانتوانى بەرامبەر بە دوژمنەکانیان ڕاوەستن و بەزین، چونکە بوونەوەرگەلێکی نەفرەت لێکراوە، لەمەوبەداوەوە لەگەڵتاندا نابم ئەگەر ئەو نەفرەتە لە ناو خۆتاندا بنبڕ نەکەن. هەستە گەل پیرۆز بکە و پێیان بڵێ با بۆ بەیانی خۆیان پیرۆز بکەن، چونکە خوداوەند، خوادوەندى بەنۆ ئیسرائیل وای فەرمووە، ئەی ئیسرائیل لە نێوتاندا نەفرەتێک هەیە و بۆیە ناتوانن بەرامبەر بە دوژمنەکانتان ڕاوەستن تا ئەو نەفرەتە لە نێو خۆتاندا دانەماڵن. جا ئەو کەسەی قەدەغە کراوەکەى پێوە دەگیرێت دەسوتێنرێت، چونکە پەیمانى خوادوەندى شکاندووە و کارێکی دزێۆی لە نێو ئیسرائیلدا ئەنجامداوە".

ئینجا یەشوع خێڵی زارحی گرت و پیاوەکانى هێنایە پێشەوە و پاشان عەخانى کوڕی کەرمی کوڕی زەیدی کوڕی زارحی گرت کە سەر بە خێڵی یەهوزایە، ئینجا یەشوع بە عاخانى گوت: "کوڕی خۆم تکایە، خوادوەند، خوادوەندی ئیسرائیل پیرۆز بکە و دانى پێدا بنێ و پێم بڵێ چیت کردووە و لێمی مەشارەوە"

عەخانیش وەڵامی یەشوعی دایەوە و گوتى: "بەراستی من بەرامبەر بە خوادوەندى ئیسرائیل گوناهم کردووە و ئاوا و ئاوام کردووە، لە نێو دەستەکەوتەکاندا (غەنیمەت) بەرگێکی شەنعارى گران بەها و دووسەد شاقڵ زێو و قاڵیە زێڕێکم بینی کە کێشەکەی پەنجا شاقڵ دەبوو، حەزم لێکرد و بردم و ئەوەتا لە ژێر زەوى لە ناوەڕاستی چادرەکەمدا شاردوومەتەوە و زێوەکەشی لە ژێرەوەیە".

جا یەشوع چەند کەسێکی نارد بۆ چادرەکە  و بینیان ئەوەتا لە نێو چادرەکەدا شارداونەتەوە و زیوەکەش لە ژێریانەوەیە و ئەوانیش شتەکانیان لە نێو چادرەکەدا هەڵگرت و بۆ یەشوع و هەموو نەوەى ئیسرائیلیان هێنا و لەبەردەم خوداوەنددا دایاننا. ئینجا یەشوع عەخانى کوڕی زارەحی لەگەڵ زێو و بەرگەکە و قاڵیە زێڕەکە و کوڕ و کچەکانى و گاو و گوێدرێژ ومەڕەکانى و چادرەکەیی و هەموو ئەو شتانەى کە موڵکی ئەو بوون بردیان و سەریانخستن بۆ دۆڵی عەخوڕ. ئینجا یەشوع گوتى: "چۆنت لێ تێک داین خوداوەندیش ئەمڕۆ ئاوا لێت تێک دەدات". ئینجا هەموو نەوەى ئیسرائیل بەردبارانیان کردن و بە ئاگر هەموویان سووتاندن و کۆمەڵە بەردێکی گەورەشیان بەسەردا کەڵەکە کردن کە تا ئەمڕۆش هەر لەوێیە. ئینجا خوداوەند لە جۆش و تووڕەییەکەى سارد بوویەوە و ئەو شوێنەش تا ئەمڕۆ بە دۆڵی عەخور (تێکدان) ناو دەبریت)) (16).

ئێمە لێرەدا دەپرسین ئایا عەخانى کوڕی زارەح خیانەتى لە ماڵی خودا کردووە یان ژن و منداڵەکانى؟ ئایا نەدەکرا خودا ئەوەندە دڵڕەق و تۆڵەسێن نەبووایە و تەنها تۆڵەى لە عەخان بکردیایەتەوە و ژن و منداڵکانى عەفوو بکردایە؟ ئەى تاوانى ئەو هەموو ئاژەڵانەى کە موڵکی عەخان بوو، چی بوو؟ کە ئەوان هیچ تاوانێکیان نەکردووە و تەنها ڕۆح لەبەرێکی بەستەزمان بوون و هیچی تر! دووبارە دەپرسین بۆچی تووڕەیی و جۆشی خوداوەند لە ئاینە سامییەکاندا (جولەکە و ئیسلام) هەمیشە بە غەزەب و نەخۆشی تاعوون ناردن بۆ میللەتان دەنیشێتەوە، ئەى ئەگەر خودا پێشتر هەموو شتێکی لە چارەمان نوسیووە ئیتر بۆچی تۆڵەمان لێدەکاتەوە؟ ئەمە لە کاتێکدا کە هەرچی گومڕایی و و گوناە و کوفر هەیە کە مرۆڤ تووشی دەبێت پێشتر لە (لە وەحى مەحفوز) دا تۆمار کراوە و بەم پێیەش بێت مرۆڤ هەر گوناە و تاوانێک بکات، تاوانبار نییە و پێشتر لە چارەى نوسراوە، جا ئیتر نازانین بۆچی خوداوەند لێمان تێناگات و هەرجارەوە بەڵایەکمان بۆ دەنێرێت؟ من ئەگەر کەسێکی باوەڕدار بم بە ئاینی جولەکە یان ئیسلام، ئەوا هەرگیز تاغوت و دیکتاتۆرەکانى وەکو هیتلەر و سەدام و تەیمورى لەنگ و خالیدی کوڕی وەلید و میرەکانى ئومەیە و یەشوعی کوڕی نون بە تاونبار نازانم، چونکە پێشتر لە چارەیان نوسراوە کە دڕەندە و کۆمەڵ کوژی میللەتانن و دەست لە منداڵی شیرەخۆرە و پیر و لاو ناپارێزن ــ بە کورتی: دڕەندەیەکی وەکو یەشوع پێغەمبەر شایستەی هیچ ڕێز و گەورەییەک نییە، بەڵام لە ڕاستیدا جگە لە مرۆڤێکی حەقیر و تاوانبارێک کە هیچی لە تەیمورى لەنگ و مەغۆل و تەتەرەکان زیاتر نییە، ئێمە هەرلە منداڵییەوە ڕایان هێناوین کە ڕێز لە پێغەمبەران بگرین و بە ئاگری قیامەت تۆقێندراوین و هەمیشە وێنەی ئەو تاوانبارانەیان لەبەر چاو جوان کردووین، بەڵام لە ڕاستیدا بەشێکی بەرچاویان تاوانى وا دڕندانەیان ئەنجام داوە کە لە شەللاتیترین پیاوکوژی ئەم سەدەیە ناوەشێتەوە.

جا با بزانین لە دواى کۆمەڵکوژی بنەماڵەی عەخان و ژن و منداڵەکەى، یەشوعی پێغەمبەر چ کۆمەڵکوژییەکی تر ئەنجامدەدات و چ شەرمەزارییەکى تر دەخاتە سەر لاپەڕەی پڕ لە غەدر و تاوان کە کتێبە پیرۆزەکان بەو پەڕی پیرۆزییەوە لەم مرۆڤ کوژە دەڕوانن و بە سیقە پێکراوى دەستە ڕاستی موسای دەزانن. !!

((ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "مەترسە و ورە بەرمەدە. هەموو جەنگاوەرکانت لەگەڵ خۆت ببە و هەستە سەرکەوە بۆ عاى، چونکە من پاشاکەی و گەلەکەى و شارەکەی و خاکەکەییم داوەتە دەست تۆوە و تەسلیمی بەنۆ ئیسرائیلیان دەکەم، جا ئەوەی بە ئەریحا و پاشاکەیت کرد بە عاى و پاشاکەشی بکە، بەڵام دستکەوت (غەنیمە) تەکان و ڕەشەوڵاخەکانیان بۆ خۆتان بە تاڵان بەرن و بۆسەیەکیش لە پشتی خۆتانەوە بۆ شارەکە دابنێن"

جا یەشوع هەموو جەنگاوەرانی هەستان هێرش بکەنە سەر شاری عای، یەشوع سێ هەزار جەنگاوەری پاڵەوانى هەڵبژارد و بە شەو ناردنی و فەرمانى پێکردن و گوتى: "تەماشا کەن، لە پشتەوە بۆسە بۆ شارەکە دەنێنەوە و زۆریش لە شارەکە دوور مەکەونەوە و هەمووتان لە ئامادەباشیدا بن، منیش لەگەڵ هەموو ئەم گەلە لە شارەکە نزیک دەبینەوە و ئیتر دوژمنیش دێتە دەرەوە بۆمان و ئێمەش لەبەردەمیاندا هەڵدێین و ئەوانیش دوامان دەکەون تا لە شارەکە دووریان دەخەینەوە، چونکە دەڵێن ئەوەتا وەک یەکەم جار لەبەردەممان هەڵدێن. جا ئێمەش لەبەر دەستیان هەڵدێین. ئێوەش لە بۆسەکەوە هەستن و شارەکە داگیر بکەن و خوادوەندتان ئەم شارە دەداتە دەستانەوە. پاشان کە شارەکەتان گرت ئاگری تێبەر دەدەن بە پێی وتەى خوداوەند".

ئینجا یەشوع ناردنی و ئەوانیش بەرەو شوێنی بۆسەکە ڕۆیشتن لە نێوان "بەیت ئیل"و عای دا و لە خوارووی عایدا مانەوە. یەشوعیش ئەو شەوە لە ناو گەلدا مایەوە. بۆ بەیانیش یەشوع زوو لە خەو هەستا و خۆی و پیرانی ئیسرائیل لە پێش گەلەکەیەوە سەرکەوتن بۆ عاى و هاتنە نزیک شارەکە، یەشوعیش پێنج هەزار پیاوی بردوو کردنیە بۆسە لە نێوان بەیت ئیل و عای لە خۆرئاواى شارەکەدا. کاتێکیش پاشای عاى ئەمەی بینی، بەرەوروویان بوونەوە و چوونە بەردەمى دەشتاییەکە، بەڵام نەیاندەزانى کە لە پشت شارەکەوە بۆسەیان بۆ دانراوە. جا یەشوع لەگەڵ سوپای ئیسرائیلییەکاندا بە فێڵ و تاکتیک و بە ڕێگاى چۆڵەوانیدا هەڵهاتن و شکستیان لەبەردەم دوژمن نیشاندا و پاشان لەشکری عاى و خەڵکی شارەکە دوایان کەوتن تا لە شارەکە دوور کەوتنەوە و یەک پیاو لە ناو شاری عایدا یان لە بەیت ئیلدا نەمابوو کە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا دەرنەچێت، جا شارەکەیان بە کراوەیی بە جێهێشت. ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "رەمەکەى دەستت بەرەو ڕووی عاى بگرە، چونکە من دەیدەمە دەستەوە". یەشوعیش ڕەمەکەی دەستی بەرەورووی عای گرت، ئینجا بۆسەکە بە پەلە لە جێی خۆیان هەستان و چوونە ناو شارەکەوە و گرتیان و ئاگریان تێ بەردا. ئینجا پیاوەکانى عای ئاوڕیان بۆ دواوە دایەوە و بینیان شارەکەیان دووکەڵی لێ هەڵدەستێ و هیچ شوێنێکیش نییە بۆی هەڵبێن نە بەلاى ڕاستدا و نە بە لای چەپدا، ئەو هێزى ئیسرائیلیش کەبەرەو چۆڵەوانى هەڵهاتبوون دژە هێرشێکیان بۆ سەر سوپای عاى کرد و بۆسەکەشیان بۆ بەرنگار بوونەوەیان لە شارەکە هاتنە دەرەوە و پیاوەکانى عایش کەوتنە نێوان سوپای ئیسرائیلییەکانەوە و ئینجا لێیاندان و تا دوابەیەکیان قڕ کردن و کەسێکیان نەما لەو شەڕە دەربازییان بێت، بەڵام پاشای عای یان بە زیندووی دەستگیر کرد و بردیانە بەردەمى یەشوع. پاش ئەوەش کە ئیسرائیل لە کوشتنی هەموو دانیشتوانى عاى بوونەوە، لە کێڵگە و چۆڵەوانى دوایان کەوتن و هەموویانیان دایە بەر زەبری شمشێر و لە ناویان بردن. ئینجا ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ شاری عای و دایاننە بەر زەبری شمشێر. جا هەموو ئەوانەی لەو ڕۆژەدا لە پیاو و ژن کوژران ژمارەیان دوانزە هەزار (12000) کەس بوون، یەشوعیش ئەو دەستەى کە ڕمەکەی پێ درێژ کردبوو نەیگێڕایە دواوە، تا سەرئەنجام دانیشتوانى عایی قڕ کرد، بەڵام نەوەى بەنۆ ئیسرائیل ڕەشەوڵاخ دەستکەوتی ئەو شارەیان بە تاڵان و غەنیمەت بۆ خۆیان برد، هەر بە پێی ئەو وتەیەى خوداوەند کە فەرمانى بە یەشوع کردبوو. ئینجا یەشوع عایی سوتاند و کردییە گردێکی هەتا هەتایی، وێرانەیەک کە تا ئەمڕۆش پاشماوەى هەر ماوە. پاشای عایشی تا ئێوارە بە دارەوە هەڵواسی و لە ئێوارەشدا یەشوع فەرمانى کرد و لاشەکەیان داگرت و لەبەردەم دەڕوازەی شارەکەدا فڕێیان دا و کۆمەڵە بەردێکی گەورەیان لەسەری کەڵەکە کرد کە تا ئەمڕۆش پاشماوەکەى ماوەتەوە.

ئینجا یەشوع قوربانگەیەکی بۆ خوداوەند خوداى ئیسرائیل لە چیای عیبالدا بنیات نا، هەروەک موسای خزمەتکاری خوداوەند فەرمانى بە نەوەى بەنۆ ئیسرائیل کردبوو و پاشان قوربانی ئاشتیشیان بۆ خوداوەند سەربڕی )) (17).

ئەم چەند دێڕەی کە خستمانە ڕوو نمونەیەکە لەو کردەوە قێزونەیە کە پەیامبەرێکی خوا بە ناوى یەشوعی کوڕی نون ئەنجامی داوە کە لە ئەدەبیاتە ئیسلامییەکاندا بە "یوشع"پێغەمبەر ناسراوە و بەو پەڕی ڕێزەوە لێی دەڕوانن و شانازیش بەوەوە دەکەن کە شمشێرەکەی بڕەندەیە و لە جیهاد و ژن و منداڵ کوشتندا پسپۆڕە بووە، وەک چۆن "ئیبن کەسیر"لە تەفسیرە ئیسرائییلیەکەیدا بەو پەڕی ڕێزەوە لێی دەڕوانى! جا نازانین کەسێک بە کوشتنى ژن و منداڵ و ئەنفال و تاڵانچێتی هەستابێ، خاکى وڵاتانى بە بێ هۆ داگیر کردبێ، ژن و منداڵی خەڵتانى خوێن کردبێ، ماڵ و موڵک و سەروەتى چەندین شاری بە تاڵان بردبێ، پیشەی ڕاونان و غەنیمەت و ئەنفال بووبێ، دەبێت پیرۆزی ئەم دراکۆلا خوێنمژە لە کوێدا بێت؟ هەموو ئەمانشی لە پێناو خودادا کردووە، چونکە گەلى جولەکە گەلى هەڵبژێردراوی خودان، وەک چۆن "قۆرئان" باسی دەکات، بەڵام مادام یەشوع پێغەمبەرە و خودا ئامۆژگاری کردووە کە ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام بدات، ئەوا ئێمەى کافر و زەندیق بۆمان نییە ڕەخنە لەم پیاوە پیرۆزە بگرین و باس لەو کۆمەڵکوژییە بکەین کە دژی چەندین شاری دەوور و بەری ئۆردون و فەلەستین و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجامى داوە، چونکە عەقڵی ئێمەى کافر زۆر لەوە بچووکترە پەی بە نهێنییەکانى خودا بەرین و تەنها ئەویش عەلیم و خەبیرە! !

سەرەڕای ئەم هەموو تاوانەى کە ئەم پیاوەی خودا دژی چەندین شار و ئاوایی ئەنجامی داوە، کەچی هێشتا تینوی خوێن بووە و دەروونی نەخۆش و سادیانەى، سروشتی نیکرۆفیلیا و کەسێتییە ناهاوسەنگییەکەى پێویستی بە تێر کردنى خوێنی ژن و منداڵان و پیر و سەگ و پشیلەشە، جا با بزانین لاپەڕەکانى مێژووى ئەم پەیامبەرە خوادوەندییە بە کوێ دەگات و لە کوێشدا کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی خەڵکانى بێ تاوان دەهێنێت.

دووبارە لە کتێبی یەشوع دا هاتووە:

((جا کاتێ هەموو ئەو پاشایانەی لەوبەری ئۆردن و لە دەشت و کێو و لە هەموو کەنارەکانى دەریای گەورە و دەریاری سپی و ناوەڕاست بە لای ئوردندا، کە حیسییەکان و ئەمورییەکان وکەنعانییەکان و فێریزییەکان و حورییەکان و ئەیوبییەکان ئەوەیان بیست پێکەوە کۆ بوونەوە بۆ جەنگ کردن لەگەڵ یەشوعی پێغەمبەر و ئیسرائیل، بەڵام دانیشتوانى گەبعون کە بیستیانەوە یەشوعی چی بە ئەریحا و شاری عای کردووە، بە زۆر زانى و فێڵەوە هاتنە لای یەشوع و خۆیان وەک بێگانە و خەڵکانێک ناساند کە لە دوورەوە هاتیوون بۆ ئەوەی  ببینە کۆیلە و خزمەتکاری ئێوە، چونکە هەموو ئەو شەڕ و سەرکەوتنانەی ئیچوەمان بیست کە خودا هاوکارتان بووە. یەشوعیش لە دوایدا بۆی دەرکەوت کە ئەوانە خەڵکی گەبعونن و لە ترسانا تەسلیم بوون و یەشوعیش سوێندی بۆیان خوارد کە هیچیان لێ ناکات، ئینجا کردینیە داربڕ و ئاوکێش بۆ گەلی ئیسرائیل و قوربانگەی خوداوەند و ئینجا کاتێ ئەدۆنی ێادقی پاشا ئۆرشەلیم بیستیەوە کە یەشوع عای و ئەریحای گرتووە و هەموو دانیشتوانەکەیی کۆمەڵکوژ کردووە و گەیعونیش پەیمانى ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیدا بەستووە زۆر ترسا، چونکە گەیعون شارێکە لە عای گەورەتر و هەموو پیاوەکانیش پاڵەوانننجا ئەدۆنی صادقی پاشای ئورشەلیم ناردی یە دوای هۆهامی پاشای خییرۆن و پیرامی پاشای یەرومووت و یاخعی پاشای لەخیش و دبیری پاشای عێگلۆنی و گوتى: "سەرکەون بۆ لام و یارمەتیم بدەن با لە گەیعون بدەین، چونکە پەیمانی ئاشتیی لەگەڵ یەشوع و گەلی ئیسرائیلدا بەستووە". ئینجا  ئەموورییەکان کۆ بوونەوە و بە خۆیان و هەموو سوپاکەیانەوە سەرکەوتن و دایان بە سەر گەبعوندا، جا دانیشتوانی گەبعونیش ناردیان بە دواى یەشوعدا کە لە ئۆردوگای سەربازەکانیدا لە گڵگاڵ دا بوو و پێیان گوت: "دەست لە خزمەتکارەکانت بەرمەدە و بە پەلە سەرکەوە بۆ لامان و ڕزگارمان بکە و یارمەتیمان بدە، چونکە هەموو پاشاکانی ئەمووری و ئەوانەى لە چیادا نیشتەجێن گەلەکۆمەیان لێکردووین". ئینجا یەشوعیش لە گڵگانەوە لەگەڵ هەموو جەنگاوەکان و پاڵەوانە بە جەرگەکان سەرکەوتن و خوداوەندیش بە یەشوعی گوت: "لێیان مەترسە، چونکە ئەوانەم داوەتە دەست تۆ و کەسیشیان ناتوانێ لەبەردەمتدا ڕاوەستێ". جا یەشوعیش لە ناکاو بۆیان هات. خوداوەندیش لەبەردەم ئیسرائیلدا سەری لێشیچواندن و لە گەبعوندا لێدانێکی گەورەی تێسرەواندن و بە ڕێگای عەقەبەی بەیت حۆروندا ڕاوین نان و تا عەزیقە و مەقیدە بەردەوام بوون لە لێدانیان. هەروەها کاتێ لەبەردەم ئیسرائیلدا ڕایان کرد و لە لێژاییەکی بێت حۆروندا بوون خوادوەند لە ئاسمانەوە بە تەرزەی گەورە لێیدان و تا گەیشتنە عەزیقە هەر لەوێشدا مردن، ئەوانەش کە بە بەردە تەرزە خوداوەند لە ئاسمانەوە بە سەریاندا دەیباران، زیاتر بوون لەوانەى کە بە شمشێری نەوەی ئیسرائیل کوژران. ئینجا یەشوع لەگەڵ خوداوند دوا، ئەو ڕۆژەى کە خوداوەند ئەمورییەکانى دایە دەست نەوەی ئیسرائیلەوە و گوتى: "ئەی خۆر بەسەر گەبعونەوە بەردەوام بە. ئەی مانگ بەسەر دۆڵی ئەیلونەوە بە". جا خۆر بەردەوام بوو و مانگیش وەستا تا گەل تۆڵەیان لە دوژمنان کردەوە. جا خۆر لە ناو جەرگەی ئاسماندا وەستا و بۆ ماوەى یەک ڕۆژی تەواو لە ئاوا بووندا بوو و پەلەی نەکرد. جا وەک ئەو ڕۆژە هەر نەبووە، نە پێشتر و نە دواتر کە خوداوەند بەو شێوەیە گوێ لە دەنگی مرۆڤێک بگرێت، چونکە خوداوەند لە جیاتی ئیسرائیل دەجەنگا. ئینجا هەر پێنج پاشاکەش هەڵهاتن و لە ئەشکەوتێکدا لە مەقیدە خۆیان شاردەوە. کاتێکیش یەشوع پێیانی زانى بە پیاوەکانى خۆیی گوت: "بەردی گەورە خلۆر بکەنەوە بۆ شەکەوتەکە و چەند پیاوێکیش دانێن بۆ چاودێری کردنیان و ئێوەش مەوەستن و دوا دوژمنەکانتان بکەون و لە دواوە لێیان بدەن و مەهێڵن بچنە ناو شارەکانیانەوە، چونکە خوداوەند ئەوانى داوەتە دەستانەوە"ئینجا کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل دەستیان بەتاڵ بوو لە لێدان و گورزێکی جەرگیڕی تێسرەوان و لە ناویانی بردن، ئەوانەش هەڵاتن چوونە ناو شار و قەڵاکانیانە. دواى ئەمەش هەموو جەنگاوەرکان بە سەلامەتی گەڕانەوە لای پێغەمبەری خوداوەند، یەشوع  بۆ نێو ئۆردروگاکە لە مەقیدە. ئینجا یەشوع گوتى: "دەمی ئەشکەوتەکە بکەنەوە و ئەو پێنج پاشایە بهێننە دەرەوە ". ئینجا هێنانیان و یەشوع فەرمانى بە جەنگاوەرکانی دا کە قاچیان بخەنە سەر ملی ئەم پاشا دیلکراوانە و ئەوانیش فەرمانەکەی یەشوعیان جێبەجێ کرد و قاچیان خستە سەر ملیان. ئینجا یەشوع پێی گوتن: "ورە بەر مەدەن و مەترسن، چونکە خوداوەند هەموو دوژمنانتان ئاوا لێدەکات، ئەوانەى دژی دەجەنگن"ئینجا یەشوع لێیدان و کوشتنی و هەر پێنجشیانی بە پێنج دارەوە هەڵواسی تا ئێوارە بە هەڵواسراوەیی بەسەر دارەکانەوە مانەوە، پاشان لە دارەکان کردیاننەوە و خستیانە نێو ئەشکەوتەکە و بە بەردی گەورەش دەمی ئەشکەوتەکەی داخستن و تا ئەمڕۆش هەر لەوێن.

هەر لەو ڕۆژەشدا یەشوع مەقیدەی گرت و دایە بەر زەبری شمشێر و پاشاکەی و هەموو گیانەکانى تێدا قڕ کرد و کەسی بە زیندووی لێ نەهێشتەوە. ئینجا یەشوع لەگەڵ هەموو گەلی ئیسرائیلدا پەڕینەوە بۆ شاری لینیە و دژی لینیە جەنگا، جا خوداوەند ئەویشی لەگەڵ پاشاکەی دایە دەست ئیسرائیل و بە زەبری شمشێر کەوتە کوشتنی هەموو گیان و ڕۆح لەبەرێک و کەسی تێدا نەهێشتەوە. ئینجا یەشوع لەگەڵ سوپاکەیدا لە شاری لینیەوە پەڕینەوە بۆ لەخیش و ئەوێشی داگیر کرد و بە زەبری شمشێر کەوتە کوشتنی هەموو دانیشتوانەکەی و بە دەردی لینیەی بردن. ئینجا هۆرامی پاشای گازەر بۆ یارمەتیدانی لەخیش هات و یەشوعیش لە خۆی و لە گەلەکەیی دا و هەموو سوپا و دانیشتوانەکەشی قڕ کرد. پاشان پەڕیەوە بۆ عیگلۆن و هێرشی کردە سەری و دژی جەنگا و هەر لەو ڕۆژەشدا گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و سەرجەمیان کۆمەڵکوژ  کردن و بە دەردی لەخیشیان بردن. ئینجا پەلاماری خێبرۆنی دا و گرتیان و سەرجەم شارەکە هەر لە پاشاوە بگرە تا ئەوانی تر قڕ کرد. پاشان گەڕانەوە و هێرشیان کردە سەر دەبیر  و داگیریان کرد و پاشا و سەرجەم دانیشتوانەکەیان کۆمەڵکوژ کردن و لە ناویان بردن.

لێرەدا یەشوع هەموو پاشاکانى باشوور و دەشت و قەدپاڵەکانى بە دانیشتوانەکەیەوە ڕەشەکوژ کردن و هەموو هەناسەیەکیشی تێدا قڕ کرد. هەروەک چۆن خوداوەند خودای ئیسرائیل فەرمانى پێکردبوو. جا یەشوع کەوتە لێدانیان لە قادیش و بەرنیعەوە تا غەزە و هەموو خاکی جەوشەن تا گەیعبون. یەشوع خاکی ئەو پاشایانەی بە یەک جاری داگیر کرد، چونکە خوادوەند لە جیاتی ئیسرائیل دەجەنگا. ئینجا یەشوع گەڕایەوە بۆ ئۆردوگاکەی لە گەڵگڵ )) (18).

ئەوەی جێگای داخ و ماڵوێرانییە، تەقدیس کردنی ئەم پیاوکوژەیە کە لە قۆرئان و تەفسیرە ئیسلامییەکاندا بە چاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانن و موسڵمانی سادەی پێ هەڵدەخەڵەتێنن. ئین کەسیر لە کتێبەکەیدا کە تایبەت بە ژیانی پێغەمبەران بە پشت بەستن بە ئایەتەکانى قۆرئان، چەندین مرۆڤی خوێنڕێژ وەک داود و سڵێمان و یەشوع و موسا و محەمەدمان پێ دەناسێنێت، کە چۆن خودا دەستیانی واڵا کردووە بۆ زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە. ئێمە هەر لە منداڵییەوە فێری ئەوەیان کردووین کە ڕێز لەم دراکۆلایانە بگرین و لاپەڕەی ڕەش و خوێناویان بەو پەڕی شانازییەوە بخوێنینەوە و وەک پیاوانی خودا لێیان بڕوانین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم دڕندانە شایستەی هیچ ڕێزێک نین و جگە لە کۆمەڵێ مرۆڤی دەروون نەخۆش و تاوانبار هیچی تر نین.! باشە ناکرێ خودا پەیامەکەی لە ڕێگای عیشق و خۆشەویستییەوە بڵاوو بکاتەوە؟ یان خود لە ڕێگای پەند و وتەى بە سوودەوە میللەتانی تێبگەیاندانەیە کە واز لە گوناە و تاوان بهێنن و ڕێگای خودا بگرنە بەر؟ بۆ هەر دەبێت ئەم خودایە لای جولەکە بە بۆنی سوتاوی گۆشتی مەڕ سوکنایی دڵی دابێت و خوێن و گۆشتی قوربانی نەکاتە پێوەر بۆ دڵسۆزی و ملکەچبوونی؟ یان خود نەدەکرا بە محەمەدی ڕابگەیاندایەت کە هێرش کردنە سەر میللەتانی تر و داگیر کردنی ژنەکانیان و بە کۆیلە کردنی منداڵانیان کارێکی ناپەسەندە و پێویستە ئاینەکەی بەو پەڕی دڵفراوانی و خۆشەویستی و لێبووردنەوە بڵاوو بکردایەتەوە؟

بەهەرحاڵ ئێمە هەرچییەک بڵێین و بنوسین پەی بەو موعجیزانە نابەین کە خودا بە پێغەمبەرانی ڕاگەیاندووە، چونکە ئێمەی کافر و مولحید بۆمان نییە پرسیار بکەین و دەست لە کاروباری خوداوەند وەربدەین! !

دووبارە لە کتێبی یەشوعدا هاتوو: ((ئینجا کاتێک یابینی پاشای حاسوور ئەمەی بیستەوە، نێردراوی نارد بۆ لای یۆئابابی پاشای مادۆن و پاشای شەمرون و ئەکشاف و ئەو پاشایانەى لە باکوور لە چیاکان و لە دەشتایی کەنرۆت و لە نشێوەکانى و لە بەرزاییەکانى (دوورە) لە خۆرئاوابوون، کەنعانییەکان لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا و ئەمورییەکان و حیسییەکان و فیرزییەکان و یەبووسیەکان لە چیاو و حوییەکانى نیاری حەرموون لە خاکی میسفات جێگربوون، خۆیان و هەموو سوپاکانیان بۆ جەنگ ئامادە کردن، کە گەلێک زۆر بوون وەک لمی کەنار دەریا، بە ئەسپ و گالیسکە زۆرەکەیانەوە، کۆ بوونەوە و لای ئاوەکانى مەیروم دابەزین تا لە دژی ئیسرائیلییەکان بجەنگن. ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "لێیان مەترسە، چونکە سبەینێ لەم کاتەدا هەموویان بە کوژراوی فڕێ دەدەمە بەردەم ئیسرائیل، جا جومگەی ئەسپەکانیان دەبڕیتەوە و گالیسکەکانیان بە ئاگر دەسوتێنیت". جا یەشوع و هەموو جەنگاوەرکانى لە نزیک ئاوەکانى مەیروم بوون و دوژمن لە ناکاودا هاتنە سەریان. خوداوەندیش دایانییە دەست ئیسرائیل و ئەوانیش لێیاندان و دەریانپەڕاندن بۆ سەیدۆنی گەورە و میسەر فوت مایم و دۆڵی میسفات لە خۆرهەڵاتدا، جا لێیان دان و هەموویان لە ناو بردن. یەشوعیش ئەوەی پێکردبوون کە خوداوەند پێی فەرموبوو، جومگەی پێی ئەسپەکانى بڕی و گالیسکەکانى گڕ تێ بەردا. لە دواى ئەمەش یەشوع گەڕایەوە و حاسووری گرت و بە شمشێر لە پاشاکەی دا، چونکە پێشتر حاسوور سەرگەورەی هەموو ئەو پاشایانە بوو. هەر چی کەشی تێدا بوو دایە بەر شمشێر و قڕیانکردن و هەناسەکانیان تیا نەهێشتەوە و حاسووریشیان بە ئاگر سوتاند. ئینجا یەشوع هەموو ئەو پاشایانەی گرت و بە شمشێر لێیان دان و قڕیانی کردن وەک چۆن موسا پێی فەرموبوو. ئینجا هەموو دەستکەوتەکانى ئەو شارانەیان بە ڕەشەوڵاخکانیان و... تاڵان کرد. یەشوع ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو پاشایانەدا جەنگا، هیچ شارێکیش نەبوو پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ببەستێت، تەنها حووریەکانى دانیشتوی گەیعبون نەبێت، بەڵکو هەموویان بە جەنگ گرت و ماڵ و حاڵیشیانی بە تاڵان بردن، چونکە خوداوەند دڵی هەموویانی ڕەق کردبوو تا لە جەنگدا دژی ئیسرائیل ببنەوە تا بەزەییان بە سەرەوە نەبێت، بەڵکو لە ناو ببرێت وەک چۆن موسا پێغەمبەر پێی فەرموبوون. ئینجا هەر لەو کاتەشدا یەشوع هات و عەناقییەکانى لە چیای حەبرۆن و دەبیرو و عەناب و هەموو چیای یەهوزا و هەموو چیای ئیسرائیل لە ناو برد و لەگەڵ شارەکانیاندا قڕیان کردن، جا لە خاکی نەوەی ئیسرائیلدا عەناقییەکان نەمان، بەڵام لە غەزە و جەت و ئەشدوود مانەوە. پاشان سەرجەم خاکەکەی بەسەر نەوەى ئیسرائیلدا دابەش کرد و خاکەکەشی لە جەنگ پشووی دا. خوداوەندیش بە یەشوعی فەرموو: "تۆ پیر بوویت و چوویتە ساڵەوە و زەوییەکی زۆریش ماوە داگیری بکرێت، ئەمەش ئەو زەویانەن کە ماونەتەوە: هەموو ناوچەی فەلەستینییەکان و هەموو جەشوورییەکان، لە شەیحورەوە کە لەبەردەم میسرە تا سنووری عەقرون، لە باکوورەوە هی کەنعانییەکانە. پێنج سەرۆکی هێزی فەلەستینییەکان، غەزەییەکە و شەدوودیەکە و ئەشقەلۆتیەکە و جەتیەکە و عەقرۆنیەکە و عوییەکان. لە باشووریشەوە هەموو خاکی کەنعانییەکان و معارە کە هی سەیدونییەکانە تا ئەفیق و سنووری ئەمووریییەکان، هەروەها خاکی گیلییەکان و هەموو لوبنان بەرەو خۆرهەڵات، لە یەعل گاج بناری چیای حەرموونەوە تا دەگەیتە حەمات. هەموو دانیشتوانی چیاش لە لوبنانەوە تا میسرە فوت مایم، هەموو سەیدونییەکانیش من لەبەردەم گەلی نەوەی ئیسرائیلدا دەریان دەکەم، دەبێت تۆش بە تیر و پشک بە میرات بۆ ئیسرائیلی دابەش بکەیت بەو شێوەی فەرمانم پێکردووی)) (19).

 ئینجا یەشوعی کوڕی نون هەموو ئەو خاکانەی کە بە جەنگ داگیری کردن بەسەر نۆ هۆز و نیوەی هۆزی مەنەسادا بە میرات دابەشکرد، ئەو خاکانەش کە ماونەتەوە و تا ئێستاش داگیر نەکراوە، وەک پێشتر باسمان کرد بەسەر دوو هۆز و نیوەی تری ئیسرائیلدا دابەش دەکرێت، بە تەنها هۆزی موسا کە بە لیڤی ناو دەبرێت میراتی ناکەوێت، بەم شێوەیەش خوا لە پشت هەموو جەنگ و ئەم خوێنڕێژیانەوە بوو، کە نەوەی ئیسرائیل دژ بە پاشا و ئەو میللەتانە ئەنجامیداوە و لایەنگری خۆی بۆ نەوەی ئیسرائیل ئاشکرا کرد و غەزا و جیهادی لەسەر فەرز کردن و دەستیشیانی واڵا کرد بۆ ئەنفال و تاڵانی ویڕۆ.

لەبەشی کۆتایی کتێبی یەشوعدا هاتوو (( ئینجا یەشوع پیر بوو، چووە ساڵەوە و بە هەموو ڕیش سپی هۆزی ئیسرائیلی گوت: "ئەوا من پیر بووم و بەساڵا چووم و ئێوەش هەموو میللەتانتان بینی کە خودا چی لێکردن و چۆن لە ناوى بردن، چونکە خوداوەند لە جیاتی ئێوە دەجەنگا. جا بەهێز بن بۆ پاراستن و کار کردنی هەموو ئەو فەرمانانەی لە پەرتووکی شەریعەتی موسادا نوسراونەتەوە، نە بەلای ڕاستدا و نە بەلای چەپدا لێی لامەدەن و نەچنە ناو ئەو میللەتانەى کە ئێستا لەگەڵتاندا ماونەتەوە، ناوى خوداکانیان مەهێنن و سوێندیان پێ مەخۆن و خزمەتیان مەکەن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن، بەڵکو بە خودای خۆتانەوە پەیوەست بن و هەروک تا ئەمڕۆ ئەنجامتان داوە، چونکە خوداوەند میللەتانى گەورە و بەهێزی لەبەردەمتاندا ڕاماڵیووە و تا ئەمڕۆش هیچ کەس ناتوانێت لەبەردەمتاندا خۆی ڕابگرێت. یەک پیاو لە ئێوە هەزار کەس ڕادەماڵێت، چونکە خوداوەند لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت هەروەک بەڵێنی پێداوون. جا ئاگاداری خۆتان کە خوداوەند، خوداى خۆتان خۆشبووێت، چونکە ئەگەر گەڕانەوە و بە پاشماوەی ئەو میللەتانەوە نووسان ئەوانەی لەگەڵتاندا ماونەتەوە و ژن و و ژنخوازیتان لەگەڵدل کردن و چوونە ناویانەوە و ئەوانیش هاتنە ناوتانەوە، ئەوا باش بزانن کە ئیتر خوداوەند، خوداتان ئەو میللەتانە لەبەردەمتاندا دەرناکات، جا دەبنە داو و تەڵە بۆتان و قامچی لەسەر پشتان و درک لە ناو چاوتاندا دەبێت، تا لەسەر ئەو زەوییە چاکە لە ناو دەچن کە خوداوەند پێیداوون. ئەوەتا منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتوانی زەوی کۆچی دوای دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەرونتانەوە کە تەنیا یەک وشە نەکەوتووە لە هەموو ئەو وشە چاکانەی کە خوداوەند دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووشی بۆتان هاتە دی. بە هەمان شێوەش خوادوەند هەموو شتە خراپەکانتان بەسەردا دەهێنێت. تا لەسەر ئەم زەوییەن، ئەم زەوییەی چاکەی کە خوداتان پێی داون، لە ناوتان دەبات، کاتێ کە پەیمانەکەی خوداوەندتان دەشکێنن و خزمەتی خودایانی تر دەکەن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەو کاتەش خوداوەند تووڕەیی بەسەرتاندا دەجوشێت و بە زوویی لەسەر ئەو زەوییە چاکەی وا پێی داوون لە ناو دەچن". ئینجا یەشوع هەموو سەرگەورە و پیرانی ئیسرائیلی کۆ کردەوە و پێی گوتن کە خوداوەند، خودای ئیسرائیل فەرموویەتی: لە کۆنەوە باوباپیرانتان لەو بەری ڕووبارەوە نیشتەجێ بوون، تاڕەح باوکی ئیبراهیم و باوکی ناحوور، و خوداى تریان دەپەرست، بەڵام من ئیبراهیمی باوکتانم لەوبەری ڕووبارەوەکەوە برد و بە ناو هەموو خاکی کەنعاندا گێڕان و نەوەکانیم زۆر کرد و ئیسحاقم پێدا و بە ئیسحاقیش یەعقوب و عیسوم دا و بە عیسۆ چیای سەعیرم دا، تاکو داگیری بکات، بەڵام یەعقوب و کوڕەکانى دابەزین بۆ میسر. ئینجا موسا و هارونم نارد و لە میسر دەرمهێنان. جا باوپیرانتانم لە میسر دەرهێنا و چوونە ناو دەریاوە و میسرییەکانیش بە گالیسکە و ئەسپەوە دواى باوباپیرانتان  بۆ ناو دەریای سوف کەوتن، جا کە هاواریان بۆ خوداوەند کرد، ئەویش تاریکییەکی خستە نێوان ئێوە و میسرییەکانەوە و دەریاکەی بەسەریاندا هێناوە و دایانپۆشین. ئێوە بە چاوی خۆتان بینیتان کە من لە میسردا چیم کرد، پاشان ئێوە لە چۆڵەوانیدا ڕۆژانێکی زۆر مانەوە.. ئینجا ئێوەم هێنایە ناو خاکی ئەموورییەکانەوە، ئەوانەى لەوبەری ئوردندا نیشتەجێ بوون و دژتان جەنگان و منیش ئەوانەم دایە دەستانەوە و خاکەکەیانتان داگیر کرد و لەبەر دەمتاندا بنبڕم کردن. ئینجا باڵاقی کوڕی سیفوری پاشای موئاب هەستا و دژی ئیسرائیل جەنگا و بە لعامی کوڕی بەعووری بانگکرد بۆ ئەوەی نەفرەتان لێبکات، بەڵام نەمویست گوێ لە بەلعام بگرم. جا ئەویش پیرۆزی کردن و بەو شێوەیە لە دەستی دەربازم کردن. ئینجا لە ئۆردون پەڕینەوە و هاتن بۆ ئەریحا و خەڵکی ئەریحاش، ئەموورییەکان و فەریزییەکان و کەنعانییەکان و حیسییەکان و گرگاشییەکان و حورییەکان و یەبووسییەکان دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دایە دەستان و زەردەواڵەکانم لە پێشتانەوە نارد و هەموو پاشای ئەموورییەکانم لەبەر دەمتاندا دەکردەوە، نە بە شمشێرەکەت و نە بە کەوانەکەت ئینجا زەویەکەم پێدان کە پێوەی ماندوو نەبوونە و شارانێکیش کە بنیاتتان نەناوە و تێیدا نیشتەجێن و، ڕەزە ترێ و زەیتونێکیش کە نەتانچاندووە، دەیخۆن. ئێستاش لە خوداوەند بترسن و بە تەواوی و دڵسۆزییەوە خزمەتی بکەن و ئەو خودایانەش لە خۆتان دابماڵن کە باو و باپیرانتان لەو بەری ڕووبار و لە میسردا خزمەتیان دەکردن، بەڵام ئێوە خزمەتی خوداى ئیسرائیل بکەن. جا هەموو گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان "لە ئێمە دوور بێت واز لو خوداوەند بهێنین و خزمەتی خودایانی تر بکەین، چونکە خودامان ئێمە و باپیرانمانی لە میسر، لە ماڵی کۆیلایەتییەوە هێنایە دەرەوە، کە ئەو هەموو نیشانە گەورانەى لەبەر چاوماندا کرد، ئەو کاتەى بە هەموو ئەو ڕێگا و بە نێو هەموو ئەو گەلانەى کە بە ناویاندا تێدەپەڕین پارێزگاری لێکردین". ئینجا یەشوع بە هەموو گەلی گوت: "ئێوە ناتوانن خزمەتی خوداوەند بکەن، چونکە ئەو خودایەکی پاک و پیرۆزە و خودایەکی بە ئێرەییە، لە یاخیبوون و گوناهەکانتان خۆش نابێت، ئەگەر بێتو واز لە خوداوەند بهێنن و خزمەتی خودایانی نامۆ بکەن، ئەوا دەگەڕێتەوە و خراپتان بەسەردا دەهێنێت و کۆتایتان پێدەهێنێت پاش ئەوەی کە چاکەی لەگەڵتاندا کرد". گەلیش بە یەشوعیان گوت: "نەخێر، بەڵکو خوداوەند دەپەرستین. "یەشوعیش پێی گوتن: "ئێوە شایەتن لەسەر خۆتان، کە خوداوەندتان بۆ خۆتان هەڵبژاردووە تا خزمەتی بکەن"ئەوانیش گوتیان: "ئێمە شایەتین"یەشوعیش پێی گوتن: "جا ئێستا ئەو خودا نامۆیەی لە ناوتاندایە داماڵن و دڵتان بە لای خواوەند، خودای ئیسرائیل با بدەنەوە". گەلیش بە یەشوعیان گوت: "خوداوەند، خودامان خزمەت دەکەین و گوێ لە دەنگی ئەو دەگرین". ئینجا یەشوع لەو ڕۆژەدا پەیمانێکی لەگەڵدا بەست و لە شەکیەدا فەرز و حوکمی بۆ دانان و یەشوع ئەم وشانەی لە پەرتووکی فێرکردنەکانى خودادا نووسی و بەردێکی گەورەی هێنا و لەژێر دار بەڕووەکەدا چەقاندی کە لای پیرۆزگاکەی خوداوەندەوە بوو. ئینجا یەشوع بە هەموو گەلی ئیسرائیلی گوت: "ئەم بەردە دەبێتە شایەت بەسەرمانەوە، چونکە گوێی لە هەموو وشەکانى خوداوەند بوو کە پێی فەرمووین، دا دەبێتە شایەت بە سەرتانەوە نەوەک نکۆڵی لە خوداى خۆتان بکەن"دوای ئەم ئامۆژگاریانەش (یەشوعی کوڕی نون) و خزمەتکاری خوداوەند لە تەمەنى 110 ساڵیدا کۆچی دوایکرد، جا لە سنووری میراتەکەی خۆیدا لە "تیمنەی سارح"کە دەکەوێتە چیای ئەفرایمەوە، لە باکووری چیای گاعەش ناشتیان)) (20).

جا با بزانین لە قۆرئان و لە کتێبی (ابن کثیر) "ژیاننامەی پێغەمبەران"چۆن باس لەم دڕندەیە دەکات، کە جێی ڕێزی سەرجەم موسڵمانانە.

بە پێی ئەم کتێبەش، ((یوشع یان یەشوع، کوڕی ئیفرایم، کوڕی یوسف، کوڕی یەعقوبی کوڕی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمە، دەڵێن یەشوع ئامۆزای هود بووە، بەڵام خواى گەورە لە قۆرئاندا ناوەکەی ئاشکرا ناکات و فەرموویەتی:

{ۆإِژْ قَاڵ مُوسَى لِفَتَاهُ} (الکهف: 60). هەروەها دەفەرموێت: { فَڵمَا جَاۆزَا قَاڵ لِفَتَاهُ آَتِنَا غَدَاءَنَا} (الکهف: 62). هەروەها لە فەرموودەی "ێحیح" دا هاتووە پێغەمبەر"موحەمەد" فەرموویەتی: یەشوعی کوڕی نون پێغەمبەر بووە)) (21).

هەروەها (ابن کثیر) دەڵێت: ((بەنوئیسرائیلییەکان، ڕووباری ئوردوونیان بڕیوە و گەیشتوونەتە ئەریحا، کە ئەوسا قایمترین شار بوو. شارێکی گەورە و قەرەباڵغ و ئاوەدان بوو، بۆ ماوەى شەش مانگ گەمارۆی شارەکەیاندا، ڕۆژێکیان لە ناکاو هەڵیانکوتایە سەری بە مۆسیقا و تەپڵی سەرکەوتنەوە ڕوویان تێکرد، هەرهەموو سوپاکەی یەشوع (س. خ) بە یەک دەنگ دەیانگوت "اللە اکبر"تا دیواری شورەکانى تێک ڕووخا و بە یەکجار داڕمی، چوونە ناو شارەکە و هەموو شتەکانیان بە غەنیمەت بۆ خۆیان دەست بەسەردا گرت و دوانزە هەزار (12000) کەسیشیان لێ کوشتن بە ژن و پیاویانەوە. لەگەڵ گەلێک لە میرەکاندا بەشەڕ هاتووە، وتراوە یەشوع (س. خ) توانى دەربکەوێت و زاڵ بێت بەسەر سی ویەک میر لە میرەکانى شام، وا باس دەکرێت کە تا دوای عەسری ڕۆژی هەینی گەمارۆکەیان درێژەی هەبوو بۆ سەر ئەو شارە. کاتێکیش خۆرئاوا بوو، یان خەریک بوو ئاوا ببێ، ئیتر ئەو ڕۆژە هاتە پێشەوە کە ڕۆژی شەممەیە و لە یاسای ئاینی ئەوان (جولەکە) دا جەنگ و خوێنڕێژی لە ڕۆژانی شەممە حەرام بوو، بۆیە یوشع (س. خ) بە خۆری فەرموو: تۆ فەرمانبەری خوای گەورەی، هەروەها منیش فەرمانبەریم، خوایە ئەم ڕۆژەش بۆ من دابنێ، (واتە بە منی بسپێرە و هەینیم بۆ بخەرە سەر ڕۆژی شەممە کە سبەینێیە).

خوای گەورەش داواکەی وەرگرت، تا بتوانێت ئەو شارە ڕزگار بکات، هەروەها خوای گەورە فەرمانى بە مانگ یش کرد کە هەڵنەیەت و دەرنەکەوێ و بوەستێ، ئەویش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو شەوە شەوی چوار مانگی یەکەم بووە، بەڵام چیرۆکی وەستانی مانگ لای "اهل الکتاب"شتێکی ترە، باش وایە نە بە درۆی بزانین نە بە ڕاست)) (22).

ئەم بەسەرهاتەى یەشوعیش کە (ابن کپیر) بۆمان دەگێڕێتەوە هاووشێوەی ئەو چیرۆکە ئیسرائیلییەیە کە لە کتێبی پەیمانى کۆن و لە سیفری یەشوعی کوڕی نوندا هاتووە، کە جیاوازییەکەی زۆر کەم لە نێوان هەردوو گێڕانەوەکەدا هەیە، بەڵام هەردوو لا هاوڕان لەسەر پەلاماردان و کۆمەڵکوژییەکانى خوێنمژێکی وەکو یەشوعی کوڕی نون کە چۆن وەک کۆیلەیەکی موتیع و گوێڕایەڵی خوداوەندی بەنوئیسرائیل، بە هەزاران گیانلەبەری بە ژن و منداڵ و ئاژەڵانەوە کۆمەڵکوژ کردووە، بە شێوەیەک کە ئەم پاڵەوانە (شێری خودا)، بۆتە جێگای ڕێز و ستایشی پێغەمبەری ئیسلامیش، جا با بزانین پایەی ئەم موجاهیدە ژن و منداڵ کوژە و شاروێرانکەرە لای پەیامبەری "رحمە للعالمین" چۆن باسی لێوە کراوە:

"پێشەوا ئەحمەد، ێحیح الاسناد: المسند 32512"فەرموودەیەکی هێناوە کە دەیباتەوە سەر ابن سیرین، ئەویش لە ئەبوهورەیرەوە (خ. ل) کە پێغەمبەر موحەمەد (س. خ) فەرمووی: (( خۆر بۆ هیچ کەسێک بەند نەکراوە، بۆ یەشوع نەبێت و ئەویش ئەو شەوانەی کە بەرەو "بیت المقدس" دەڕۆشت. ئەم فەرموودەیەش بەڵگەیەکی گرنگە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسەی "بیت المقدس"ی ڕزگار کرد، یەشوع کوڕی نون بوو (س. خ)، نەک موسا (س. خ)، خۆریش وەستێنرا بۆ ڕزگار کردنی بیت المقدس، نەک بۆ ڕزگار کردنی ئەریحا)) (23).

بە کورتی، هەموو گێڕانەوەکانى (ابن کثیر)، بە حەدیسەکەی موحەمەدیشەوە سەرجەمیان لە کتێبی جولەکەوە وەرگیراون، کە ئەم گێڕانەوەش لە کلتوری ئیسلامیدا (بە ئیسرائیلییات) ناو دەبرێت و هیچ بنەمایەکیان نییە، بەڵام هەرچییەک بێت یەشوعی کوڕی نون پێغەمبەرێکی خوێنڕێژ و تاوانبارە، بەو تاوانەی کە سەرجەم خەڵکی فەلەستینی کۆمەڵکوژ کردووە، وەک چۆن داود پێغەمبەر چەندین گوند و شاری وێران کردووە و دانیشتوانەکەشی کۆمەڵکوژ کردووە و سەری "جاڵووت"ی نیشتمان پەروەری فەلەستینیی لە لەشی جیا کردەوە و وەک دیارییەک بردیە بەردەمی "گالوت"ی پاشای جولەکە بۆ شاری ئورشەلیم (قودس) کە هەر ئەو کاتەش سەرجەم سوپای فەلەستینییەکان تا بەردەم دەروازەکانى جەد و عەقرون ڕاو نا و شارەکانیان تاڵان کرد(24).

بە هەمان شێوەش قۆرئان ستایشی دەست و شمشێری داود و "گالوت" دەکات کە بە چ شێوەیەک فەلەستینییەکانیان کۆمەڵکوژ کردووە و وەک پێغەمبەرێکی خۆراگر و خودا ناس وەسفی کردوون و خەڵکی فەلەستین کە لەسەر خاک و ئاوی خۆیان دەژیان بە بێ ئەوەی دەستڕێژی بکەنە سەر هیچ کەسێک، کەچی داود و گالوتی داگیرکەر و تاڵانچی، هێرش دەکەنە سەر ئەو گەلە خاوەن شارستانی و ڕەسەنانە، کە قۆرئان بە کافریان دەزانێت و داود و "گالوت"ی پیاوکوژ و (بەدەویی) بە خوداناس وەسف دەکات و فایلی تاوانیان تەسدیق دەکات و بۆ موسڵمانانی دەکاتە پەند و حیکمەت:

جگە لەمانەش قۆرئان لە چەندین ئایەتدا وەسفی جوولەکە دەکات و فەزڵی بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا دەدات و نیعمەتی دنیاشیان پێدەبەخشێ، کە ئەمەش هزر و تێڕوانینێکی ڕەگەز پەرستانەیە و هێندەى تر هانى بزووتنەوەى زایۆنیزمى جیهانى و حاخامە تووندرەوە ئاینییەکانى ئیسرائیل دەدات تاخویان بە"شعب اللە المختار " بزانن وشەرعیەتیش بەسەربرینى ژن ومندالانى فەلەستینی بدەن! !

"بروانە دووبارەبوونەوەى ئەوئایەتانەى سەرەوە لە هەمان سوورەتدا ، کەئەمەش بۆخۆى دەلالەت لەفرەخوێندنەوەى مەسحەفە جیاوازەکان دەکات کە "زید بن پابت" هەستا بەتەدوینکردن وکۆکردنەوەى ڕیوایەتە جیاوازەکانى قورئان."

و سەرباری ئەمانەش قورئان خاکی فەلەستین لە سەر جوولەکە تاپۆ دەکات ودەیکاتە موڵکیان و داوایان لێدەکات جیهاد و خەبات بکەن و بچنە ناو  خاکى فە لە ستینەوە، چونکە خودا پییبەخشیوون:

هەموو ئەم ئایەتانەشی کە خستمانە ڕوو ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکەن کە ئیسلام تا چ ڕادەیەک پەیوەستە بە کلتوری جولەکە و کتێبی "تەوڕات תורה ، ئاغادە אַגָּדָה ، تەلمود תלמוד ، میدراش ـ מדרש  ، گیماراکان" و ئەو چیرۆک و داستانە خورافیانەی کە بە "ئیسرائیلیات" ناسراون.                          

چەند ساڵێک بەرلە ئێستاش بەردێک دۆزرایەوە لە "نۆمیدیا"لە قرتاجیای کۆن، لە باکووری ئەفریقیا کە لەسەر بەردە کە نوسرابوو:

ئێمە لە ماڵەکانمان هەڵهاتین و گیانی خۆمان ڕزگار کرد، لە ترسی چەتە و ڕێگرێکی وەک "یەشوعی کوڕی نون"پاش ئەوەی بە جارێک دە هەزار (10000) کەسی لێکوشتین(25).

لە کۆتایدا دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە ئەوەی تێکستی قۆرئان لامان پیرۆز دەکات، شێواندنی ڕاستییەکان و هەڵگێڕانەوەی پێوەرەکانن! بەم شێوەیەش ئەکەینە ئەو دەرەنجامەى کەپێغەمبەرانیش تینووى خوێن و توندوو تیژین... ئەملیکولینەوە کورتەش بەسەرهاتى کوورتى دووپەیامبەرى بەنو ئیسرائیلن کەوەک نموونە وەرمانگرتوون، تا ئاستى تووندوو تیژیان دەستنیشانبکەین..

پەراوێز و سەرچاوە:

 (1) سیفری خولقاندن 25: 1، 2.

 (2) هەمان کتێب: 25: 6.

 (3) سیفری دەرچوون: 2: 11-24.

 (4) هەمان کتێب: 3: 1-4.

 (5) تەوڕات ـ کتێبی ئەلعەدەد ــ ئیصحاحی 31.

 (6) سیفری کۆڕەو (الخروج) ، ئیصحاحی 32.

 (7) سیفرى ئەلعەدەد، ئیصحاحی 15: 32-36.

 (8) هەمان کتێب، بابى: 33: 1، 4.

 (9) سیفرى دوبارەخوێندنەوەی شەریعەت (التپنیە)، ئیصحاحی دووەم: 31-37.

 (10) هەمان سەرچاوە، ئیێحاحی سآ، 1-9.

 (11) ژیاننامەى پێغەمبەران، ئیبن کەسیر، لا 203، وەرگێڕانى: کاروان محەمەد.

 (12) کتێبی یەشوع بابی یەکەم 1ــ12.

 (13) هەمان کتێب بابی 18.

 (14) کتێبی یەشوع بابی دووهەم 1ــ 24.

 (15) کورتەیەک لە بابەکانى کتێبی یەشوع 10 ــ 26.

 (16) کورتەیەک بوو لە بابی حەوتی کتێبی یەشوع.

 (17) کورتەیەک لە کتێبی یەشوع، 1، 32.

 (18) کورتەیەک لە بابی نۆ، 1ــ 42.

 (19) کورتەیەک لە بابی یانزەهەم و سیانزەیەم.

 (20) کورتەیەک لە بابەکانى چواردەیەم ــ بیست و چوارەم.

 (21) ابن کثیر، ژیاننامەی پێغەمبەران، لاپەڕە 285، وەرگێڕانی کاروان محەمەد، نشری ئیحسان.

 (22) هەمان سەرچاوە، لاپەڕە 90.

 (23) هەمان سەرچاوە، 290، 291.

 (24) العهد القدیم، صموئیل الاول/48: 17 /54.

 (25) مدخل إلى فهم دور المیثولوجیا التوراتیە، سید محمود القمنی، ص، 9. شبکە اللادینین العرب.

توندوتیژى لە (تەوڕات) دا

لاپەڕە خوێناوییەکانى  (موسا و یەشوع) وەک نموونە