هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<August 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
فەرهاد فەرج چەند ڕۆژێک پێش لە تیرۆرکردنی: بۆچی لایەنە ئیسلامییەکان ڕەخنەیان پێ قەبوڵ ناکرێت؟


img10/17/2013 12:00:00 AM
فەرهاد فەرج:

لەسەر وتاری ڕۆژنامەی" ڕێگای یەکبوون*" ژمارە ٤٧، کە تەعبیرە لە سیاسەتی ڕەسمی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی، ئاماژە بەوەکراوە کە " ڕەخنە لە هەر دروشمێکی ئیسلامی، سوکایەتیکردنە بە بیروباوەوڕی گەلەکەمان**"، وە ئەمەی" بە سنووردارییەکی ترسناک" و " زیاتدکردنی گرفتی تری وەها خەتەرناک" و " مایەی پشێوی و ئاژاوە" لەقەڵەمداوە و داوای "لەهەموو خەمخۆرانی ئیسلامکردووە کە لێی بێدەنگ نەبن و بە تووندی بەرپەرچی بدەنەوە".

سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئێمە کۆمۆنیستەکان هەموو ڕەخنەگرتنێک لە ئیسلام بە دروست نازانین و پێمان وایە ئەو ڕەخنانەی کە پڕە لە تەشهیرو ئیهانەکردن بە شعورو ئیحساساتی دینی خەڵک بە شێوەیەکی ئانارشیستی، بەهیچ شێوەیەک ناچنە قاڵبی ڕەخنەی زانستییەوەو دوورە بەرژەوەندی بزووتنەوەی خەڵکی ناڕازی لەدژی سەرکوت و بێ مافییەکانی زەحمەتکێشان و دوورە لە بەرژەوەندی ڕەوتی کۆمۆنیستی لە کوردستان. جگەلەوەش، کۆمۆنیستەکان بەناوی ڕەخنەگرتن لەدینەوە نابنە هاندەری دووبەرەکی و پێکهێنانی قڵشەت و دابەشکردنی جەماوەر بۆ کەسانی بێدین و دیندار. بەمجۆرە ڕیزی یەکگرتوویی خەباتی جەماوەری ئەوان دابەشناکەن بەسەر ئایدیۆڵۆژیا جیاوازەکاندا. هەربۆیە من بەشبەحاڵی خۆم هەموو ئەوڕەخنەو باسانەی کە لەسەر ئیسلام دەنووسرێن، هەموویان بەڕاست نازانم و پێموایە هەندێکیان  خزمەت بە دەسەڵاتی سیاسی دەکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە لایەنە ئیسلامییەکان هەر جۆرە قسەکرن و ڕەخنەگرتنێک لەسەر ئیسلام و لەسەر دروشمە سیاسییەکانی خۆیان بە زڕاندنی ئەو خەوە دەبینین کە نیازیان هەیە لە دنیای سیاسەتدا بیانحەوێنێتەوە.

ئەوان کە ئێستا لەسایەی ئازادیدا قسە لە چالاکی سیاسیی دەکەن، بۆ ئەوە  ئەوەیە کە بەدەسەڵاتی سیاسی بگەن، ئەوەیان پێقەبوڵ ناکرێت کە ڕەوتە عەلمانییەکان ڕەخنەیان لێبگرن و قسەی خۆیان بکەن. ئەدی لە سبەینێی بەدەسەڵاتگەیشتنیاندا، چۆن قەبوڵ دەکەن بە ناوی کۆمۆنیستییەوە ڕەخنەیان لێبگیرێت؟. بەهەرحاڵ، بە پێی ئەو قسسانەی کە لە سەر وتارەکەی ڕێگای یەکبووندا هاتووە[ ڕەخنە لە هەر دروشمێکی ئیسلامی- کە مەبەستی دروشمی ئیسلامی سیاسییە- ڕەخنە لە ئیسلام و لە قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر]، لەگەڵ ئەمەدا کە دەڵێن" ئێمە کاتێک ڕەخنە لە موسڵمانێک یان حیزبێکی ئیسلامی دەگیرێت لامان ئاساییە"، لەناکۆکیدایە. کەواتە بۆچی ڕەخنەیان پێقەبوڵناکرێت و وەک خۆیان دەڵێن "تەنگەتاوبوون"؟.

دەستەو تاقمە ئیسلامییەکان هیچ جۆرە رەخنەگرتنێکیان پێقەبوڵ نییە  و ڕەخنەگرتن لە دروشمە ئیسلامییەکان یەکسان دەکەن بە ڕەخنەگرتن لە " قورئان"، کە ئەمان کردوویانەتە دەستوور. بەو جۆرە هەر قسەکردن و لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئیسلام بە هەڕەشە جواب دەدەنەوە و بە قسەی خۆیان " لێی بێدەنگ نابن و بە تووندی بەرپەرچی دەدەنەوە"، کە دیار نییە ئەم بە تووندی بەرپەرچدانەوەیە مانای چی دەگەیەنێت و مەبەستیانە چی لەو کەسانە بکەن کە رەخنەیان لێگرتوون؟.

ئەمانە کە توانای مناقسەکردن و دیالۆگیان نییە و خۆیان بە خاوەنی بیرو بۆچوونی ڕەها دەزانن، توانای ئەوەیان نییە بچنە مەیدانی جوابدانەوەی ڕەخنەکان بە شێوەی ڕەخنەلێگرتن. بە ناچاریش بە ناوی ئەوەوە کە ئەمان قورئانیانکردووە بە دەستوری خۆیان، هەربەو هۆیەشەوە هەموو قسەو دروشمەکانی خۆیان پێدروستە و هەر ڕەخنەلێگرتنێكیش لێیان، ئیتر بۆخۆی کوفری گەورەیەو ئیحساساتی خەڵکی لەدژ هەڵدەخڕێنن. ڕەوتە ئیسلامییەکان، لەژێر پەردەی ئەوەدا کە [ بیرو باوەڕی گەلەکەمان کە زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵە ڕیشەی لە ناوماندا دامەزراندووە و باو و باپیرانمان لەسایەیدا حەواونەتەوە!]، دەیانەوێت خۆیان بحەوێنەوە و بە کورسی دەسەڵاتی سیاسی بگەن. بۆیە هەر ڕەخنەگرتن و قسەکردنێک لەسەر ئیسلام و لەسەر دروشمە سیاسیەکانی خۆیان، بە زڕاندنی ئەو خەونە دەزانن کە دەیانحەوێنێتەوە.

ئەوان کە ئێستا لەژێر سایەی ئەم ئازادییەدا هەڵسوڕانی سیاسیی دەکەن، تەنها بۆ ئەوەیە کە بگەن بە دەسەڵاتی سیاسی. ئەوان ئەوەیان پێقەبوڵناکرێت کە ڕەوتە عەلەمانییەکان ڕەخنەیان لێبگرن و قسەی خۆیان بکەن. ئەدی لە سبەی ڕۆژی دەسەڵاتی سیاسیاندا دەبێت چی بکەن لەو کەسانەی کە تەنها ووشەیەک لەبەرژەوەندی دەسەڵاتی ئەواندا نەڵێن؟کارنامەی جمهوری ئیسلامی ئێران، سعودییەو ئەفغانستانی ژێر دەستی تاڵیبان وەڵامی ئەم پرسیارەیداوەتەوە.

١٠/١٠/١٩٩٩

*" ڕێگای یەکبوون، هەفتەنامەیەکی " بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی- کوردستان" بوو. بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی کوردستان، هەمان بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق بوو، کە دوای چەند ئینشقاقێک لەگەڵ گروپی "نهضەی ئیسلامی"دا یەکیانگرتەوە و بە ناوی " بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی"یەوە ئەو فەتوا ئیرهابیانەیان دژی ڕەخنەگرانیان بڵاو دەکردەوە کە هاوڕێ فەرهاد لەم وتارەدا ئاماژەیەکی گشتی پێکردووە.

** هەموو قسەی ناو کەوانەکان لە سەروتاری ژمارە ٤٧ ڕێگای یەکبوونی زمانحاڵی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامییەوە.

تێبینی: ئەم وتارەی هاوڕێ فەرهاد فەرج ئەمین چەند ڕۆژێک پێش لە تیرۆرکردنەکەی نووسراوە و لە ژمارە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ ی بڵاوکراوەی پەیڕەوی نوێدا بە هەڵەیەکی ئیملایی و کورتهێنانی چەندێڕک لە تایپکردنەکەیدا، بڵاوکراوەتەوە، کە ئەمەش وەک  پچڕاندنی ئایدیاکانی نووسەر دەردەکەوێتەوە. لەبەرئەوە، تا ئەوشوێنەی کە لە زمانی نووسینی فەرهاد تێگەیشتبووم، هەڵەکان و ناڕۆشنییەکانیم راستکردۆتەوە. هەڵبەت ئەگەر خۆیشی لە ژیاندا بووایە[ وەک زۆرجاران کە کۆپییەکی دەستنووسی وتارو نووسینە تازەکانی پێش لە بڵاوکردنەوە دەخستە بەردەستم تا پاش لە خوێندنەوەیان سەرنجەکانم لەڕووی داڕشتن و ناوەرۆکەوە بخەمە بەرچاوی ] ئەم مافەی  پێدەدام کە ئەم ووتارە بەم شێوەیەی ئێستای بڵاو بکەمەوە، نەک بەوشێوەیەی کە لە بڵاوکراوەی پەیڕەوی نوێدا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم وتارەی فەرهاد فەرەجم بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا، بڵاوکردەوە.

تاهیر ساڵح شەریف

١٧-١٠-٢٠١٣