هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
دەرکەوتنی ڕوناکییەک لەسەر مانگ؛ ونبوونی فڕۆکە مالیزییەکە لەسەر زەوی!


img4/12/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

زیاتر لە مانگێکە، فڕۆکە مالیزییەکە بە ٢٣٢ سەرنشینەوە ون بوو!. زەوی قوتیدا یان ئاسمان هەڵیلوشی؟ لوغزێکە کە هەموو دنیای خاوەنی تەکنەڵۆژی و گەڕان بە شوێن نهێنییەکانی گەردووندا، هەموو دەزگا سیخوڕییە تەکنەلۆژییەکانی هاوچەرخ و مانگە دەستکردەکان پەییان پێنەبردووە و تا ئێستاش نازانن کە ئەم فڕۆکەیە و سەرنشینەکانی چییان لێهاتووە؟!. مانگە دەستکردەکان، ڕادارەکان و شەپۆلە دەنگییەکان نەیانتوانی پازڵی ئەم فڕۆکە ونبووە حەل بکەن!.

ونبوونی ئەم فڕۆکەیە، دەریخست تەکنەڵۆژیای فەزایی و زانیاری هێشتا لەو ئاستەدا نییە کە مرۆڤ بۆ زاڵبوون بەسەر گەردوون و سروشتدا پشتپێبەستێت. هێشتا زانستی مرۆیی زۆری ماوە تا پەی نەک بەنهێنییە گەورەکانی گەردون، بەڵکو پەی بە نهێنییەکانی سەر گۆی زەوییەکەی خۆی ببات!. سەیرەکە لەوەدایە ئەمریکا، ئەوروپا و ڕوسیا و چین پێیان وایە کە بە تەکنەلۆژییە زەبەلاحەکەیان توانیویانە گۆی زەوی کۆنترۆڵ بکەن و لە هەوڵی دۆزینەوەی ژیانن لە سەر هەساریەکی دیکە. بەم حاڵەشەوە، فڕۆکەیەکی ونبوویان لەسەر زەوی بۆ نادۆزرێتەوە!.

ناسا بڵاویکردەوە کە ئەو ڕۆبۆتەی[كيوريوستی] ناردویەتە سەر مانگ وێنەی ڕۆشناییەکی ستونی گرتووە و پێدەچێت ئەو ڕۆشناییە لەلایەن بوونەوەرە هۆشمەندەکانی دیکەوە نێردرابێتە سەر مانگ!... بەم حاڵەشەوە، مرۆڤە هۆشمەندەکانی زەوی لەسەر مانگ ڕۆشناییەک دەدۆزنەوە، بەڵام فڕۆکەیەکیان لەسەر گۆی زەویدا بۆ نادۆزرێتەوە!. ئەم دوو لوغزە، لە بەر ڕۆشنایی تەکنەلۆژیاو زانستی مرۆیی ئەمڕۆدا چەندی بەچەند؟!.

سەرەتا نەمانزانی بە ڕاست بوو یان بە نوکتە، یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕوسیا نووسیبووی" فڕۆکە مالیزییەکە لە ناوچەی قەندەهاری ئەفغانستانە و تەنها نەفرێکیان نەبێت کە تۆزێک نەخۆشە، ئەوانی دیکە ساخ و سەلامەتن و تەندروستیان باشە"!.  دوای خوێندنەوەی هەموو بابەتەکەی ڕۆژنامە ڕوسییەکە، تێگەیشتین کە تەنزێک بوو نەک هەواڵیکی ڕاست دەربارەی چارەنووسی  فڕۆکە مالیزییەکە، تەنزێک کە گاڵتەی بە لاوازی هەموو دەزگا سیخوڕییەکان و تەکنەلۆژی هاوچەرخی جیهانکرد!.