هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بۆڕاگەیاندنە فاشییەکانی گۆڕان؛ ئێوەش دەمتان داخەن، لە کاتێکدا ماڵی خۆتان وەک یەکێتی لە شوشەشەیە!


img4/21/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

حیزبەکانی  بزووتنەوەی کوردایەتی لە کوردستانی عێراق لە ڕاستە  زێرابێک دەچن کە گواوی شارێکیان پێدا تێپەڕ دەبێت.  هەر ڕاستە  زێرابێکیش چەند کونی تێدەکرێت بۆ حاڵەتی گیران و دەستکاریکردنی. هەر کونێکیش سەرقاپێکی  پۆڵاینی بۆ دەکرێت تا پارێزگاری لە دیواری کونەکان و سەلامەتی هاوڵاتیان بکات. لەکاتە پێویستەکاندا کرێکارانی شارەوانییەکان سەرقاپی ئەم مەنهۆڵانە هەڵدەدەنەوە. هەر ڕێبوارێک کە بە تەنیشت سەری هەڵدراوەی مەنهۆڵەکاندا تێپەر بکات، لەبەر بۆگەنی ناو مەنهۆڵەکە دەبێت لوتی خۆی بگرێت!. حیزبەکانی  بزووتنەوەی کوردایەتی لە کوردستانی عێراقدا بە[ئیسلامی،  نەتەوەیی، چەپ و تازە بەتازەش لیبراڵ]ەوە، ڕێک و ڕەوان لە مەنهۆڵی زێرابەکان دەچن کە ئەگەر سەریان هەڵبدەیتەوە، یان کە خۆیان سەری یەکتر هەڵدەدەنەوە، بۆگەنەکەیان خەڵکانی وەک ئێمە ئیزعاج دەکات.

 بێ ڕەوشتی سیاسیی ئەم حیزبانە ئەوەیە کە دەکەونە دەمە قاڵەو شەڕکردنەوە لەگەڵ یەکتریدا، سەری  یەکتر هەڵدەدەنەوە و بۆگەنەکەیان دەکەن بەسەر خەڵکی کوردستاندا و ئەم سەری زێراب هەڵدانەوەشیان بە " هێرشی ڕاگەیاندنی لۆژیکی!" بە گەمژەکانی دەوروبەریان دەفرۆشنەوە. یەکێتی و گۆڕان، ئەم دوو زێرابە کە لەیەک بچڕاون، چەند ڕۆژێکە خەریکی لابردنی سەری یەکترین. سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان بە دەرهێنانی چەند ژمارەیەکی ئەرشیفکراوی ڕۆژنامەی هاوکاری سەردەمی بەعس، پاشڵی پیسی بەعسیانەی سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان[ هەڤاڵ ئەبوبەکر]ی هەڵدایەوە. لەبەرامبەریشدا ڕاگەیاندنەکانی گۆڕان[ کە خودی نەوشیروان مستەفا  سەرپەرشتی و چاودێریان دەکات] بۆ داپۆشینی ئەم فەزاعەتەیان،  بێژەرە ڕەزاگران[مەبەستمان "عادل"ە نا عادلەکەیە] و شیڕە شیڕکەرەکەی سەر تەلەفزیۆنە سەوزەکەی یەکێتی سەردەمی شەڕی ناوخۆ[یان بە بروای ئێمە شەڕی چەتەکان]یان هێنایە سەر بڵندگۆکە و لە وتارێکی بۆ نووسروادا، کە پێدەچێت نووسەرەکەی خودی نەوشیروان مستەفا ببێت، دەقیڕێنێت :

[ ئەم فڕۆکەوانە دەناسنەوە، ئەمە وێنەی تاوانبار (تاریق رەمەزانە)، لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.

سەرنج بدەن هاونیشتیمانیانی کوردستان، چەند خولەکێک دوای گرتنی ئەم وێنەیە، ئەم فڕۆکانەی بەعس دێنە ئاسمانی هەڵەبجە و لە خولەکێکدا (5000) مرۆڤی بێتاوانی کورد شەهید دەکەن.

تاریق رەمەزان یەکێکە لە تاوانبارانی بۆردومانکردنی هەڵەبجە، ساڵی (2005) کەوتە دەست ئاسایش، ئێوە بپرسن ئێستا چارەنوسی ئەم تاوانبارە لەکوێیە؟]. بەڵێ!... ئێستا ئێمەش لەگەڵ ئێوەدا دەپرسین:" چارەنووسی ئەم تاوانبارە لە کوێیە؟"، بەڵام ئەمە پرسیاری دەستپێکردنە لەم تاوانبارە و هەر پرسیارێکی دەستپێکیش دەتوانێت دەیان پرسیاری دیکە ناوکێش بکات!. پرسیاری دوای ئەو ئەمەیە؛ لە ساڵێ ٢٠٠٧دا کێ بەڕێوەبەری ئاسایش بوو؟ کێیش وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی سەوزی لەژێر دەستدا بوو؟ ئاسایشی سلێمانی  و وەزارەتی ناوخۆی ئەو کاتی سلێمانی، کە ئاسایش بەشێکی وابەستە بوو بە هەمان وەزارەتەوە، بەڕێوەبەرەکەی[ سەرکەوتی کوبە- یان سەرکەوت شەقاوە] بوو. وەزیری وەزارەتی ناوخۆکەش[ عوسمانی حاجی مەحمود] بوو!. ئەو دوو کەسە، دوو کەسن لە هاوڕێ نزیکەکانی نەوشیروان مستەفا و دامەزرێنەرانی سەرەتایی کۆمپانیای ووشە و بزووتنەوەی گۆڕانن.

بەپێی نامەیەکی دەستنووسی تاریق ڕەمەزانی تاوانبار، کە سایتی سبەی وەک بەڵگەنامە بڵاویکردۆتەوە، تاوانبار لە ئاسایش هەڵنەهاتووە، بەڵکو بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی ئازادکراوە. ئێمە قسەیەکمان لەسەر جەلال تاڵەبانی و فەرمانەکەی بۆ ئازادکردنی تاوانبار نییە، چونکە تاڵەبانی لەساڵی ١٩٦٦وە،  بەکردەوە لە بەعسییەکانی عێراق جودا نەبۆتەوە و لە پەیوەندییەکی هەمیشەییدا بووە لەگەڵ بەعسییەکانی عێراق و سوریادا. تاڵەبانی فەرمانی لە سێدارەنەدانی سەدامی واژۆ نەکرد بە بەرچاوی هەموو دنیاوە. تاڵەبانی، کە خۆی یەکێک بووە لە تاوانبارترین سەرەزلەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی، هەرگیز ئامادە نەبووە تاوانبارێک بەرامبەر بە میللەتی کورد لە ناوببات و بۆ بێتاوانەکانی ناو میللەتی کوردیش لە قەساب قەسابتر بووە. چاوەڕوانییەکی لەوە زیاتر لە مەسعود بارزانی، یان جەلال تاڵەبانی ناکرێت لە ئازادکردن و بەر بۆ بەرەڵاکردنی  تاوانبارەکان، چونکە خۆیان تاوانیان بە شیرەوە خواردووە، بەڵام ئەم زیندووکردنەوەیەی کەیسی تاریق ڕەمەزان و نزار خەزرەجییە ئێخەی نەوشیروان بزووتنەوەی گۆڕانیش دەگرێتەوە!.  

ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨، ئەوانەی کە لەسەر کەیسی ئەنفال و هەڵبجە کار دەکەن، بە نووسین و بە کەمپەینی جۆراوجۆر بە تووندی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە ئازادکردنی تاریق  ڕەمەزان دەربڕی، بەڵام هەر لەو ڕۆژگارەدا و  لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەکاندا[ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی - بە پێنووسی سەرکەوتی کوبە] ڕاگەیاندنێکی چەواشەکارانەی بڵاوکردەوە کە گوایە " تاریق رەمەزان ئازاد نەکراوە و هەڵهاتووە!". ئەم سەرکەوتی کوبە کۆنە جەلالی و تازە گۆڕانە، ئەوکات بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی بە دەستی خۆی دەرگای زیندانی بۆ تاریق ڕەمەزان کردەوە و موکڕەم و موعەزەز دایەوە دەست تاڵەبانی و ئەویش ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیکرد!.. پرسیارەکە ئەوەیە لە گۆڕان، بۆچی نە سەرکەوتی کوبەی مدیر ئاسایشی سلێمانی و نە عوسمانی حاجی مەحمودی وەزیری ناوخۆی ئەو کات یەک دێڕ ڕاستیان لەسەر ڕووداوەکە بە خەڵکی کوردستان نەگوت؟ ئەی ئێستا بۆ لەسەر ئەم سکانداڵە دەمدرێژ دەکەن و بەڵگەنامە دەخەنە ڕوو، یان بەسەر یەکیتیدا دەستبە شیڕە شیڕ دەکەن و گوایە ئەوان دژی ئەو تاوانبارە بوون؟!. ئەو دوو پیاوەی نەوشیروانیش  لەتاوانی ئازادکردنەکەی تاریقدا بەشدارن.

تاوانی  کەیسی ئازادکردنی تاریق ڕەمەزان و نزار خەزرەجی هەر بە جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، عوسمانی حاجی مەحمود و سەرکەوتی کوبە کۆتایی پێنایەت!. جەنابی نەوشیروان مستەفا لە هەر دوو کەیسەکە ئاگادارەو تا ساڵی ٢٠٠٧یش، ئەو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، جەلال تاڵەبانی، بووە!.

ساڵی ٢٠٠٥ کە تاریق ڕەمەزان دەستگیرکراو ساڵی ٢٠٠٧ کە ئەو ئازادکرا، هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا، وەک کەسی دووەمی ناو یەکێتی بەم کەیسە چی بوو؟ ناتوانین وەڵامەکە بە [ هیچ ] بدەینەوە، چونکە نەوشیروانیش ڕازیبووە بە  فەرمانەکەی جەلال تاڵەبانی بۆ بەڕێخستنی شانۆگەرییەکەی هەڵهات[ ئازادکرد] نی  تاریق ڕەمەزان!. لێرەدایە کە بە ڕاگەیاندنە بەعس ئاساکەی نەوشیروان دەڵێین:" بەرد مەگرنە ماڵی برادەرە کۆنەکانتان، لە کاتێکدا کە ماڵی تازەی ئێوەش[ گۆڕان] وەک ماڵە کۆنەکەتان[یەکێتی] لە شوشەیە"!.

  چەند جەلال تاڵەبانی تاوانبارە لە کەیسی رەمەزان و خەزرەجیدا، نەوشیروانیش بە هەمان ڕادەی ئەو تاوانبارە، چونکە وەک نەوشیروان خۆیشی دەڵێت:"  بۆ ئەوەی قسەی دۆست و دوژمن ببڕم، چۆن لە چاک و خراپی مێژووی یەکیتدا شەریکم، لە پارەو سەرمایەی یەکێتیشدا شەریکم"!.  ئێستا نەوشیروان لەم تاوانەی ئازادکردنی تاریق ڕەمەزاندا شەریکی تاڵەبانییە، بەڵام ئەو ئەم [شەراکەتە لە تاوان و لە سەرمایەی یەکێتیدا] بەم مەنهۆڵهەڵدانەوەیە و بەم بەردەفڕکێیە بۆ ماڵی لەشوشە دروستکراوی یەکێتی پێش و پاش خۆی جیادەکاتەوە!.

ماوەتەوە بڵێین؛ لەسایەی ئەم بەردەفڕکێ و مەنهۆڵ هەڵدانەوەی گۆڕان و یەکێتیدا کاری گۆڕهەڵکەنەکانی مامەیارەەو سەیوان بەرەکەتی تێبکەوێت!.

سەرچاوە: http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=30852&LinkID=4