هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
دبلۆماسی ئابوری


img5/7/2014 12:00:00 AM
د. محمد گەناوی:

دبلۆماسی ئابوری  فۆرمێکی دبلۆماسیه‌ که‌که‌ڵک له‌هه‌موو ره‌هه‌ندو جۆره‌کانی ئابوری وه‌رئه‌گرێ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی به‌رژوه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان له‌گه‌ڵ هاندان و پشتگیری لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئابوریه‌وه‌. دبلۆماسی ئابوری هه‌میشه‌ رۆڵی هه‌بوه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان گه‌لان، به‌ڵام له‌دنیای مۆدێرن و ئابوری مۆدێرن و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گلۆبالیزم دبلۆماسی ئابوری ره‌هه‌ندی تازه‌و گه‌شه‌ی سه‌ره‌کی به‌خۆوه‌ گرت.

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، ئامێره‌کانی دبلۆماسی ئابوری هه‌نارده‌و هاورده‌ی کاڵاکان، سه‌رمایه‌گوزاری (گومرگ) مامه‌ڵه‌و بازرگانی، یارمه‌تی ئابوری و قه‌رز له‌خۆئه‌گرێ، به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر گه‌لێ ئامرازی تر رۆڵیان هه‌یه‌ له‌دبلۆماسی ئابوری، وه‌کو به‌شداریکردن و قبوڵبون له‌ڕێکخراوه‌ ئابوری و داراییه‌کانی جیهان بۆ نمونه‌ رێکخراوی بازرگانی جیهانی، بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی جیهانی ئه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یش چه‌نده‌ها رێکخراوو دامه‌زراوه‌ هه‌یه‌ که‌ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌دبلۆماسی ئابوری و گه‌شه‌ی دبلۆماسی ئابوری بۆ نمونه‌ شورای هاوکاری وڵاتانی که‌نداو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ له‌ئێمه‌وه‌ نزیکه‌ و هه‌روه‌ها یه‌کێتی بازاڕی ئه‌وروپا وه‌کو یه‌کێ له‌گه‌وره‌ترین بازاڕی به‌توانای جیهان که‌دبلۆماسی ئابوری و ئامانجی ئابوری ته‌وه‌رێکی گرنگه‌ له‌دروستبونیدا له‌گه‌ڵ ئامانجی سیاسی و ئاسایش، به‌هه‌مان جۆر له‌ئاسیاو ئه‌فریقیا و‌ ئه‌مەریکای لاتینی چه‌نده‌ها رێکخراوی ئابوری هه‌یه‌ که‌مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی دبلۆماسی ئابورین. گه‌لێک جار، دبلۆماسی ئابوری رۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌بینێ و‌ بینیوه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ناوچه‌ییه‌کان بۆنمونه‌ یارمه‌تی مارشاڵ له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م بۆ دوباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا ئه‌م رۆڵه‌ی بینی که‌تائێستاش ئه‌مەریکا رۆڵی سه‌رکردایه‌تی رۆژئاوا ببینێ، و ‌هه‌روه‌ها دبلۆماسی دۆلار، دبلۆماسی نه‌وت یان دبلۆماسی بازاڕ که‌ڕه‌هه‌ندی ئابورییان هه‌یه‌ به‌ڵام کاریگه‌ری و رۆڵی سیاسی و ‌ئاسایشی مه‌زنیان بینیوه‌و ئه‌بینن.

له‌ڕۆژگاری هاوچه‌رخدا چالاکیه‌کانی دبلۆماسی ئابوری ئه‌م بوارانه‌ له‌خۆئه‌گرێ:

١- ئیعتمادکردنه‌ سه‌ر یه‌کتری وڵاتان و گه‌لان له‌بواری ئابوری و هه‌تا سیاسی و ئاسایش به‌هۆی جیهانیبونی جیهانه‌وه‌.

٢- بازاڕی ئازادو فراوانبونی بازاڕه‌کانی ئابوری و په‌یوه‌ندبونی ئابوری نیشتمانی به‌بازاڕو ئابوری جیهانه‌وه‌.

٣- گه‌شه‌ی تکنۆلۆجی و په‌یوه‌ندیه‌کان، هۆکاری گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ته‌نها وڵاتێک نه‌توانێ به‌ته‌نها (کفا‌ءة‌) خۆی هه‌بێ.

٤- شێوه‌ی کارگێری مۆدێرن و‌ په‌یوه‌ستبونی زیاتری جیهان به‌وزه‌و دڵنیابون له‌سه‌رچاوه‌کانی ئاو (به‌ رای من ئاوو وزه‌ گه‌وره‌ترین تەحەدین که‌ڕوبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی ئه‌بنه‌وه‌، نه‌ته‌نها دبلۆماسی ئابورین به‌ڵکو شه‌ڕو ئاشتین) بواری گرنگی دبلۆماسی ئابورین.

له‌گه‌ڵ کاڵبونه‌وه‌ی   ئایدۆلۆجی، دبلۆماسی ئابوری ره‌هه‌ندێکی جیهانی فراوانی وه‌رگرتوه‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ده‌وڵه‌تان و هه‌تا دامه‌زراوه‌کان و ‌ئیتر پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه‌، پێگری کورد له‌دبلۆماسی ئابوریدا چیه‌؟ چۆن پێناسه‌ ئه‌کرێ؟ له‌مه‌ش گرنگتر تواناو ئامرازه‌کانی کورد له‌دبلۆماسی ئابوریدا چه‌نده‌و چیه‌؟ ‌ هه‌روه‌ها چۆن ئه‌توانێ پێگه‌و ستراتیجی خۆی دیاری بکات؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویستمان به‌:

١- قه‌واره‌ی سیاسی ئابوری سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌.

٢- سستمێکی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و میللی هه‌یه‌.

٣- دیموکراسی کردنی سسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌و رێکخراوه‌کان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاکه‌کان و سه‌روه‌ری تاک تابتوانن سه‌رنویشتی خۆیان بۆخۆیان دیاری بکه‌ن.

 

مامۆستاى زانکۆ