هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
حکومەتی بارزانییەکان لە ٣ ساڵدا زیاتر لە ٧٠ ملیار دۆلاریان خستۆتە گیرفانیانەوە!.. ئەم سەرمایە گەورەیە چی لێهاتووە؟!


img6/9/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ حکومەتی هەرێم پارەی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕادەستی خەزێنەی دەوڵەتی ناوەندی عێراق نەکردووە و بەو هۆیەشەوە ٣٤ ملیار دۆر زیانی پێگەشتووە.

بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ حکومەتی هەرێم بایی ٧٠١، ١٩ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە. بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت:" حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەنووسی  ئەم داراییە ئاشکرا ناکات و ئەم پارەیە بۆ کوێ چووە...ئەمە سەرەڕای ئەوە کە لەو سێ ساڵەدا لە ١٧%ی بەشە بودجەی خۆی لە حکومەتی ئیتحادی وەرگرتووە."!. هەروەها بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بەڵینەکەیەوە کە  بڕیاربووە ڕۆژانە پارەی ٤٠٠هەزار بەرمیل نەوت  ڕادەستی بەغدا بکات.

بەپێ هەمان بەیاننامە، لەو سێ ساڵەدا، هەر ساڵێک زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار لە پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چووەتە گیرفانی حکومەتی بارزانییەکانەوە!. ئەگەر لە ١٧% کەشی بخەینە سەر هەر ساڵێکی ئەو ٣ ساڵە[ یان ساڵانە] زیاتر لە ٢٣ ملیار دۆلار چووەتە گیرفانی حکومەتی بارزانییەکانەوە و لە کۆی ٣ ساڵیشدا [٢٠١٠-٢٠١١-٢٠١٣] زیاتر لە ٧٠ ملیار دۆلار ڕژاوەتە گیرفانییەوە!.... ئەم سەرمایە گەورەیە بە حساب بۆ بەڕێوەبردنی ٣ پارێزگا[ هەولێر، دهۆک سلێمانی] بووە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەیان ٤ ملیۆن کەس تێناپەڕێنێت!. لە حاڵێکدا وڵاتێکی نزیک بە ٨ ملیۆنی کەسی وەک تاجیکستان هەموو داهاتی بەرهەمی نیشتمانی ساڵانەکەی ناگاتە ٣ ملیار دۆلار، بەڵام لە کوردستانێکی نزیک بە ٤ ملیۆن کەسیدا، نەک داهاتی گشتی بەرهەمی ساڵانەکەی، بەڵکو تەنها داهاتی دزی نەوت و بودجەی پێدراوی حکومەتی ئیتحادی عێراقەکەی نزیک بە ٢٤ ملیار دۆلارە!. ئەگەرچی تاجیکستان هەژارترین وڵاتی ئاسیای ناوەندییە، بەڵام لەزۆر ڕووی ژیانەوە خەڵکەکەی جیاوازییەکی زۆر گەورەی لەگەڵ ژیانی خەڵکی کوردستاندا نییە!. پرسیارەکە ئەمەیە کە بۆچی لە وڵاتێکی هەژاری ٧ ملیۆن کەسیدا دەوڵەت موچەی موچەخۆران دوا ناخات و لە وڵاتێکی ٤ ملیۆن کەسیدا، کە ساڵانە زیاتر لە دە بەرابەری ئەو پارە دێتە دەستییەوە، حکومەتەکەی موچەی موچە خۆرانی نادات؟ وەڵامەکەی ئێمە لە دوو حاڵەت بەدەر نییە؛ یان ئەوەتا ئەو خەڵکە دەسەڵاتێکی مافیایی وەک بارزانییەکان بە شایستەی خۆی دەزانێت، یان ئەوەیە کە ئەو خەڵکە خەڵکێکی ترسەنۆکە و لەترسی ئەو دەسەڵاتە ترسەنۆکە ئامادە نییە بەرگری بە کۆمەڵ لە ژیان و گوزەرانی خۆی بکات!. هەرچییەکیان بێت، ئەنجامەکە ئەوەیە کە خەڵک کراوەتە کۆیلەی ئەم دەسەڵاتە بە ملیار دۆلار دزە!.