هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە کۆی ٩ ملیار دۆلار پارەی فرۆشتنی نەوت، تورکیا تەنها ٢ ملیاری داوەتەوە بە حکومەتی بارزانییەکان


img9/27/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

گەنجینەی گشتی تورکیا ڕاییگەیاندووە کە لە ٨ مانگی ڕابردوودا بڕی ٨،٨ ملیار دۆلار هێنراوەتە ناو بانکەکانی تورکیاوە و سەرچاوەی هاتنی ئەو سەرمایەیەش نازانراوە!. هەروەها گەنجینەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بڕی ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاریش ڕەوانەی دەرەوەی تورکیا کراوە کە نازانرێت دەوڵەت بەرەو چ ولاتێک ڕەوانەیکردووە، بەڵام سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی تورکیا ئاشکرایکردووە کە لە ٨ مانگی ڕابردوودا وەزارەتی نەوتی تورکیا ٩ ملیار دۆلار لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕژاندۆتە ناو سێ بانکی تورکیاوە و ٢ ملیار دۆلاریشی بە شێوەی نەقدی ڕەوانەی هەرێمی کوردستانکردووە!.

شایانی بەبیر هێنانەوەیە کە لەسەرەتای ئەم ساڵدا نێچیرڤان بارزانی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کاناڵی ڕووداو لەسەر پرسی موچە و بودجە ئەوەی لەدەم دەرپەڕی کە " موچە کەمێک دوا دەکەوێت!... و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کاتی دەوێت تا پارەی فرۆشروای نەوت لە دەرەوە دەهێننەوە و دەیکەنەوە بە دیناری عێراقی"!. لەو ٢ ملیار دۆلارەی کە سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی تورکیا ئاماژەی پێدەکات ڕەوانەی هەرێمی کوردستانکراوە، مانگەکەی دیارینەکراوە و پێدەچێت لە مانگی نیسان و مایسدا ڕەوانەکرابێت.

تێبینی:

١- ئەگەر ئەو ٢ ملیار دۆلارە  ڕەوانەی کوردستانکرابێت، هێشتا ٧ ملیار دۆر[ بەقسەی سەرچاوەکەی بانکی ناوەندی تورکیا] ی پارەی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی بارزانییەکان لە ناو بانکەکانی تورکیادا ماوەتەوە. دیارە نێچیر و مەسعود بارزانی توانای ئەوەیان نییە کە هەرکاتێک بیانەوێت ئەو سەرمایە ٩ ملیار دۆلارییە لە ناو بانکەکانی تورکیا ڕابکێشنەوە و ئەوە لەدەستی دەوڵەتی ئۆردوغاندایە!.. گەر وانییە بۆچی تا ئێستا ناتوانن  موچە لەسەر وەختی خۆیدا بدەن!. ئەمەش ئەوەمان بە بیر دەهێنێتەوە کە ئۆردوغان لەسەفەرەکەی پێشووی بۆ ئەمرتکادا وتی:" حکومەتی بەغدا چەند بودجەی ساڵانە بەهەرێم دەدات، ئێمەش ئەگەر بەردەوام بین لە فرۆشتنی نەوت هەمان بڕە بودجە دەدەین"!.

٢- بۆ خوێندنەوەی وەڵامێکی ئێمە لەسەر هەڤپەیڤینەکەی نێچیر کڵیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

دوو فەلتە لە ئەنتەرڤیوەکەی نێچیرڤاندا؛ پارەی هەرێم لە دەرەوە چی دەکات.. پارەی کاناڵی ڕووداو لە چ کاناڵێکەوە دێت؟!

٣- بۆ بینینی هەڤپەیڤینەکەی نێچیر کڵیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/hevpeivin28042014muha