هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئایا داعش دەتوانێت نرخی نەوت بەرز بکاتەوە؟


img11/28/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

دوای کۆبوونەوەی  بێئەنجامی سەرانی ئۆپێک و  هێشتنەوەی قەبارەی بەرهەمهێننانی نەوت لە ئاستی ئێستایدا، نرخی نەوت بە خێراییەکی بێ وێنەوە هاتە خوارەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت دابەزی بۆ سەر ٦٥ دۆلارو ١٥ سنت. پێشبینیش دەکرێت کە ئەم پرۆسەی دابەزینەی نەوت تا ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەردەوام بێت.

لە وتارێکی پێشترماندا ئاماژەمان بەوەکرد کە دابەزینی نرخی نەوت، نەک هەر ڕوسیا، ئێران، فەنزەویلا و گشت ئەو وڵاتانەی کە بەرهەمهێنانی نەوت بڕبڕەپشتی ئابورییان پێکدەهێنێت، دەشکێنێت، بەڵکو ئابوریی سەرمایەداری جیهانیش لەگەڵ ڕکود و قەیرانی قوڵتردا بەرەو ڕوو دەکاتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت دوو لایەنەیە؛ لەلایەک بەرهەمهێنانی زیاد لە پێویستی بازاڕی جیهانی و لەلایەکی دیکەشەوە ڕکود لە ئابوریی چین، ژاپۆن، بەرازیل و قەیرانی ئابوریی یەکێتی ئەوروپا. لایەنی یەکەمیان، واتە بەرهەمهێنانی زیاد لە پێویستی بازاڕای جیهانی نەوت و ئامادە نەبوونی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بۆ هێنانەخوارەی ڕێژەی بەرهەمهێنان، دەکرێت وەک شەڕێکی سیاسیی نێوان ئەو دەوڵەتانە بە ئامانجی تێکشکاندنی ئابوریی یەکتر، یان وەک قەڵغانێک بۆ بەرگرتن بە زەرەری زیاتر چاوی لێبکرێت. براوەی ئەم شەڕە سیاسیی و ئابورییە لە ناو ئۆپێکدا سعودییەیە.

سعودییە کە جگە لە نەوت، سەرچاوەیتری کەڵەکەکردنی سەرمایەی هەیە و سەرمایەیەکی  نەقدی پاشەکەوتکراوی گەورەی هەیە، دەتوانێت ئابوریی ئێران، فەنزەویلا و ڕوسیا تووشی زیانی گەورە بکات. هەڵبەت کێشەی سیاسیی و ئایدیۆڵۆژی نێوان ئێران و سعودییە بە ئامانجی هەیمەنەکردن بەسەر ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشکرایەو کێشەی سعودییە و ڕوسیاش لەسەر سوریا لەکەس شاراوە نییە. ئێستا نەوت چەکێکی بەهێزە لەدەستی سعودییەدا دژ بە ڕەقیبە ئێرانی و ڕوسییەکانی. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوسیا و ئێران کارتی سیاسی شیعەکانی بەحرەین، سعودییە و یەمەنیان لەدەستدایە بۆ تێکدانی ئاسایشی سیاسیی سعودییە، بەڵام شیعەکانی بەحرەین و سعودییە تا ئێستا نەیانتوانیووە ئاسایشی سعودییە بخەنە بەر هەڕەشەو مەترسییەوە. شیعەکانی یەمەن هێزی چەکداریان هەیە و ئەوانیش سەرقاڵی پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیانن و ڕەنگە نەتوانن هەڕەشە بن بۆ سەر ئاسایشی سعودییە. سەرئەنجام ئەوەی کە مەترسییە بۆ سەر تێکدانی ئاسایشی سعودییە داعشە. داعش هەم شانە نووستووەکانی خۆی بەفراوانی لە سعودییەدا هەیە و هەم بۆخۆیشی شێوە دەوڵەتێکە لە عێراق و سوریادا. سەرانی داعش زۆربەیان کۆنە بەعسییەکانن و ئەوانیش بەتووندی دژی سعودییەن وەک بنکەی سەرەکی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

بەعسییەکان دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ ڕوسیادا نییە. داعشیش تا ئێستا هیچ لێدوانێکی دژی ڕوسیای نەداوە!. ڕاستە داعش پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ دەوڵەتی ئۆردوغاندا هەیە، بەڵام داعشیش بۆ خۆی سیاسەت دەکات. بەدووری نازانین داعش، تورکیا، ڕوسیا و ئێران بچنە ئیئتلافێکەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی سعودییە. تێکدانی ئاسایشی سعودییە، بە تایبەتی هێرش بۆسەر ناوچە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە، دەتوانێت بازاڕی نەوت بهەژێنێت!. ئایا دابەزینی نەوت ئەو ئیئتلافە شەیتانییە لەنێوان تورکیا، ڕوسیا، داعش و ئێراندا بە نهێنی یان بە ئاشکرا دروست ناکات؟ با چاوەڕێی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت و گۆڵمەزەکانی دواتری داعش بین لە گەمەی نەوتدا!.