هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئاگادارینامەیەک بۆ خەڵکی کوردستان دەربارەی قەرز وەرگرتنی حکومەتی هەرێم لە بانکەکانی ئەوروپا و زیانە درێژماوەکانی


img12/1/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

لە کۆتایی مانگی ئایاردا سەفین دزەیی ڕایگەیاند کە" لە دوایین سەردانیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە گەڵ ژمارەیەک ناوەندی دارایی و چەند بانکێکی نێودەوڵەتی کردووە  بۆ ئەوەی قەرز بە هەرێمی کوردستان بدەن، تاوەكو لە رێگای وەرگرتنی قەرز و داهاتی نەوت مووچەی فەرمانبەران  دابینبکرێت! ١". پاش پێنج مانگ هەمان بابەتی قەرزوەرگرتن لە بانک و دامەزراوە مالییە جیهانییەکان برایە پەرلەمانی کوردستانەوە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو" لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و كاروباری‌ ئابوریی‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان"، گفتوگۆیان لەسەر پلانی وەرگرتنی قەرزێکی ٥ ملیار دۆلاری لە بانکەکان و ناوەندە جیهانییەکانکرد٢. وەک لە هەواڵەکاندا دەرکەوت، ئەمەش هەروەکو هەموو پلان و پرۆژە سەقەتەکانی دیکە کە دەبرێنە ناو دیوەخانەکەی بارزانییەکانەوە، نەیارییەک بەرامبەر بەو پلانەی نێچیرڤان بارزانی نەبوو!.

ئەوە جێگای سەرسوڕمانە کە پاش لە فرۆشتنی ملیۆنەها بەرمیل نەوت لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لە کاتێکدا کە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەسەرەوەی ١٠٠ دۆلار بووە، دیسان سەرەڕای ئەوە کە ساڵانە بەشە بودجەی هەرێم لە حکومەتی ناوەندی عێراق ١٧ ملیار دۆلار بووە، بەڵام بە بڕینی ئەو بەشە بودجەیە لەلایەن حکومەتی مالیکییەوە، کوردستان تووشی قەیرانی دارایی هات يووبەڕووی و کورتهێنانی بودجە بووەوە!.  ساڵی ١٧ ملیار دۆلار و بە دڵنیاییەوە چەندین ملیار دۆلاریش لە داهاتی نەوت غاز، گشت داهاتی ساڵانەی هەرێمی گەیاندۆتە نزیک لە ٣٠ ملیار دۆلار!. ئەم سەرمایە گەورە چی لێهات و چۆن تەبەخوریکرد؟ ئەمە پرسیارێکە کە دەبێت حکومەتی بارزانییەکان لە دوای ساڵی ٢٠٠٦وە تا ساڵی ٢٠١٣ وەڵامی بداتەوە.

کورتهێنانی بودجە بۆ دانیشتوانێکی ٤ ملیۆن کەسی لەهەرێمی کوردستاندا و بە بەدەستهێنانی ساڵانە نزیک بە ٣٠ ملیار دۆلار، ئاماژەیە بۆ ئەوە کە چەتەی ئابوریی حکومەت بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەکات و ساڵانە ئەو سەرمایە گەورەیەی بە هەدەرداوە، یان لە بانکەکانی ئەوروپا و جیهاندا قایمیکردووە و ئێستاش دەیەوێت بە قەرزوەرگرتن لە هەمان ئەو بانکانە، گیرفانی خەڵکی کوردستان زیاتر دابتەکێنێت و بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ کۆمەڵگەی کوردستان بکاتە کۆیلەی قەرزدانەوەی بانکەکان و دامەزراوە مالییەکانی جیهان. لەبەرئەوە ئێمە ڕایدەگەیەنین:

١- هەرجۆرە قەرزوەرگرتنێک لە بانکەکان و دامەزراوە مالییەکانی جیهان لەلایەن ئەم باندە مافیا ئابورییەوە کە ناوی خۆیان ناوە حکومەتی هەرێمی هەرێمی  کوردستان، خەڵکی کوردستان تووشی نەداری و هەژاری دەکەن و نەوەی داهاتووشمان دەکەن بە ژێر بارگرانی دانی ئینترێست[ سو] و قەرزدانەوەی بانکەکان و دامەزراوە مالییەکانی جیهانەوە.

٢- ئەم باندە مافیا ئابورییە کە بەخۆیان دەڵێن حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ شەرعییەتێکیان نییە لە وەرگرتنی قەرز بە ناوی خەڵکی کوردستانەوە و خەڵکی کوردستان شەرعیەت نادات بەم باندە مافیایە تا بە ناوی ئەوانەوە قەرز بکات.

٣- داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین لە هەندەران و لە ناوەوە ناڕەزایەتی دژی وەرگرتنی قەرزەکان مافیا ئابورییەکانی کوردستان دەربڕن و لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەم فێڵ و ساختە ئابورییەی مافیاکانی هەرێم ڕیسوا بکەن.

کوردستانپۆست ئینفۆ

١-١٢-٢٠١٤

١- http://rudaw.net/sorani/culture/260520141

٢- http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=39389&LinkID=9