هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<October 2018>
SuMoTuWeThFrSa
30123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
چاوچنۆکی کۆمپانییەکان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر لە ناو جەرگەی قەیرانی خانووبەرەدا


img12/30/2014 12:00:00 AM
زاهیر باهیر:

له‌ کاتێکدا که‌ قه‌یرانی خانووبه‌ره‌ له‌ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتردایه‌، کۆمپپانیاکانی خانوو دروستکردن قازانجیان له‌ سه‌ردایه‌ و هاوکاتیش  ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێ خانووبه‌ره‌ش له‌ سه‌رکه‌وتندایه‌

له‌مساڵدا، 2014 ، 10 له‌ کۆمپانیاکانی دروستکردنی خانووبه‌ره‌ و ئاڵووێڵکردن پێیانه‌وه‌ 2،1 ملیار پاوه‌ندیان  له‌ نێوانی خۆیاندا قازانج کرده‌وه‌ ، ئه‌م قازانجه‌ش به‌ڕێژه‌ی له‌ %34 له‌ ساڵی پێشتره‌وه‌ ، ساڵی 2013 ، چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ .  ئه‌م‌ کۆمپانیانه‌ خانووی گرانبه‌ها دروستده‌که‌ن هه‌م بۆ کرێ و هه‌م بۆ فرۆشتنه‌وه‌ ، ئه‌و خانوانه‌ی که‌ بۆكرێیه‌ له‌ توانای نه‌ك هه‌ر خه‌ڵکانی بێکار و خانه‌نشین و ئه‌وانه‌شی که‌ کا رده‌که‌ن به‌ڵام به‌ پاره‌یه‌کی زۆرنا ، به‌ڵکو له‌ توانای ئه‌وه‌ که‌سانه‌شدا نیین ‌ که‌ کاره‌که‌یان باشه‌ .   ته‌نگژه‌ی خانووبه‌ره‌ له‌ بریتانیادا به‌تایبه‌ت له‌ ئینگله‌نددا ، گه‌وره‌ترین گرفته‌ هه‌م له‌ به‌ر کرێ گرانی و نه‌دانی زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر  له‌لایه‌ن خاوه‌نخانو و کۆمپنیا و   نوسینگه‌کانی مامه‌ڵه‌کار به‌ خانووبه‌ره‌وه‌ و هه‌م به‌هۆی دانی سه‌رقوفڵانه ‌و‌  زۆ‌ر شتی فه‌رمی دیکه‌وه‌ ، ئه‌و خانوانه‌ بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی ده‌ستناده‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌کان ئه‌مساڵ ته‌نها 42،710 خانوو دروستکراون که‌ له‌ توانای خه‌ڵکانی ئاساییدا بێت که‌ بییانگرێت به‌ کرێ ، که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ که‌مترین ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابوردووه‌  تا ئێستا ،به‌ ڕێژه‌ی سه‌دیش دروستکردنی چه‌شنه‌ خانویه‌ك که‌ له‌  توانای خه‌ڵکانی ئاساییدا بێت بۆ به‌کرێگرتن،   له‌ ساڵی 2010 وه به‌ڕێژه‌ی له‌ %26 ، ‌ دابه‌زیوه‌.  هاوکاتیش  ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ لیستی چاوه‌ڕوانی خانوی شاره‌وانیدان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ،  1.4 ملیۆێنن ، که‌ به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی له‌ %34  له‌ ساڵی 1997 وه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ ، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌و 85000 منداڵ له‌ خانوی موه‌قه‌تدا ده‌ژین و نازانرێت که‌ی خانوی دائیمییان له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌کانه‌وه‌ یاخود  له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی یا جه‌معییه‌ی خانووبه‌ره‌وه‌، پێده‌درێن.

هه‌ر له‌به‌رهه‌بوونی ئه‌م قه‌یرانه‌ و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمکردن، له‌ ته‌ك  مامه‌ڵه‌ی ناشیرینی خاوه‌نخانوو نوسینگه‌کان له‌گه‌ڵ کرێچیاندا له‌ هه‌راسان کردنیان و زوو زوو زیادکردنی کرێیی خانووه‌که‌یان  به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر و ده‌رکردنیان له‌کاتی گله‌ییکردنی کرێچییه‌کان ده‌رباره‌ی سارد و سڕی خانوه‌که ‌و ته‌راتێنی مشك و ڕسق و هه‌بوونی  شێی خانووه‌که‌ و نه‌بوونی ئاوی گه‌رم ڕه‌چاونه‌کردنی خاڵه‌کانی ده‌ستدانی خانوو له‌ ڕوی ته‌ندروستییه‌وه‌  بۆ ژیانی نیشته‌جێبووانی و زۆری دیکه‌ له‌م گرفتانه‌ به‌ ده‌یه‌ها گروپی خۆجێی له‌ شاره‌وانییه‌کاندا و له‌سه‌ر ئاستی له‌نده‌ن دروستبوون، که‌ زۆربه‌ی وه‌خت چالاکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن دژی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نخانوو نوسینگه‌و کۆپمانیاکانی خانوو دروه‌ستکردن و ئۆفیسی سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن ، که‌ له‌ ئه‌مساڵدا هه‌ندێك له‌م گروپانه‌  له‌ هه‌ندێک شوێندا سه‌رکه‌وتنێان به‌ده‌ست هێنا.