هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
سیاسەتی دارایی سەدامیانە: ئاژنکردنی ٤٨٠ ملیار یۆرۆی تەزویر لە ئابوریی نەخۆشی یەکێتی ئەوروپا!


img1/22/2015 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ماریۆ دراکی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی کڕینی بۆندەکان[الأوراق المالية] ی دەوڵەت و کەرتی تایبەتی تا مانگی سێپتەمبەر ٤٨٠ ملیار  یۆرۆ چاپ دەکات!. ئامانج لەم پلانە داراییەی بانکی ناوەندی ئەوروپا زاڵبوونە بەسەر قەیرانی ئابوریی بەشێوەیەکی گشتی و بە تایبەتیش هەڵئاوسانی نرخی کاڵاکان و بردنەسەرەوەی توانایی کڕینی هاوڵاتیانی ئەو یەکێتییەیە!.

ئابوریی  وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاسۆیەکی بۆ دەرهاتن لە ئەزمەی ئێستای لە بەردەمدا نییە. لە ساڵی ٢٠٠٨وە ئابوریی وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ بە ئۆکسجین کار دەکات. هەروەک لە چەندین وتاری دیکەماندا ئاماژەمان پێداوە، قەیرانی ئابوریی ئێستای یەکێتی ئەوروپا، لە  گشتیترین و ئەبستراکترین ئاستی خۆیدا، قەیرانی سیستەم و شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییە کە لەسەر ناکۆکی نێوان گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان ڕاوەستاوە. بەشێوەیەکی دیاریکراوتریش، قەیرانی ئابوریی سەرمایەداری یەکێتی ئەوروپا، دەرئەنجامی سەرهەڵدانی هێزە ئابورییە نوێیەکانە لە ڕۆژهەلاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتیندا. بۆیە ئاژنکردنی ٤٨٠ ملیار یۆرۆی چاپکراوی بێ پشتیوانی بەرهەم و داهاتی کاڵایی ناتوانێت ئابوریی نەخۆشی یەکێتی ئەوروپا لە قەیران ڕزگار بکات و خولێکی نوێ لە گەشەکردن و بوژانەوەی ئابوریی  بخاتە بەردەمی ئەو یەکیتییە لە قەیران چەقیوە.

بێگومان ئێمە لە هەلێکی گونجاودا دەچینە سەر شیکردنەوەیەکی ئابوریی کۆنکرێت لەسەر ئەم پلانە داراییە نەزانانەی ئابوریزانانی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لێرەدا بە شێوەیەکی گشتی دەڵێین کە ئاژنکردنی ٤٨٠ ملیار یۆرۆی چاپکراو، لە کۆتایی پرۆسەکەدا قەیرانە ئابورییەکە قوڵتر دەکاتەوە، چونکە  ئەو ٤٨٠ ملیاردۆلارە پارەیەکی ڕاستی نییە کە پێوەری تێچوونی کاتی کاری کۆمەڵایەتی پێویستی کاڵاکان بێت و لەبەرامبەریشدا کاڵایەکی دیکە[ ئاڵتون] نوێنەرایەتی گشت نرخی کاڵاکانی دیکە بکات.

نرخ یان شێوەی پارەیی کاڵاکان، لە دراوە  چاپکراوەکەی یەکێتی ئەوروپادا بوونی نییە، چونکە ئەم  دراوە چاپکراوە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی نرخەکان ناکات و پێوەری ڕێژەی هیچ کاڵایەکی بەرهەمهێنراو نییە لە بازاڕدا!. ئەمە هیچ شتێک  نییە جگە لە تەزویرکردنی نرخی کاڵاکان لەلایەن بانکی ناوەندی ئەوروپاوە کە بەشێوەیەکی واقعی ئەو کاڵایانەی کە  دەبێت نوێنەرایەتیان  لەلایەن ئەو ٤٨٠ ملیار یۆریەوە لە بازاڕدا بکرێت، بەهیچ شێوەیەک بوونیان نییە.

ئەو ٤٨٠ ملیار یۆرۆیە کە بڕیارە بانکی ناوەندی ئەوروپا لە ٨ مانگی داهاتوودا چاپی بکات، ڕەنگە بتوانێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو  و کورت کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی یۆرۆ هەبێت و دابەزینی نرخی یۆرۆش کۆمەک بە پرۆسەی هەناردەکردن بکات و تەنانەت بەر بەهەڵئاوسانی نرخی واقعی کاڵاکان بگرێت، بەڵام دوای ئەوە ماوە دیاریکراوە، پارە و کاڵای ئەوروپی دەچنەوە پرۆسەی واقعی خۆیان و دراوە  چاپکراوەکە وەک کاغەزێکی بێنرخ لە هاوکێشەو پرۆسەی چەرخانی پارە - کاڵا و قازانج دەکەنە دەرەوە و ئابوریی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ شڵەژان و شۆکێکی ترسناکتردا بەرەو ڕوو دەکەنەوە!.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم سیاسەتە داراییەی بانکی ناوەندی ئەوروپا، هەمان ئەو سیاسەتە ئابورییەیە کە  ڕژێمی سەدام لە دوای جەنگی یەکەمی کەنداو گرتییە بەر و بە ملیارها دیناری بە بێ پشتیوانی کاڵایی[ یان ئاڵتونی] لە ناوخۆی عێراقدا چاپکرد و خستییە بازاڕەوە.

تێبینی و ڕاستکردنەوەی هەڵەیەک:

لەکاتی نووسینی ئەم وتارەدا ئەوە بۆ ئێمە ڕوون نەبوو کە بۆ ماوەی ٨ مانگ یان ٩ مانگ بانکی ناوەندی ئەوروپا دەستدەکات بە چاپکردنی مانگی ٦٠ ملیار یۆرۆ. لەبەرئەوە، ئێمە ٨ مانگمان لەبەرچاوگرت بۆ بابەتەکەی خۆمان کە ٨ x ٦٠ = ٤٨٠ ملیار یۆرۆ، بەڵام دواتر دڵنیابووین کە بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەوروپا ئەوەیە کە لە مانگی جەنیوەریەوە تا مانگی سێپتەمبەر هەر مانگەی ٦٠ ملیار یۆرۆ چاپ بکات و لە کۆتایی سێپتەمبەردا بڕیاری وەستاندن یان درێژکردنەوەی بدات، کە ئەوەش دەکاتە: ٩ ٦٠x= ٥٤٠ ملیار دۆلار.